03:46 - 07/03/2019
ما‌و سی تۆنگ سه‌ركرده شیوعییهكه بكوژی 79 ملیۆن كه‌سه
ئه‌و باوكێكی ڕۆحی بوو بۆ چیینه‌كان، وڵاتی چینی به‌ره‌و
پیشه‌سازی و ناوبانگی جیهانی برد، وایكرد كه وڵاته‌كه‌ی ببێته وڵاتێك شانبه‌شانی
زلهێزه‌كانی دونیا كێبڕكێ بكات. ئه‌مانه ناكاته ئه‌وه‌ی كه له كاتی بونتیانی
وڵاتێكی له‌وجۆره پێشكه‌وتووه به كوشتن و فه‌نابوونی ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌ت ده‌ست
پێبكه‌یت. ما‌و سی تۆنگ ناوێكی دیاری مێژووی جیهان و ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی
پارتی كۆمۆنیستی كرێكاری و یه‌كێتی سۆڤێت. ئه‌وه‌ی جێگای مشتومڕی ڕه‌خنه‌گر و
مێژوونووسانه ما‌و توانی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پێش به‌رێت، به‌ڵام نزیكه‌ی 80 ملیۆن
مرۆڤی كوشت.
ما‌و كێیه؟
ما‌و زیدۆنگ یان ما‌و سی تۆنگ له 26ی تشرینی دووه‌می 1893
له هه‌رێمی هیوفن له باوكێكی جوتیار و بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له دایكبووه،
كاتێك ته‌مه‌نی ده‌گاته هه‌شت ساڵان شۆڕشی به‌ناوبانگی له دژی ده‌سه‌ڵاتی
دیناستی به‌رپاده‌بێت و دوای ماوه‌یه‌ك كۆماری چین هه‌ڵده‌گیرسێنرێت، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی
چۆن وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن چونكه شه‌ڕی ناوخۆ وڵاته‌كه‌یانی وێران كردبوو، به‌وجۆره
مایه‌وه تاوه‌كو ساڵی 1949.
ما‌و ده‌یویست ببێته مامۆستا له ساڵی 1918 چووه زانكۆی
په‌كین، له‌وێ باوه‌ڕی به بیری چه‌پڕه‌وی و ماركسیزیم هێنا. له ساڵی 1920 وه‌كو
هه‌ر چینیهكی دیكه بوون به ماركسیستێكی ڕادیكاڵی. له حوزه‌یرانی 1921 بوو به‌یه‌كێك
له‌و 12 كه‌سه‌ی كه حیزبی شیوعیان له شه‌نگهای دامه‌زراند. ورده ورده له ساڵی
1937 بوو به سه‌رۆكی ئه‌و پارته.
له سه‌ره‌تادا ما‌و باوه‌ڕی وابوو كه ده‌بێت ئه‌ندامانی
حیزبه‌كه‌ی له چینی كرێكار بن و هاوڕای ماركس بوو، به‌ڵام له ساڵی 1925 به پێی گۆڕانی بارودۆخی
چین ئایدیاكه‌ی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت پشت به جووتیاران ببه‌سترێت، پێداگری له‌سه‌ر
بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كرد. ئه‌و له ڕێگه‌ی بیری خۆییه‌وه چه‌مكی
ماویسزمی بۆ خۆی داهێنا كه ته‌واو جیاوازبوو له لینین و ماركس، ئه‌و هاوپه‌یمانی
یه‌كێتی سۆڤێت بوو، دواتر هه‌ستا به به‌رپاكردنی شۆڕشی ڕۆشنبیری له‌ناو گه‌له‌كه‌ی
خۆیدا.
ئه‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی حیزبه‌كه‌ی ما‌و بوونه‌وه
سوپای نه‌ته‌وه‌یی چین بوون به دوو له‌ته‌وه، له ساڵی
1927 جه‌نه‌ڕاڵ چیان كای شیك كه‌وته پاكتاوكردنی ئه‌ندامه سووره‌كانی ما‌و و
هاوڕێكانی. ما‌و سی تۆنگ ناچاربوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی په‌نابه‌رێته به‌ر چیاكانی
سنووری هیزان كیانجسی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین حكومه‌تی سۆڤێتی چینی كه جه‌ختی له
ژیانی جووتیاران ده‌كرده‌وه، دابمه‌زرێنێت.
له ساڵی 1934 نه‌ته‌وه‌یه‌كانی چین په‌لاماری شیوعیهكانیاندا
ئه‌وانیش ناچاربوون هه‌ڵبێن، به درێژی شه‌ش هه‌زار میل به‌ره‌و سنووره‌كانی
خۆرئاوا به‌رێكه‌وتن. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ما‌و سی تۆنگ بوون ژماره‌یان 100هه‌زار
كه‌س بوون كه پێكده‌هاتن له ژن و پیاو و منداڵ. بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دارستان و
گونده‌كانیان ده‌بڕی له‌ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌دا 12 ویلایه‌تی چینیان به‌سه‌ركرده‌وه،
له 24 ڕووبار په‌ڕینه‌وه، به‌سه‌ر زنجیره چیاكاندا ههڵدهزانان، جهنگهچڕهكانیان
تاقی ده‌كرده‌وه، بوونه هاوڕیی بیابانه له بیركراوه‌كان، به‌ڵام له كۆتایدا له
كۆی ئه‌و 100هه‌زاره ته‌نیا 20 هه‌زار كه‌سیان به زیندووی مانه‌وه.
ده‌سه‌ڵات
حیزبه سووره‌كه‌ی ما‌و به هێواشی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی
ده‌نا، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی شیوعییان تیرۆركرد، ئه‌وه‌ی كه مایه‌وه
ما‌و سی تۆنگ بوو بۆیه له ساڵی 1947 توانی ببێته تاكه سه‌ركرده و له ساڵی
1949 هێزی حیزبی شیوعی توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر نهیارهكانیادا و ئه‌و كاته‌ی
ما‌و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ته‌مه‌نی 56 ساڵ بوو، به‌ڵام هاته سه‌ر وڵاتێكی وێرانی
پڕ له كێشمه‌كێشی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگا. شیانگ به‌ره‌و
تایوان هه‌ڵهات. بۆ ئه‌وه‌ی جڵه‌وی ئه‌م وڵاته بكات ما‌و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستی
به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كرد هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له په‌رتووكی سوور ده‌ڵێت" هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتێك له لووله‌ی تفه‌نگێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات" بۆیه زۆرێك له‌وانه‌ی
كه دوژمنی شۆڕش بوون كوژران، زۆرێك له سیاسی و چه‌ته‌كانی پێشوویش له‌ناوبران.
گرنگترین كاره‌كانی ما‌و سی تۆنگ
ما‌و توانی له ڕێگه‌ی شۆڕشی فكریه‌وه گه‌لی چین به‌ره‌و
پێش به‌رێت، ئه‌وان بكاته وڵاتێكی پیشه‌سازی، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری گۆڕی
بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی سۆشیالیزم كه خه‌ڵكی به‌شداربوون
له هه‌موو سامانێكی وڵات، كه‌رتی تایبه‌ت له‌ناو بران. ما‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو به‌سه‌ر
داموده‌زگاكانی وڵات، ئه‌گه‌ر چی له ڕابردوودا گرنگی ده‌دا به باپیران و پیرۆزییه‌كانی
خۆیان به‌ڵام ما‌و كارێكی وایكرد كه خه‌ڵكی نیشتیمانیان له هه‌موو شته‌كان و وانه‌كانی
كۆنفۆشیوسی به‌كارده‌هێنا له‌ناو خه‌ڵكیدا. ما‌و له ساڵی 1958 ده‌ستیكرد به پرۆژه‌یه‌ك
كه جه‌ختی له پیشه‌سازی ده‌كرده‌وه، پیشه‌سازی بچووكی له گوند و كێڵگه‌كان په‌ره‌پێدا،
به ملیۆنان جوتیاری ناچاركرد كه له‌گه‌ڵ كرێكار و مامۆستا و هاوڵاتیانی سڤیل كار
له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه پیشهسازیییه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به خێرای ئه‌نجامێكیان ده‌ست
بكه‌وێت. له‌و ماوه‌یه‌دا هاوڵاتیانی چینی ڕووبه‌ڕووی برسێتی و قات و قڕی بوونه‌وه
به‌ڵام ما‌و ئاماده نه‌بوون له پێناو تێركردنی گه‌له‌كه‌ی بچێت گه‌نم و خۆراك له
وڵاتێكی سه‌رمایه‌داری بكرێت.هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا یاسای چاكسازی كشتوكاڵی په‌سه‌ند
كرد كه چۆن بتوانن وڵاته‌كه‌یان له ڕێگه‌ی كشتوكاڵه‌وه به‌ره‌وپێش به‌رن، دواتر
له رووی سه‌ربازیه‌وه بوو به وڵاتێك كه كێبڕكێی وڵاته زلهێزه‌كانی ده‌كرد ئه‌مه‌ش
بووه هۆی ئه‌وه‌ی بوونه خاوه‌نی بۆمبی هایدرۆجینی و ساڵی 1970 بۆ یه‌كه‌مین جار
چین توانی مانگی ده‌ستكرد ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكه‌ن. پاشان گرنگیدا به كه‌رتی
پزیشكی و چاره‌سه‌ری به خۆڕایی. هه‌موو ئه‌مانه نابێت له بیرمان به‌رێته‌وه كه
ما‌و سی تۆنگ نزیكه‌ی 80 ملیۆنی له گه‌له‌كه‌ی خۆی كوشت تاوه‌كو گه‌یشت به‌و سه‌ركه‌وتنانه.
"خۆشمده‌وێی ما‌و"
ما‌و به ته‌نیا به‌شدار نه‌بوو له قه‌تڵوعامی چیینه‌كان
به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستی هه‌بوو له كوشتاری ئه‌و گه‌له خێزانی چواره‌می
ما‌و سی تۆنگ بوو كه ساڵی 1939 هاوسه‌رگیریان كرد، ئه‌ویش جیانگ كینگ بوو. جیانگ
یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه هاوشانی ما‌و به‌شداربوو له كوشتنی نه‌یارانی. ئه‌و له
نێوان ساڵانی 1966-1976 هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی دانا به‌ناوی "چوار چه‌ته‌كه"
به‌شدار بوو له كوژرانی 20 ملیۆن هاوڵاتی چینی.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1976 مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت، ئه‌و له
ساڵی 1980 له لایه‌ن دادگای گه‌له‌وه دادگای ده‌كرێت. به تۆمه‌تی كوشتنی خه‌ڵكیه‌وه
دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام له ساڵی 1983 سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه
بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی. ئه‌و بێ ئومێد ده‌بێت له ژیان ده‌شزانێت كه به‌ربوونی
ئاسان نییه، بۆیه له مانگی پێنجی 1991 نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زیندان، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌وان
ته‌رمه‌كه‌ی جیانگ ده‌دۆزنه‌وه كه خۆی خنكاندووه و نامه‌ی كۆتایی نووسیووه
"خۆشمده‌وێی ما‌و" دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كرێت
و له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی په‌كین به‌ناوی خوازراوه ده‌نێژرێت.
دێوه زمه‌ی ما‌و
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 40 ساڵ له مردنی هێشتا ما‌و
به‌لای گه‌لانی چینه‌وه به پیرۆز ته‌ماشا ده‌كرێت، ده‌موچاوی له‌سه‌ر دراوی
وڵاته‌كه‌ی چه‌سپێنراوه به‌مه‌ش خه‌رمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه
كه خه‌ڵكی به واقوڕمانه‌وه لێی ده‌ڕوانن. چونكه ئه‌و له‌یه‌ك له قسه‌كانی ده‌ڵێت"
ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامێكی حیزبی شیوعی چینی ده‌بێت په‌رتووكی سوور له هه‌موو
شوێنێكدا پێیان بێت" ما‌و له مێژووی چینی‌دا كه‌سێكی بكوژه، خوێنمژێكی سادیست بووه كه چێژی له ئازاردانی كه‌سانی
به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرت. تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك بووه له مێژوودا كه ده‌یویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئامانجه‌كه‌ی خۆی نیوه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ناو به‌رێت."
له ماوه‌ی ڕابردوودا ژنه نووسه‌رێكی چینی كه هه‌ڵهاتووه
بۆ به‌ریتانیا به ناوی یۆنگ چیانگ به هاوكاری مێرده ڕه‌خنه‌گره‌كه‌ی جۆن
هالیدای په‌رتووكێكیان به‌ناوی "ما‌و.. چیرۆكێكی نه‌ناسراو" له‌خانه‌ی چاپی
(بۆكس له‌نده‌ن) بڵاوكرده‌وه. ئه‌و په‌رتووكه پشتی به لێكۆڵینه‌وه و ئه‌رشیف و
چاوپێكه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ماودا ژیاون. گومان له‌وه‌دا نییه به
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكه دهزانیان ما‌و ئه‌و ئه‌فسانه‌یه نییه كه باسی
لێوه‌ده‌كرێت، چونكه چه‌ندین ره‌خنه‌ی شێلگیر ئاراسته‌ی بیری ما‌و و كه‌سایه‌تی
ما‌و كراوه.
به پێی ئه‌و په‌رتووكه بێت ما‌و هۆكاری مردنی 70 ملیۆن
كه‌سه كه له كاتی ئاشتیدا مردوون نه‌وه‌كو جه‌نگ. ئه‌و به ملیۆنان خه‌ڵكی جوتیاری
له‌ناوبرد و برسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی نرخی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌و پهرتووكهشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه" ما‌و
له‌سه‌ره‌تاوه ستراتیژیه‌تی توندوتیژی به‌كارهێناوه هه‌زاران كه‌سی له سوپای
سوور كوشت. دواتر له ساڵی 1927 داوای له جوتیاران كرد كه بۆ له‌ناوبردنی دوژمنانیان
ده‌ست نه‌پارێزن. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماو نزیك بوون ده‌ڵێن" ما‌و به جۆرێكی
زۆر سه‌رنج ڕاكێش خه‌ریكی كوشت وبڕبوو" دوای ساڵی 1949 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ما‌و هێرشێكی دڕندانه‌ی
ئه‌نجامدا و نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌ناوبرد كه سه‌ربه
شۆڕش بوون. دواتریش له مه‌یدانه گشتیه‌كاندا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌واندا
جێبه‌جێ ده‌كرد. ئه‌م كاره‌ش له پێناو ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵكی بترسن. له په‌نجاكاندا
ما‌و هه‌ستا به برسیكردنی خه‌ڵكی چین تاوه‌كو بتوانن به‌و پاره‌یه‌ی كه له‌ده‌می
خه‌ڵكی ده‌یگرنه‌وه چه‌كی ئه‌تۆم بكڕێت. ئه‌و جوتیاره‌كانی وه‌كو كۆیله ده‌بینی
زۆر به‌كه‌می خواردنی پێ ده‌دان زۆرێك له‌وانه‌ش وه‌كو زیندانی ئاوشفیتز داده‌نران
تاوه‌كو ده‌مردن.
ئه‌و دوو نووسه‌ره ئاماژه‌یان به‌وه كردووه له‌و ماوه‌ی
پرۆژه‌ی " بازدانی گه‌وره بۆ پێشه‌وه" نزیكه‌ی 38 ملیۆن چینی برسی
كران، كه به‌گه‌وره‌ترین قاتوقڕی دێت له مێژوودا. به‌هۆی شۆڕشی ڕۆشنبیریشه‌وه
سێ ملیۆن كه‌س كوژران. ما‌و هه‌میشه چێژی له‌و ساتانه بینووه كه ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كانی
له ڕێگه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیه‌وه بینووه. له هه‌ندێك پارێزگادا پرۆسه‌ی كوشتن گه‌یشته
ڕاده‌یه‌ك كه گۆشتی كوژراوه‌كانیان ده‌خوارد. ئه‌م قۆناغه خوێناویه ته‌نیا له
پێناو گه‌یشتنی ماوبوو به خه‌وه‌كه‌ی كه چین ببێته وڵاتێكی زلهێز.
كاره شێتانه‌كانی ما‌و
1-رق لە مامۆستا
حیزبه‌كه‌ی ما‌و به‌وه ناسراوه كه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی له له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و دابونه‌ریتانه ده‌ربهێنیت كه چه‌ندین ساڵ كۆمه‌ڵگه پێوه‌ی ده‌تلانه‌وه. یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه ما‌و داوای له خه‌ڵكی خوێندكارانی ده‌كرد، مامۆستاكانیان بكوژن، ئه‌و ده‌بێت هه‌موو شتێكی مامۆستاكان له‌ناو ببه‌ن یان ئه‌و شتانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه كه مامۆستاكانی ده‌یڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راستیش بێت. بۆیه له ساڵی 1966 و زیاتر له 91 خوێندنگای جیاوازی چین خوێندكاران هه‌ستان به به‌ردبارانكردنی مامۆستاكانیان له شه‌قام. بۆیه ئه‌وكاره بووه هۆی مردنی هه‌زاران مامۆستا. له‌به‌رامبه‌ریشدا ما‌و فه‌رمانی كرد كه‌س ده‌ست نه‌خاته ڕێگای ئه‌و خوێندكارانه.
2-ڕووخانی شورای چین
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا حكومه‌تی چین بۆ ئه‌وه‌ی پاره
به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن له درووستكردنی خانوو و بینای نیشته‌جێبوون و خه‌رجیان زۆر نه‌كه‌وێته
سه‌ر، هانی خه‌ڵكیاندا كه دیواری چین بڕووخێنن و به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی
خانووه‌كانیان به‌كاری بهێنن، بۆیه زۆرێك له خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری چین
هه‌ستان به بردنی چه‌ند به‌شێكی ئه‌و دیواره. پاساویانیش بۆ ئه‌م كاره ئه‌وه
بوو ئه‌و دیواره موڵكی گشتییه و خه‌ڵكی مافی خۆیه‌تی به‌كاری بهێنیت.
3-پڵنگه‌كان دوژمنی شۆڕشن
دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند پڵنگێك هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند
جوتیارێك ما‌و ئاشكرای كرد كه پڵنگ و گورگه‌كان دوژمنی گه‌لی چینن و ده‌بێت له‌ناو
ببرێن. بۆیه شۆڕشه‌كه‌ی ما‌و هه‌ستان به له‌ناوبردنی ئه‌و پڵنگانه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین
ساڵ پڵنگیان كوشت كه دواتر ڕێژه‌ی 75% پڵنگی جیهان له‌و ڕێگیه‌وه له‌ناوبران.
4-یاساكانی هاتووچۆ
له هه‌موو دونیادا گلۆپی سوور واتای وه‌ستان و سه‌وزیش
واتای ڕۆیشتنه، به‌ڵام ما‌و ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و ئاماژه‌یه قه‌بوڵ بكات بۆیه فه‌رمانی
كرد چیتر ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت بوه‌ستێت و ڕه‌نگی سوور ده‌بێت بڕوات.
5-ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی به‌هۆی به‌ستی بۆینباخه‌وه
نووسه‌ری به‌ناوبانگی چینی لیانگ هنگ ده‌ڵێت" له
ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماودا چه‌ندین شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌مان ده‌بینی یه‌كێك له‌وانه
ده‌ستگیكردنی خه‌ڵكی بوو له‌سه‌ر بۆینباخ. جارێكیان چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر
ماڵیان بۆینباخ ده‌بینن له ماڵیان هه‌مووی ده‌سووتێنن چونكه ده‌ڵێن ئه‌مه سومبوڵێ"
سه‌رمایه‌دارییه" پاشان چه‌ندین قات و چاكه‌ت ده‌سووتێنن كه نابێت باوكی له‌به‌ری
بكات، دوای ئه‌وه‌ش باوكمیان ڕه‌وانه‌ی زیندان كرد.
6-ناردنی 10 ملیۆنی كچی چینی بۆ ئه‌مریكا
له ساڵی 1973 ما‌و سی تۆنگ له‌گه‌ڵ هێنری كیسنجه‌ر وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری په‌یوه‌ندی نێوانیان كۆ ده‌بنه‌وه.
ما‌و به كیسنجه‌ر ده‌ڵێت" چین وڵاتێكی هه‌ژاره هیچی نییه پێشكه‌ش ئێوه‌ی
بكات ته‌نیا ژن نه‌بێت، بۆیه ده‌مه‌وێت 10 ملیۆن ئافره‌تی چینی به دیاری بده‌مه
ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ش ئه‌و ژنانه بوون كه "كێشه"یان هه‌بوو. دواتر ئه‌ندامێكی
حیزبی شیوعی داوایكرد ما‌و هه‌ڵه‌ی وانه‌كات چونكه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رم بۆ گه‌لی
چین. ئه‌ویش په‌شیمان بووه‌وه.
مردنه‌كه‌ی
ما‌و له 9ی ئه‌یلولی 1976 له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا مرد،
دواتر له ده‌روازه‌كانی چین نێژراو و ئێستاش مه‌زاره‌كه‌ی خه‌ڵكی سه‌ردانی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه هێشتا حیزبی شیوعی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات،
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه، توانی دوای مردنی گه‌لێكی هۆشیار و ده‌ستڕه‌نگین
به‌جێبهێڵێت.