ڕاپۆرتی جیهانی

10:44 - 19/03/2019

بۆچی پەروەردەكردنی منداڵ بۆتە پاڵەوانیەتی؟‌

پەیسەر

بەبەردەوامی زەردەخەنە لەسەر روویەتی بەهیچ شێوەیەك نەتوانین و تەمبەڵی نازانێت كێبركێی كات دەكات لەقۆناغی دایكایەتی ، تەواوی داواكاریەكانی منداڵەكەی لەهەموو كات و ساتێكدا جێبەجێ دەكات ئەو دایكە و لەهەمان كاتدا هاوسەرێكی بەتوانایە، ناوەرۆكی خۆی بەئازادانە پیشان دەدات ڕووبەڕووی قورسایەكان دەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئاشكرایان بكات ئەو سۆپەر دایكە.

لەبەرامبەردا وێنەیەكی تر هەیە ئافرەتێك كە سەركەوتووە لەجێبەجێكردنی كارە پیشەییەكەی خۆی، بەبەردەوامی خۆی دەچێتە بازار و پێداویستیەكان دەكرێت، بەبەردەوامی ترسی هەیە لەژیانێكی خۆش بەخت لەگەڵ هاوژینەكەی، بەهۆی ئەوەی یارمەتیدەری هاوسەرەكەیەتی یان هۆكاری سەركەوتنەكەیەتی، یان بەشداری لەو كارانەدا دەكات كە گرنگن، زۆرجار لەپشت ئەم دیمەنانەوە منداڵ نابیندرێت، ئافرەت بیرۆكەی خستنەوەی منداڵ دەخاتە دوای بەرزبونەوەی ئاستی كارەكەی یان بەدەستهێنانی ئەو شتەی كە بەلایەوە گرنگە، بەوانە دەگوترێت دایكە هەڵهاتووەكان واتا لەدایكایەتی رایانكردووە.

وێنەی دایكایەتی بەشێوەیەكی روون لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەبیندرێت و بانگەشەی بۆدەكرێت، ئەویش لەرێگەی جیهانێكی گەورە لەوێنەی پەیوەندی لەگەڵ خەڵك، بەراستیش ئەوە هۆكاری پەیوەندیكردنە و هۆكارێكی سەرەكیە كە هەر پەیامێك لەرێگەیەوە یەكسانە بەهەزار وتار كە پێویستی بەچەندین كاتژمێر هەیە، بەوشێوەیە ئەوان وێنەیەكی تری پیشانی دایكان دەدەن كە نمونەیەكە لەسەر مانای دایكایەتی، ئەوەش لەرێگەی پێناسەكردنی دایكایەتی و دووبارە دارشتنەوەی بەجۆرێك كەكاریگەری لەسەر بەشداربوانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دروست دەكات، وێنەكە بەجۆرێكە كە ئەركی دایكایەتی لە بیرۆكەوە دەگۆرێت بۆ ئامانج پاشان بۆ رایگشتی رەفتارەكانی مرۆڤ هەموو ئەمانەش لەرێگەی جیهانی ئەلیكترۆنیەوە.

بانگەشەكردن بۆ دایكایەتی 
دایكایه‌تی زۆر شت دەگرێتەوە، ئەو رۆژنامەنوسە و گرنگی بە فێربوون لەماڵەوە و زانستە كۆمەڵایەتیەكان و بازاركردن دەدات، ئەم نمونانە كە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەردەكەون بەشێوەیەكی گەورە پەیوەندی بە چەمكی بانگەشەكردنەوە هەیە، ئەوەی دەتواندرێت لەلای ژمارەیەك لەدایكان تێبینی بكرێت ئەوەیە كە بەشێوەیەكی مەبەستدار دەیانەوێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی دیاریكراو و پیشاندانی وێنەیەكی تری دایكایەتی، بەراورد بەو دایكانەی بەشێوەیەكی بێ بەرنامە كار بۆ پیشاندانی روویەكی تری دایكایەتی دەكەن، بەڵام ئەمانە زۆر خوازراو نین .
ئەو دایكەی كە بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئەو سۆپەر دایكە، بەڵام هەر بەراست ئەو سۆپەر دایكە؟ لەراستیدا شتێك نیە ناوی سۆپەر دایك بێت بەڵكو بانگەشە بۆ سۆپەر دایك دەكرێت، دارشتنەوەی پێناسەی دایكایەتی لەمێشكی خەڵكدا بەجۆرێك كە دایك هەموو كارێكی مەترسیدار و ناشیرین ئەنجام دەدات، ئەو دایكەی ڕووبەڕووی كێشە دەبێتەوە لەژیانیدا، منداڵەكانی نمونەین یان دڵخۆشن، بەشێوەیەكی تەواوەتی وەك قاپێك كێك دەیخاتە ناو تۆرەكۆمەڵایەتیەكان، بەو شێوەیەش وێنەی ئەو دایكانە گەورەدەبێت لەناخی ئەو ئافرەتانەی كە دەیبینن، بەوەش دایكان بانگەشە بۆ هێزی گەورەتر و لایەنگری زۆرتردەكەن.

تۆرە كۆمەڵایەتیەكان وەك هۆكاری پەیوەندی دەوڵەمەند دادەنرێن بەوپێیەی توانای گەورەیان هەیە لەبواری زانیاری سەرباری هەمەجۆری پاشان ئەم نێوەندە دەبێتە هۆی زاڵ بوون بەسەر گومان كە زۆرێك لە مرۆڤەكان لەناویشیاندا دایكان دەگرێتەوە، بەتایبەتیش لەو پرسانەی كە پەیوەندیان بە پرۆسەی دایكایەتیەوە هەیە، هەروەها تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان تایبەتمەندیەكی تریشیان هەیە ئەویش ئەوەیە كە بەخێرایی كاردانەوەبەدوای خۆیاندا دەهێنن و زمانێكی سروشتیش بەكاردەهێندرێت كە نزیكایەتی و خۆشەویستی پێوەدیارە.

تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كاریگەری لەسەر چینێكی ئافرەتان بەتایبەتیش دایكان دروست دەكەن، دكتۆر راجی لە كتێبی ئایدەلۆجیای تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا نوسیویەتی، ئەو سێ ئاستە پەیوەندارن بەیەكەوە، ئاستی سۆزداری: گروپەكانی تایبەت بەدایكایەتی و جیهانی منداڵان و پەروەردە لەرێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە زیاد دەبن و دەبێتە هۆی دووبارە دارشتنەوەی سۆزی ئافرەتان و هەستیان دەربارەی پرسەكانیان، وە كاریگەری لەحەز و هەڵبژاردەكان لەسەر بنەمای نمونەیەكی پێشكەوتوو لەم گروپانە جا نمونەی ئافرەتی سۆپەر دایك بێت یان نمونەی تر، پاشان ئاستێكی زانیاری هەیە كە پەیوەندی بەوەی پێش خۆیەوە هەیە، بەجۆرێك ئەو گروپانەی ناو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بوونە سەرچاوەیەك لەسەرچاوەكانی بەرهەم هێنانی بەها و زانینی ئایدۆلۆژییه‌كان و دروستكردنی هۆشیاری دەربارەی پرسە جیاوازەكان، بەتایبەتیش دەربارەی جیهانی دایكایەتی و پەروەردەی منداڵ، ئەم گروپانە ئەو بۆشایانەیان پڕكردۆتەوە كە لەوبوارەدا هەن لەبواری پێدانی زانیاری بەدایكان لەسەرجەم ئەو بوارانەی پەیوەندیان بە ئەوانەوە هەیە.

دایك جەخت لەوە دەكاتەوە كە ببێتە پێشەنگ بەوەی كە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەشێوەیەكی گەورە بەشداری دەكەن لەچالاككردنی پرسەكانی بواری دایكایەتی ئەویش لەرێگەی ژمارەیەك پەیجی گشتی و تایبەتی كە تێیاندا دایكانی سەردەم باسی ئەزمونی خۆیان لەگەڵ منداڵاكانیان دەكەن، ئەوان وێنەیەكی ڕوونتر دەربارەی واقعی دایكایەتی پیشان دەدەن هەروەها بژاردەیان لەبەردەستدایە بۆ وەرگرتنی ئەزمونی دایكانی تر كە داهێنەرن و شتێكی نوێیان لەبواری دایكایەتی پێشكەش كردووە، ئەوان رۆڵێكی ئەرێنیان لەژیانی دایكانی تردا هەیە.

ئەوانەی دەبنە پێشرەو بەدواداچوون بۆسەرجەم پەیجەكانی پەیوەندیدار بەبواری دایكایەتی و منداڵان دەكەن، و كاریگەری دایكان لەگەڵ ئەو پەیج و گروپانە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سێ جۆرن:
دایكانێك تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان وەك سەكۆیەك دەبینن بۆ باسكردنی ئەزمونی خۆیان بەرێگەی دروستكردنی كاریگەری لەگەڵ دایكانی تر وەك كێبركێ كار لەگەڵ دایكانی تر ئەزمونی خۆیان دەخەنەڕوو، تێیدا بوارە جوان و جێژبەخشیەكەی دایكاتی پیشان دەدەن، هەروەها بەشێكی تری دایكان بەدوای زانیاریدا دەربارەی دایكایەتی و پەروەردەی منداڵ دەگەڕێن بۆیە هەوڵ دەدەن هەموو ئەو شتانە بەسەر منداڵاكانیاندا جێبەجێ بكەن كە لەگروپی یەكەمەوە وەری دەگرن، ئەو دایكانە هیچ زانیاریەك ئاڵوگۆڕ ناكەن یان گفتوگۆ لەسەر ئەزمونی خۆیان ناكەن، جۆری سێیەم ئەو دایكانەن كە هەر هەوڵدانێك لەگەڵیان بەفیرۆدانی كاتە چونكە ئەوان وەك دایكی نەریتی خۆیان دەردەخەن.

لەم بوارەدا گرنگی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەردەكەوێت لە دەرخستنی توانای دروستكردنی كاریگەری بە پێدانی زانیاری بە دایكانی كۆمەڵگە لەرێگەی ئەوەی ئەو دایكانە بۆماوەیەكی دوورودرێژ ژمارەیەك گروپ و پەیج دەبینن و مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن وەك سەرچاوەی زانیاری باوەڕپێكراو، بۆیە هەڵدەستن بە ئاراستەكردنی زانیاری و گۆڕینی رەفتار و رێگاكانی بیركردنەوەی دایك و دروستكردنی متمانە بۆی هەروەها گرنگی خۆی بۆ دەردەكەوێت لەرێگەی دروستكردن وئاراستەكردنی دایكانی تر و هەڵوێستیان دەربارەی پرسەكانی دایكایەتی و پرسە كۆمەڵایەتیەجۆراوجۆرەكان و كاریگەری لەسەر شێوازی ژیان  و رۆڵیان.

سۆپەر دایك... بەئاراستەی دایكی داهێنەر
دەربارەی پرسیاری ئەوەی بۆچی دایكان دەیانەوێت وەك نمونەی سۆپەر دایك دەربكەون، مەلسەم عەرەفات كۆمەڵناس پێی وایە ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێیەی كە دایكان تێیدا دەژیەن لەنێوان سەرخستنی رۆڵیان وەك دایك هەروەها لەو كارەی كە لەدەرەوەی ماڵ دەیكەن بەتایبەتیش ئەو كارانەی كە خواستی خۆیانی لەسەرە و دەیانەوێت بەدی بهێنن دەشڵێت " بەبڕوای من ئەوە كارێكی زۆر ئاساییە دایك دواجار مرۆڤە زۆر ئاساییە خەون وحەزی تایبەتی خۆی هەبێت و هەوڵ بدات بەدیان بهێنێت ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی بیرۆدزی تاگ گەرایی، بەڵام ئەو فشارەی لەبازاری كاركردندا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، سەرباری فشاری كۆمەڵگە دەربارەی سودی كاركردنی لەدەرەوەی ماڵ دەیخەنە دۆخێكی ئاڵۆزەوە، ئەلێرەوە بیرۆكەی سۆپەر دایكی دێتە گۆڕێ كە تێیدا دایك دەتوانێت هەموو شتێك بكات و لەهەموو كارەكانی سەركەوتووە ئەوەش پاڵ بەزۆر لەئافرەتانەوە دەنێت بۆ ئەوەی ئەو رۆڵە ببینن و ئەو وێنەیە پیشان بدەن، سەرباری ئەوەش رۆڵی راگەیاند كە ئەم هەنگاوە بەهێز دەكات"

یەكەم كەس كە وشەی سۆپەری بەكارهێنانەوە لەتوێژینەوە فكریەكانیدا فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریك نیچە بووە كە پێی وابووە كە ئەركی شارستانیەتە مرۆڤی نوێ بەرهەم بهێنێت و بۆ ئەمەش ناوی لێناوە سۆپەرمان بەوپێیەی كە دەبێت مرۆڤ رەق و بەهێز و ئازا و زیرەك بێت، هەروەها دەبێت لەرووی رەوشتیەوە سەربەخۆ بێت بەرامبەر بنەمائاینییە كۆنەكان، دەبێت مرۆڤی سۆپەرمان لەڕوانگەی نیچەوە پابەندی ئەو بنەمایانە بێت كە دۆخی مرۆڤ و ژیانی بەرزتردەكاتەوە، بەها نوێكان مرۆڤەكان بەهێز و دڵخۆش و ئازاد دەكات كە توانای ئەوەی هەیە چارەنوسی خۆی دروست بكات، نیچە ڕوونی دەكاتەوە كە مرۆڤ بەبەردەوامی لەدۆخێكی گۆڕدراو دایە بەبەردەوامی لەلەدایك بوونی نوێ و گەشەكردندایە، ئەوە خۆیەتی كە بەها باش و خراپەكان دیاری دەكات، و رێگەنادات ئاین یان كۆمەڵگە لەبری ئەو بڕیار لەسەر چارەنوسی بدەن، ئەو بەها و رەوشتی تایبەت دیاری دەكات بەبێ هیچ ترس و نارەحەتیەك.

بەپێی پێناسەكەی نیچە نمونەی سۆپەر دایك نمونەیەكە بۆ رزگاربوون لە كۆت و بەندە فكریە كۆنەكان دەربارەی پەروەردەكردن بەدیاریكراویش ئەوەی كە لەگەڵ ئەو كۆمەڵگەیە و ژینگەیە ناگونجێت كە تێیدا دەژیەین، عەرەفات دەڵێت مەبەست لێرەدا تێپەراندنی لایەنە ئاینیەكە و رەوشتی كۆن نیە بەپێی پێناسەكەی نیچە بەڵكو دوركەوتنەوەیە لە چەمكی باو، عەرەفات دەشڵێت هەموو شتێك كە لەدەرەوەی ئەو نمونەیەیە دەبێتە جێگای سەرنجی دایكان بەدیاریكراویش ئەوانەی وەڵامی پرسیارەكان لەچوارچێوەیەكی ئامادەكراودا دەداتەوە جگە لەچارەسەری سحری بۆ هەموو كێشەكان، دەڵێت لەسەردەمی خێراییدا قورسە دایكێك لێكۆڵینەوە لەسەر پێداویستیە تایبەتیەكانی منداڵەكەی بكات، بۆیە چارەسەری ئاسان باشترین رێگاچارەیە.

لەگەڵ ئەوەی ئەو پەیجانە شتێك پێشكەش دەكەن، بەڵام بەداخەوە زۆرجار دایك تێروانینی خۆی دەخاتەڕوو و پێی وایە تێروانینی ئەو راستیەكی رەهایە، ئەوەش كارەساتە و پێویستە دایك ئاگاداربێت لەسەر وێنەی خۆی و منداڵەكەی، كە بەجۆرێك لەجۆرەكان بانگەشەكردنە بۆ فكرەی سۆپەر دایك، ئەوە جگە لەكێشەی ئەو فكرانەی كە لەدەرەوەوە هێندراون كە خۆی لەگواستنەوەی هەرەمەكی ئەزمون و لێكۆڵینەوەكانی وڵاتانی رۆژئاوا دەبینێتەوە، لەوانەشە ئەو بۆچوون و تێروانینانە لەدۆخ و ژینگەیەكی دیاریكراودا سەركەوتووبن، بەڵام بۆ كەسایەتی ژمارەیەك دایك و ماڵەكانیان ناگونێجێت.

دكتۆرە ئەسما شەرباتی دایكی چوار منداڵە و راهێنەری بواری گەشەپێدانی مرۆییە، ئەو هۆشداری دەدات لە هەنگاوی یەك لەدوای یەكەكان بەئاراستەی بوونی نمونەی سۆپەر دایك لەسەر دەرونی دایكان و گوێگران و چاودێری كەرانی ئەو نمونەیە،بەتایبەتیش كە ژیانی دایكایەتی بە كاتی زۆر قورسدا تێدەپەرێت و پێچەوانەكەشی نمونەیەكی ئاسودەی بێ كەم و كوڕیە كە تێیدا دایك لەژیانێكی خۆش بەختی دەژیەت و تەواوی كاتەكانی لەگەشت و گەران بەسەردەبات، بەوشێوەیە دایكێك كە ئەم تێروانینە دەبینێت هەست دەكات كێشەیەك لەكەسایەتی ئەودا هەیە یان ئەو رۆڵەی ئەو وەك دایك پێی هەڵدەستێت، پێی وایە پێویستە بچێت بۆ شوێنێكی تر، بەڵام دۆخەكە ناچاری دەكات لەو شوێنە بمێنێتەوە ئەوەش لەگەڵ حەزی خۆی یەك ناگرێتەوە كە دەیەوێت ببێتە سۆپەر دایك، كارێكی ئاساییە دایكان كاریگەریان لەسەر دروست بكرێت، بۆیە نمونەی سۆپەر دایك بوونی نیە و راست نیە، بەتایبەتیش زۆرینەی هەست و بۆچوونەكان كە لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەخرێنە روو، دەكرێت لە ئایكۆنێك یان نیشانەیەك یان هێمایەك كورتبكرێتەوە، بەوەش دەكرێت دایك زۆر لەوشتانە بشارێتەوە كە لەپشت بەریدی ئەلیكترۆنیەوە هەستی پێدەكات، یان لەفەیسبووك بڵاوی دەكاتەوە بەجۆرێك دەتوانێت بەوشێوەیە دەری بخات كە دەیەوێت یان وەك ئەو رۆڵە ببینێت كە حەزی لێیەتی، بەوەش هیچ نیشانەیەكی پێناگات كە ئاستی راستگۆی ئەو نمونانە یان ناراستی پیشان بدات.

نوسەر شەیما مستەفا لە وتارێكدا كە بەناونیشانی سایكۆلۆجیەتی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاویكردەوە، ئەوەی ڕوونكردۆتەوە كە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ئاسانكاری دەكەن بۆ دروستكردنی جیهانی خەیاڵی زۆر جار وشەی خەیاڵی بۆ وەسفكردنی ئەو شتانە بەكاردەهێندرێت كە راستی نین، بەڵام تایبەتمەندیەكانی لەجیهانی راستەقینەیی وەردەگرێت.

زانیاری زیاتری دەربارەی جیهانی خەیاڵی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، چۆن كاتێك یاری جەنگی لەسەر كۆمپیتەر دەكەین هەست بە دەمارگیری و بێ ئومێدبوون و دڵخۆشی دەكەین بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك بەراستی برینداربێت، یان خوێنی لێ بێت،  بەهەمان شێوە كاریگەری لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست دەبێت بەوپێیەی كە سەردانكەرانی تۆرەكۆمەڵایەتیەكان پەیوەندی بەیەكترەوە دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ قورسی و ئاڵۆزیەك بێتە رێگەیان.

لەنێوان سۆپەر دایك و دایكی هەڵهاتوو  و رۆڵی دایكی كلاسیكی
ئافرەتان مامەڵە لەگەڵ رۆڵی دایكایەتی دەكەن، بەپێی هەندێك تێروانین دایكان دابەشی چوار جۆر دەبن، ئەو دایكانەی پێیان وایە منداڵ خاڵی كۆتاییە و ناتوانن بچنەدەرەوە بۆ كاركردن لەهەمان كاتدا وا هەست دەكەن كە توانای ئەوەیان نیە ئەو شتانە بەدەست بهێنن كە هیوای بۆ دەخوازن.

جۆرێكی تر ئەوانەن كە لەدایكایەتی هەڵدێن چونكە ئەو كەسانە دەیانەوێت بژیەن جا كار بكەن یان نا ئەوە لەسەر ئەو كەسانە جێبەجێ دەبێت كە خستنەوەی منداڵ دوا دەخەن، بەڵام لەراستیدا ئەوانە دایكی هەڵهاتوون.

لەهەمان كاتدا جۆری سێیەم دەبینین دایكانێك كە خێزانەكانیان و منداڵەكانیان لەسەر حسابی خۆیان پێش دەخەن، جۆری چوارەم دایكانی هۆشیارن كە بەرپرسیاریەتی هەڵبژاردەكەیان دەگرنە ئەستۆ و رەچاوی قۆناغی منداڵیەتی منداڵەكەی دەكات، هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی بڕیارەكانی ژیرانە بن و نەلەسەر حسابی خۆی بن نەلەسەر حسابی منداڵەكەی.

لەگەڵ بوونی ئەو نمونە ئافرەتانەی كە لەپێشووتردا باس كران،  چەند هەوڵێك هەیە بۆئەوەی بانگەشە بۆ هەر جۆرێك لەو جۆرانە بكرێت بۆیە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەشدار دەبن لەدروستكردنی سەكۆیەك بۆ پرۆسەی رێكخستن بە گروپ، ئەوەش لەرێگەی یەكخستنی دایكەكان لەسەر یەك رۆشنبیری و یەك نمونە، بەجۆرێك كە دەرچوون لێی كارێكی قورسە، وەك ئەوەی چەند پەیجێك كەسایەتی دایكان دیاری دەكات ئەوەی دەگونجێت و ئەوەی ناگونجێت، لەرێگەی دەربڕینی بیرورای دیاریكراو بەجۆرێك هەندێكیان بیرورای خۆیان دەرناخەن، ئەوە هەستێك لای دایكان دروست دەكات بۆ ئەوەی بزانن دەبێت چی بكەن و هۆشداریش بن بەرامبەر بە پێچەوانەكەی.

بەجۆرێك ئەم جۆرە وتانە زیاتر ڕوونن لەلای ئەو ئافرەتانەی كە لەپێشەكیدا باسمان كردن ئەوەش تایبەتمەندیەكی بواری پیشەییە، بەڵام رەتی دەكاتەوە منداڵی ببێت یان دوای دەخات بۆ ئەوەی ئامانجەكانی خۆی بەدی بهێنێت، زۆر جار ئەم ئافرەتانە پێیان وایە دایكایەتی كارێكی قورسە و لەگەڵ دەستپێكردنی دەبێت دەستبەرداری خەونەكانیان ببن، بەتایبەتیش كە ئەوان لەكۆمەڵگەیەك دا دەژیەن كە باسی خواستی بەرز دەكرێت و مرۆڤەكان لەسەر ئاستی ژمارە پۆلێن دەكرێن( سەرباری خواستی دەستكەوت لەبواری دارایی و گەشت و گوزار و جل و بەرگ) بەپێی قسەی ملسم عەرەفات.

عەرەفات دەشڵێت: لەبەرامبەر ئەو نمونە سروشتیانەدا ئافرەتی كلاسیكی زۆر رێزی ناگیردرێت ئەو كرێیەك لەبەرامبەر كارەكەیدا وەرناگرێت، هەروەها شتێكی سەیریش نیە كە پیاوێك داوا لەهاوسەرەكەی بكات نەچێتە دەرەوە و لەماڵەوە خەریكی پەروەردە و چاودێری منداڵەكانیان بێت، بەڵام تێروانینی ئەو پیاوە بۆ ئافرەتەكەی نزمترە لە هاورێكانی كە سەركەوتووبوون لەكارەكانیان، عەرەفات ئەوەش روون دەكاتەوە كە تێروانین بۆ ئافرەتی كلاسیكی وایكردووە كە بەشێكیان رۆڵی كلاسیكی هەڵبژێرن ئەوان دەرگاكانیان لەسەر خۆیان داخستووە  و  سەرقاڵی رۆڵی خۆیانن ئەو ئافرەتانەی كە لەدەرەوەی ماڵەكانیان كار ناكەن دەتوانن بەشداری بكەن لە چالاكی جۆراوجۆردا، بەڵام دەرگاكانی جیهانی دەرەوەیان بەڕووی خۆیاندا داخستووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی بەشداربن لە بیردۆزی بەكەم زانینی كاری ناو ماڵ.

بەو شێوەیەش نمونەی سۆپەر دایك و دایكی هەڵهاتوو لەرێگەی سەكۆی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە بەشێكی بچوك لەراستی دەخەنەروو، بۆئەوەی لە مێشكی وەك راستیەكی تەواو بمێنێتەوە، ئەوەش بە بیردۆزی دارشتنەوەی واقع ناسراوە بەپێی ئەو تێروانینەی كە خۆی دەیەوێت، وە كار دەكات لەسەر دارشتنەوەی شێوازێكی پێشكەوتووی ژیانی خەڵك، وە رێنمایی دەداتە خەڵك بۆ ئەوەی لەرێگەی بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەرێنی جوان لاساییان بكەنەوە، تەواوی راستیەكان لەم بەشە بچوكەدا دەشارنەوە كە دەیخەنەڕوو.
دایكی باش

دوناڵد وینیكوت كە كۆمەڵناسێكی بەناوبانگی بەریتانیە دەڵێت دروستكردنی نەرم و نیانی لەمنداڵدا دیاریە، دایكی باش هەوڵی گێرانەوەی نمونەكانی دایكایەتیە بەبێ هیچ لەمپەرێك بەنمونە ئافرەتێك كە هەنگاوی بەرەو ئەوە ناوە كە ببێتە سۆپەر دایك بەپێی ئەو وێنەیەی خۆی لەناخی خۆیدا بۆ دایكایەتی دروستی كردووە داواتر توشی سوتاندنەوەی دەرونی دەبێت، بەتایبەتیش كە ئەو دەیەوێت بەشێوەیەكی سەرسورهێنەر هەموو كارێك ئەنجام بدات بۆ ئەمەش زیادەڕەویی دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەك دەربارەی ئەو نارەحەتیانە پیشان بدات كە لەقۆناغی دایكایەتی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها ئەو دایكانەی هەموو شتێك بۆ خێزانەكانیان و منداڵەكانیان دەكەن لەسەر حسابی خۆیان بەهەمان شێوە دووچاری سوتاندنەوەی دەرونی دەبن.

لەبارەی سوتاندنەوەی دەرونیەوە كریستینا ماسلاش لێكۆڵەری بواری سوتاندنەوەی دەرونی دەڵێت: سوتاندنەوەی دەرونی دۆخێكی ماندووبونی جەستەیی و كاردانەوەی دەرونیە كە تێیدا هەست بە بێ سودی دەكات و ئومێد و هیوا لەدەست دەدات، تێروانینی دەربارەی خەڵك و ژیان و كاركردن نەرێنی دەبێت و سوتاندنەوەی دەرونیش سێ لایەنی هەیە: ئەوانیش: زۆربوونی كاردانەوە: ئەم جۆرە بەوە پێناسەدەكرێت كە هەست بەماندووبوون و لاوازبوون دەكات كاردانەوە زۆر پیشان دەدات دەگاتە ئاستێك كە ناتوانێت هیچ شتێك ببەخشێت ئەم لایەنە رەگەزێكی سەرەكیە بۆ سوتاندنەوەی دەرونی و نیشانەش لەسەر جەستەی دایكەكە یان لایەنی دەرونی یان هەردووكیان دەردەكەوێت.

لایەنێكی تری سوتاندنەوەی دەرونی ئەوەیە كە گۆڕانكاری نەرێنێ لە رەفتار و وەڵامەكانی دایكەكە بەرامبەر ئەوانی تر دەردەكەوێت، بەتایبەتیش ئەو منداڵانەی كە پێویستیان بەچاودێری و گرنگی پێدانی دایك هەیە، بەزۆری دایكەكە بەخێرایی لێی تورەدەبێت و كاردانەوە بەرامبەری پیشان دەدات، هەروەها دایكەكە ناتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ رەفتارەكەی بكات جگە لەوەش گاڵتە بە منداڵەكانی دەكات.

هەروەها هەست بەكەم و كوڕی كردن لەدەستكەوتە كەسی لایەنێكی تری سوتاندنەوەی دەرونیە، بەجۆرێك دایكەكە بەشێوەیەكی نەرێنی دەستكەوتەكانی خۆی هەڵدەسەنگێنێت، كە خۆی لەهەستی خەمۆكی و كەمكردنەوەی بەرهەم و هەست كردن بەشكست و لاوازبوون هەڵسەنگاندنی توانا كەسیەكان دەبینێتەوە، لەبەرامبەر جۆراوجۆری نمونەكانی دایكایەتی كە لەسەر تۆرەكۆمەڵایەتیەكان پیشان دەدرێن و بانگەشەیان بۆدەكرێت، قورسە دایكێك نمونەیەك بدۆزێتەوە كە یارمەتی سەقامگیری دۆخی دەرونی و جەستەیی بدات، بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی پێویست لە رۆڵی دایكایەتی، لەم چوارچێوەیەدا دەتوانین نمونەیەكی دایكایەتی دوور لەخەیاڵ و واقعی پیشان بدەین كە نەرموونیانی تێدایە، و یارمەتی دایكان دەدات كە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن بەبێ ئەوەی زیادەڕەویی بكەن ئەوەش نمونەی دایكایەتی باشە كە توانای هەیە.

وینیكوت دەڵێت، ئەوەی جێگەی نیگەران و ترسی بەردەوامی دایكان بیركردنەوەیانە لە ئاستی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان كە بەبەردەوامی بیری لێدەكەنەوە بۆئەمەش دەستەواژەیەك كە زۆر دووبارەدەبێتەوە ئەوەیە ئایە من دایكێكی باشم كە توانای پێویستم هەبێت؟ وینیكوت پێی وایە ئەوەی لەدایكان داوادەكرێت ئەوەیە دایكێكی باش بن و توانای پێویستیان هەبێت نەك ئەوەی دایكێكی خیاڵی بن، دەشڵێت كارێكی ئاساییە دایك لەكاتێك بۆ كاتێكی تر پەیوەندیەكانی لەگەڵ منداڵەكەی گۆڕانی بەسەردابێت یان كێشەی تێبكەوێت، چونكە بۆماوەی 10 ساڵ دایك چاودێری كۆرپەكەی دەكات زۆرینەی ئافرەتانیش رەتی دەكەنەوە زانیاری لەبارەی دایكایەتیەوە وەربگرن.

وینیكوت تێبینی ئەوەشی كردووە كە منداڵان قازانج لەوە دەكەن كە دایكان شكست دەهێنن لە چاودێری كردنیان لێرەدا مەبەست شكستی گەورە نیە، وەك خراپ مامەڵەكردن یان پشتگوێ خستن دایكی باش كە توانای هەیە رێگە بە منداڵەكەی دەدات منداڵەكەی تۆزێك هەست بەبێ ئومێدی بكات واتا لەگەڵ هەر گریانێكدا خێرا بەدەنگیەوە ناچێت رێگە دەدات منداڵەكەی بگریەت پێش ئەوەی شیری پێ بدات، بەڵام تەنها بۆچەند خولەكێك، ئەوە دایكێكی نمونەیی نیە بەڵكو دایكێكی بەتوانایە رێگە دەدات منداڵەكەی هەست بە كەمێك بێ ئومێدی بكات

پێی وایە منداڵ پێویستە لەسەرەتای تەمەنیەوە فێری ئەوە بكرێت كە هەموو جیهان بەدەوری ئەودا نایەت و هەموو داواكاریەكانی بۆ جێیبەجێ ناكرێت وە رەفتارەكانیان كاریگەری لەسەر كەسانی تر دروست دەكەن ئەوان پێویستیان بەوەیە كە فێر بكرێن كە ئەزمونی ژیان دەكرێت قورس بێت و بەبەردەوامی رێگای خۆیان بەدەست ناهێنن.