03:08 - 20/03/2019
بازاڕى كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان له سوریا جممه‌ى دێت
شه‌ڕ و دۆخه شێواوه‌كه‌ى سوریا ئه‌گه‌رچى هه‌ناسه‌ى له‌به‌ر ژیان بڕیوه له وڵاته، به‌ڵام ئه‌و دۆخه جه‌نجاڵه بازاڕى كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانى گه‌رمكردووه، گه‌نجان به‌لێشاو روو له‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن و ناوى خۆیان ده‌نوسن، ژماره‌ى كۆمپانیاكان زۆرن و كۆڵان و بازاڕى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه.
له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی شێخ سه‌عد له گه‌ڕه‌كی مزه‌ی شاری دیمه‌شق، به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك گه‌نجى زۆر كۆده‌بنه‌وه و پێكه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وان له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌كانی ناونوسیندابن بۆ خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی، وێنه‌یه‌ك كه دانیشتوانی پایته‌خت له‌گه‌ڵی راهاتوون، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وان له‌به‌رده‌م ده‌رگای یه‌كێك له كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كاندا وه‌ستاون.
نوسینگه‌ی كۆمپانیاكه هیچ لافیته‌یه‌كی هه‌ڵنه‌واسیوه و هیچیشی رانه‌گه‌یاندووه، ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ری نوێ، ئه‌وێ نوسینگه‌ی یه‌كێك له‌كۆمپانیا ئه‌منییه نوێیه‌كانه له‌سوریا، كه زۆرتر له‌نوسینگه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره ده‌چێت، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ی كه كۆمپانیاكه ده‌یكات.
راگه‌یاندنه‌كان گرنگی تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌تانه و پاشكۆ گه‌وره‌كانیان ده‌ده‌ن، كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگه‌ی دیمه‌شق-به‌یروت و رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شێك له‌شوێنی پێشه‌نگای دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تیشیان داگیركردووه، ئه‌و ناوچه فراوانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه‌یه كه له‌ئاینده‌دا ده‌یگرێن.
ژیانی تایبه‌تی
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان كار ده‌كات ده‌ڵێت، ژیانی پیشه‌ى ئه‌و له‌بواری ئه‌منیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی بستانی خێرخوازییه‌وه ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌تای كاره‌كه‌ی له‌ساڵی 2008 وه بووه له‌وكاته‌وه‌ی كه كاره‌كانی ڤێستیڤاڵی پایته‌ختی رۆشنبیری عه‌ره‌بی له دیمه‌شق ده‌ستیپێكرد، كاری بوستان له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا ته‌نها دڵنیابوونه‌وه بوو له سه‌لامه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كان بۆ سه‌ر سته‌یج و پێشوازی لێكردنیان و رێكخستنی په‌یوه‌ندی ئاماده‌بووان و هونه‌رمه‌نده‌كان بوو هه‌روه‌ها گره‌نتیكردنی پابه‌ندبوونیان به‌جل و به‌رگری فه‌رمی و رێگری له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌ك و ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی گروپه‌كه له‌كاتی روودانی هه‌ر روداوێكی له‌ناكاو.
دوای ساڵی 2008 كۆمه‌ڵه‌ی بستان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوسینگه‌كانی بواری خانوبه‌ره و نوسینگه‌كانی گه‌شتوگوزار واژۆكرد بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانیان بۆ دابین بكات به‌جۆرێك ئه‌و كاره له‌وكاته‌دا له‌توانای ئه‌و كۆمپانیا و نوسینگانه‌دا نه‌بوو.
كاری ئه‌م گروپانه ساڵی 2011 وه‌ستێندرا، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ گشتاندنێكی ده‌ركرد به وه‌ستاندنی مۆڵه‌ته‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی پاسه‌وانییه‌تی كه‌سایه‌تییه فه‌رمییه‌كان یان به‌شداریكردن له كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
كۆمپانیا ئێرانی و روسییه‌كان
له‌ساڵی 2013 دا ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئاینی له عێراق و ئێرانه‌وه بۆ سوریا زیادیكرد به‌پێی سه‌رچاوه‌كان كه له فه‌رمانگه‌ی كۆچ و پاسپۆرتی شاری دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه وه‌رگیراوه، هاندانی گه‌شتیاری ئاینیی و پارێزگاری لێكردنیان له‌سه‌ر داوای ئێران بووه، بۆئه‌وه‌ی ببنه جێگه‌ی گرنگی پێدانی وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار.
ته‌قاندنه‌وه‌ی كامیۆنێكی سه‌ردانكه‌رانی شیعه له دیمه‌شق ساڵی 2015 بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئێران رایبگه‌یه‌نێت، كه به‌نیازه چه‌ند نوسینگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی زیاره‌تكارانی شیعه له‌سوریا دابمه‌زرێنێت دواتر توندرا پارێزگاریكردن له زیاره‌تكارانی عێراقی و ئێرانی مسۆگه‌ر بكرێت، له‌رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی عێراقی، وه حكومه‌تی سوریا وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی ئێرانی به‌وه دایه‌وه كه ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر رێگه‌پێدانی كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌تییه‌كان بۆ پارێزگاری له سه‌ردانكه‌رانی شیعه كه وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار به هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیایه‌ك كه ده‌ستی ئێرانی زیاتر پێوه‌دیاره كۆمپانیای ( قه‌ڵات بۆ پاسه‌وانی) یه و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌گه‌ره‌كی مزه‌یه و ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی له‌ئێران مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت، و تاكه كۆمپانیاشه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌ڵغام و بۆمبی چێندراو پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
كۆمپانیای قه‌ڵات له‌ساڵی 2017 وه مۆڵه‌تی پێدراوه به‌ڵام له‌راستیدا له‌ساڵی 2013 وه كارده‌كات، ئه‌و كۆمپانیایه چاودێری سه‌ردانیكه‌رانی شیعه ده‌كات له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقه‌وه تا ناوه‌نده ئاینییه‌كان، هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی جێگری بۆ چاودێری له ده‌ورووبه‌ری مه‌زارگه‌ی ست روقیه هه‌یه، كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌زاری شیعه‌كان له‌سوریا داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایه سه‌رپه‌رشتی پاراستنی ئه‌و كه‌ل و په‌له بازرگانییانه ده‌كات كه له ته‌رتوسه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی دیمه‌شق و حه‌مس و حه‌ڵه‌ب ده‌هێندرێن، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌خه‌رجییه‌كانی كه‌ناڵی (سما) دابین ده‌كات ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
جگه له‌ئێران، روسیاش پشكی له‌كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان هه‌یه وه‌ك كۆمپانیای شروق بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌منی، كه له‌گه‌ڕه‌كی شه‌علانه و ئه‌و كۆمپانیایه پارێزگاری له بانكه‌كانی بیم‌و و سوریا و مه‌هجه‌ر و به‌ره‌كه و بانكی ئیسلامی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئۆتێلی سه‌فیر له حه‌مس له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت، ئه‌و ئۆتێله‌ی كه دانوستانه‌كانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و حكومه‌تی له‌كاتی گه‌مارۆی سه‌ر حه‌مس له‌خۆگرت، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیا روسییه شاری حه‌سیای پیشه‌سازی ده‌پارێزێت ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات كرد له سوریا.
مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه
هه‌موو كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌تییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن له‌ناوچه‌ی كه‌فرسوسه، له‌چوارچێوه‌ی لقی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌تییانه‌ی كه له‌ساڵی 2013 و به‌پێی مه‌رسومی 55 دروستكران.
به‌پێی تۆماری ساڵی 2019 ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه 78 كۆمپانیای ئه‌منی تایبه‌ت مۆڵه‌تیان پێدراوه و له‌سوریا كارده‌كه‌ن، حكومه‌تیش هۆشداری ده‌دات له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه مۆڵه‌تی نیه، به‌پێی مه‌رجیش بۆ مۆڵه‌ت پێدان ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كۆمپانیایه دیاریكراو بێت و له‌تۆماری بازرگان‌یش تۆمارده‌كرێت.
یاسای ژماره 55 كه بۆ رێكخستنی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان ده‌ركراوه، كۆمپانیاكانی دابه‌شی چه‌ند پۆلێنێك كردووه، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن كه ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان له 800 پاسه‌وان زیاتره و دووه‌میان ئه‌وانه‌ن كه ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان له‌نێوان 500 بۆ 300 پاسه‌واندایه و سێیه‌میش ئه‌وانه‌ن كه ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان له 300 پاسه‌وان كه‌متره، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌سوریا كارده‌كه‌ن له‌جۆری سێیه‌من.
دوای دڵنیابوونه‌وه له‌تۆماركردنیان له‌په‌ره‌ی بازرگانی داواكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌مه‌رجێك ناوی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه‌ی تێدابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رزبكرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی كه ره‌زامه‌ندی پیشان ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی ناوی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمپانیاكه ره‌وانه‌ی لقه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پیشان بدرێت.
به‌پێی مه‌رسومی ژماره 55ی ساڵی 2013 نابێت ئه‌و كۆمپانیایانه هیچ جۆره چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌هیچ رێگایه‌كه‌وه جگه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ده‌ست بهێنن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی یاساكه هه‌یه به‌جۆرێك له وێنه‌ی یه‌كه‌می مه‌رسومه‌كه سڕدراوه‌ته‌وه و به‌وشێوه‌یه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه" كڕینی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ده‌بێت به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه‌یه له نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی دوو ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینن كه بۆ ئاسایشی سه‌ربازی كارده‌كه‌ن".
زۆر جار ئه‌و ناوانه له‌لیستی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیه‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه كه له خێوه‌تگه‌ی یه‌رموك یان كه‌رتی باشوری دیمه‌شق گه‌وره‌بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی سه‌ربازی، یاخوود ده‌زگای هه‌واڵگری ئاسمانی، كه سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌موو گروپه ئه‌فسه‌رێكیش له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشین له‌هێزه‌كانی رژێمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، و فه‌رمانبه‌ره‌كان خولی وه‌رزشی و ئاماده‌كردن ده‌بینن له ئێران بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ و ته‌واوی خه‌رجییه‌كه‌ش له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌یه.
كێبڕكێ
زیاتر له 70 كۆمپانیای ئه‌منی رێگه‌پێدراو ده‌رگای كێبڕكێیان له‌به‌رده‌مدا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای قه‌ڵات كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و كۆمپانیای شروق كه له‌لایه‌ن روسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت به‌هێزترین كۆمپانیان له‌گۆڕه‌پانه‌كه، و كۆمپانیا كێبركێ كاره‌كانیش وه‌ك كۆمپانیای قاسیون كه له‌لایه‌ن رامی مه‌خلوفه‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت و له‌ساڵی 2014 دروستكراوه و له ناو باڵه‌خانه‌ی سیتی مۆڵ له كه‌فرسوسه دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌پێی تۆماری فه‌رمی له ناوچه‌ی جرمانه له ریفی دیمه‌شق تۆماركراوه.
نه دڵنیایی و نه‌موچه
ئه‌و كۆمپانیایانه تۆماری راسته‌قینه‌یان له‌لای دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 300 فه‌رمانبه‌ر دراوه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ناویان تۆماركراوه بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌نێوان 12 بۆ 42 فه‌رمانبه‌ردایه.
فه‌رمانبه‌رێك له‌كۆمپانیای شروق رایگه‌یاند 90%ی كارمه‌ندانی كۆمپانیا ئه‌منیه‌تایبه‌تیه‌كان ناویان له‌وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمارنه‌كراوه، به‌وه‌ش هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك وه‌رناگرن ئه‌گه‌ر له‌كاتی كاره‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی پێكان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ركردن یان مردن هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك ناكرێنه‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌شڵێت هه‌موویان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێ واژۆكردوون پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربن، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایانه له‌بری موچه‌ی مانگانه ته‌نها پاره‌ی ئه‌و رۆژانه ده‌ده‌نه فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، و كرێیه‌كه‌شیان بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك كاتژمێردا له‌نێوان 150 بۆ 250 لیره‌ی سوری دایه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ واژۆكرابێت.