01:39 - 27/03/2019
جاكی شان ئه‌كته‌ره سه‌ركێش و دڵخوازه‌كه‌ی زۆرینه
-زووكه وه‌ره ماڵه‌وه
- بۆچی چی بووه؟
- فیلمێكی جاكی شانه زۆر خۆشه
ڕه‌نگه ئه‌و گفتۆگۆیه كورته له‌نێوان هه‌زاران هه‌زار
مرۆڤی سه‌ر ڕووی زه‌وی گوترابێت. ئێمه چه‌ندین جار له‌وپه‌ڕی بێ مگێزی و بێ تاقه‌تی
بووبێتین له پڕ ده‌ركه‌وتنی جاكی شان له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن واده‌كات
به دیارییه‌وه دابنشێن و قه‌یرێكی باش پێبكه‌نین.
جاكی شان یان جاكی چان ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری سینه‌مای
جیهان و خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی جیهان و به‌تایبه‌تی شاری هۆنگ كۆنگ هێشتا له ڕێزبه‌ندی
ئه‌كته‌ر ناودار و خۆشه‌ویسته‌كانی جیهاندایه به تایبه‌تی ئه‌و شێوازه‌ی كه خۆی
له فیلمه‌كاندا ده‌یگرێته به‌ر، ئه‌و بۆ فیلمه‌كانی هه‌رگیز له مردن سڵ ناكاته‌وه
چه‌ندین جار گه‌یشتۆته لێواری مه‌رگ به‌ڵام دیسان به‌رده‌وام بۆته‌وه له كاره‌كانی.
جاكی شان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ست و سۆزی بینه‌ره‌كان، به‌ڵام هێشتا
نه‌گه‌یشتۆته پێگه‌ی خۆی له لیستی هۆلیۆد، مه‌گه‌ر چه‌ند جارێك نه‌بێت چه‌ندین
جوڵه‌ی سه‌رسورهێنه‌ری باس كراوه و له كاتی شكاندنی ئێسه‌كانیدا ئه‌و به‌رده‌وام
بووه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ره‌تای ژیانی
له حه‌وتی نیسانی 1954 شاری هۆنگ كۆنگ كپ و بێده‌نگ
بوو، منداڵێك له دایكبوو به‌ناوی جاكی شان، ئه‌و منداڵه باوكی ناوی كۆنگ چان
گۆنگه و تاقه كوڕی خێزانێكی هه‌ژاربووه. دایك و باوكی په‌ناهه‌نده‌ی جه‌نگی
ناوخۆی چین بوون، خێزانه‌كه‌یان خێزانێكی بچكۆڵه و له ناوچه‌ی ڤیكتۆریا بیگ كه
شوێنی دڵفڕێنی هۆنگ كۆنگه له‌وێ ده‌ژیان.
ڕێڕه‌وی ژیانیان به‌و ئاراسته‌یه نه‌چوو كه ده‌ستكه‌وت
و داهات پاشكه‌وت بكه‌ن. باوكی جاكی شان وه‌كو چێشتلێنه‌ر ئیشی ده‌كرد و دایكیشی
له ماڵی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵی خزمه‌تكردن بوو. به‌هۆی هاروهاجی خۆییه‌وه
جاكی شان نازناوی" pao-pao" وه‌رگرت
كه واتای شه‌قاو و نه‌گبه‌ت ده‌گه‌ێنێت. وزه‌كانی جاكی شان له‌وێوه ده‌ستی پێكرد
كه به‌یانیان باوكی جاكی له خه‌و هه‌ڵده‌ستا و پێكه‌وه خه‌ریكی یاری كۆنفۆ
بوون.
جاكی شان ده‌ڵێت" باوكم فێری كردم كه ئیشی ماندووكه‌ر
ئه‌نجام بده‌م چونكه هونه‌ری به‌رگری و جه‌نگ فێری كردم به‌های هێز و ئارامگرتن و
ڕێزگرتن چییه؟"
ئه‌و له ئه‌كادیمیایه‌كی خراپ ده‌ستی به هونه‌ری به‌رگری
كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی، بۆیه یه‌كه‌مین ساڵی
خوێندنی سه‌ره‌تای ده‌رنه‌چوو. توانا له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی وایكرد باوكی جاكی
شان، ناوی كوڕه‌كه‌ی له ئه‌كادیمیای چینی ناونووس بكات. جاكی شان هه‌رگیز ئه‌و ساته‌ی
بیرناچێته‌وه كه باوكی ده‌ستی گرتووه و له‌ناو خوێندگایه‌كی ساده و كپ و كڕدا
بردوویه‌تی بۆ پۆله‌كه‌ی.
ترس شكاندن
ئه‌و كاتێك ئه‌و هه‌موو مناڵه ده‌بینیت به شمشێر و دار
یاری ده‌كه‌ن، ترسه‌كه‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه و به خێرای ده‌ستی باوكی به‌رده‌دات و
داوا له مامۆستا تازه‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستێك جلی بدات. هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه جاكی
شان بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئه‌كادیمیاكه. له‌وێ رۆژانه بۆ ماوه‌ی 18-19
كاتژمێر سه‌رقاڵی مه‌شق و هونه‌ری به‌رگری بوون. جاكی هه‌رچه‌نده ئازابوو به‌ڵام
له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ندین مناڵی ئه‌كادیمایه‌كه شه‌ڕیان پێ ده‌گێڕا و لێیان ده‌دا، ئه‌میش
زۆر لێیان ترساوه تاوه‌كو دواجار خوێندكارێكی هاوڕێی له‌سه‌ری دێته وه‌ڵام و له
شه‌ڕی مناڵه‌كان دووری ده‌خاته‌وه.
ئه‌و خوێندكاره گه‌نجه جاكی شان فێری به‌رگری و گرنگی یارمه‌تیدانی ئه‌وانی دیكه ده‌كات. له
ماوه‌ی 10 ساڵدا جاكی شان خه‌ریكی فێربوونی هونه‌ری به‌رگری ده‌بێت. به‌ده‌ر له‌وه‌ش فێری گوتنی گۆرانی و نواندن ده‌بێت
به‌ڵام جاكی شان سه‌باره‌ت به‌و كاتانه ده‌ڵێت" ئێمه به‌یانیان زوو له خه‌و
هه‌ڵده‌ستیان تاوه‌كو نیوه‌ی شه‌و خه‌ریكی ڕاهێنان بووین ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێمه
بچووكترین هه‌ڵه‌شی بكردایه ئه‌وا ڕووبه‌رووی سزای داركاری و برسێتی ده‌بووه‌وه."
خه‌ونی به ئه‌ستێره بوون
له پێناو پاراستنی پیشه‌كه‌ی باوكی جاكی شان بۆ ئیشكردن
ڕوو له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له ئوسترالیا و جاكی شانی ته‌مه‌ن حه‌وت
ساڵان به ته‌نیا له خوێندنگایه‌كی هۆنگ كۆنگ جێده‌هێڵن. دواتر جاكی شان زانی كه
باوكی سیخوڕبووه و ده‌بوو ماوه‌یه‌ك خۆی له ئوسترالیا حه‌شار بدات. دوای ماوه‌یه‌ك
دایكی ڕۆڵی باوكی گێرا بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌وه ده‌ربكات كه جاكی شان له
خوێندنگایه‌كی په‌كین بخوێنێت.
له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا جاكی شان ده‌بێته به‌شێك له
" Seven Little Fortunes" كه كۆمه‌ڵه مناڵێك بوون له ئه‌كادیما هه‌ڵده‌بژێردران
تاوه‌كو له فیلمه‌كاندا به‌شداریان پێ بكرێت. بۆیه جاكی شان زۆر به گه‌رم و
گوڕیه‌و پێشوازی لێ‌كرد و هه‌وڵێكی زۆری‌دا. له‌یه‌كێك له فیلمه‌كاندا ئه‌كته‌رێكی
به‌ناوبانگی تایلاندی به‌ناوی تییتا زۆر سه‌رسامده‌بێت به جاكی كه له فیلمه‌كه‌دا
ڕۆڵی دایكی جاكی ده‌بینێت، دواتر له فیلمه‌كانی دیكه‌دا له‌گه‌ڵی ده‌رده‌كه‌وت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره سه‌رجه‌م مووچه‌كه‌ی
جاكی برد و به‌شی نه‌دا، به‌ڵام جاكی شان سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت فیلمی
هه‌بێت و رۆڵی تێدا بگیڕێت، بۆیه له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا دوای ته‌واوبوونی خوێندن
به‌ره‌و ئه‌زموونی فیلم هه‌نگاوی نا. بۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی
چین ده‌ستی به ڕۆڵ بینین كرد له فیلمه‌كاندا. هه‌ندێك له فیلمه‌كانی سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ستهێنا هه‌ندێكی دیكه‌ش شكستی تووش هات. یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كان به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی
ده‌ڵێـت"جاكی شان به‌كه‌ڵكی ئێمه نایه‌ت و بێ كه‌ڵكه" كاتێك هه‌مووان
ده‌خه‌وتن جاكی به‌رده‌وام خه‌ریكی ڕاهێنان بوو. له به‌رده‌م ئاوێنه‌دا تاوه‌كو
چواری به‌یانی ڕاهێنانی ده‌كرد و به خۆی ده‌گوت" خۆت ڕاده‌ست مه‌كه، ڕۆژێك
دێت سه‌رده‌كه‌وێت"
ورده ورده جاكی شان وایلێهات كه سڵ له مردن نه‌كاته‌وه
به‌جۆرێك جوڵه‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كرد ستافی پشت كامێرا ده‌ترسان ئه‌م كوڕه
بمرێت. بۆیه ئه‌وه‌ش وایكرد كه ببێته یه‌كێك له‌وانه‌ی كه پێشتر به‌وجۆره له
سینه‌مادا سه‌ركێشی وا نه‌كراوه.
ئیشكردن له‌گه‌ڵ بروسلی
ساڵی 1971 وه‌كو كۆمبارس كه هیچ رۆڵ و قسه‌یه‌كی نه‌كرد
له‌گه‌ڵ بروسلیدا له‌فیلمێك ده‌ركه‌وت. جاكی شان له پشت كامێراوه سه‌یری لێدانه
خێرا و سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی بروسلی ده‌كرد. له دیمه‌نێكدا بروسلی به هه‌ڵه دارێك
به سه‌ری جاكی شاندا ده‌كێشت. بۆیه تووشی ئازارێكی زۆر ده‌بێت بروسلی ماوه‌یه‌كی
زۆر گرنگی به ته‌ندروستی جاكی شان ده‌دات. فێری چه‌ندین جوڵه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری جاكی
ده‌كات. دوای مردنی بروسلی له ساڵی 1973 جاكی شان رۆلی سه‌ره‌كی له فیلمی "little
tigers canton" گێڕا.
بینه‌رێكی مام ناوه‌ندی هه‌بێت، جاكی تووشی بی پاره‌ی بووه‌وه ده‌بێت بۆ ئیشێك
بگه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش وایكرد له ئه‌ستێره‌بوونی هۆلیۆد دوور بكه‌وێته‌وه.
بۆیه هه‌ستا ملی ڕێگای ئوسترالیای گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
بچێته لای باوكی، دوای ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیكرد به كۆلیژی دیكسۆن تاوه‌كو فێری
زمانی ئینگلیزی بێت. دوای ماوه‌یه‌ك ئیشێكی تاقه‌ت پڕوكێنی ده‌ستكه‌وێت.
داهێنان له سینه‌مای چینی
دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك له هۆنگ كۆنگه‌وه داواكرا
جاكیشان بێته‌وه ڕۆڵ له فیلمی" چنگی توڕه‌ی نوێ" بگێڕێت ئه‌و كاته
جاكی ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو. لێره‌وه جاكی شان ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كرایه‌وه به‌شداری
چه‌ندین فیلمی كۆنگ فۆی كرد. ئه‌و كاره‌ش وایكرد جاكیشان به‌خۆیدا بچێته‌وه
بڕیاریدا و به‌خۆی گوت" بروس لی به‌ڕێوه‌یه" بۆیه ئه‌و هه‌ستا به
درووستكردنی كاره‌كته‌رێكی كۆنگ فۆ كه تێكه‌ڵه‌ی كۆمیدیاكانی چارلی چاپلین و
باستر كیتۆن. ئه‌وه‌ش وایكرد جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه. یه‌كه‌مین
سه‌ركه‌وتنی جاكیشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فیلمی "سێبه‌ری مارو هه‌ڵۆ" له‌و
فیلمه‌دا جاكی شان ددانێكی ده‌شكێت به‌ڵام كۆڵنادات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پیشاندانی
جوڵه سه‌ركێشه‌كانی.
جاكی شان په‌یوه‌ندیكرد به كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانه‌وه،
كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كابرایه‌ك كرد به‌ناوی لوی وی ئه‌و پیاوه دواتر ده‌ستبه‌رداری
جاكی شان نه‌بوو. بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ نارد. دوای ئه‌وه‌ی له فیلمێكدا تاوانی
ڕێكخراوێكی چینی ئاشكرا كرد. له كاتی دابه‌زینی له فرۆكه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن 20 كه‌سه‌وه
له چێشتخانه‌یه‌ك ده‌وری لێدرا و ته‌قه‌ی لێكرا. جاكی شان له ژیانی خۆی ده‌ترسێت
و له‌وكاته‌وه جاكی شان ده‌لێت" من تێگه‌یشتم كه‌چیتر نابێت به بێ چه‌ك له
ماڵ بچمه ده‌ره‌وه."
سه‌ركه‌وتن له هۆلیۆد
جاكی شان بووه ئه‌كته‌رێكی ناوداری جیهانی له سه‌رتاسه‌ری
ئاسیادا فیلمه‌كانی په‌خش ده‌كران و بڵاو ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام جاكی شان ته‌ماحی گه‌یشتن
بووه به هۆلیۆد. له هه‌مان ساڵدا جاكی شان كۆمپانیایه‌ك ناردی بۆ ئه‌مریكا بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ختی خۆی له فیلمی هۆلیۆد" The Big Brawl" تاقی بكاته‌وه. له بێ به‌ختی جاكی
شاندا نه‌یتوانی بچێته ناودڵی خه‌ڵكیه‌وه چونكه كارامه‌یی جاكیشان پێویستی به
ئینگلیزیه‌كی باشتربوو له‌وه‌ی نواندنی پێ ده‌كات.
ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕاییه‌وه بۆ هۆنگ كۆنگ و وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌ر
و ده‌رهێنه‌ری فیلم.
دوای 10 ساڵ گه‌ڕاییه‌وه بۆ ئه‌مریكا له ساڵی 1995 به‌شداربوو
له فیلمێك به‌ناوی "ڕومبڵ له برۆنكس" ئه‌و كاره وایكرد جاكی بچێته
ناو دڵی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، به‌ڵام له كاتی وێنه‌گرتندا پاژنه‌ی شكا، لووتی، په‌نجه‌كانی،
ملی، قۆڵی، چه‌ناگه‌ی، حه‌وزی سمتی ده‌رچوو، به‌ڵام به‌لای ئه‌وه‌وه شكانی پاژنه‌ی
له‌هه‌مووی به ئازارتر بووه. دواتر له زنجیره فیلمه‌كانی "ڕه‌ش هاوه‌ر و
پاندا كۆنگفو" رۆڵێكی ناوازه‌ی گێرا.
جاكی شان گوێ به‌وه نادات چی لێ به‌سه‌ر دێت ئه‌وه‌ی
گرنگه به‌لایه‌وه به‌شێوازێكی جیاوازتر ده‌ربكه‌وێت. هه‌رچه‌ند جاكی شان به‌شێوه‌یه‌كی
گونجاو فێری خوێندن و نووسین نه‌بوون. نازانێت كۆمپیته‌ر به‌كار بهێنیت. به‌ڵام ئه‌مه
وای نه‌كردووه له درووستكردنی فیلم بیوه‌ستێت چونكه جاكی حه‌وت زمان ده‌زانێت.
به ملیۆنان دۆلار له خزمه‌تی پرۆژه خێرخوازییه‌كاندا خه‌رج ده‌كات. ئه‌و پێی
وایه" هه‌موو ڕۆژێك ئیشێكی نوێ ئه‌نجام ده‌دات" كاتێك لێی ده‌پرسن مرۆڤ چۆن ده‌كاته لووتكه؟
پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت" دوای خه‌ونه‌كه‌ت بكه‌وه و ته‌سلیم مه‌به"
لەم فیلمەدا و له كاتی وێنه‌گرتندا پاژنه‌ی شكا، لووتی، په‌نجه‌كانی، ملی، قۆڵی، چه‌ناگه‌ی، حه‌وزی سمتی ده‌رچوو، به‌ڵام به‌لای ئه‌وه‌وه شكانی پاژنه‌ی له‌هه‌مووی به ئازارتر بووه