11:42 - 28/11/2018
دوژمنە هاوبەشەكەی ناتانیاهۆ و ئەردۆغان و ترەمپ كێیە؟
جارێكی تر ناوی ملیاردێری ئەمەریكی بەڕەگەز و لەدایك بووی هەنگاری (جۆرج سوروس) كەوتەوە نێو باس، دوای ئەوەی بە یەكێك لەو كەسانەدانرا كە لەنێو پاكەتێكدا نێردراون بۆ ئەو كەسانەی لە دژی سەرۆكی ئەمەریكی (دۆناڵد ترەمپ) وەستانەوە لە مانگی ئۆكتۆبەری پێشوودا.
سروس یەكێكە لە كەسایەتیە دیارەكان لە بواری لیبراڵەت دا لە جیهاندا، لە ئێستەدا بوەتە جێگەی هێرشی توندی راگەیاندنەكانی وڵاتەكەی خۆی (هەنگاریا)، بە یەكێك لە كەسایەتیە بێزراوەكان و چالاكە راستڕەوەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ناسێندرا.
حكومەتی خۆپارێزی هەنگاریی (سورس) ی تۆمەتبار كردووە بەدانانی پلانێك بۆ تێكدانی شارستانیەتی ئەوروپی، لە رَیگەی نوقمكردنی ئەو كیشوەرەوە لە (كۆچبەر) ، بەڵام سورس دەڵێت، پشتیوانی كردنی كۆچبەرەكان بەشێكە لە كارو چالاكی مرۆیانە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە سروس لە كۆبوونەوەی داڤۆسی ئابووریدا، گوتی: ترامپ ناتوانێت یەكەم خولی سەرۆكایەتی تەواو بكات، درێژەی پێدا و گوتی: ئیدارەكەی مەترسی گەورە لەسەر جیهان دروست دەكات.
بەڵام ترەمپ لە مانگی ئەیلوول دا گوتی: سروس و ئەوانی تریش دژی كاندید بوونی (بریت كافانۆ) بوون بۆ سەرۆكایەتی دادگای باڵا لەبەر ئەوەی كە پێیان وابوو كێشەی گێچەڵی سێكسی هەبووە.
تۆمەتباركردنی ترەمپ بۆ سرۆس یەكەم شتی لەو جۆرە نیە، كاتێك ناوی سورس دەچێتە لیستی (فۆربس)ی دەوڵەمەندەكانەوەو ریزبەندی 23 یەمین وەردەگرێت و دەبێتە یەكێك لە هەرە دەوڵەمەندەكانی جیهان كە خاوەنی (24.9) ملیار دۆلارە، بووە جێگەی رەخنەی ئەردۆغان و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش.
لای خۆیەوە رۆژنامەی (هائارتێس)ی ئیسرائیلی نوسیویەتی، تۆزێك دژوارو نارەحەتە باوەڕ بەوە بهێنین دوو سەركردەی ناكۆكی وەك ئەردۆغان و ناتانیاهۆ كۆك بن وتوشی شێتی سەركردەیی ببن، لەبەرامبەر ركابەرەیاندا، كەلەسەر ئاستی ناوخۆیی ركابەرییەكەیان لە دەرەكیەكان زیاترە. هەردوگیشیان زۆر قەڵسن بە رۆژنامەی ئازاد و سەربەخۆ.
دەسەڵاتدارانی توركی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ (عوسمان كاڤلا)یان دەستگیركردووە، لە مانگی ئۆكتۆبەری 2017 دا بە بیانووی ئەوەی ویستویەتی گەندەڵی بخاتە نێو دەسەڵاتی رژێمی دەستووری توركیا پاشان هەوڵ بدات بۆ روخاندنی.
ئەم تۆمەتە پوچەڵانە (بەپێی وتەی رۆژنامە ئیسرائیلیەكە) ئاراستەی كەسێك كراوە، كە پەیوەندی بە رێكخستنەكانی (فتح الله گولەن)ەوە هەیە، كە ئەردۆغان هەمیشە لۆمەی دەكات و تاوانباری دەكات بە هەڵگەڕانەوەكەی ساڵی 2016 ، یاخود ئەو تۆمەتانە دەخاتە پاڵ هەركەسێك كە بەشداری كردبێت لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2013 كە ئەنجامدرا لە دژی تێكدانی سەیرانگەیەك لە ئەستەنبووڵ.
لە كۆبوونەویەكی ئەردۆغان لەگەڵ هەندێك سەركردەی لۆكاڵی گوتی: یەكێك لەوانەی كە هەڵسوڕێنەری مانگرتنەكانی (كافلا) بوون ئێستە لە زیندان دان، هەركەسێك ئەو كابرا یەهودیە هەنگارییە (جۆرج سروس) پشتیوانی بكات كە لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا نوێنەری هەیە بۆئەوە كاردەكات كە نەتەوەو میللەتان پارچەپارچەو پەرتەوازە بكات و هەموو سامانەكەی لەوبوارەدا سەرف دەكات.
ئەردۆغان تەنها كەسێك نیە كە پارەدار و دەوڵەمەندەكان بەوە تاوانبار بكات كە پارە بەنەیارەكانی دەدات و پشتیوانییان دەكات، ئەمەش یەكێكە لە تۆمەتانەی كە دەدرێتە پاڵ سورس.
بەڵام سورس رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ سپۆنسەر دەكات ، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی كە ببێتە جێگەی رەخنەی ئیسرائیلیەكان لەبەر هەڵس و كەوت و چۆنیەتی مامەڵەی لەگەڵ فەلەستینیەكان.
ناتانیاهۆش هەروەك ترەمپ، سروسی تۆمەتبار كرد كە هاوكاری خۆپیشاندەران دەكات لەبەر ئەوەی كار ئاسانی زۆری كردووە بۆ ئەوەی هەزاران هاوڵاتی ئەفەریقا داوای پەنابەرێتی بكەن .
هەروەها ناتانیاهۆ لەواڵەكەی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە مانگی سێبتەمبەری رابوردوو سروسی بەوە تاوانبار كرد كە هاوكاری ئێران دەكات و بۆ سەلماندنیشی هەیچ بەڵگەیەكی نەخستۆتە روو، ئەمەش وای لەوان كرد كە داوایەكی یاسایی لەسەر ئیدارەی فەیس بووك تۆمار بكەن لەبەر ئەوەی هەواڵی درۆ و ناراست بلاودەكەنەوە.