06:59 - 09/03/2019
ئه‌و ڤیزایهیی تاكی خۆرهه‌ڵاتی خه‌ونی پێوهدهبێنێت
سڵاو، كاكه ڤیزای شنگن لای ئێوه ده‌ستده‌كه‌وێت؟
به‌ڵێ، ڤیزای شنگڵمان هه‌یه، به‌ڵام به گرانتییه.
شنگن یان شنگڵ ڤیزایه‌كی جیهانییه و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی
له وڵاته‌كه‌یان خۆیان تووشی شكستی ژیان و ناهه‌مواری بوونه‌ته‌وه، خه‌وی پێوه
ده‌بینن، خێزان هه‌یه خانووه‌كه‌ی فرۆشتووه
بۆ گه‌یشتن به له‌ته كاغه‌زێك كه مۆری چوونه ناوچه‌ی "شنگن"ی پێوه‌یه
و له هه‌موو ئه‌وروپادا جگه له به‌ریتانیا ده‌توانی ته‌راتێن بكه‌ی. خه‌ونی
شنگن بۆته خه‌ونی زۆرینه‌ی گه‌نجی عێراق به گشتی و به‌تایبه‌تیش گه‌نجانی
كوردستان. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانین چیرۆكی ئه‌م ڤیزایه چییه و چۆن درووست
بووه؟
شنگن
شنگن ناوی
گوندێكی دڵگیری گه‌شتیاریی وڵاتی لۆكسمبۆرگهو ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی لۆسكمبۆرگهوه
له نزیك سنووری نێوان فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاوه‌یه
بۆیه گوندی شنگن ده‌بێته سێگۆشه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و سێ وڵاته. ڕووبه‌ری ئه‌م گونده 1063 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
به‌پێی ئاماری ساڵی 2005 ژماره‌ی دانیشتوانی گوندی شنگن 1725 كه‌سن، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م گونده به
درووستكردنی شه‌رابه‌وه سه‌رقاڵن و له‌و رێگه‌یه‌وه ناوبانگیان هه‌بوو، به‌ڵام
به درووستبوونی ڤیزای شنگن چیتر پێویستیان به‌وه نییه ترێ بڕنن و بیكه‌ن به شه‌راب، تاوه‌كو ناودار بن،
خودی ڤیزاكه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
ڕێكه‌وتنامه
له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی گومرك
له ناوه‌ڕاستی
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، كاتێك بلۆكی سۆشیالیزم به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و
یه‌كێتی سۆڤێتیش به‌ره‌و رووخان ده‌چوو، وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی هاتوچۆی
نێوانیانه گومرێكی زۆر ده‌خرایه سه‌ر ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی كه له نێوان خۆیان
ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرد. بۆیه هه‌ر 14ی حوزه‌یرانی 1985 نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌لجیكاو
فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا‌و لۆكسمبۆرگ و هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر پشتی كه‌شتییه‌كی
گه‌شتیاری له‌گوندی شنگنی سه‌ر سێگۆشه‌ی سنور په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان ئیمزاكردو
په‌یماننامه‌كه به په‌یماننامه‌ی شنگن ناسرا، به‌پێی ناوهروَكی په‌یماننامه‌كه
به‌ربه‌سته‌كانی سنوور‌و گومرگی نێوانیان لابرد‌و هاووڵاتیانیان به‌بێ ڤیزا سنووری
وڵاتانی چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌كه‌یان بۆ خرایه سه‌ر پشت. ناوی گوندی شنگن بووه
ناوی گرنگترین جۆری ڤیزاو هاوڵاتیانی دیكه‌ی جیهان به‌وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره ڤیزایه
ده‌رگای هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپایان بۆ ده‌كرێته‌وه كهئیمزایان له‌سه‌ر
په‌یماننامه‌كه كردووه.
جێبه‌جێكردنی
ڕێكه‌وتننامه‌كه
له كۆتایی هه‌شتاكانی
سه‌ده‌ی ڕابردوو یه‌كێتی سۆڤێت هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، دۆخی ئابوری وڵاتانی ئه‌وروپی
گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات. له 26ی ئازاری 1995 له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌لجیكا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، سوید‌و هۆڵه‌نداو پورتوگال‌و ئیسپانیاوه چووه واری
جێبه‌جێكردنه‌وه.
پاش رێكه‌وتننامه‌كه
هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی له یه‌كێتی ئه‌وروپا سێ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی
ئه‌وروپا كه وڵاتانی" ئایسله‌ندا و لیختنشتاین و نه‌رویج و سویسرا) ڕێكهوتننامهكهیان
واژۆ كرد.
تاوه‌كو ئێستا
26 وڵاتی ئه‌وروپی بوونه‌ته خێزانی شنگنو له رووی ئاسایش‌و دادوهریو ڤیزاو
كۆچ‌و په‌نابه‌ری سیاسیه‌وه هاوكاری یه‌ك ده‌كه‌ن.
به‌نده‌كانی
خێزانی شنگن
وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌تییان لێهاتووه و له‌سنوری 4,312,099 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا ده‌ژین،
هاوڵاتیان به ئاسانی ده‌توانن له وڵاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه بچن بۆ وڵاتێكی دیكه‌ی
ئه‌ندامانی شنگن، به‌ڵام به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی شنگن كۆمه‌ڵێك به‌ندی سه‌پێنراوی
به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ڕێكه‌وتنه‌كه سه‌پاندووه:
1- ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكه‌وتننامه‌ی شنگن، به بێ ئه‌وه‌ی ڤیزای پێشوه‌خت وه‌رگرن. ده‌شكرێت بۆ هۆكاری تایبه‌تی وه‌كو گه‌شت و خوێندن و ئیش ڕوو له‌یه‌كتر بكه‌ن.
2-ئاسانكاری بۆ جوڵه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتانی ڕێكه‌وتننامه‌كه.
3-پێدانی هه‌واڵی تایبه‌ت و زانیاری ئاسایشی له نێوان وڵاتاندا هه‌بێت.
4- ئاسانكاری ڕێگاكانی هاتوچۆ له‌به‌رامبه‌ر كاری مرۆیی و بازرگانی وڵاتاندا.
5- ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤیزایان پێده‌ده‌رێت پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه بن كه وڵاتانی ئه‌ندام به‌سه‌ریاندا ده‌یسه‌پێنن.
6- نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سنووری نێوان شنگن ده‌ژین بچنه وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندام بپشكێنرێن.
7- ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كه‌مین جار گه‌شتی وڵاتانی سنووری شنگن ده‌كات، هه‌ڵگری مۆری سه‌ر پاسپۆرته‌كانیان دیار بێت، تاوه‌كو دانی پێدابنێن كه ئه‌م كه‌سه پابه‌ندنی مه‌رجه‌كانی رێكهوتننامهكهیه.
شنگن له 2019دا
له ساڵی 2004 وڵاتێكی دیكه هاته ناو شنگنه‌وه، جگه
له به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی شنگن ماونه‌ته‌وه. له ساڵی
2007 رێكه‌وتننامه‌كه به‌رفراوانتر بوو، جگه له‌م وڵاتانه‌ی خواره‌وه، قوبڕس و
بولگاریا و رۆمانیا، هه‌روه‌ها وڵاتانی نه‌رویژ و ئیسلهندایشی گرته‌وه. بۆیه
ئێستا ئه‌ندامی ڕێكه‌وتننامه‌ی شنگن ژماره‌یان 29 ئه‌ندامه نه‌ك 26 ئه‌ندام.
له كانوونی یه‌كه‌می 2008 سویسرایش هاته ناو رێكه‌وتننامه‌كه‌وه،
له كاتێكدا سویسرا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌بوو. به‌ڵام له نیسانی 2011
شنگن كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، چونكه ئیتاڵیا ڤیزای دابوو به 20 هه‌زار كۆچبه‌ری
تونسی كه ڕێگه‌ی پێدابوون بڕۆنه ئه‌وروپاوه. بۆیه فه‌ره‌نسا به جۆرێك له
جۆره‌كان له ڕێكه‌وتننامه‌كه دڵساردبووهوه. بۆیه دواتر نیكۆڵای ساركۆزی سه‌رۆك
كۆماری فه‌ره‌نسا داوایكرد كه ڕێكه‌وتنامه‌كه ڕابگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دانیشتووانانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ناو شهڕوشۆڕدان و هه‌میشه له هه‌واڵی ئه‌وه‌دان
بگه‌نه ئه‌وروپا. به‌مه‌ش ئابوری ئه‌وروپا به‌ره‌و له‌ناو ده‌چێت.
له هه‌مان كاتدا وڵاتی كرواتیا له ماوه‌ی ڕابردوودا
بوو به ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ماوه‌ی ساڵی 2018ه‌وه تاوه‌كو ئێستا له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه چۆن بچیته ناو ڕێكهوتننامهكهوه. به‌ڵام ده‌ترسن كرواتیا
بێته ئه‌ندام چونكه، سنووری له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی بڵقان هه‌یه ئه‌وه‌ش واده‌كات
گه‌یشتن به ئه‌وروپا زۆر ئاسان بێت.
چیرۆكی به ده‌ستخستنی ڤیزایه‌كی شنگن له هه‌ولێر
م. جاسم هاوڵاتییه‌كی
سووریه و چیرۆكه‌كه‌ی به‌م جۆره ده‌ست پێده‌كات كه" لە ساڵی 2015ەوە منداڵەكانم
نەبینووە، پێش شه‌ڕی سوریا ژنەكەم و چوار منداڵم بە ڕێگای قاچاخ بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتوون."
له راپۆرتێكی"شپیگڵ"دا
باس له‌وه‌كراوه، كه م. جاسم هه‌وڵی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیاو
به شێوه‌ی فه‌رمی بگاته لای ماڵ و منداڵه‌كانی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام
بوون.
له درێژه‌ی
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌كراوه كه جاسم لە پایزی 2017 و له شاری هه‌ولێر قاچاخچییه‌ك
دەبینێت، دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه جاسم به فڕۆكه و به فیزای
ئه‌و وڵاته‌وه بچێت بۆ ئه‌ڵمانیا، بۆ ئه‌و
كاره‌ش قاچاخچییه‌كه داوای 12 هه‌زار دۆلاری كردووه.
جاسم به مامه‌ڵه‌كه
رازی ده‌بێت و وه‌ك خۆی به شپێگلی راگه‌یاندووه: ئه‌وه‌نه تامه‌زۆری بینینی منداڵه‌كانم بووم، تەنانەت ئەگەر
داوای 15-20 هەزاریش دۆلاریشی بكردایە ئامادەبووم بیده‌م.
هه‌روه‌ها شپێگل
ئه‌وه‌ی نوسیوه، كه پاش ئەوەی قاچخاچییەكە هەموو شتەكانی بۆ تەواو دەكات و ڤیزایەكی
ئەڵمانی لە كونسوڵخانەی ئەڵمانیای هەولێر لە بەرواری 18ی ئۆكتۆبەری 2017 وەردەگرێت،
دوای دوو هەفتە دەبێتە خاوەنی ڤیزایەكی ئەڵمانی و بە پاسپۆرتەكەیەوە دەلكێنرێت.
جاسم لە فرۆكەخانە
دەبێت لە ڕێگای بەغداوە بۆ ئەستانبوڵ گەشتەكەی ئەڵمانیا دەكات و لە 21ی ئۆكتۆبەری
2017 دەگاتە ئەڵمانیا بەبێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی بۆ دروست بێت. لە ئەڵمانیاش كەسێك
چاوەڕێی كردووە پاسپۆرتەكەی لێوەرگرتووە بۆ ئەوەی كەس پرسیاری لێنەكات."