په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌كارى له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن، له‌نێو ره‌خنه‌گرانى گه‌لانى رۆژئاوا له سه‌رده‌مانێكى زۆر كۆنه‌وه جێگه‌ى مشتومڕبووه، ئه‌وان هه‌رزوو داوایانكردووه په‌روه‌رده‌ى كلاسیك ههڵبتهكێندرێت و له‌ریشه‌وه ده‌ربهێندرێت، زۆرینه‌یان پێیان وابووه ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه مرۆڤى خاوه‌ن ئیراده‌و كه‌سایه‌تى به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤى ملكه‌چ و له قاڵبدراو ده‌خاته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات، هه‌ندێكیان هۆشدارییان داوه كه په‌روه‌رده‌ى كۆن كانگه‌ى دروستكردنى چینایه‌تییه و مه‌ترسى گه‌وره‌تریشیان باسكردووه. له‌راپۆرتی پێشوودا باسێكی كورتمان ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی فێركردن له كۆمه‌ڵگه پهروهردهیهكان كرد، تاگه‌یشته خوێندنگا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه له‌گه‌ڵ باسكردنی گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه هۆی گه‌شه‌كردنی ئه‌م نمونه‌یه، به‌ڵام بڵاوبونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی خوێندنگا له‌سه‌ده‌ی رابردوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌چه‌ند شوێنه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا، كه داوایان ده‌كرد جێگره‌وه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه یان په‌ره‌ی پێ بدرێت، لێره‌دا باسی ره‌خنه‌ی شه‌ش له‌گرنگترین ره‌خنه‌گرانی ئه‌و بواره ده‌كه‌ین: "فێربوونی خه‌ڵك، ده‌بێت له‌پێناوی رزگاربوونیان بێت به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێداویستی و خواسته‌كانیان بگونجێت"، ئه‌وه كورتكراوه‌ی بۆچوونی فه‌یله‌سوفی به‌رازیلی بواری په‌روه‌رده پاولو فیریریه ( 1921-1997 ) ئه‌و خاوه‌نی یه‌كێك له به‌ناوبانگترین تێزی ره‌خنه‌ییه له پرۆسه‌ی فێركردن له‌جیهانی سه‌رده‌مدا. تێروانینی ره‌خنه‌یی ئه‌و فه‌یله‌سوفه ته‌نها په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌یه‌وه نییه به‌ڵكو بووه بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی گشتی بۆ ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه به‌جیهانی سێیه‌م ناسراون، ئه‌و فه‌یله‌سوفه شیكردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ پرۆسه‌ی توند‌و تیژی كه گه‌لانی جیهانی سێیه‌م به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، توندوتیژی له‌لای فیریری ئه‌و سیستمه له‌قاڵبدراوه ئاماده‌یه‌یه كه بۆ یاسا و رێسا و وتار و گوتاره‌كان هه‌ن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر مێشكی خه‌ڵك، وایان لێده‌كه‌ن كه پێیان وابێت سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاری دوو راستی سروشتین و ناتواندرێت بگۆڕدرێن، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی سیستمێكه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه پێی ده‌گوترێت پرۆسه‌ی فێركردن و خاوه‌ن هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یسه‌پێنن، ئامانجیش لێی درێژه‌دانه به‌و سیستمه و ئاسایی بوونی دۆخه‌كه‌یه لای دانیشتووان، هه‌روه‌ها بیر لهگۆڕانكاری كردنه‌وه له‌بیری خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌وڵه ئاراسته‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵه ئه‌ویش وه‌رگرتنی رۆشنبیری و تێروانینی كۆمه‌ڵگه‌كانی تره كه له‌پێش خۆیانه‌وه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوون و تێروانینانه شیبكه‌نه‌وه یان ره‌خنه‌یان لێ بگرن، دواجار له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی زوڵمیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت رۆشنبیریه‌كی نامۆ له‌كێشه و گرفته‌كانیان دروست ده‌بێت. ئه‌و فه‌یله‌سوفه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خوێندكارێك له‌سه‌ر كورسییه‌كی خوێندن دابنیشێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری فێركردنی دانیشتنوانی ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی باكوری به‌رازیل، به‌ڵام ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كار بكات له‌گه‌ڵ هه‌ژار و په‌راوێزخراوه‌كان و پێداویستیهراستهقینهكانیان ببینێت، تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه چۆن ده‌تواندرێت فێركردن سودیان پێ ببخه‌شێت بۆ رزگاربوون، و توانی په‌ره به پرۆگرامه‌كانی خوێندنی تایبه‌ت بدات له فێروبوونی شتی گرنگ كه یارمه‌تیان بدات بۆ گۆڕانكاری دۆخه‌كه‌یان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێروانینێكی سۆسیالیستی هه‌بووه، فیریری له‌دوای كوده‌تای ساڵی 1964ی راستڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و له‌زینداندا ده‌ستیكرد به‌نوسین، ساڵی 1967 یه‌كه‌م كتێبی خۆی له‌ژێر ناوی ( فێربوون له‌پێناوی رزگاری ) بڵاوكرده‌وه. ساڵی 1968 كتێبێكی تری ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوایكردووه بۆچونێكی سه‌ره‌كی بدۆزرێته‌وه بۆ رزگاربوون له‌و شێوازه په‌روه‌رده‌ییه لاسایكردنه‌وه‌ی كه له‌وڵاتانی رۆژئاوا هه‌یه، به‌جۆرێك پابه‌ندبێت به‌گۆڕینی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و رزگاركردنی مرۆڤ وتێیدا ره‌خنه‌ی له‌و نمونه فێربوونه گرتووه و به سیستمی بانكی وه‌سفیكردووه، به‌جۆرێك ئه‌و سیستمه فێركردنه‌ی هه‌یه وه‌ك بانك وایه كه‌سێك ئه‌ژمارێكی لهبانكدایه ده‌چێت پاره‌ی لێ ده‌رده‌هێنێت به‌هه‌مان شێوه مامۆستاكانیش وه‌ك بانك دانراون بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار زانیاریان لێ ده‌ربهێنن، داوایكردووه ئه‌و سیستمه په‌روه‌رده‌ییه بگۆڕدرێت بۆئه‌وه‌ی فێربوون بكرێته وزه‌ی رزگاربوون، بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ته‌واوی ئه‌و سیستمه په‌روه‌رده‌ییه تێكبشكێنێت كه سیستمی په‌روه‌رده‌ی بانكی جێگیری ده‌كات. ره‌خنه‌گری دووه‌می په‌روه‌رده‌یی ئیڤان ئیلیچ ( 1926-2002) كه فه‌یله‌سوف و و راهیبێكی نه‌مساوی- كراوتی بووه، ره‌خنه‌ی له‌ته‌واوی دامه‌زراوه نوێیەكان گرتووه و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دامه‌زراوه فێركردنه‌كان كه پێی وایه ئامرازێكن به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆی و ملكه‌چپێكردنی كۆمه‌ڵگه، بۆچوونه‌كانی خۆشی له كتێبێكدا به‌ناوی ( كۆمه‌ڵگه به‌بێ قوتابخانه) خستۆته ڕوو كه ساڵی 1971 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و فه‌یله‌سوفه پێی وایه هیچ ده‌رفه‌تێك نییه بۆ چاككردنی دامه‌زراوه‌ی خوێندنگا به‌وپێیه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخوازه و خۆی له مامۆستا و ته‌ڵقیندانی خوێندكاره‌كان به زانیاری ده‌بینێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گفتوگۆ و كاریگه‌ری دروستكردن له‌نێوانیاندا هه‌بێت، هه‌موو ئه‌وه‌ی تێیدایه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ره‌می و ده‌سه‌ڵاتخوازییه، له‌ناو ئه‌مانه‌شدا وه‌ستان به‌ریز و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی و پابه‌ندبوون به‌پرۆگرامێكی دیاریكراوی خوێندن و پله‌به‌ندی له قۆناغه‌كانی خوێندن، به‌م جۆره پرۆسه‌ی فێركردن كۆتایی دێت كه تێیدا مرۆڤ ده‌گۆڕێت بۆ ملكه‌چ و بێ ئیراده، و پابه‌ند ده‌بێت به‌و ده‌رفه‌ت و رۆڵانه‌ی كه پێی ده‌درێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و كارێك ده‌كات كه به‌پێی بهرژەوهندییهكانی چینی سه‌رده‌ستی كۆمه‌ڵگه‌یه. ئیلیچ داوا ده‌كات كۆتایی بهێندرێت به دامه‌زراوه‌ی خوێندنگا و گۆڕینی به فێربوونی نا دامه‌زراوه‌یی، و بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیارێكی نوێی خستۆته‌ڕوو كه خۆی له تۆڕه‌كانی فێربوون ده‌بینێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و تۆڕانه وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی گشتی وان و كراوه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زمون و شاره‌زایی خۆیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. داواكاری ئه‌و ره‌خنه‌گره دواجار قبوڵ كرا‌و و بووه واقع ئه‌وه‌ش دوای نزیكه‌ی 3 ده‌یه كاتێك به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌رفه‌تی فێربوون له‌دووره‌وه له‌رێگه‌ی تۆڕی خوێندن به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه هاته‌گۆڕێ. ره‌خنه‌گری سێیه‌م مامۆستای بیركاری و فیزیا منیر فاشهی فه‌ڵه‌ستینیه، ئه‌و چیرۆكی خۆی له كتێبی ( چیرۆكی من له‌گه‌ڵ بیركاری ) ده‌گێڕێته‌وه و باسی ئه‌و ساته‌وه‌خته ده‌كات كه بووه هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌بۆچوون و تێروانینی ده‌رباره‌ی زانست و زانیارییه‌كان، ئه‌ویش كاتێك دایكی فێری دورینی جل و به‌رگی ئافره‌تان بوو به‌پێی جه‌سته‌یان به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری هه‌بێت له‌وكاته‌وه فاشه ده‌ستیكرد به په‌ره‌پێدانی دیدگای خۆی ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده و به‌وه‌ی كه ده‌بێت، بۆچوونی ئه‌و ره‌خنه‌گره له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پێویسته مرۆڤ خۆی له خورافات و خه‌یاڵه‌كانی شارستانیه‌تی تازه رزگار بكات و بگه‌رێته‌وه بۆ چه‌مكی تێگه‌یشتن و دانایی و بچێته‌وه ناو سروشت بۆ ئه‌وه‌ی فێربێت. فاشه باسی هۆكاری گۆڕینی تێروانینی خۆی بۆ فێربوون ده‌كات فاشه پێی وایه خوێندنگا و زانكۆكانی ئه‌مڕۆ شتێكمان فێرده‌كه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانی ژیانه، و زمانی زیندوو ده‌گۆڕێت به‌زمانی دوور له‌ژیان و زانیارییه‌كان ده‌كه‌ن بە دیوارێك كه رێگه نادات زانست به‌راستی فێربین، و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت كه ده‌ڵێت " مێشكمان رووبه‌ڕووی داگیركاری ده‌بێته‌وه له‌رێگه‌ی فێركردنی فه‌رمی و ئێستا پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خۆمان". ئه‌و جێگره‌وه‌ی که فاشه بۆ فێربوون پێشكه‌شی كرد، ئه‌وه‌یه كه زنجیره‌ی گفتوگۆ له دۆخێكی كراوه‌دا بێت، به‌جۆرێك له سروشت و خه‌ڵكه‌وه فێرده‌بین، و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه خواستی زانست و زانیاری‌یان هه‌یه به‌خواستی خۆیان خول ده‌بینن به‌جۆرێك هه‌ر دانیشتنێك ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریکراو یان پرسێك كه ده‌یانه‌وێت زانیاری له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. باسی په‌روه‌رده‌كارێكی تر ده‌كه‌ین كه ئافره‌ت بووه، ئه‌و پزیشك و په‌روه‌رده‌كاری ئیتاڵی ماریا مونتیسوری (1870-1952) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و ره‌خنه‌گره شێوازه كلاسیكیه‌كه‌ی بواری په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌می خۆی تێك‌شكاند، كاتێك چووه زانكۆ هێشتا شتێكی ئاسایی نه‌بوو ئافره‌ت بچێته زانكۆ، بۆیه ته‌واوی هاورێكانی كوڕبوون ئه‌و ساڵی 1896 كۆلێژی ته‌واوكرد بواری پزیشكی منداڵان و پزیشكی ده‌رونی به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت له ئیتاڵیا له‌دوای ده‌رچوونی یه‌كه‌م كاری له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه بوو كه له‌رووی مێشكییه‌وه ته‌واو نه‌بوون ئه‌و به‌چاوی خۆی شێوازی پشتگوێ خستنی منداڵان و كه‌می زانیاری چۆنیه‌تی چاودێریكردنیانی بینی به‌تایبه‌تیش له‌بواری په‌روه‌رده‌ی و فێركردن و كات به‌سه‌ربردن، ئه‌و بیرمه‌نده دووچاری شۆك بوو كاتێك مامه‌ڵه‌ی ره‌قی له‌بواری په‌روه‌رده بینی كه زۆرینه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری و پێشێلكاری مافی منداڵانه‌وه بوو، بۆیه ده‌ستیكرد به په‌ره‌پێدانی بۆچوونه‌كانی به‌وه‌ی كه پێویسته پرۆسه‌ی په‌روه‌رده گرنگی بدات به گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵ له هه‌موو بواره‌كانی ده‌رونی و ژیری و روحی و جه‌سته‌یی. ساڵی 1907 ماریا ده‌رفه‌تێكی نوێی بۆ هاته پێشه‌وه كاتێك راسپێردرا بۆ پێگەیاندنی كرێكار لهكارگهیهك له یه‌كێك لهگهڕهكه هه‌ژاره‌كان، له‌وێوه ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی شێوازه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی له‌بواری په‌روه‌رده و به‌رده‌وام بوو له چاودێری و شیكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی نمونه‌ی خۆی به‌جۆرێك كه گره‌نتی گه‌شه‌ی باشتری منداڵ بكات، له به‌رهه‌مه‌كانی كه به‌ناوی ( ئاشكراكردنی منداڵ ) بڵاویكردۆته‌وه، باسی ئه‌وه‌ده‌كات كه منداڵ پێویسته بۆ ئامانجێك په‌ره‌ی پێبدرێت، و هۆكاری ناوخۆییش پاڵنه‌ری یه‌كه‌مه نه‌ك هۆكاری ده‌رەكی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وته‌یه‌كی هه‌یه كه دواتر بووه دروشمی هه‌موو ئه‌و خوێندنگایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دروستكران ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ( هه‌موو منداڵێك له‌ناخیدا كه‌سێك هه‌ڵده‌گرێت كه ده‌یه‌وێت له‌ئاینده‌دا به‌وشێوه‌یه بێت). ماریا خوێندنگایه‌كی تایبه‌تی دروستكرد كه ناوی نا ( ماڵی منداڵان )چونكه له‌وێ هه‌مووشتێك خرایه به‌رده‌م منداڵان و پۆلی خوێندنیش هیچ تهختهرهشێكی تێدانه‌بوو هه‌روه‌ها ڕووبه‌ری ژووره‌كه به‌جۆرێك بوو كه منداڵه‌كان به‌ئازادانه ده‌یانتوانی هاتوچۆ بكه‌ن و هیچ سزایه‌كیش نه‌بوو به‌ڵكو پابه‌ندبوونی خوێندكاره‌كان لهشتێكهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه له‌ناخۆی خۆیان دروست بووبوو، زۆر به‌خێرایی ئه‌و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و له‌بیسته‌كان خواستی زۆری له‌سه‌ر په‌یدابوو چه‌ند لقی له‌و جۆره خوێندنگایه كرایه‌وە به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی فاشیه‌كان له‌ئیتاڵیا هاتنه ده‌سه‌ڵات ته‌واوی خوێندنگاكانیان داخست به‌هۆیه‌وه ئیتاڵیای جێهێشت و روویكرده هندستان. له ساڵی 1933 له‌وێ چاوی به‌غاندی كه‌وت و بۆچوونه‌كانی غاندی و ماریا هاوشێوه‌بوون، به‌تایبه‌تیش له به‌های مرۆڤ كه مرۆڤ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها پێویستی ره‌چاوكردنی هه‌ست و خواست و توانای مرۆڤ به‌هۆیه‌وه له‌وێ خوێندنگای تری كرده‌وه، به‌هۆیه‌وه شێوازه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی بووه ستایلێكی جیهانی. له ژیانیدا ماریا زیاتر له 4 هه‌زار پۆلی خوێندنی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كرده‌وه، كتێبه‌كانی وه‌رگێڕدران بۆسه‌ر چه‌ندین زمان بووه یه‌كێك له‌گرنگترین ناوه‌كانی جیهانی په‌روه‌رده و له‌ئه‌مڕۆدا هه‌زاران خوێندنگا شێواز و پرۆگرامی ئه‌و به‌كارده‌هێنن. ره‌خنه‌گری پێنجه‌م لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مریكییه به‌ناوی فلیپ ویسلی جاكسون، ئه‌و ساڵی 1928 له‌دایكبووه ناوی ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی پرۆگرامی شاراوا به‌یه‌كه‌وه لكێندراوه، ئه‌و بۆچوونه‌كانی خۆی پوخته كردووه ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ی بۆ دامه‌زراوه‌ی خوێندنگا، جاكسون بۆماوه‌یه‌كی دوورودرێژ كاری وانه‌وتنه‌وه‌ی كردووه و چه‌ندین پۆستی په‌روه‌رده‌ی گرنگی وه‌رگرتووه، ئه‌مه وایلێكرد بۆچوونه‌كانی بكاته ره‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به بنه‌مای پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی نوێ له‌ساڵی 1968 كتێبێكی به‌ناوبانگی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی ( ژیان له‌پۆلی خوێندندا) له‌وێدا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێی داهێنا به‌ناوی پرۆگرامی شاراوه. جاكسون ده‌ڵێت پرۆگرامی شاراوه كاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له پرۆگرامی ئاشكرا مه‌به‌ستیش لێی ئه‌و شاره‌زایانه‌یه كه ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی په‌روه‌رده و فێركردن به‌دی دێن، ئه‌نجامێك كه به پله و نمره و بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌ئاستی هۆشیاری و ده‌رونی خوێندكاره‌وه دیاره، ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌ها و گه‌شه‌كردن و پێوه‌رانه‌یه كه له‌لای خوێندكاران دروستی ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی ژینگه‌ی خوێندنگا كه جاكسون پێی وایه له‌و ساته‌دا ده‌مرێت كه چاندنی بنه‌مای ملكه‌چی له‌ناخیاندا ده‌چێندرێت، ئه‌وه‌ش روحی داهێنان ده‌كوژێت. وه‌تفه مامۆستای په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو له زانكۆی دیمه‌شق، چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌یه له‌بواری ره‌خنه‌گرتن له خوێندنگا و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی نوێ له به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانی ( سه‌رمایه‌داری خوێندنگایی له جیهانی گۆڕدراودا) له‌و كتێبه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه نامه‌ی ئاشكرای خوێندنگا پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌می مێشكی خوێندكاره داهێنه‌ره‌كانه، و ئامانجی شاراوه‌ی هه‌یه كه خزمه‌ت به سیستمی سه‌رمایه‌داری ده‌كات، به‌وه‌ش خوێندنگا په‌یامه‌كه‌ی و لایه‌نه مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و بۆته ئامرازێك به‌ده‌ستی سه‌رمایه‌داری. وه‌تفه پێی وایه خوێندنگا له دامه‌زراوه‌یه‌كی فێركاریه‌وه بۆته دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌م هێنانی به‌های جیهانی سه‌رمایه‌داری و بۆچوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی، و ئه‌و نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، و رۆڵه‌كانی چینی خواره‌وه ئاستی فێربوونیان دیاریكراوه، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌ستی كار به‌كاربهێندرێن، له‌به‌رامبه‌ردا رۆڵه‌كانی چینی سه‌ره‌وه به‌رزترین ئاستی خوێندن و فێربوون به‌ده‌ست ده‌هێنن و به‌چه‌ندین زمان قسه‌ده‌كه‌ن، و ده‌بنه خاوه‌ندی چه‌ندین هونه‌ر و شاره‌زایی ئه‌وه‌ش گره‌نتی به‌رزترین ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆده‌كات. بۆچوونه‌كانى ئه‌م ره‌خنه‌گره په‌روه‌رده‌ییانه، ساڵانێكى زۆر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیون ئه‌وان بانگه‌شه‌یان بۆ قوتاربوون له په‌روه‌رده‌ى كلاسیك كرد و هۆشدارییان دا له‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌و سیسته‌مه‌ى كه هه‌یه به ئاقارێكى خراپ‌دا ده‌ڕوات و به‌رهه‌مى باشى نابێت، به‌ڵام هێشتاش زۆرێك له گه‌لانى رۆژهه‌ڵات گیرۆده‌ى ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه‌ن، عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش له‌ناو چه‌قى ئه‌و دۆخه په‌روه‌رده‌ییه‌ن كه ره‌خنه‌گران ده‌یان ساڵ پێش ئێستا بانگه‌وازى وهلانیان كردووه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى رێڕه‌وى دروستى په‌روه‌رده‌كارى.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت