07:58 - 31/03/2019
جۆرهترسناكانی چین؟ كامه‌یان وێرانكه‌رتره
ده‌مێك ساڵه كه‌متر گوێمان له وشه‌ی لافاو هات؟ لافاو
ماڵی فڵانه‌كه‌سی برد، ساڵی لافاوه‌كه ئه‌وه ڕوویدا. ئه‌مساڵ بۆ جارێكی تر زه‌نگی
هاتنی لافاو دونیای عێراقی گرتۆته‌وه و خه‌ڵێكی زۆر ده‌ترسن، هه‌ندێكی دیكه‌ش
باوه‌ڕیان به كه‌شناسی نییه و خه‌ڵكانێكی زۆریش ده‌ڵێن"خوا ویستی له‌سه‌ر
نه‌بێت هیچ نابێت" لافاو چییه؟ چۆن درووست ده‌بێت؟ جۆره‌كانی لافاو چین؟ چۆن
مرۆڤه‌كان خۆیان له لافاو ده‌پارێزن؟ خۆ ده‌كرێت بزانین لافاو چییه؟
لافاو زیادبوونی بڕی ئاوه له شوێنێكی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ش
واده‌كات زه‌وییه وشكانیه‌كان داپۆشێت. هه‌ندێك جار لافاو له‌و شوێنانه ده‌دات
كه ڕووبه‌ره‌كانی به ئاو داپۆشراوه، وه‌كو زه‌ریا و ده‌ریا و ڕووباره‌كان.
زۆرێك له‌وانه‌ی لافاو پێی دروست ده‌بێت زۆربوونی ڕێژه‌ی باران باریینه به تایبه‌تی
ئه‌و بارانه‌ی كه بۆماوه‌یه‌كی كه‌م و به خوڕ و خێرا ده‌بارێت. زۆر جۆری لافاویش
هه‌ن ده‌بێته هۆی ڕووخانی به‌نداوه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی لێ درووست ده‌بێت.
چی ده‌بێته هۆكاری درووستبوونی لافاو؟
1- باران: بارینێكی لێزمه و خێرا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی كورت، ده‌بێته هۆی لافاو، ئه‌گه‌ر بێت و به شێوه‌یه‌كی ئاوه‌كه گل نه‌درێته‌وه ئه‌وا ڕێره‌وی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ ناو شار و شه‌قامه‌كان. هه‌ندێك جاریش بارانی پچڕ پچڕ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دیسان ده‌بێته‌وه هۆی لافاو.
2- لافاوی ڕووباره‌كان: ئه‌م لافاوه كاتێك ڕووده‌دات كه ڕێژه‌ی ئاو له ڕووباره‌كان زیاد ده‌بێت و ورده ورده كه‌ناری ڕووباره‌كان ده‌گرێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له ڕێره‌وی سه‌ره‌كی ڕووباره‌كه ئاستی ئاوه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه له كۆتای ڕووباره‌كه لافاوه‌كه ڕووده‌دات.
3- بای به‌هێز له ناوچه كه‌ناراوه‌كان: ئه‌م لافاوه به هۆی باوبۆڕانێكی زۆره‌وه له ده‌ریاكانه‌وه ده‌بێته هۆی داپۆشینی كه‌ناراوه وشكه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی لافاو، زۆرجاریش ئه‌و باوبۆرانه‌ی لافاوه‌كان درووست ده‌كات دیاریده‌ی تسۆنامی دێته ئاراوه.
4- ڕووخانی به‌نداوه‌كان: به‌ند قاڵبێكی گه‌وره‌ی چیمه‌نتۆییه مرۆڤ درووستی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بڕێك ئاوی به‌رچاو كۆبكاته‌وه و به زۆری ئاوی به‌رزاییه‌كان دێته ناو به‌نداوه‌كه‌وه. كاتێك ئه‌و به‌نداوانه له توانای خۆیان زیاتر ئاو ده‌گرن، ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن بۆیه به‌نداوه‌كه ده‌ته‌قێت. بۆیه ده‌بێت پێشوه‌خت پلانی خه‌رجكردنی ئه‌و ئاوه له ئارادا بێت تاوه‌كو به ئه‌گه‌ری ئه‌و ڕووخاندنه بتوانن به‌نداوه‌كه بپارێزن.
5- توانه‌وه‌ی به‌فرو به‌سته‌ڵه‌كه‌كان: له زۆرێك له ناوچه سارده‌كاندا به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه له وه‌رزی زستاندا بڕێكی زۆر له به‌فر كۆده‌بێته‌وه به درێژای هاوین ئه‌و به‌فره ده‌مێنێته‌وه، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یش له لووتكه‌ی شاخه‌كاندا به‌فره‌كان ده‌مێنێته‌وه. هه‌ندێك جار به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و به‌فرانه بتوێنه‌وه و بگۆڕین بۆ ئاوێكی به‌خوڕ. زۆرجار ته‌نیا به‌فره‌كه وه‌كو زریانێك دێته خواره‌وه‌و پێی ده‌ڵێن" زریانی به‌فر".
جۆره‌كانی لافاو
1- لافاوی له‌ناكاو/ ئه‌م جۆره لافاوه به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕووده‌ده‌ن، له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر بۆ شه‌ش كاتژمێر ڕووده‌ده‌ن، هه‌ندێك له‌وانه‌ش ره‌نگه له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ڕووده‌دات. ئه‌مجۆره دیسان به‌هۆی بارانی به‌خوڕ یان ڕووخانی به‌نداوه‌كان، یان توانه‌وه‌ی به‌فر، دێته ئاراوه. ئه‌م جۆره لافاوه له جۆره‌كانی دیكه زیاتر زیان به مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت، چونكه پێش وه‌خت كه‌س ئاگادار ناكاته‌وه، ناهێڵت مرۆڤه‌كان ئاماده‌ی خۆیان بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه. ئه‌م لافاوه به‌وه به‌ناوبانگه كه زۆر وێرانهكهره.
2- لافاوی هێواش/ ئه‌م جۆره لافاوه به زۆری هه‌موو ساڵێك له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ڕووده‌دات. بارانه‌كه به شێوه‌ی پله به پله به‌رز ده‌بێته‌وه و چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌یه‌كی پێویسته. ئه‌مه‌ش باشیه‌كی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن بڕۆنه شوێنه به‌رزه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌م جۆره لافاوانه بمرێت به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه یان برسیتیتهوه بووه واته په‌یوه‌ندی به لافاوه‌كه‌وه نه‌بووه.
3- لافاوی خێرا/ ئه‌م جۆره لافاوه له ماوه‌یه‌كی كورت ڕوو ده‌دات به‌ڵام وه‌كو زریانی له‌ناكاو نییه، جۆرێك له‌جۆره‌كان مۆڵه‌ت نادات مرۆڤه‌كان خۆیان بپارێزن ئه‌مجۆره لافاوه زۆرترین وێرانكه‌ری هه‌یه، كه زیانی ماددی ده‌دات و ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كان چونكه له ناكاوه ڕووده‌دات ناتوانرێت خۆتی لێ بپارێزی. ئه‌مجۆره وه‌كو لافاوی له‌ناكاو مه‌ترسیدار نییه. ئه‌م جۆره بۆ ماوه‌ی رۆژێك یان دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرتر ڕووبه‌رووی لافاو ده‌بنه‌وه
به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێڕه‌وی ئاسایی ئاو له زه‌وی به‌رزه‌وه
بۆ ناوچه ته‌خته و دۆڵه‌كان دێت، واته له به‌رزییه‌وه بۆ نزمایی. له لایه‌كی
دیكه‌وه بارانێكی زۆر و به خوڕ له پارچه زه‌وییه‌كی وشكانیدا ده‌توانرێت ئه‌و شوێنه
ڕووبه‌ڕووی لافاو بكاته‌وه، هه‌ر كاتێك ئه‌و خاكه تێر ئاوبوو ئه‌وجا ئه‌و ئاوه‌ی
ماوه‌ته‌وه فڕێیده‌داته سه‌ر زه‌ویه‌كه و ده‌بێته لافاو.
هه‌ندێك جار كێشه‌ی لافاو به جۆرێكه كه ئاوه‌كه له
شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی دێت، خراپه‌ی ئاوه‌ڕۆ هۆكاری دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لافاو درووست
بێت، زۆرجار خراپی ئاوه‌ڕۆ واده‌كات نه‌توانێت ئه‌و ئاوه زیاده‌ی هاته ناو بۆرییه‌كانه‌وه
به‌رگه‌ی بگرێت بۆیه ناچاره هه‌مووی فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه. ئاوه‌كان هه‌میشه
ده‌یانه‌وێت شوێنێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به رۆیشتنی خۆیان
بده‌ن، گوێ له هیچ به‌ربه‌ستێكیش ناگرن.
كاریگه‌رییه‌كانی لافاو
ئه‌و كاره‌ساته‌ی لافاو درووستی ده‌كات زۆر ترسێنه‌ره
به جۆرێك ئه‌گه‌ر ئاوێكی به‌خوڕ به به‌رزی 15 سم به‌رزبێته‌وه ده‌توانرێت
مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو بڕمێنیت. ئه‌گه‌ر لافاو ڕووبدات هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه په‌كی
ده‌كه‌وێت و ڕێگاكان ده‌به‌سترێت، هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌پچڕێت،
بۆنموونه هێله‌كانی ته‌له‌فۆن هیچیان ناتوانن كار بكه‌ن.
له كاتی ڕوودانی لافاو تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و زێراب له
شاره‌كاندا وێران ده‌كات به‌م كاره‌ش ته‌ندروستی خه‌ڵكی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
چونكه ئاوی پیس تێكه‌ڵ به به‌كتیریا و ڤایرۆس تێكه‌ڵ به ژیانی خه‌ڵكی ده‌بێت.
له ساڵی 2011 شه‌پۆلێكی تسۆنامی به‌هێز ژاپۆنی گرته‌وه و به‌وه‌ش ئاوی كه‌ناراوه‌كان
تێكه‌ڵ به وێستگه‌كانی كوره‌ی ئه‌تۆمی فۆكۆشیما بوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته
ترسیان لێ نیشت كه تیشكی پیس تێكه‌ڵ به ئاوه‌كان ده‌بێت.ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و
ئاوه 18 جار له كوره ئه‌تۆمییه‌كان پیستر بێت.
چۆن ڕێگری له لافاو ده‌كرێت؟
1- دیواری ده‌ریای/ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كان دیواری ده‌ریای درووست بكرێت ده‌رگای هه‌بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵكشان و داكشانی ئاوه‌كان، له زۆر ناوچه‌ش گوێنی لمی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ئاوه‌كان نه‌گه‌نه شاره‌كان له‌و لافاوه‌ی ژاپۆن كه كاره‌ساتی خوڵقاند حكومه‌تی ژاپۆن بڕیاریدا دیواری چیمه‌نتۆی به‌هێز به درێژی 400 كم به به‌رزی پێنج باڵه‌خانه درووست بكات، تاوه‌كو جارێكی تسۆنامی نه‌توانێت كاره‌ساتی وا بخوڵقێنێت.
2- گلدانه‌وه‌ی ئاو/ له هه‌ندێك ناوچه‌كاندا دیواره‌كان ناتوانن به‌رگه‌ی لافاوه‌كان بگرن، بۆیه ده‌بێت ده‌ریاچه‌ی ده‌ستكرد و به‌نداو ، كۆگای ئاو درووست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه كۆبكرێنه‌وه و زیندانی بكرێن و به‌ری به‌ڕه‌ڵا نه‌كرێت.
3- پلانی ئه‌ندازیاری/ كاتێك شارێك له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به درووستكردنی ده‌كرێت ده‌بێت به جۆرێك بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن ڕێگری له لافاو بكرێت، سه‌رجه‌م ئاوه‌ڕۆكانی به جۆرێك چێكرابێت بتوانێت به‌رگه‌ی لافاوی به‌هێز بگرێت.
4- نه‌مام چاندن/ ڕواندنی دار واده‌كات زه‌وییه‌كان به وشكی نه‌مێننه‌وه بۆیه ده‌بێت هانی خه‌ڵكی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مام بڕوێنن، چونكه كاتێك ئه‌و دارانه به‌هێز ده‌بن، ده‌توانن یاری به لافاوه‌كان بكه‌ن له زۆر شوێندا ڕایان بگرن.
رۆحیه‌تی یارمه‌تیدان له‌كاتی لافاودا
لە ساڵی 2008
لافاوێکی بەهێز ناوچەکانی باکوری ئەرژەنیتینی گرته‌وە و، بەهۆیەوە نزیکەی 20 هەزار
کەسی بێ ماڵ و حاڵ کرد، خاچی سوری ئەرژەنتین بۆ ڕوبەڕوبوونەوە ئەم ڕوداوە، پێویستی
بە هاوکارییەکانی خەڵکی بوو، بەڵام تیامابوون چۆن وابکەن هاوڵاتییانی ناوچەکانی
ناوەڕاست و باشوور کارەساتەکەیان بەلاوە گرنگبێت و لابکەنەوە بەلای لێقەوماواندا،
بۆ ئەم کارە دەبوو کەمپینێکی ڕاگەیاندنی بەهێز دروست بکرێ، هەربۆیە ڕێکخراوی (لیۆ
بارنێت) ــیان دەست نیشان کرد بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک.
ئەم ڕێکخراو بەناوبانگ
بوو، هەستان لە ناوەندی شارەکاندا دەریاچەیەکی بچوکیان دورست کرد و، تێیدا خانوویەکی
نیمچە نوقم بوو، تەنافێک و، چەن پارچە پۆشاکێکی هەڵخراو، پەرژینێک. تاکو حاڵ و گوزەرانی
سەختی ئەو خەڵکەی بەر لافاوەکە کەوتووبن، نیشانی خەڵکی بدەن. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا
تابلۆیەکیان هەڵواسیبوو کە نیوەی لە ئاوەکەدابوو و، لەسەی نووسرابوو: باکوری ئەرژەنتین
پێویستی بە هاوکارییەکانی ئێوەیە.
ئەم ڕاگەیاندنە
بەزوویی کەوتە بەر باس و، خەڵکی ڕۆشتن بە هانایەوە، هاوکات لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانەوە
پەخشکرا. پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر بڵاوکراوەکەدا، کۆمەکی هاوڵاتییانی
باکور بووبە باسی ڕۆژ لە سەرانسەری ئەرژەنتیندا، تاکو لە کۆتاییدا ٦۰ هەزار کەس بۆ
گەیاندنی هاوکارییەکانیان پەیوەندیان کرد بەو ژمارەیەوە کە خاچی سووری ئەرژەنتین لەسەر
تابلۆکان نووسیبووی، تاکو ئێستا ئەم ڕاگەیاندنە سەرکەوتووترین بڵاوکراوەی خاچی
سووری ئەرژەنتینە و، باوەڕپێکراوترین خەڵاتەکانی بوواری درووست کردنی ڕاگەیاندنی
دونیای کردووە به ناوی خۆیەوە.