ڕاپۆرتی جیهانی

01:40 - 21/03/2019

" ئه‌وان به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركراون "‌

پەیسەر

كچێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری كێبڕكێی "شاجوانی هیلته‌ر" ده‌كات، له‌ لایه‌ن دادگای به‌ریتانیاوه‌ دادگای ده‌كرێت.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی " زه‌ سه‌ن"ی به‌ریتانی، ئه‌لیس كاته‌ر ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌شداری كێبڕكێیه‌كی كردووه‌ كه‌ گروپێكی سه‌ر به‌ لایه‌نگرانی "نازی"ی هیتله‌ری كردووه‌، نازناوی " شاژنه‌ بوخنفاڵد"ی پێ به‌خشراوه‌.

به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و گروپه‌ نازییه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕاكێشانی ئه‌ندامی نوێ بۆ ناو پارته‌كه‌یان هه‌ستاون به‌ به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاڵێك به‌ناو نیشانی" شاجوانه‌كه‌ی هیلته‌ر". كاته‌ری گومانلێكراو، و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ناوی مارك جۆنز به‌ تۆمه‌تی تیرۆر و دڵسۆزیان بۆ گروپی "كاری نیشیتمانی ڕاستڕه‌و" كه‌ گروپێكی توندڕه‌ون، ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.


نازناوی "شاژنه‌ بوخنفاڵد" له‌و ناوه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ كامپێكی مه‌رگ بووه‌ كه‌ نازییه‌كان له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌و شوێنه‌ هه‌زاران كه‌سیان كوشت، شوێنه‌كه‌ش وه‌كو نیمچه‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك وایه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری فیمه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا.

ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریانیا كاتریان به‌و وێنه‌یه‌ تۆمه‌تباركردووه‌، كه‌ له‌ وێنه‌كه‌یدا سڵاوی سه‌ربازی هیلته‌ر ناردووه‌ و شوێنی وێنه‌كه‌یشی یه‌كێك له‌و ژوورانه‌ی كه له‌ بوخنفاڵد‌ خه‌ڵكی تێدا له‌ سێداره‌ دراوه‌.

شاجوانه‌كه‌ی هیلته‌ر و جۆنزی خۆشه‌ویستی، له‌ ناوچه‌ی سویربی له‌ نزیك هالیفاكس ده‌ژین و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌یان كردووه‌، ره‌تیشده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ی به‌ریتانیا بن كه‌ له‌نێوان ساڵانی 2016-2017 قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

له‌ دادگایه‌كدا، چوار كه‌س خراونه‌ته‌ قه‌فه‌سی تاوانبارانه‌ و هه‌مان ئه‌و چواركه‌سه‌ن كه‌ دووانیان ئه‌ندامی گروپه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ی به‌ریتانیا و كاته‌ر و جۆنزی خۆشه‌ویستی له‌ناو هه‌مان قه‌فه‌س دانران.

برنابی جیمسۆن داواكاری گشتی سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه‌ ده‌ڵێت" كاته‌ر له‌ ساڵی 2016 به‌شداری پێشبڕكێكه‌ی كردوه‌ و كه‌ دوای چه‌ند رۆژێك په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانی له‌ پارتی كرێكاران جۆ كوكس، كوژراوه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ تۆماس مایه‌ری هه‌واداری نازی درێژده‌كرێت.

داواكاری گشتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ڕێكخستنی ئه‌و جۆره‌ پێشبڕكێانه‌ بۆ ڕاكێشانی ئه‌ندامی نوێیه‌ كه‌ دێنه‌ ناو نازییه‌ته‌وه‌.

كاته‌ر ده‌ڵێت به‌شداریكردنم له‌و فیستڤاڵه‌ زۆر تازه‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌و نازناوه‌ی به‌سه‌ردا بڕێووه‌ كاتێك چه‌ند مانگی ڕابردوو سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌مان كردووه‌.

داواكاری گشتی باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ ده‌یانه‌وێت بازاری توندڕه‌وی گه‌رم بكه‌ن، بۆیه‌ به‌ تۆمه‌تی تیرۆر دادگای ده‌كرێن تاوه‌كو ڕق و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی بنه‌بڕ بكرێت.