02:29 - 14/03/2019
"مارکس یاسای گەشەی مێژووی مرۆڤی ئاشکراکرد"
136 ساڵ به‌ر له ئێستا کاڕڵ مارکس فەیلەسوف، ئابوریناس ، کۆمەڵناس ورۆژنامەنوس
و بیرمەندی گەورەی مرۆڤایەتی، مرد. به‌ڵام مردن كاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه بیری و كاره‌كانی ماركس له‌ناو بچێت، چونكه له دوای مه‌رگی ماركس تاوه‌كو
ئێستا هه‌زاران په‌رتووك له‌سه‌ر كار‌و ژیانی نووسراوه‌ته‌وه، ماركس له‌ناو كهسهكانیدا
زۆر خۆشه‌ویست بووه به تایبه‌تی فردریك ئه‌نگڵسی هاوڕێی كه به‌شێكی گه‌وره‌ی
ژیانی ئه‌و بیرمه‌نده پێكده‌هێنێت. وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی، ژیانی تایبه‌تی "كاڕڵ ماركس" دابه‌شه له‌نێوان ساته
خۆش‌و ناخۆشه‌كاندا. یه‌كه‌مین شتێك له‌ژیانی ئه‌ودا جێی سه‌رنج بێت، ئه‌وه‌یه
لهبنهماڵەیهكی جولەکە چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه‌و باوكی ئومێده‌وار بووه
منداڵه‌كانی به‌جۆرێك پێبگه‌یه‌نێت، له‌بارگرانی ژیان بهدووربنو وه‌ك هاوڵاتی
پله دوو نهگوزهرێنن.(1)
ماركس كێ بوو؟ (2)
له به‌رواری پێنجی ئایاری 1818 له
شاری تریری سه‌ربه راینڵاندی بروسی له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی چینی ناوه‌ڕاست
هاتۆته دونیاوه، ماركس به تێپه‌ڕبووین ته‌مه‌ن ده‌چێته زانكۆی بۆن و به‌رلین له‌وێ
خه‌ریكی خوێند ده‌بێت، زۆر گرنگی به فه‌لسه‌فه‌ی گه‌نجانی هیگڵ، له‌وێ له ساڵی 1836
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێك ده‌به‌ستێت به ناوی جینی و له ساڵی 1843 و دوای خوێندن
هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، بۆ ڕۆژنامه‌ی رادیكاڵی كۆڵۆنیا ده‌نووسێت و په‌ره به تیۆری
دیالیكتی ماتریاڵی هدات. دوای ساڵی 1843 ده‌چێته پاریس، له‌وێ چاوی ده‌كه‌وێت به
فریدیك ئه‌نگڵس زنجیره‌یه‌ك په‌رتووك پێكه‌وه ده‌نووسن. پاشان ده‌سه‌ڵاتداران
دووری ده‌خه‌نه‌وه بۆ برۆكسڵ و ده‌بێته سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حیزبی شیوعی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ كۆلۆنیا ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی داده‌مه‌زرێنێت. له ساڵی 1849 جارێكی
دیكه به بڕیاری سیاسی دوور ده‌خرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی ده‌چێته له‌نده‌ن.
له‌وێ به قوڵی په‌ره به پێشخستی تیۆره‌كه‌ی ده‌دات، دواتر هه‌ڵمه‌تی سۆشیالیزمی
ڕاگه‌یاند و بوو به یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانی سه‌ندیكای نێوده‌وڵه‌تی
كرێكاران.
تیۆرییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
تیۆره‌كانی ماركس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له
نێوان ئابوری و سیاسه‌ت خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌مووشیان به ماركسیزیزم ناسراون.
ئه‌و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ململانێی نێوان چینه
كۆمه‌ڵاتیه‌كان پێشده‌كه‌وێت. ململانێی نێوان خاوه‌ن كار‌و كرێكار. ماركس به توندی دژی سه‌رمایه‌داری ده‌وه‌ستێته‌وه
و باوه‌ڕی وایه سه‌رمایه‌داری ناهێڵێت كۆمه‌ڵگه له ڕووی ئابووری و كۆمهڵایهیتهوه
به‌ره‌و پێش بچێت. ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌كان به دیكتاتۆره "بۆرژوازی"یه‌كان
ناوده‌بات. ماركس باوه‌ڕی وابووه كه سۆشیالیزم ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه بگۆرێت و جیاوازی
چینایه‌تی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار نه‌هێڵێت. ئه‌و هه‌میشه هانی خه‌ڵك و فه‌یله‌سوفه‌كانی
دیكه‌ی ده‌دا كه شۆڕشی نه‌هیشتنی سه‌رمایه‌داری ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری
ئابوری ڕووبدات.
مردنه‌كه‌ی
ڕه‌نگه پیاوێكی مه‌زن كه 136 به‌ر له
ئێستا مردووه هێشتا زۆرێك له وڵاتانی جیهان به هزری زیندووی ئه‌و پیاوه به‌ڕێوه
ده‌چێت، نه‌توانین له نووسینێكی ئه‌وهادا جێگه‌ی بكرێته‌وه، به هه‌زاران نووسین
و په‌رتووك له‌سه‌ر ماركس هه‌یه و هێشتا به‌رده‌وام له نووسین له‌سه‌ر ئه‌و
پیاوه. ماركس له 14ی ئازاری 1883 له له‌نده‌ن كۆچی دوای ده‌كات و له گۆڕستانی "های
گه‌یت" به‌خاك ده‌سپێردرێت. له‌كاتی ناشتنه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك زۆر له خۆشه‌ویستانی
ئاماده‌ی مه‌راسیمی ناشتنه‌كه ده‌بن، له‌وانه‌ش ولیام لیبكنشت و فریدرك ئه‌نگلزی
هاوڕی كه له‌وێ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ماركس ده‌قێك ده‌خوێنێته‌وه.
ده‌قی گوتاره‌كه‌ی فریدریك ئه‌نگڵس
هاوڕێی ماركس
له 14ی ئازاری کاتژمێر چارەک بۆ سێی پاش نیوەڕۆ، گەورەترین بیرمەندی سەردەمی ئێمە
لە بیرکردنەوە وەستا. تەنیا دوو دەقیقە مارکسمان بە تەنیا جێهێشتبوو، کاتێک گەڕاینەوە
بۆ ژورەکە، بینیمان بەئارامی لەسەر کورسییەکە خەویلێکەوتووە. بەڵام ئەم جارەیان بۆ
هەمیشە.
مەرگی ئەم بیرمەندە خەسارەتێکی هێندە گەورەیە
بۆ پرۆلیتاریای تێکۆشەری ئەوروپاو ئەمریکا، و بۆ مێژووی زانستەکان کە فراوانییەکەی
هەرگیز لە ئەندازەگیری نایەت. بۆشاییەک کە بە ڕۆیشتنی ئەم بیرمەندە مەزنە دروست
بووە زۆر بەخێرایی لە هەموو شوێنێک هەستی پێئەکرێت.
وەکو چۆن داروین یاسای گەشەکردنی جیهانی
ئۆرگانیکو بوونەوەری زیندووی دۆزییەوە، مارکس‌یش یاسای گەشەی مێژووی مرۆڤی
ئاشکراکرد، ئەم حەقیقەتە سادەیەی کە تا پێش مارکس بووبوو بە ژێر کێوێک لە ئایدیۆلۆژیاوە،
ئەم حەقیقەتە کە مرۆڤ بەر لەوەی کە بتوانێت باسی سیاسەت، مەعریفە، هونەر، ئایین‌و
جیا لەمانەش بکات، پێویستە بخوات، بخواتەوە، سەرپەناو پۆشاک‌و هیتری هەبێت، ئەمەی
کە لەسەر بنەمای ئەو بەرهەمهێنانی هۆکارە هەرە گرنگە ماددیەکان، و دەرەنجام هاوسەنگی
نەش و نمای ئابووری بەدەستهاتوو لەلایەن هەر کۆمەڵە خەڵکێکی دیاریکراوەوە لە هەر سەردەمێکی
دیاریکراودا، ئەو ژێربینایە پێکدێنێت کە لەسەر ڕووی ئەو، دەوڵەت، چەمکە حقوقییەکان،
هونەرو تەنانەت بیروباوەڕی ئەو خەڵکەش لەبارەی مەزهەبەوە، گەشەیان سەندووە و لەبەر
تیشکی ئەم ڕووناکییەدایە پێویستە هەموو ئەم شتانە ڕوونبکرێنەوە، نەک بەپێچەوانەوە،
بەو جۆرەی کە تا ئەمڕۆ کراوە.
بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە. مارکس هەروەها
یاسای تایبەت بە جووڵەی چاو‌دێر بەسەر شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری چەرخی ئاماده
و ئەو کۆمەڵگا بۆرژواییەشی دۆزییەوە کە دەرهاویشتەی ئەم شێوەی بەرهەمهێنانەیە. دۆزینەوەی
زێدەبایی، لە ناکاو مەسەلەیەکی ڕوونکردەوە کە هەم ئابووریزانانی بۆرژوایی، وە ڕەخنەگرانی
سۆشیالیستیش لە کاتێکدا بەشوێن دۆزینەوەی چارەسەرەوە بوون لە تەواوی توێژینەوەکانی
پێشوویاندا، لەناو تاریکییدا وەکو کوێر دەستو پێیان ئەکوتا.
دوو دۆزینەوەی لەم چەشنە بۆ یەک تەمەن
بەسە. خۆشبەخت کەسێکە شەرەفی تەنیا یەکێک لەم دۆزینەوانەی پێببڕێت. بەڵام لە هەر زەمینەیەکدا
کە مارکس دەستی داوەتە لێکۆڵینەوە- وە ئەو لە زەمینەگەلی جیاجیادا توێژینەوەی ئەنجامداوە،
کە هیچ کامێکیان ڕووکەشی نەبوون- لە سەرجەمی زەمینەکاندا، تەنانەت لە بواری بیرکاری‌دا،
دۆزینەوەی سەربەخۆی بەدەستهێناوە.
ئەم بیرمەندو زانا گەورەیە ئاوا کەسایەتییەک
بوو. بەڵام ئەمە هێشتا نیوەی وەسفی ئەو نییە. بەلای مارکسەوە مەعریفە هێزێکی دینامیکیو
شۆڕشگێڕانە بوو لە ڕووی مێژووییەوە. ئەگەر چی لای مارکس هەر دۆزینەوەیەکی نوێ لەم یان
لەو بواری مەعریفەی تیوریدا کە ڕەنگە هێشتا تەنانەت بەکاربردنو تەتبیقیشی بەتەواوی
قابیلی تەسەور نەبووبێ خۆشحاڵیی فراوانی لێئەکەوتەوە، کاتێک دۆزینەوەکان کاریگەریی
دەستبەجێ‌و شۆڕشگێڕانەی بەسەر پیشەسازییەوە، بەسەر گەشەی مێژووییەوە بە گشتی جێئەهێشت
شادییەکی بێوێنەو سەرتاپا جیاوازی هەستپێئەکرد. وەکو نمونە، مارکس لە نزیکەوە چاودێریی
پێشکەوتن‌و دۆزینەوەکانی لە بواری ئەلەکتریکدا ئەکرد، وە لەم دواییانەدا بە تایبەتی
کارەکانی مارسێل دێپره.
لەبەر ئەمەیە کە مارکس زیاتر لە هەر شتێکی
دیکە یەک شۆڕشگێڕ بوو. ئەرکی واقعیی مارکس لە زیندەگیی خۆیدا ئەمە بوو کە لە هەر ڕێگایەکەوە
پشتیوانیی بە سەرنگوم کردنی کۆمەڵگای سەرمایەداریو ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی خوڵقینراوی
بگەیەنێت، هاوکاری بە ئازادی‌و ڕزگاری پرۆلیتاریا بگەیەنێت، کە مارکس خۆی یەکەمین
دامەزرێنەری وشیاریی بوو بەسەر ڕەوشو پێداویستییەکانیدا، وە دروستکەری ئاگایی
بوو بەسەر هەلومەرجی ڕزگاربوونیدا. خەباتو تێکۆشان عادەتی مارکس بوو. بە ئاستێک لە
شۆڕو شەوق، بە ڕادەیەک لە سەرسەختییو بە ئەندازەیەک لە سەرکەوتوویی خەباتی کرد، کەم
کەس بەرەوڕووی ئەوەستایەوە. کارەکانی ئەو لە یەکەمین "ڕۆژنامەی ڕایینی نوێ"
لە ساڵی 1842، ڕۆژنامەی "بۆپێشەوە" پاریس لە 1844، "ڕۆژنامەی ئەڵمانی
بروکسێل" 1847 "ڕۆژنامەی ڕایینی نوێ" لە ساڵی 1848-1849، سەرەڕای بڵاوکراوەو
نامیلکەی پڕکاری بێئەژمار، کارکردن لە ڕێکخراوگەلی پاریس، بروکسڵ و لەندەن، وە دەرەنجام
تاجی سەری هەموو ئەمانەش، دروستکردنی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی کرێکاران- ئەمەیان خۆی
بەڕاستی دەستکەوتێک بوو کە دامەزرێنەرەکەی بەهەق ئەتوانێت شانازیی پێوە بکات تەنانەت
ئەگەر هیچ کارێکی دیکەشی ئەنجامنەدابێت.
وە دەرەنجام، مارکس لەو ڕووەشەوە کە بەرەوڕوی
زۆرترین هێرشو پەلاماری نەفرەتلێکردنو تۆمەتبارکردنو لەکەدارکردن ئەبوویەوە، کەسی
یەکەمی سەردەمی خۆی بوو. حکومەتەکان- هەم شمولی هەم کۆماری- ئەویان لە کیشوەرەکانیان
دوورخستەوە. بۆژواکان- بە محافەزەکارو بە ئۆڵترا- دیموکراتەکانیشەوە- لەپێناو بەدناوکردنو
لەکەدارکردنی مارکسدا پێشبڕکێیان بوو. مارکس هەموو ئەم شتانەی وەکو داوی جاڵجاڵۆکە
لائەداو هیچ گرنگیی بۆ دانەئەنان، وە تەنیا کاتێک وەڵامی ئەدایەوە کە پێویستییەکی
لەڕادەبەدەر ناچاری بکردایە. مارکس مرد، لە کاتێکدا کە ملیۆنەها کرێکاری شۆڕشگێڕی
هاوڕێبازی- لە کانەکانی سیبریاوە تا کالیفۆڕنیا، لە هەموو بەشەکانی ئەوروپاو ئەمریکاوە،
لە قووڵایی دڵیانەوە خۆشیانئەویست، دڵسۆزانە ڕێزیان بۆی دائەناو بە لەدەستدانیشی ئەسەفبار
بوون. وە ئەگەرچی ڕەنگە نه‌یارانی مارکس گەلێک زۆریش بووبن، بەڵام من بە به
بوێرییه‌وه ئاڵنگاری ده‌كه‌م دوورە تەنانەت یەک دوژمنی كه‌سی هەبووبێت.
پیاوێك
له گۆشت و خوێن
لانی كه‌م به‌هۆی سستی‌و ته‌مه‌ڵییه‌وه،
نه‌ك هه‌ستكردن بهههڵخهڵهتاندنو نائومێدی، تائێستا سه‌ردانی گۆڕی
"كارل ماركس"م نه‌كردووه. ئه‌گه‌رچی بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌چێت له‌ناوچه‌یه‌كی
نزیك به‌گۆڕستانی "های گیت" نیشته‌جێم‌و ته‌رمی ئه‌ویش له‌وێدایه.
به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م ژیاننامه تازه‌ییه بوومه‌وه كهنوسهری ئینگلیزی "فرانسیس وین"
نووسیویه‌تی، بۆم ده‌ركه‌وت دواجار ئه‌م پیاوه له‌زۆربه‌ی ئێمه‌و مانان بهدترو
خراپتر نه‌بووه. هه‌نووكه چه‌ند ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م چه‌پكێك گوڵ ههڵگرمو
رووه‌و دیاری بكه‌ومه رێ.
وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی، ژیانی شه‌خسی
"كارل ماركس" دابه‌شه له‌نێوان ساته خۆش‌و ناخۆشه‌كاندا. یه‌كه‌مین شتێك
له‌ژیانی ئه‌ودا جێی سه‌رنج بێت، ئه‌وه‌یه لهبنهماڵەیهكی جولەکە چاوی به‌دنیا
هه‌ڵهێناوه‌و باوكی ئومێده‌وار بووه منداڵه‌كانی به‌جۆرێك پێبگه‌یه‌نێت، له‌بارگرانی
ژیان بهدووربنو وه‌ك هاوڵاتی پله دوو نهگوزهرێنن.
هه‌ر بۆیه ده‌ست به‌جێ په‌یره‌وی ئاینی
ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵه‌مانی ده‌كات، واته ده‌بێته پرۆتسانت مه‌زهه‌ب. گه‌ر
بێینه‌سه‌ر چیرۆكی خۆشه‌ویستی "ماركس"، ده‌بینین به‌و حیكایه‌ته كلاسیكیانه
ده‌چێت كه‌تیایدا لاوێكی ده‌ست كورت‌و هه‌ژار، عاشقی كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت..
قسه‌و گفته شیرنه‌كانی
"ماركس" ،شازاده‌ی پروسی "جوانا برتا جینی ڤۆنویستڤاڵن"
له‌خشته ده‌به‌ن. ئه‌و شازاده‌یه‌ی له‌دوای حه‌وت ساڵ په‌یوه‌ندی رۆمانسی به‌خاتوو
"جینی ماركس" ناو ده‌ر دهكاتو ده‌بێته یه‌كه‌مین‌و دوایه‌مین هاوسه‌ری
ئه‌و پیاوه به‌ناو بانگه.
بێگومان ئه‌م لاوه به‌پێی ئه‌و وه‌سفه‌ی
"مو‌سا هیس"ی هاوڕێی ده‌یكات، له‌كه‌سایه‌تی خۆیدا "رۆسۆ"
تا "ڤۆلتێر" تا"هۆڵباخ" بۆ "لیسینك" تا "هیگڵ"و
"هاینه" كۆده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌و خه‌ونه ساده‌یه‌ی بۆ
گۆڕینی جیهان هه‌یبوو، توانی سهرنجو ئاره‌زووی شازاده "جینی" به‌لای
خۆیدا راكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدابێت.
ته‌نانه‌ت "جینی" جارێكیان
بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بمێننه‌وه، ئاره‌زووی ئهوهیكردبوو "ماركس" نه‌خۆشی
سه‌ر جێگا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بتوانێت چاودێری بكات‌و شه‌وانه به‌دیاریه‌وه
دابنیشێت.
له‌ڕاستیشدا "جینی" به‌درێژایی
ژیانی له‌گه‌ڵیدا مایه‌وه‌و جێینه‌هێشت. هێنده‌ش به‌ده‌ست نههامهتیو بارگرانی
ژیانه‌وه چه‌شتی، هێنده به‌خۆشی نه‌ژیا.. ئه‌وه‌ی "جینی" كردی،
ته‌نها ئه‌وانه ده‌یانتوانی هه‌ڵكه‌ن له‌گه‌ڵیدا كه‌زۆر دڵسۆز‌و له‌خۆ بوردهن.
ته‌نانه‌ت ئه‌م خانمه خانه‌دان و
خواپێداوه ناچار بوو فێری ژیانی كۆچ‌و كۆڵ به‌كۆڵ بێت‌و له‌ئه‌ڵمانیاوه بچێت
به‌ره‌و فه‌ره‌نسا، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و به‌لجیكاو به‌ریتانیا بكه‌وێته رێ. له‌و
ماوه‌یه‌شدا دێوه‌زمه‌ی ههژاریو نهداریو بێپاره‌یی زیاتر به‌رۆكی پێ‌گرتن،
به‌تایبه‌ت كاتێك ناچار بوون به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا، ژیانی په‌ناهه‌نده‌ی
بژین له‌گه‌ڕه‌كی "سوهو"ی شاری له‌نده‌ندا.
ئه‌م شۆڕشگێڕه رادیكاله وازی له‌وه
هێنابوو، پیشه‌و كارێكی بە كه‌ڵك بكات تاخۆیو خانه‌واده‌كه‌ی له‌و هه‌ژاریه
قوتار بكات، به‌ڵكو ته‌واوی كاتی خۆی بۆ نوسینه‌وه‌ی كتێبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی
(سه‌رمایه) ته‌رخان كردبوو كه‌زیاتر لهتهلیسمێك ده‌چوو.
له‌پاڵ ئه‌مه‌دا "ماركس"
جارێكیان ناچار بوو، به‌زۆر خانوه‌كه‌ی چۆڵ بكات‌و په‌نابه‌رێته به‌ر ماڵه
دراوسێیه‌كی نزیكیان. چه‌ند جارێكیش خۆیان له‌ناو ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزه توڕانهدا
بینیوه‌ته‌وه كهچوار ده‌ورییان داون. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته نزمه‌ی،
"جینی" ناچار بوو بچێته هۆڵه‌نداو به‌سه‌ر هه‌ردوو قاچی خاڵی
"ماركس" "لیۆن فلیبس"ی سه‌رمایه‌داردا بكهوێو داوای یارمه‌تی
لێبكات.
به‌ڵام ئاخۆ ده‌بێت "ماركس"
له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماڵ نه‌بووه چیكردبێ؟ به‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی
كرد كه‌زۆربه‌ی پیاوان ده‌یكه‌ن، كاتێك ته‌نها دوو به‌دوو له‌گه‌ڵ خزمه‌تكارێكی
شۆخ‌و شه‌نگی وه‌ك "هێلین دلمۆس" دا ده‌مێنێته‌وه.
له‌كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام
داد‌و بێدادی بوو له‌ده‌ست ئێش‌و ئازاری سك كردن‌و منداڵ بوون، "هێلین دلمۆس"
توانی "ماركس" فریو بدات‌و سكی لێی پڕ ببێت. ئاكامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش،
منداڵێكی ناشه‌رعی لێكهوتهوه كه لهگهڕهكه میلیه‌كانی شاری له‌نده‌ندا
ژیا‌و هه‌ر له‌وێشدا مرد.
بێگومان ئه‌م كاره بووه مایه‌ی توڕه‌یی
"جینی"، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌نگ ناوبانگی مه‌سه‌له‌ی چینی
كرێكارانه‌وه بوو كه‌مێرده‌كه‌ی رێبه‌رایه‌تی ده‌كرد، گوێبیستی ئامۆژگاری
"ماركس"و هاوه‌ڵه‌كانی بوو، به‌وه‌ی پێویسته بێده‌نگی له‌و كاره بكات‌و
باسی نه‌كات.
مادامه‌كی له‌سه‌روبه‌ندی باسكردنی
ئه‌و خزمهتكارهداین، ئه‌وه‌ی زۆر جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وەی
"ماركس" به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه گیرۆده بوو، به‌ڵام توانیوه‌یه‌تی وه‌كی
خه‌ڵكانێكی حاڵ و گوزه‌ران باش خزمه‌تكارێك لهمالهكهیدا راگرێت. هەرچەندە به‌و
جۆره‌ی "فرانسیس وین" بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه، مه‌سه‌له‌كه جێی سه‌رسوڕمان
نیه. چونكه هه‌ژاری "ماركس" ئه‌و هه‌ژاریه نه‌بووه كهههژاران به‌ده‌ستیه‌وه
گرفتار بون، به‌ڵكو هه‌ژاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بووه. جیاوازیه‌كی زۆریش له‌نێوان
ئه‌م دوانه‌دا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ژمارانه‌ی "وین"
له‌م كتێبه‌دا باسی ده‌كات، ئه‌و پاره‌یه‌ی به "ماركس" بووه ته‌نانه‌ت
له‌ناخۆشترین ساڵدا، ئه‌وه‌نده بووه كه‌ژیانێكی ئاسوده بۆ خێزانێكی چینی
ناوه‌ند مسۆگه‌ر بكات. كێشه‌كه له‌وه‌دایه "ماركس" زۆر به‌ته‌نگ رواڵه‌ته‌وه
بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه ده‌ست به‌رداری ئه‌و شێوه ژیانه بێت كهخۆیو هاوسه‌ره‌كه‌ی
له‌سه‌ری راهاتوونو رێگر بووه له‌وه‌ی بتوانن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌خوار خۆیانه‌وه‌ن
بگوزه‌رێنن. هه‌ر ئه‌مه‌ش ناچاری كردن هه‌رچی شتی بهنرخو گرانبهههیان هه‌یه
بیخه‌نه ره‌هنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ژیانی شۆڕشگێڕی و په‌ناهه‌نده‌ی
بوهیهمی كه‌تیایدا ژیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "ماركس" به‌ته‌نگ
دوارۆژی كچه‌كانیه‌وه بوو. بۆیه ده‌یویست به‌شێوه‌ی چینه خانه‌دانه‌كان په‌روه‌رده‌یان
بكات، تاشایسته‌ی ئه‌وه بن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوو له‌بار شوو بكهنو خێزان
دروست بكه‌ن. كه‌چی بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌و، ئه‌وانیش هاوسه‌ره‌كانیان له‌و شۆڕشگێڕه
لێهاتوانه هه‌ڵبژارد كه له‌شێوه‌ی "ماركس" بوون.
گه‌ر بێینه سه‌ر هاوڕێیه‌تی، ئه‌وا بێگومان
"ماركس" له‌م رووه‌وه زۆر خۆش به‌خت بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی "فردیریك
ئینگلز" باشترین هاوڕێیه كه‌مرۆڤ تووشی ببێت، ئیتر له‌كاتی خۆشی‌دا بێت یان
له‌كاتی ناخۆشیدا.
"ئینگلز" له‌پاڵ ئه‌وه‌ی پشت‌و
په‌نای "ماركس" بوو له‌شۆڕشدا، هاوكات ده‌ست به‌رداری كاری رۆژنامه
نوسی‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ركه‌وتووی خۆشی بوو لهلهندهنداو روویكرده
مانچسته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پشت هێڵه‌كانی دوژمنه‌وه (واته لهكۆمپانیاكهی باوكی‌دا)
ده‌ست به‌كار بێت‌و له‌وێوه، زانیاری نهێنی ده‌رباره‌ی بازرگانی لۆكه‌و راو بۆچوونی
شاره‌زایان له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا بگه‌ینێته هاوڕێكه‌ی.
له‌وه‌ش گرنگتر ره‌وانه كردنی پاره‌ی
پێویست بوو بۆ خۆی‌و خاو‌و خێزانه‌كه‌ی. ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر بڕی
ئه‌و پاره‌یه‌یه كه "ئینگلز" توانیویه‌تی ره‌وانه‌ی كات بۆ
"ماركس" ی هاوڕێی، بێئه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه پێیبزان.
له‌یه‌كێك له‌نامه‌كانیدا "ئینگلز"
شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كهساڵێك توانیویه‌تی بدات له‌نیوه‌ی قازانجی باوكی،
به‌ڵام له‌خۆبوردوویی "ئینگلز"و دهستو دڵفراوانی به‌رده‌وامی ئه‌و
به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وەی "ماركس" له‌و ته‌نگه‌ژه مادیه‌ی رزگار بكه‌ن
كه‌تێی كه‌وتبوو.
جارێك له‌جاران "ماركس" ده‌یه‌وێت
زیوی خێزانه‌كه‌ی بخاته ره‌هنه‌وه، كارێك كه‌بووه مایه‌ی گومان لێكردنی له‌لایه‌ن
پیاوانی پۆلیسه‌وه. چونكه بڕوایان نه‌ده‌كرد په‌ناهه‌نده‌یه‌كی ده‌ست كورتی
وه‌ك ئه‌و، خاوه‌نی شتێكی به‌نرخی له‌و جۆره بێت. بۆیه ناچار بوو شه‌وێك له‌زینداندا
به‌سه‌ر به‌رێت، تائه‌و وه‌خته‌ی بێتاوانی خۆی سه‌لماند..
جارێكی تر كاتێك قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه
بوو بوو، داوایه‌كی پێشكه‌ش بهكۆمپانیایهكی گواستنه‌وه كرد تاوه‌ك كاتبێك له‌وێدا
كار بكات، به‌ڵام به‌هۆی خه‌ت ناخۆشیه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. زۆری نه‌خایاند،
قه‌ده‌ر به‌ده‌م ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ی خه‌باتی چینایهتیو خێزانه‌كه‌یه‌وه پێكه‌نی.
ئه‌و میراتیه‌ی ده‌مێك بوو چاوه‌ڕێی
بوو بێئه‌وه‌ی ده‌ستی بكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی زیاد له‌پێویست ژیا، كارێك
كه‌بووه مایه‌ی بێزاری "ماركس" هه‌ر نه‌گه‌یشت. به‌ڵام له‌جێگه‌یه‌كی
تره‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ‌و شتێكی چاوه‌ڕوان كراوبێت، ده‌ستی كه‌وت.
ئه‌ویش له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌هاوڕێ دڵسۆزهكانیهوه بوو به‌ناوی "فلیهام ۆلف"ه‌وه.
"ۆڵف" له‌دوای مردنی بڕێك پاره‌ی بۆ "ماركس" به‌جێهێشت كه‌رۆژێك
له‌ڕۆژان به‌بیریدا نه‌ده‌هات له‌نوسینه‌كانی چنگی بكه‌وێت.
"ماركس" یش له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌و
هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی هاوڕێ كۆچكردووه‌كه‌ی له‌یاد نهكردو به‌شی یه‌كه‌می
كتێبی (سه‌رمایه)ی پێشكه‌ش كرد: (پێشكه‌شه به‌هاوڕێی له‌یاد نه‌چووم فلیهلم ۆڵف.
پێشڕه‌و و دڵسۆز‌و سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌دانی پرۆلیتاریا).
چۆن نابێته سه‌رپه‌رشتیاری پرۆلیتاریا،
له‌كاتێكدا بڕێك پاره‌ی وای به‌میراتی بۆ بانگه‌وازی یه‌كه‌می ئه‌و رێبازه
جێهێشتبێ كه‌به‌س بێت بۆ، چاكردنی ماڵهكهییو سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی بهكهلو
په‌لی تازه، سه‌ره‌ڕای كڕینی چه‌ند ئاژه‌ڵێكی ماڵی بۆ منداڵه‌كانی: (سێسهگو
دوو پشیله‌و دوو باڵنده).
بێگومان ژیاننامه‌یه‌كی له‌مجۆره ده‌رباره‌ی
ژیانی "ماركس"، نهئهوانه رازی ده‌كات كه‌خۆشیان ده‌وێت، نهئهوانهشی
رقیان لێیه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت یاخود له‌سه‌ر خۆشویستنی
ئه‌و ماون، ئه‌م ژیاننامه‌یه‌ی وه‌ها ده‌خوێننه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی (بۆرژوازی)
بێت، به‌مه‌به‌ستی بچوكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی "ماركس"و ده‌ستكه‌وته‌كانی.
هه‌رچی ئه‌وانه‌شه خۆشیان ناوێت‌و رقیان لێهیتی، ئه‌وانه‌ی ده‌ست له‌وه ناكێشنه‌وه
كهبهرپرسیاری كه‌ن له‌و تاوانانه‌ی به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌وه كراوه، حه‌زیان
به‌وه نیه "ماركس" وه‌كی پیاوێك لهگۆشتو خوێن نیشان بدرێت.
راسته نوسه‌ری ئه‌م كتێبه ئه‌و هه‌وله
له‌ده‌ست خوێنه‌ران نادات، به‌فه‌لسه‌فه‌ی "ماركس"و ئه‌و مێژووه كۆمه‌ڵایه‌تی
و کلتوورییە ئاشنابن كه‌تیایدا له‌دایك بووه، به‌ڵام له‌وه‌دا كه‌ته‌نها هێڵه
گشتیه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی باسكردووه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه خۆی به‌دوور
گرتووه له‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ره‌خنه‌یی دوور‌و درێژ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یان له‌دژی
"ماركس" بهێنێته‌وه، به‌م كاره‌ی حزمهتێكی گه‌وره‌ی كردووین.
چونكه له‌مڕۆدا چیرۆكی سه‌رنج راكێشی
ژیانی "ماركس" شتێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره ناگه‌یه‌نێت، گه‌ربێتو بهسهلماندنو
ساغكردنه‌وه‌ی دروستی‌و نادروستی تێزه‌كانی بارگاوی بكرێت.
جێی خۆیه‌تی بڵێین گه‌ر له‌مڕۆدا
پاساوێك بۆ سه‌ر له‌نوێ نوسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی "ماركس" هه‌بێت، ئه‌وا
ده‌بێت به‌و جۆره بێت كه‌وه‌ك پیاوێك لهگۆشتو خوێن وێنه‌ی بكێشێت.
ئه‌و بۆچوونه مێژوو به‌جێی هێشت كه‌ده‌ڵێت:
(ئه‌و خانه‌دانترین كه‌سێك بووه پێی خستۆته سه‌ر زه‌مین، وه‌ك هه‌ندێك له‌شوێن
كه‌توانی ده‌یانوت. یاخود ئه‌و بۆچوونه‌ی پێیوایه ئاژاوه دروستكه‌ری ناو خه‌ڵك‌و
بانگه‌شه‌كه‌ری پشێوی‌و ماڵوێرانی بووه، وه‌كی نه‌یاره‌كانی ده‌ڵێن).
هه‌رچیش په‌یوه‌ندی بهفهلسهفهكهیهوه
هه‌یه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌به‌م دواییانه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر میراتی ئه‌و ناكۆكن
جارێكی تر هێنایانه‌وه بهرباسو لێكۆڵینه‌وه. ئیتر ئه‌مه به‌و شێوه‌یه بێت
كه"فۆكۆیاما"ی خاوه‌نی (كۆتایی مێژوو) پێی گه‌یشت، یان به‌و چه‌شنه
بێت كه"ژاك دێریدا" په‌ی پێ برد لهموناجاتكردنی تارمایی ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی
به‌ر لهسهدو ئه‌وه‌نده ساڵ ئه‌م جیهانه‌ی جێهێشت.
سیخوڕه‌كان چۆن باسی ماركسیان كردووه؟
ئه‌وكاته‌ی ماركس به‌ره‌و له‌نده‌ن
دوور ده‌خرێته‌وه، سیخوورهكان ده‌بێت ڕاپۆرتی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و
پیاوه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه نموونه‌ی ڕاپۆرتی یه‌كێك له‌و سیخوڕانهیه:
"لە هەژارترین و هەرزانترین گەڕەكی
لەندەندا دەژیت. ئاپارتمانهكهی دوو ژووری هەیە. هیچ شتێكی پاك، هیچ كەرەستەیەكی
قابیلی بەكارهێنان لە ماڵەكەیدا نییە. هەموو شتێك شكاو و دڕاوە، تەپ و تۆز لەسەر
شتەكان نیشتووە، كتێب و گۆڤار و بڵاوكراوەكان لەهەموو شوێنێكدا پەرش و بڵاو بوونەتەوە
و منداڵەكان لێرەو لەوێ و لەم شوێنەدا گەمە دەكەن، لێوی كوپەكان شكاوە، كەلوپەلی بەرگدووریی
هاوسەرەكەى لە گۆشەیەك، گەلێك كەوچكی پیس، بۆنی توندی تووتن چاوان ئازار دەدات...
بەڕاستی دانیشتن خۆى ڕیسكە لەو شوێنەدا. كورسییەكەى سێ قاچی هەیە... ئەویدیكە شتێكە
منداڵەكان یاری پێدەكەن... تەنانەت كاتێك كورسیت وەك میوان بۆ دادەنرێت، دەترسی لەوەى
پانتۆڵەكەت بدڕێنێت! بەڵام هەموو ئەمانە، نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئەوەى هەردوو هاوسەر
بە هاوڕێیانەترین و گەرمترین شێوە پێشوازییتان لێبكەن و باشترین ئەو شتانەتان پێشكەش
دەكەن كە هەیانە، وەك تەنباكۆ، پایپ... دەچیتە نێو گفتوگۆیەكەوە ئەم هەژارییەى دەوروبەرت
لەبیر دەكەیت و زۆر بە ئاسانی وەریدەگریت... واتا تەحەمولی دەكەیت."
پێشهاته گرنگه‌كانی ژیانی كارل ماركس
_سه‌ره‌تای ساڵی 1846 به هاوكاری ئه‌نگڵس كۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمۆنیسته‌كانی جیهانیان دامه‌زراند.
_30ی ئازار، مشتومڕێكی سه‌ختیان له‌گه‌ڵ(
ویلهێلم وایتلینگ) شۆڕشگێڕی ڕادیكاڵی ئه‌ڵمانی كرد.
_كۆتایی نیسان، بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ (وێلهێلم
وۆڵف) شۆڕشگێڕی ئه‌ڵمانی چاوپێكه‌وتنی كرد‌و بوون به هاوڕێی هه‌میشه‌یی.
_هاوینی ساڵی 1846، به هاوكاری ئه‌نگڵس كتێبی
(ئایدۆلۆژیای ئه‌ڵمانی) ته‌واو كرد.
_له 3ی كانونی دووه‌م بۆ كۆتایی مانگی شوبات ده‌ستی
به نوسینی بابه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیاو برۆكسل كرد.
_له كانوونی دووه‌م بۆ كۆتایی نیسانی هه‌مان ساڵ
كتێبی (هه‌ژاری فه‌لسه‌فه‌ی)ی نوسی.
_سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1846به
هاوكاری ئه‌نگڵس یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌ڵمانیای دامه‌زراند.
_سه‌ره‌تای ته‌موز1847، كتێبی هه‌ژاری (فه‌لسه‌فه‌ی)
به زمانی فه‌ڕه‌نسی بلاو كرده‌وه.
_كۆتایی مانگ به هاوكاری ئه‌نگڵس ڕێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی
كرێكارانی بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی مه‌رامه‌كانی كۆمۆنیزم) دامه‌زراند.
_15ی تشرینی دووه‌م، بوو به جێگری سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته‌كانی برۆكسل.
_29ی تشرینی دووه‌م، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی
(برایانی دیموكرات) له له‌نده‌ن كرد.
_له 29ی تشرینی دووه‌مه‌وه، تاكو 8ی كانوونی یه‌كه‌م،
له‌گه‌ڵ ئه‌نگڵس به‌شداری له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆمۆنیسته به‌ریتانییه‌كان كرد.
_13ی كانوونی یه‌كه‌م، له له‌نده‌نه‌وه
گه‌رایه‌وه بۆ برۆكسل.
_17ی كانوونی یه‌كه‌م یه‌كه‌م كوڕی ماركس
به‌ناوی(ئێدگار) له‌دایكبوو.
سه‌رچاوه‌كان:
پیاوێك له گۆشت و خوێن.. سه‌میر یوسف وه‌رگێڕانی شوان ئه‌حمه‌د
ماركس كێ بوو؟ عه‌بد عه‌لی موقبل وه‌رگێڕانی مه‌جید مارابی و جه‌واد حه‌یده‌ری