12:09 - 27/02/2019
ئایا مرۆڤ به زیندانیكردن سزای تاوانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت؟
زیندان، حه‌پسخانه، به‌ندیخانه و چاكسازی هه‌موو ئه‌و
ناوانه ڕۆژگارێك مرۆڤ بۆ به‌ند كردنی كه‌سانی دیكه دایانمه‌زراندووه، هه‌ركاتێكیش
شۆڕش و ڕاپه‌ڕین ڕووده‌دات یه‌كه‌مینجار خه‌ڵكی په‌لاماری زیندانه‌كان ده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ی زیندانییه‌كان ئازاد بكه‌ن، زیندان هۆكارێكبووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی
تاوانكار و ئۆپۆزسیۆن و سیاسی و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی تێدا جێ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی
گرنگه بگوترێت هه‌میشه ویستوویانه به دیوارێك ئه‌وان له جیهانی ده‌ره‌وه
داببڕن، ئێستا به جۆرێك زیندانه‌كان درووستكراون زۆربه‌یان به لیزه‌ر و هه‌ندێكی
دیكه‌شیان به كارتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت نه‌بێت ناكرێته‌وه.
پێش زیندان چۆن سزای تاوانباران ده‌درا
له سه‌ره‌تادا زیندان و زیندانیكردن له ئارادا نه‌بوو،
بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌هاتن سزای جه‌سته‌ی و ئیشی پڕوكێنهریان ده‌دا به‌سه‌ر
تاوانباراندا یاخود به بێ دادگایكردن دوور ده‌خرانه‌وه بۆ شوێنێكی دوور، به‌ده‌ر
له‌وه‌ش له مه‌یدانه گشتیه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌ی تاوانباران ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگه ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه ئه‌وان سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌یه‌كی
دیاریكراو به‌ند ده‌كرا تاوه‌كو بڕیاری ئه‌شكه‌نجه‌دانه جه‌سته‌یه‌كه‌ی ده‌رده‌چوو
كه زۆربه‌ی جار ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و كه‌سانه به قامچی بووه.
به تێپه‌ڕبوونی كات و پێشكه‌وتنی زانستی مرۆیی و ته‌كنۆلۆژیاوه
هه‌ستان به درووستكردنی زیندانی ژێر زه‌مینی، زیندانی بورج و قه‌ڵا، له‌وێشه‌وه
بۆ زیندانی پێشكه‌وتوو كه زیندانیه‌كان ده‌توانن ئاژه‌ڵی ماڵی به‌خێو بكه‌ن و گوێ
له میوزكی جیهانی بگرن. كهلهپچهكانیش گۆڕان بۆ بازنه‌ی ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام
هێشتا بیرۆكه‌ی زیندانی و زیندان له مێژوودا چه‌سپاو، و ده‌چه‌سپێت.
ئێستا نزیكه‌ی 10 ملیۆن و 500 هه‌زار زیندانی له
جیهاندا هه‌یه، 2.2 ملیۆنیان ته‌نیا له ئه‌مریكایه، له‌ساڵی 2000یشه‌وه ڕێژه‌ی
زیندانیان 20% به‌رزبووه‌وه، رێژه‌ی زیندانیانی ئافره‌تیش 50% زیادیكرد و
پیاوانیش 18% زیادیكردووه.
كه‌ی زیندان درووست بوو؟
یه‌كه‌مین ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی كۆن هه‌ستا به
درووستكردنی زیندانێك له ژێر زه‌وی، له‌وێ چه‌ندین ڕاڕه‌و و شوێنی ترسناكی درووست
كرد، زیندانیه‌كان هه‌موویان به زنجیر ده‌به‌سترانه‌وه له‌وێش یان چه‌ند ساڵێك
زیندان ده‌بوون یاخود بۆ هه‌تا هه‌تاییه، ئه‌وكاته سیستمی كۆیلایه‌تی بوونی هه‌بوو،
بۆیه هه‌ركه‌سێك له‌و زیندانه ئازادی بوایه ده‌بوو به زۆرانباز.
له ئه‌وروپادا ڕه‌وشی زیندانه‌كان خراپبوون، تاوه‌كو سه‌ره‌تای
پادشایه‌تی به‌ریتانیا توانیان دادپه‌روه‌ری به ده‌ست بهێنن، له ساڵی 1166 هێنری
دووه‌م كه پادشای به‌رتیانیا بوو هه‌ستا چه‌ندین چاكسازی له یاسادا درووستكرد یه‌كه‌مین
ده‌ستووری سوێندخواری دامه‌رزاند.
له ساڵی 1215جۆنی پادشای به‌ریتانیا یه‌كێك له
یاسادانه مێژوویه‌كانی به‌ناوی ماگانا كارتا، داڕشت، كه به‌ڵگه‌نامه‌كه هاتووه
نابێت هیچ زینداییه‌ك به دادگای زیندانی بكرێت، له سه‌ده‌ی 15هو گرانی و
قاتوقڕی له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا به‌و كاره‌ش دزێتی و له‌شفرۆشی زیادیكرد، ده‌سه‌ڵاتداران
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌خرانه ژووری تایبه‌ته‌وه نه‌ك زیندان،
له‌وێ ئه‌و كه‌سانه ئیشی تاقه‌ت پڕوكێنیان پێده‌كرا و فێری چه‌ندین ئیش ده‌كران
بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه له
سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپادا جێبه‌جێ نه‌كرا.
زیندانی بێ دیوار
كاتێك له سه‌ده‌ی 16 و 18 پیشه‌سازی پێشكه‌وتنی به‌خۆوه‌بینی
زیندانیه‌كان چه‌ند به‌رامبه‌ر بووه‌وه، جۆرێكی دیكه‌ی سزا هاته ئاراوه، وه‌كو
ئه‌وه‌ی زیندانیه‌كان بۆ سه‌ربازگه دووره‌كان ده‌نێردران، له كۆتای سه‌ده‌ی 18
نزیكه‌ی 50 زیندانی ڕه‌وانه‌ی باكوری ئه‌مریكا و ئوسترالیا كران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ
له جه‌نگه‌ڵه‌كاندا ئیشی قورسی بێ به‌رامبه‌ر بكه‌ن، له‌وێش سیستمه‌كه‌یان وه‌كو
كۆیلایه‌تی بوو، زۆرێك له‌وانه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی پێداویستی
پزیشكی، نه‌بوونی خۆراك، ماندووبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ر مردن.هه‌ندێكیش له‌وان كه
ده‌یانه‌ویست هه‌ڵبێن ده‌كوژران.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا فه‌ره‌نسا ئه‌م بیرۆكه‌یی قه‌بوڵ
كرد، به‌ڵام ڕووسیا زیندانیه‌كانی ده‌نارده باكوری خۆرهه‌ڵاتی سیبیریا به‌سته‌ڵه‌ك
ئه‌و دوورخستنه‌وانه تاوه‌كو ساڵی نه‌وه‌ده‌كان به‌رده‌وام بوو.
به‌ریتانیا و یه‌كه‌مین زیندانی تازه
له‌نده‌ن به زاینگه‌ی زیندانیانی نوێ ناوده‌برێت، له
سه‌ده‌ی 19 فه‌یله‌سوفی ناوداری به‌ریتانی جێرمی بنسام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی سزای
له سێداره‌دان بوو باوه‌ری وابوو ده‌بێت تاوانباران زیندانی بكرێن.
ئه‌و فه‌یله‌سوفه نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی داڕشت كه ئه‌و
زیندانه‌ی زیندانیه‌كانی تێدا به‌ند ده‌كرێن ده‌بێته به شێوه‌یه‌ك بێت كه پاسه‌وانه‌كان
نه‌بینرێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به پاره پاسه‌وانه‌كان بخه‌ڵه‌تێنن یان بیر له
درووستكردنی په‌یوه‌ندی زیندانی و پاسه‌وان بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره سه‌ری
نه‌گرت.
تاوه‌كو بنیامین ڕاش له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت، ئه‌و باوه‌ڕی
وابوو كه ده‌بێـت تاوانباران له كۆمه‌ڵگه داببڕێن و دووباره بونیات بنرێنه‌وه،
بۆیه‌كه‌مین جار زیندانی كه له ئه‌مریكا درووستكرا به‌ناوی "واڵنوت ستریت"
بوو، دواتر به زیندانی چاكسازی ناوبانگی ڕۆیشت.
زۆربونی به‌ندكراوان بووه هۆی گه‌وره‌كردنی زیندانه‌كان
وه‌كو زیندانی خۆرهه‌ڵات له فلادیلفیا كه به‌شێوه‌ی دوورگه‌یی درووست كرا، ئه‌م
زیندانه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی دابڕانی تاوانكاران بووه له خه‌ڵكی
و زیندانییه‌كانه‌وه پێكه‌وه نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به ده‌سته و تاقمی
جیاواز و بیر له هه‌ڵهاتن نه‌كه‌نه‌وه.
له ژووری زیندانیهكاندا ئه‌وان ده‌یانتوانی جلوبه‌رگ
بۆیاخ بكه‌ن و پێڵاو درووست بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوبردنی زیندانی له‌مجۆره خه‌رجی
زۆر ده‌ویست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی له‌وجۆره له ئه‌مریكادا بڕی 770هه‌زار
دۆلاری تێده‌چوو.
له ساڵی 1820 له نیویۆرك سیستمێكی تازه داهێنرا ئه‌ویش
سیستمی بێده‌نگی بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه به درێژای رۆژ ئیش ده‌كه‌ن و به‌شه‌وانیش
له زیندانی تاكه كه‌س رۆژ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بوو شه‌وانیش بێده‌نگ بن. به‌ناوبانگترین
زیندانی ئه‌وكاته كه جێبه‌جێی ئه‌و سیستمه‌ی ده‌كرد زیندانی (سینگ سینگ) بوو. ئه‌و
زیندانه یه‌كه‌مین زیندان بوو كه ده‌بوو زیندانیه‌كان جلی یه‌كپۆش له‌به‌ر بكه‌ن،
ئه‌ویش ره‌نگی سپی و ڕه‌ش بوو. زیندانێكی تۆكمه بوو له‌وێ كورسی كاره‌بای هه‌بوو
بۆ له‌سێداره‌دان، ژووری زۆر بچو‌وكیش هه‌بوو بۆ زیندانی تاكه كه‌س، ئه‌وه‌نده
بێده‌نگ بوو ئه‌گه‌ر پاسه‌وانه‌كه ده‌رگای ههرژوورێكی بكردایه‌ته‌وه هه‌مووی ده‌یبیست.
له‌نێوان ساڵانی 1920-1930 ڕێژه‌ی تاوان به‌رزبووه‌وه،
چونكه نه‌یانتوانی له سیستمی چاكسازیه‌وه خه‌ڵكی بگێڕنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه، چه‌ندین
ده‌ست و تاقمی چه‌ته‌گه‌ری و تاوان سه‌ریان هه‌ڵدا له‌وانه‌ش "ئهلكاپۆنی"
كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاسا نه‌مان، ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌م باندانهبوون كاتێك ده‌ستگیرده‌كران
ده‌نێردران بۆ زیندانی دورگه‌ی سان فرانسیسكۆ كه ناوی "ئه‌لكتراز" ئه‌و زیندانه چه‌ندین حاڵه‌تی
هه‌ڵهاتنی به‌خۆیه‌وه بینی له ماوه‌ی 30 ساڵدا زۆر كه‌س توانیان هه‌ڵبێن، هه‌ندێكیشان
ده‌ستگیركران. له‌وێوه چه‌ندین سیناریۆی فیلم له دایكبوو، تاوه‌كو ساڵی 1963
زیندانی ئه‌لكتراز به‌یه‌كجاری داخرا.
دوای سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌مریكا چه‌ندین زیندانی وه‌كو
چاكسازی دامه‌زرا، هه‌موو ئامانجێكیان ئه‌وه‌بوو كه زیندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی
دیكه په‌روه‌رده بكه‌ن، له‌وێ خه‌ریكی خواپه‌رستی ده‌بوون و داوای لێخۆش‌بوونیان
ده‌كرد، به‌ڵام له ناكاو زیندانه‌كان پڕبوون له خه‌ڵكی خراپ و خراپه‌كار.
له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا وسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست بیرۆكه‌ی
سه‌ربازگه‌كان هاته ئاراوه كه وه‌كو زیندان به‌كار ده‌هێنرا، له كاتی جه‌نگی
یه‌كه‌می جیهانیدا یه‌كه‌مین جار كه‌نه‌دا سه‌ربازگه‌كانی وه‌كو زیندان به‌كارهێنا كه دیله‌كانی دوژمنی
تێدا زیندانی ده‌كرد هه‌روه‌كو چۆن ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌و كاره‌ی
ده‌كرد.
ئه‌ڵمانیای نازی 300 سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی كرده‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی دوژمنه سیاسیه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسه‌كه نه‌یاره‌كان ، كه‌سانی جوله‌كه و
قه‌ره‌ج، كه‌سانی هاوڕه‌گه‌زباز به‌بێ دادگای ڕه‌وانه‌ی ئه‌م زیندانانه ده‌كران،
تاوه‌كو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی 11 بۆ 17 ملیۆن كه‌س زیندانی بوون، لای هه‌مووانیش
ئاشكرایه كه زۆرێك له‌وانه كوژران.
مێژووی گه‌ڕان بۆ زیندانێكی باشتر
ئه‌و زیندانیانه‌ی كه له بیابانه‌كان بوون بۆ هه‌میشه
ده‌تلانه‌وه، هه‌ر له درووستبوونی یه‌كه‌مین زیندانه‌وه بیر له‌وه كرابووه‌وه
كه ده‌بێت شه‌ڕ له سه‌ر چاككردنی باری ژیانیان بكرێت، له ساڵی 1787 یه‌كێكیان
له‌و كۆمه‌ڵگانه له دایكبوو، ئه‌م كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبوونه له فیلادلیفا كاری
له‌سه‌ر كێشه‌كانی زیندانه‌كان ده‌كرد، تاوه‌كو ئێستا به ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی زیندانه‌كانی
پنسلیڤانیا ناوبانگی رۆیشتووه. ئامانج له‌م كاره‌ش ڕزگاربوونی زیندانیه‌كان بوو
له زیندانی تاكه كه‌س و كاری تاقه‌ت پڕوكێن كه به‌مه‌به‌ستی چاكسازیان به‌سه‌ریان
ده‌سه‌پێنرا.
له ساڵی 1800 كه‌سێك په‌یدا بوو به‌ناوی "زیبلۆن
برۆكوای" كه یه‌كێك بوو له سومبۆڵهكانی زیندان كه باوه‌ڕی وابوو ده‌بێت
بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی زیندانیه‌كان ئازاد بكرێن، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌و
زیندانیانه‌ی له‌نێوان 16-21 ساڵی فێری خوێندن و نووسین بن، پاشان ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی
خوێندوویانه له سزاكه‌یان كه‌مبكرێته‌وه.
له كۆتایی سه‌ده‌ی 18 توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی (جۆن هه‌وارد)
سه‌ردانی سه‌رجه‌م زیندانه‌كانی به‌ریتانیای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه‌كانی
سیستمی سزا بهێنێت، هه‌وارد زۆربه‌ی ژیانی به‌وه به‌سه‌ر ده‌برد كه چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی زیندانییه‌كان بكات، چونكه له ماوه‌كانی ڕابردوودا هه‌وارد چه‌ندن ساڵی
له زیندان به‌ڕێكردبوو.
هاوه‌ڵانی دورا هاما له مێژووی چاكسازی زیندانه‌كان ڕۆڵێكی
گه‌وره‌یان گێڕا، جۆرج فۆكس كه‌سێكی دیكه بوو له‌وانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی چاكسازی
زیندانیان كارپێدهكرد، كه خۆی له نێوان ساڵانی 1648-1657 زیندانی كرابوو، بۆیه
ئه‌و ساڵانه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن مامه‌ڵه‌ی نا مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و
ئه‌و دهربڕیانهش به نامه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له "ئۆلیڤه‌ر كرۆمیل و چارڵی
دووه‌م"ناردووه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سانه‌ی هه‌وڵی چاكسازی ڕه‌وشی زیندانیه‌كان
ده‌دا به شێوه‌یه‌كی گه‌ڕان و سه‌ردان زیندانیه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه، بۆیه
بینیان كه 300 زیندانی و منداڵ له یه‌ك زینداندان دان، هه‌موویان له‌سه‌ر زه‌وی
ده‌نوون، منداڵیان له‌یه‌ك هه‌بووه، بۆیه بیرۆكه‌ی جیابوونه‌وه‌ی زیندانی ژن و
پیاو له‌یه‌كتر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرت، پاشان توانیان ژنه‌كان جل و كاری ده‌ستی
بكه‌ن و پیاوه‌كانیان له كێڵگه‌كاندا ئیشیان ده‌كرد.
له كۆتایی سه‌ده‌ی 19 به‌هۆی زۆربوونی ناڕه‌زایی له
ژیانی زیندانیه‌كان، بیرۆكه‌ی دووباره چاكسازی سه‌ریهه‌ڵدا، له ڕێگه‌ی فێركردن و
كاره‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه هاوكاری پێشكه‌ش به زیندانیه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی
كاتێك له‌زیندان ئازادبوون بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕابوه‌ستن.
له ساڵی 1930 كۆمه‌ڵگه‌ی تازه داهێنرا به تایبه‌تی زیندانی
سان كوینتن له‌وێوه توانیان به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری ڕێك و پێك خۆر بدات له ژووری
زیندانه‌كان و ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆیان باشتر بكرێت.
له ساڵی 1950 زانایانی ده‌رووناسی و مرۆڤناسی و ڕاوێژكاره‌كان چاره‌سه‌ری زیندانه‌كانیان كرد
به یاسای " مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ زیندانیان" له ساڵی 1955 ئه‌ندازیاره‌كان
بیریان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و زیندانانه‌ی درووستی ده‌كه‌ن مرۆڤ هه‌ست به
ئاسوده‌ی بكات نه‌ك به‌رده‌وام له ترس‌دا بژی.
ئایا دامه‌زراندنی زیندان سه‌ركه‌وتوو بوو له سزادانی
تاوانباران؟
" ئه‌شكه‌نجه‌دان له مه‌یدانی شار و له ناوه‌ڕاستی
خه‌ڵكیدا هه‌موو له‌زه‌ته‌كان شاراوه‌بوون، له ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ست و پێ شكان و
پارچه پارچه‌كردنی گۆشت و ئێسقان، به هه‌موو هۆكاره‌كانی ئه‌ركیۆلۆژی و مۆدێرنه‌وه
بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی نه‌رم و ئارام، له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی رۆح له جه‌سته‌یه‌كدا"
به‌مجۆره میشێڵ فۆكۆ له كتێبی" چاودێری و ئامۆژگاری" باس له
درووستبوونی زیندان ده‌كات.
ده‌گووترێت گۆڕانكارییه‌كانی زیندان پله به پله بووه،
به‌ڵام له رۆژگاری كۆنه‌وه تاوه‌كو ئێستا زیندانیه‌كان مشتگر(كه‌له‌پچه) ده‌كرێته
ده‌ستیان. ئه‌وان كاری قورس ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا نا چونكه ئه‌وانه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن
باوه‌ڕیان وایه نابێت مرۆڤی زیندانیكراو سوود له جه‌سته‌ی وه‌ربگیرێت به‌ڵكو ده‌بێت
رۆحی كاری له‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا زاڵ بێت.
فۆكۆ ده‌ڵێت" دامه‌زراندنی زیندانه‌كان شتێكی بێ
مانایه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵكه پیشه‌سازیه‌كاندا سزا به‌سه‌ر تاوانباراندا بسه‌پێنن،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی یه‌كێكیان گرنگترین شێوه‌ی مۆدێرنه‌یه، ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی
ناشرینه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، ئه‌و كه‌سه‌ی سزاكه ده‌دات به پێی سه‌رده‌مه‌كه‌ی
بووه، بۆیه بیرۆكه‌ی زیندان نوێنه‌رایه‌تی سه‌ره‌تای ئابوری ده‌كات كاتێك
زیندانیه‌ك به پاره بۆ ماوه‌ی هه‌فته و مانگ و ساڵ به پێی سزاكه‌ی سزای بده‌یت.
سه‌ره‌تای زیندان بۆ ئه‌وه‌بوو كه ببێته ئامرازێك بۆ
گۆڕینی تاك، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به سیستمێك ئاكاریان بگۆڕن، ئه‌و سیستمه ڕاسته‌وخۆ
له ژیانی رۆژانه‌یان ڕه‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام خواردن و خه‌وتن و ئاسوده‌یان بۆ
دابین بكرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێ كه لایه‌نێكی دیكه‌ی شكستی
درووستبوونی زیندانه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه زیندانه‌كان نه‌یانتوانیووه ڕێژه‌ی
تاوان كه‌مبكاته‌وه، تاوانكاری تازه شوێن پێی تاوانكارانی كۆن ده‌كه‌ون، بۆیه
پیشه‌ی زیندان بووه به بازنه‌یه‌ك كه تاوانكارانی تێدا نوێده‌بێته‌وه.
ئایا ده‌كرێت سزا له ده‌ره‌وه‌ی دیواری زیندان بێت؟
به دڵنیایه‌وه به‌ڵێ، چونكه ژیانی ئێستای مرۆڤه‌كان
پابه‌ندی راسته‌وخۆی به ئابورییه‌وه هه‌یه، ده‌كرێـت كاتێك كه‌سێك تاوانێك ده‌كات
به بڕینی نان، لێ سه‌ندنه‌وه‌ی كار، ده‌ست بهسهرگراتنی موڵكوماڵی، دواتر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
كه‌سانی تاوانلێكراو، یان ده‌كرێت بڵێین ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن به‌ڵام سزای زیندانیهكهیان
جێبه‌جێ نه‌كرێت، بخرێته ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه، تاوه‌كو
بتوانرێت جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه.