03:35 - 28/03/2019
نوکتە و سیاسەت
كاتێك دوای ماوەیەک هاوڕێكه‌مان ده‌بینین یه‌كێكمان ده‌ڵێین:
نوكته تازه‌كه‌ت بیستووه؟ زۆرینه‌مان ده‌ڵێین كامیان؟ یاخود ده‌ڵێین نه‌خێر، بێ
ئه‌وه‌ى به‌ده‌ست خۆمان بێت لێوهكانمان ده‌كرێنه‌وه‌و هزرمان ئاماده ده‌بێت بۆ
پێكه‌نین، زۆرجار ئه‌گه‌ر دووباره‌ش بێت هێشتا هه‌ر پێمان خۆشه گوێمان لێبێته‌وه،
ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ى كه مرۆڤ له نوكتهوه ده‌ستى ده‌كه‌وێت هه‌ستێكى سه‌یره.
نوكتهكهت بیستووه؟
ئه‌م رسته‌یه ختووكه‌ى
خانه‌كانى مێشك ده‌دات، وامان لێده‌كات به خۆشی و پێكه‌نینه‌وه پێشوازى له
گێڕانه‌وه‌ى نوكته بكه‌ین، ئه‌وانه‌ى چێژ له نوكته ده‌بینن زیاتر له‌وانى دیكه
به‌تامه‌زرۆییه‌وه گوێ ده‌گرن و پێده‌كه‌نن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى نوكته
پاشخان و ره‌هه‌ندى تایبه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى هه‌یه، قسه‌یه‌كى به‌ناوبانگى
(هنرى برجستۆن)هه‌یه ده‌ڵێت: هەر شتێک بمانخاتە پێکەنین مرۆڤانه‌یه، نوكته
تێكشكاندنى تێك شكانهكانه.. هوتافى بێده‌نگه‌كانه، خۆشی روخاو و چه‌پێنراو و
بێدهنگكراوهكانه..
ده‌ربڕینى مانادار،
په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى هه‌یه به‌ئاستى تێگه‌یشتنى كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه، هه‌ر بۆیه
ناوه‌ڕۆكى نوكته له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى دیكه ده‌گۆڕێت، نوكته ئاوێنه‌ى
نادیار و راسته‌قینه‌ى كۆمهڵگایە، رەنگدانەوەی هه‌ڵوێست و به‌هاى كۆمه‌ڵایه‌تى و
بیروباوه‌ڕ و ره‌فتارى كۆمهڵگایە.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه
نوكته به راستهوخو و هه‌ندێكجاریش ناڕاسته‌وخۆ، نهێنى و شته قاچاخهكانى نێو
كۆمه‌ڵگه له شێوازێكى گاڵته ئامێزدا ده‌خاته به‌رده‌ست هه‌موان، له‌هه‌مان
كاتدا پهیوهستكراوهتهوه به‌واقیعى كۆمه‌ڵگه‌وه.
رۆژانه نوكته‌ی نوێ دروست
ده‌كرێت و زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بنه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان له بوارێكى جیاوازدایه و
هه‌ر جاره‌ش له‌سه‌ر كه‌سێك و لایه‌ك یان ده‌خرێته‌پاڵ گروپێكى كۆمه‌ڵایه‌تى یان
سیاسی، هه‌ر بۆیه له هه‌ر جێگه‌یه‌كدا دابنیشیت نوكته‌ی تێدا بكرێت تۆ یه‌كێك
یان زیاترت نه‌بیستووه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ى (لكل مقام مقال) واته بۆ هه‌ر
جێگه‌یه‌ك قسه‌ى خۆى هه‌یه ده‌سته‌واژه‌یه‌كى فه‌رمى نێو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان
بێت ، لێ نوكته زۆرینه‌ى به‌ربه‌سته‌كان ده‌بڕێت و به بێ پرس خۆى ده‌كات به‌ناو
كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كاندا، جدییه‌ت و رهسمیاتى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌باته بابی فشقیات و
پێكه‌نیه‌وه.
نوكته چه‌كێكى نه‌بینراوه
بۆ هه‌موو جێگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵت دێت، ده‌رمانى ده‌ردى زۆر له نه‌خۆشیه‌كانى خه‌مۆكى
و دۆش دامان و هه‌ست برینداركراوهكانه، كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت فشارێكى گه‌وره‌ى
ژیانت له‌سه‌ره، تاڵى و ناڕه‌حه‌تیه‌كانى ته‌نگى پێههڵچنیویت، ئیدى په‌نابردنه
به‌ر نوكته ده‌بێته خاڵى وه‌رچه‌رخان و بارى شانت سووكتر ده‌كات، توێژینه‌وه‌كان
ده‌ریان خستووه (پێكه‌نین) ترپه و لێدانى دڵ زیاتر ده‌كات، هاتووچۆى خوێن چالاك
ده‌كات، ماده‌ى (ئهندریالین)زیاتر ده‌ڕێژێت، هه‌موو توێژینه‌وه‌كان باسیان له
پێویستى پێكه‌نین و سوده گرنگه‌كانى كردووه. چى شتێك له‌وه جوانتره مرۆڤێك بخه‌یته
پێكه‌نین، له‌وه جوانتر ئه‌وه‌یه خۆشت له‌گه‌ڵى پێبكه‌نیت، پێكه‌نینێك له
قووڵایی هه‌ناو و دڵه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت..
به دیوێكى دیكه‌دا نوكته چه‌كێكى كوشنده‌یه،
كه‌سه‌كان ده‌كوژێت و ناهێڵێت خوێنیان لێبێت، زۆرن ئه‌وانه‌ى نوكته‌یان له‌دژ
دروستكراوه و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بایه‌خیان كه‌م بۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش
كه كاریگه‌رى نوكته‌یان هه‌ست پێكردووه زۆرى لێده‌ترسن، له‌نێو سه‌ركرده‌كانى
وڵاتانى جیهانی سێیه‌میش دا نموونه‌ى ئه‌نوه‌ر ساداتى سه‌رۆكى پێشووترى میسر و مه‌لیك
حه‌سه‌نى دووه‌م مه‌لیكى پێشووترى وڵاتى مه‌غریب ده‌هێنرێته‌وه كه گرنگى زۆریان
به نوكته داوه، به‌تایبه‌تى ئه‌و نوكتانهى كه له‌سه‌ر كه‌سێتى خۆیان
دروستكراون.
هیچ نه‌ته‌وه و گه‌لێك
له‌دونیادا نابینرێته‌وه له قسه‌ى خۆش و نوكته بێبه‌ش بووبێت، له‌ڕێگه‌ى نوكتهوه
باسیان له كێشه جۆراوجۆره‌كانى ژیانى خۆیان نه‌كردبێت، نوكته پێده‌چێت
ئامانجدار بێت، ئامانجێكى سیاسی یان ئابورى یا خود كۆمه‌ڵایه‌تى، له هه‌مان كاتدا
پێده‌چێت ئامانجه‌كه‌ى ته‌نها له پێناوى پێكه‌نین دابێت و به‌س.
نوكته له كۆمه‌ڵگه
داخراوه‌كاندا جێگه‌ى فراوانترى هه‌یه، چوون له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌ناسه‌یه‌كى
ئاسووده‌یی ده‌ده‌ن، روویه‌كى پێكه‌نیناوى گه‌ش ده‌ده‌ن به‌و هه‌موو بێزارى و
بێتاقهتیانهى كه رۆژانه به‌رۆكیان ده‌گرێت، به‌تایبه‌تى له‌نێو چینى لاوان و
ئه‌وانه‌ى كه ئه‌زموونى ژیان هێشتا نهیچهماندوون.
ئه‌رێ به‌ڕاست نوكته
چیه؟
نوكته كورتیله
چیرۆكه، به‌زمانێكى ئێجگار ساده و به شێوازێكى تایبه‌تى گرێ ئامێز ده‌گێرێته‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك داده‌ڕێژرێت كاریگه‌رى گه‌وره له‌سه‌ر وه‌رگر جێده‌هێڵێت.
هه‌ندێكجار رودواى
راسته‌قینه‌یه و ههندێكجارى دیكه هه‌ڵبه‌ستراوه، به‌ڵام به‌هێزترین نوكته ئه‌وه‌یانه
كه له راسته‌قینه بچێـت، یان ئه‌وه‌نده ههڵبهستنهكه گه‌وره بێت یان
زیادەڕۆیی تێداکرابێت کە له ئاستی خەیاڵ و چاوه‌ڕوانى گوێگردا نه‌بێت، سه‌ركه‌وتووترین
نوكته‌ش ئه‌وه‌یه مهبهستهكهى له كۆتاییه‌وه بدات به‌ده‌سته‌وه، (سوپرایز)ى
رووداو یان وته‌ى مه‌به‌ستدار ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكرێت و بكه‌وێته كۆتاییه‌كانى
گێڕانهوهكهوه، ده‌بێت جۆرێك بێت كاریگه‌رى ئه‌رێنى دروست بكات و گوێگر بخاته
پێكه‌نین. نوكته تا ئه‌و كاته هى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى كه له زارى دێته ده‌ره‌وه،
ئیدى ده‌بێته مافى گشتى، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان به ئاره‌زوو شێوازى گێڕه‌ره‌وه‌كه
گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
پێكه‌نین خۆى له‌خۆیدا
شكاندنى بێده‌نگى و بێزارى و ماتومهلوولیه، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بگوترێت ئه‌وانه‌ى
زۆرترین نوكته ده‌گێڕنه‌وه یان گوێ ده‌گرن له‌و مرۆڤانه‌ن كه كێشه‌ى ناوخۆیی و
بێزارییان زۆرتره. له‌به‌ر ئهوهگوتویانه نوكته تێكشكاندنى تێكشكانه.
گێڕانه‌وه، ته‌نانه‌ت
دروستكردنى نوكته، په‌یوه‌ندى به خوێنده‌وارى یان نه‌خوێنده‌وارییه‌وه نیه، به‌ڵكو
په‌یوه‌سته به هه‌ستى درامى و تواناى هونه‌رى كه‌سه‌كه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكجار
ئه‌كادیمیانه داده‌ڕێژرێت و دواتر ده‌ستكارى ده‌كرێت و داده‌به‌زێته ئاستى تێگه‌یشتنى
گشتى، ده‌گوترێت نوكتهبازهكان زۆرترین فشارى كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره.
دواى ئه‌وه‌ى نوكته
له كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه ده‌رده‌چێت ئیتر بڵاوه ده‌كات، ته‌نها ئه‌و جۆره نه‌بێت
كه خاوه‌نێكى دیارى كراوى هه‌یه‌و به‌ناوى كه‌سه‌كه‌وه ده‌گێڕرێته‌وه، ئه‌و
خاوهندارێتیهش زۆرجار نوكته‌یان به‌ناوه‌وه ده‌كرێت و هیچ ئاگایان لێى نیه، له
نێو كورده‌واریش دا له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كى دیكه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌گۆڕێن.
چى ده‌بێته نوكته؟
به وردبوونهوهیهكى
خێرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كاریگه‌ریه‌كانى كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر نوكته زۆر به‌ئاشكرا
دیاره، چوون نوكته پێچه‌وانه‌ى دیارده كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و ئابووریهكانه،
له‌نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا چ شتێك قه‌ده‌غه‌و قاچاخ بێت و نه‌توانرێت راسته‌وخۆ
له‌باره‌یانه‌وه قسه‌بكرێت ده‌بێته بابه‌تى نوكته، به‌مانایه‌كى دیكه، له‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌ى چه‌پاندنى سێكسی زاڵ بێت نوكته سێكسهیهكان زۆر ده‌بن و زۆرترین
مشته‌رییان هه‌یه، له‌ناو كۆمه‌ڵگه دینی و مه‌زهه‌بیه‌كاندا ئه‌و نوكتانه ره‌واجیان
زۆرتره كه دژه دینن و له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و روداوه دینهیهكان وه‌ستاوه، له‌و
شوێنانه‌ش كه سیاسه‌تى داپڵۆسێنه‌ر له ئارادابێت كه‌سایه‌تى و رووداوه سیاسیه‌كان
ئه‌بنه بابه‌ت.
به كورتى له هه‌رجێگه‌یه‌ك نه‌توانرا له‌باره‌ى
هه‌ر بابه‌تێكه‌وه به بێ شه‌رم و سانسۆر قسه‌ى له‌باره‌وه بكرێت له شێوه‌ى
نوكته‌دا دێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه، له‌برى ئه‌وه‌ى به جدییه‌وه قسه‌ى له‌باره‌وه
بكرێت ده‌بێته جێگه‌ى پێكه‌نین.
ئامانجه‌كانى نوكته
چین؟
نوكته كۆمه‌ڵێك ئامانجى
گه‌وره‌ی هه‌یه له‌وانه‌ش: به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش، په‌یوه‌ستكردنى هاوڕێیه‌تى،
دروستكردنى پارسه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌رخه‌رى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و
ئاینى، ئاوێنه‌ى فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیرى گشتى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى توندوتیژى له‌نێو هه‌موو
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه ناتوانرێت هه‌موو شتێك له قاڵبێكى جدیى دا بخرێته به‌رده‌ست
هه‌ر بۆیه په‌نا ده‌برێته‌وه به‌ر نوكته.
گه‌یاندنى بابه‌تێكى
گرنگ و جدى له قاڵبی سوعبه‌ت و شۆخى و گێڕانه‌وه‌ى نوكتهیهكدا ده‌كرێت به گه‌وره‌ترین
ئامانجى گێڕانه‌وه‌ى نوكته.
توێژه‌رانى ده‌رونى و
كۆمه‌ڵایه‌تى باس لهوهدهكهن، ده‌كرێت نوكته وه‌ك (ترمۆمهتر) وێنا بكرێت، چۆن
ترمۆمهتر ده‌توانێت پله‌ى گه‌رما دیارى بكات، ئاواش نوكته ئاستى كۆمه‌ڵگه ده‌ستنیشان
ده‌كات.
ده‌سه‌ڵات و نوكته:
ساڵانى پێشوو رۆژنامه‌كانى
میسر ناوى (نه‌تانیاهۆ)ی سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل یان به‌م شێوهیهنوسی
بوو (نه‌تن یا هو) كه واتاكه‌ى له عه‌ره‌بیدا واته (ئه‌و گڵاوه كێیه؟)، ئەمەش
بووه مایه‌ى كێشه‌ى نێوان ئیسرائیل و میسر‌و تا دواجار میسریه‌كان پۆزشیان هێنایه‌وه
و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد.
جه‌نەراڵ شارل دیگۆلى
فه‌ره‌نسی (1890- 1970) زۆر گرنگى داوه به نوكته‌ى سیاسی و ئه‌و كاریكاتێرانهى
له‌سه‌رى دروستكراون، ئه‌و پێش له‌وه‌ى واز له كاره‌كه‌ى بهێنێت گوتوویه‌تى: من
جه‌ماوه‌رى بوونى خۆمم له‌ده‌ست داوه، نابینم له‌باره‌ى منه‌وه كاریكاتێر دروست
بكرێت، گوێم له نوكته‌ى تازه نابێت.
جه‌مال عبدالناصرى سه‌رۆكى
پێشووترى میسر هه‌موو ئه‌و نوكتانهى له‌باره‌ى خۆیه‌وه بوون كۆى ده‌كردنه‌وه،
ته‌نانه‌ت له زۆرینه‌ى وتار و كۆبونهوهكانیدا نوكته‌ى ده‌گێڕایه‌وه، له كۆتا
گوتاریدا داواى له میسریه‌كان كردووه واز له نوكته نه‌هێنن و چێژى لێ ببینن.
یاسر عه‌ره‌فاتى سه‌رۆكى
پێشووى ئیداره‌ى خۆجێیه‌تى فه‌له‌ستین زۆرى حه‌ز له نوكته هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
جاروبار تووڕه‌ى كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌لال
تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق ناوبانگى هه‌بووه له نوكتهگێرانهوهدا
و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار به سوعبه‌ت و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه شتى زۆرى به به‌رامبه‌ره‌كانى
گوتووه و به یه‌كێك له قسه‌خۆش و مه‌جلیس قه‌ره‌باڵغه‌كانى ناو كۆڕى سیاسی به‌ناوبانگ
بووه.
گرنگترین توێژینه‌وه
له روسیا له‌دژى ستالین كراوه به‌ناوى (چه‌كوش و داس- مێژووى شیوعیه‌كان له
روانگه‌ى نوكتهوه) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و گه‌وره‌ترین ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه له
كاتى خۆیدا. یه‌كێك له‌و نوكتانه كه كاریگه‌رى زۆره هه‌بووه، پۆلیس كه‌سێك ده‌گرێت
ده‌ڵێت كێ دایكته؟ ده‌ڵێت روسیا، ئه‌ڵێت ئه‌ى باوكت ده‌ڵێت ستالین، پۆلیس ده‌ڵێت
ئاواتت چیه؟ ئه‌ڵێت هه‌تیوو بكه‌وم.
رووسەکان لە کۆنەوە
تا ئێستا بەوە بەناوبانگن کە لەڕێی نوکتەوە رەخنەی جدی لە دەسەڵات دەگرن،
بەبۆچوونی هەندێک لە کۆمەڵناسان ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەسەڵات روسیا
بەردەوام دەسەڵاتێکی تۆتالیتەر و پاوانخواز بووە و خەڵک نەیانتوانیوە بە ئاشکرا
رەخنە بگرن، یان لەڕێی هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری دروست بکەن هەربۆیە نوکتە بووەتە
چەکێک بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیان دەرببڕن.
نوکتەیەکی بەناوبانگی
سەردەمی تیزارەکان ئەوەیە کە دەڵێت رۆژێک تیزار لەناو کۆشکەیەدا چاوی بە کوڕێک
دەکەوێت کە زۆر هاوشێوەی خۆیەتی، تیزار کوڕەکە بانگ دەکات و لێی دەپرسێت تۆ دایکت
فەرمانبەری کۆشک بووە، کوڕەکەش دەڵێت نەخێر قوربان باوکم فەرمانبەری کۆشک بوو.
لە سەردەمی یەکێتی
سۆڤیەتیش بە هەمان شێوە نوکتە ببووە چەکێک گەورە بۆ رخنەگرتن لە دەسەڵات، ستالین
بەهۆی ئەو نوکتانەی لەسەر دروستکران خەڵکێکی زۆری دوورخستەوە بۆ ئۆردوگا
زۆرەملێیەکانی کارکردن، لە هەشتاکاندا دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە نهێنی بۆ ماوەی
چەندین ساڵ خەریکی کۆکردنەوەی ئەو نوکتانە بوون کە خەڵکی سۆڤییەت لە دژی دەسەڵات
دروستیان کردبوون، سی ئای ئێی مەبەستی ئەوەبوو لەڕێی ئەو نوکتانەوە لە ئاستی
ناڕەزایی خەڵک لە دەسەڵات تێ بگات، ئەو بۆچوونەش هەیە کە سی ئای ئێی خۆی رۆڵی
هەبووە لە دروستکردنی نوکتە لە دژی یەکێتی سۆڤییەت، نوکتەیەکی بەناوبانگی سەردەمی
یەکێتی سۆڤییەت ئەوەبوو کە دەڵێن رۆژێک رۆناڵد ریگان سەرۆکی ئەمریکا رەخنە لە
برێژنێف سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەت دەگرێت کە لە سۆڤییەت ئازادی نییە بەڵام لە ئەمریکا
ئازادی تەواو هەیە، هاوڵاتیان دەتوانن بچنە بەردەم کۆشکی سپی جنێو بە سەرۆکی
ئەمریکا بدەن، برێژنێف لە وەڵامدا دەڵێت ئەگەر ئەوە ئازادی بێت لە سۆڤییەتیش خەڵک
ئازادن بچنە بەردەم کرێملن و جنێو بە سەرۆکی ئەمریکا بدەن.
روسەکان هەر ئێستاش
بە نوکتە رەخنە لە پۆتین دەگرن، نوکتەیەکی بەناوبانگ ئەوەیە کە دەڵێن لە
کۆبوونەوەی جەماوەری کەمپینی هەڵبژاردنی پۆتیندا کاندیدەکانی دیکەش
ئاگادارکراونەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن، لە ئەگەر بەشدارینەکردندا خۆیان
بەرپرسیار دەبن.
ئیسرائیلیش نوکتەی
وەک چەکێک لە دژی نەیارە عەرەبەکانی بەکارهێناوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین
نوكته‌ى بۆ پارچهپارچهكردنى عه‌ره‌ب دروستكردووه، له‌نێو سهفارهتهكانى وڵاته
یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش له وڵاتانى عه‌ره‌بی (ئه‌نجوومه‌نى نوكته) هه‌بووه
كه به‌رده‌وام گرنگییان به كۆكردنه‌وه‌و دروستكردنى نوكته داوه.
لە ئەڵمانیای
رۆژهەڵاتیش نوکتە رۆڵێکی گرنگی بینی لە شکاندنی شکۆی دەسەڵات، خەڵک بە نوکتە
توندترین رەخنەیان لە دەسەڵات دەگرت، دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیای رۆژئاوا هەموو ئەو
نوکتانەی کۆکردبووە کە لە دژی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیای رۆژهەڵات دروست کرابوون
تەنانەت ئەو بۆچوونەش هەیە کە ئەڵمانیای
رۆژئاوا رۆڵی هەبووە لە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی نوکتە لە دژی ئەڵمانیای
رۆژهەڵات.
ئه‌گه‌ر نوكته ئه‌وه‌نده
رۆڵى گرنگى هه‌بێت له نێو كۆمهڵگهداو زۆرینه‌ى نوكتهكانیش له‌سه‌ر كه‌سانى سه‌روتر
و خاوه‌ن پێگه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌كان و حكومه‌ت و ده‌زگاكانى بێت، ناكرێت ئه‌وانیش
هه‌روا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشن و ببنه مه‌زه‌ى خه‌ڵك و بنێشتهى خۆشه‌ى سهرزارانى
هه‌مووان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى وڵاتان زۆر جار خۆیان نوكته دروست ده‌كه‌ن و فڕێى ده‌ده‌نه
ناو خه‌ڵكه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند ئامانجێك:
یه‌كه‌م: خاڵى كردنه‌وه‌ى
نیگهرانیهكانى خه‌ڵك و به‌جدى نه‌گرتنى بابه‌تى نوكته له‌سه‌ر كرا‌و، كاتێك
هاوڵاتى له‌سه‌ر به‌رپرسێكى باڵا نوكته‌یه‌ك ده‌گێڕێته‌وه یان گوێى لێده‌بێت جۆرێك
له ئاسووده‌یی یان خاوبوونه‌وه‌ى توڕه‌یی لا دروست ده‌بێت له‌باره‌ى بابه‌ت، یان
كه‌سه‌كه‌وه.
دووه‌م: بۆ گه‌وره‌كردن
و بچووككردنه‌وه‌و خستنه به‌رده‌ستى ئه‌و ناوانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت ده‌ربكه‌ون،
ئیدى به‌مه‌به‌ستى (ئه‌رێنى) بێت، واته مه‌به‌ستیان بێت فۆكه‌سی بچێته‌سه‌ر و
ببینرێت، یاخود (نه‌رێنى) بێت و داموده‌زگاكان بیانه‌وێت كه‌سه‌كه له‌كه‌دار بكه‌ن
و بیشكێنن، ئه‌مه‌ش له جۆرى نوكتهكهو ره‌نگدانه‌وه‌ى دادهردهكهوێت له‌ناو
كۆمه‌ڵگه‌دا.
سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن
و به‌دواداچوونى كێشه شاراوه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه، وه‌ك له پێشه‌وه‌ش باسمان كرد
نوكته ئاوێنه شاراوه و نهبینراوهكهى كۆمه‌ڵگه‌یه.
هه‌ربۆیه ده‌زگا ههواڵگریهكانى
وڵاتان گرنگى و بایه‌خى تایبه‌تیان بۆ نوكته هه‌یه. مه‌گه‌ر له كه‌ناڵ و
میدیاكانى حیزب و ده‌سه‌ڵات خۆیه‌وه به‌رنامه‌و بڵاوكراوه‌و رۆژنامه‌و هه‌موو
بابه‌ته میدیاییه‌كان نه‌چوونه‌ته نێو خه‌ڵكه‌وه، له هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه
تهلهفزیۆیهكانى وه‌ك (به‌رنامه‌ى به‌رنامه)و (كه‌شكۆڵ) و (حه‌مكۆ) وئه‌وانى
تر، زۆرینه‌ى شانۆكانى وه‌ك (ئه‌حه‌ى كڕنوو) و (وڵاته‌كه‌م) و فیلمه كۆمیدیه‌كان،
گۆشه‌ى ته‌نزى رۆژنامه‌و بڵاوكراوه كۆمیدیهكانى وه‌ك (سیخورمه) و ده‌یانى تر كه
ره‌خنه‌ى راسته‌وخۆیان له ده‌سه‌ڵات وبهڕێوهبردنى وڵات به‌شێك نین له‌و بابه‌تانه؟
چینایه‌تى نوكته:
كاتێك سه‌رنج له
نوكته‌كان ده‌درێت زۆرینهیات له دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى پێكدێن، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند،
حكومه‌ت و خه‌ڵك، خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، مه‌لا و ئۆمى، شێخ و مسكێن، نێر‌و
مێ، شارى و لادێى، عه‌شره‌ت و عه‌شره‌ت، زیره‌ك و ته‌مه‌ڵ، خاوێن و پۆخڵ و...
یان ئه‌وه‌ى له
نێوان دوو شار یان دوو نه‌ته‌وه‌دا دروست ده‌بن، له ئێران سه‌رده‌مانێكى زۆر
زۆرینه‌ى نوكته‌كان له‌سه‌ر تورک و گیلەک بوون، له باشوورى كوردستان له نێوان
(هه‌ولێر و سلێمانى) و له ناوچه‌یه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش له نێوان (هه‌ورامى و
سۆرانى)دا بوو.
له سه‌ر ئاستى
عێراقیش عه‌ره‌به‌كان كاتێك نوكتهیهكیان ده‌كرد به كورد نموونه‌یان ده‌هێنایه‌وه
و كورده‌كانیش ده‌یانگوت عه‌ره‌بێك واى گوت یان واى كرد.
نوكته‌ى به‌سه‌رچوو:
هه‌ندێك نوكته هه‌یه
ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى درێژتره، یان به‌جۆرێكى دیكه تواناى خۆگونجاندنى له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كان
زۆرتره، ئه‌م جۆره‌یان له‌وانه‌ن كه له ژێر كاریگه‌رى شوێن-كات (زه‌مه‌كان) یان
كه‌سێكى دیاریكراودا نه‌بوون، به‌ڵام هه‌شیانه ماوه‌ى به‌سه‌ر چوونى زۆر خێرایه،
شاره‌زایان چواندوویانه به شیرى تازه، ئه‌گه‌ر به خێرایی ئاڵوگۆڕى به‌سه‌ردا
نه‌هێنرێت و شتێكى دیكه‌ى لێ دروست نه‌كرێت زۆر زوو به‌سه‌ر ده‌چێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆرینه‌ى نوكته‌كان به‌یه‌كجار گێڕانه‌وه تام و چێژى خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و
گوێگر ناتوانێت له جارێك زیاتر گوێى بۆبگرێت، یان به ئه‌ندازه‌ى یه‌كه‌مجار كه‌یف
خۆش بێت پێیان و كۆن ده‌بن.
نوكته و ته‌كنۆلۆژیا:
ئه‌گه‌ر نوكته‌ى
جاران ته‌نها گێڕانه‌وه بوو بێت و ده‌ماوده‌م بابه‌ته‌كه رۆشتبێـت، ئه‌وا له سه‌رده‌مى
ئێسته‌دا له سایه‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژیاوه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه،
نوكته له شێوه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆیی، كورته فیلم، جووڵه، دروستكردنى ئه‌نیمه‌یشن،
گۆڕانكارى ده‌نگ و پێدانى كاریگه‌رییه ده‌نگه‌كان (ئیفێكت)و زیاد و كه‌م كردنى ره‌نگ
رواڵه‌تى سه‌رده‌میانه‌ى وه‌رگرتووه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ى تر
نوكته‌یان كردووه به بابه‌تى رۆژ و زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر
نوكته‌ى جاران له سنوورێكى دیاریكراودا كرابێت، ئه‌وا ئێسته گێڕانه‌وه یان
گواستنه‌وه‌ى بووته ئه‌لیكترۆنى و پانتاییه‌كه‌ى گۆڕاوه بۆ جیهانى.. په‌یج و ئه‌كاونتى
نێو تۆڕه كۆكهڵایهتیهكان رۆڵى سه‌ره‌كییان هه‌یه له‌و بواره‌دا.
کاریگەری نوکتە لە
ئێران بە رادەیەک بوو کە حکومەتی ئێران ناچاربوو ڤایبەر دابخات، چونکە لەرێی
ڤایبەرەوە زۆرترین نوکتەی سیاسی ئاڵوگۆڕ دەکرا لەسەر کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران
و بە تایبەتیش ئایەتوڵا خومەینی رێبەری کۆچکردووی ئێران، ئەمەش نیگەرانی زۆری لای
دەسەڵاتدران لێکەوتەوە و حکومەتەکەی روحانی هەر بەم هۆکارە ڤایبەری داخست.
نوكتهبازى سه‌ركه‌وتوو:
كاتێك نوكته‌یه‌ك كه‌سێكى
شاره‌زا لهتهكنیكى نوكته ده‌یگێڕێته‌وه به‌راوردى ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سێكى
دیكه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت چه‌نده جیاوازییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك جیاوازى نێوان
دوو شاعیر و دووچیرۆك نووسه، جیاوازى نێوان دوو شێف(چێشت لێنه‌ر)ه كه هه‌ردووكیان
هه‌مان كه‌ره‌سته‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، كه‌چى یه‌كێكیان كه شاره‌زایی باشترى هه‌یه
كاریگه‌رى له‌وى تر زۆرتره، هه‌ر بۆیه گێڕانه‌وه‌ى نوكته‌ش تام و چێژى زۆرتر به
نوكته ده‌دات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. هه‌ندێك له‌وانه‌ى خه‌ریكى نوكتهن ده‌بنه
خاوه‌نى (ستایل) شێوزاى تایبه‌ت به خۆیان و كه‌سێك هه‌ر به‌گوێگرتن یان خوێندنه‌وه‌ى
نوكته‌كه یه‌كسه‌ر ده‌زانێت گێڕه‌ره‌وه یان نوكتهبازهكه كێیه..
لایه‌نى یاسایی نوكته:
به پێى وته‌ى شاره‌زایانى
یاسا ئه‌گه‌ر نوكته‌یه‌ك ناوى كه‌سێكى تێدا نه‌هاتبێت و سوكایه‌تى تێدا نه‌كرابێت
به كه‌سه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هاتبێت، هیچ لێپێچینهوهیهكى یاسایی
نایگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوى كه‌سێكى دیاریكراو هاتبوو، نوكتهكهش سوكایه‌تى
یان جنێو یان هه‌ر ماده‌یه‌كى تر‌ى یاسایی بیگرێته‌وه نه‌بیستراوه نوكته كێشه‌ى
یاسایی دروست كردبێـت.
نوكته‌و دین و موسڵمانان
هه‌رچه‌نده نوكته
روویه‌كى دره‌وشاوه‌ى گه‌شى نیه له‌نێو تێگه‌یشتنه دینیه‌كاندا به‌و مانایه‌ى
دین بابه‌تێكى جدییه و دووره له گه‌مه و گاڵته‌وه، ئه‌وانه‌شی كه خه‌ریكى
نوكته گێڕانه‌وه‌ن كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ندێك له بانگخوازه
ئیسلامیه‌كانى كۆن و نوێ، به‌ڵام هێشتا كتێبخانهى موسڵمانان خاڵى نیه له قسه‌ى
خۆش و نوكته، له باشترین نموونه كتێبی (البخلا ْ ى جاحز) و هه‌ندێك له كتێبه‌كانى
(ئیمامى جه‌وزى) و ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ى به‌ناوى كه‌سایه‌تى (جحا) گێڕاوه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ها (اخبار الحمقى و المغفلین)ى ئیبن جه‌وزى كه باس له كێشه‌ى سیاسی نێو
كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رده‌مى خۆیان ده‌كات پڕن له نوكته و قسه و به‌سه‌رهاتى ده‌گمه‌نى
پێكه‌نیناوى، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه خه‌لیفه‌كانى ئهمهوى و عه‌باسی
و ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانیش قسه‌خۆش و نوكتهبازى تایبه‌تى خۆیان هه‌بووه.
یه‌كێك له‌وانه‌ى كه
راى توندى هه‌یه‌و له‌نێو جیهانى ئیسلامی‌دا به‌ناوبانگه ئین ته‌یمیه‌یه، ئه‌و له‌باره‌ى
نوكتهوه ده‌ڵێت: نوكته وته‌یه‌ك یان كردارێكه ده‌خرێته پاڵ كه‌سێك به مه‌به‌ستى
پێكه‌نین و دڵخۆشكردنى خه‌ڵك، حوكمه‌كه‌ى به‌پێى مهبهستهكهیهتى، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
لێى گاڵته‌كردن و سوككردن و پێڕابواردن بێـت ئه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و حه‌رامه، ئه‌گه‌ر
وانه‌بوو ئه‌وا ئاساییه.
بانگخوازه‌كان له‌م باره‌یه‌وه بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێكیان
ئاسانكارانه لێى ده‌ڕوانن و ده‌یان نموونه‌ى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان
دێننه‌وه كه مایه‌ى پێكه‌نین بووه و هه‌روه‌ها ئاماژه به ئایه‌تى قورئان ده‌كه‌ن
كه به‌راوردى پێكهنیى كردوه به ژیان و گریان به مردن.
هه‌ندێكى دیكه‌ش ئه‌و
سه‌رچاوانه ڕەتدهكهنهوه و وته بهناوبانگەکەى عومه‌رى كوڕى خه‌تاب دێننه‌وه
كه گوتویه‌تى: (هه‌ركه‌سێك زۆر پێبكه‌نێت شان و شكۆى كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌ركه‌س
زۆر سوعبه‌ت بكات سووك ده‌بێت).
به‌ڵام فه‌رمووده‌ى
راست هه‌یه ده‌فه‌رموێت (پێكه‌نینت له رووى براكه‌ت دا به چاكه بۆت ده‌نوسرێت).
جاحز كه خاوه‌نى
كتێبی( البخلا ْ)ه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێكه‌نین ره‌فتارێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه،
كه‌سێك هه‌ر خۆى بێت پێناكه‌نێت، كه‌واته پێكه‌نین كارێَكى هاوبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تییه،
ئه‌و زانایه پێى وایه ئه‌گه‌ر پێكه‌نینى زیاد له پێویست خراپ بێـت و زیان له كه‌سایه‌تى
مرۆڤ بدات، ئه‌وا پێنه‌كه‌نین خراپتره، هه‌رچی شتێكیش زیاد له پێویستى خۆى به‌كار
هات یان به‌كار نه‌هات زیانى ده‌بێت.
توێژه‌رانى ده‌رونى و
نوكته:
ده‌رونناسه‌كان پێیان
وایه نوكته له‌دایكبووى كۆمه‌ڵگه‌ى زیندووه، كۆمه‌ڵگه به دواى كهلێنێكدا ده‌گه‌ڕێت
هه‌ناسه‌یه‌كى لێوه بدات، به دواى ده‌رچه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بەرەنگاری سته‌م و چه‌وسانه‌وه
ببێته‌وه.
بەپێی قوتابخانه‌ى ده‌رونناسی
فرۆید نوكته ده‌ربڕینى نه‌ستى(لاشعوور) مرۆڤه بۆ بۆچوونه رانهگهیهنراوهكانى
به‌تایبه‌تى چه‌پاندنى (سێكس)ه.
ده‌روونناسه‌كان
پێیان وایه ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى قسه‌ى خۆشن و ده‌توانن خه‌ڵك دڵخۆش بكه‌ن خه‌ڵكانى
رۆح سووك و خوێن شیرینن، ئه‌وانه‌ن له پێناوى دروستكردنى كه‌شێكى خۆشدا خه‌ریكى
گێڕانه‌وه یان دروستكردنى چیرۆكى سه‌یرن.