05:18 - 25/02/2019
چاوشێسكۆ ئه‌و خوێنمژه‌ی له پێڵاودروستكردنه‌وه بۆ سه‌رۆككۆماری
ده‌زانین چاره‌نووسی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زوڵم و سته‌میان
له خه‌ڵك كردووه، داهاتوویه‌كی ڕه‌ش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌له‌كه‌یان
ده‌چه‌وسێننه‌وه، ناتوانن له پێنج ده‌یه زیاتر بڕ بكه‌ن، بۆیه ده‌بینن هه‌ندێكیان
به سه‌ربڕێن، هه‌ندێكی دیكه به له‌سێداره‌دان، هه‌ندێكی دیكه‌شیان رۆڵه‌كانی گه‌ل
به سزای تاوانه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ێنن. نیكۆڵای چاوشێسكۆ
سه‌رۆك كۆماری پێشووی ڕۆمانیا هیچی كه‌متر نه‌بوو له سه‌دام حوسێن و زه‌ین وئه‌لعابدین
بن عه‌لی و به‌شار ئه‌سه‌د و موعممه‌ر قه‌ززافی، بۆیه له كاتێكدا ئه‌و له لووتكه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدا بوو، باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد خۆپیشاندانێكی ساده وا له ژیانی ده‌كات خۆی
و ژنه‌كه‌ی له یه‌ك كاتدا گولـله باران بكرێن و كۆتایی به‌و سته‌مه‌ی بهێنن كه
چه‌ندین ساڵ گه‌له‌كه‌ی به ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند.
نیكۆڵای چاوشێسكۆ
له 16ی كانوونی
دووه‌می ساڵی 1918 له شارۆچكه‌ی سكورنیستی هه‌رێمی ئه‌ولتینیا هاتۆته دونیاوه،
خێزانه‌كه‌ی ئه‌وان زۆر هه‌ژاربوون بۆیه ناتوانێت خوێندن ته‌واو بكات و له
قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌رداری خوێندن ده‌بێت، بۆ په‌یداكردنی بژێوی ڕوو له
بوخاریستی پایته‌خت ده‌كات له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته درووستكه‌ری پێڵاو.
له‌سه‌ره‌تای گه‌نجێتیدا ده‌بێته ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كۆمۆنیستی
رۆمانی، به‌مجۆره به‌رده‌وام ده‌بێـت له كاروچالاكییه‌كانی تاوه‌كو ساڵی 1965
كاتێك گیورگی گیورگیو دیژ ده‌مرێت، نیكۆڵای چاوشێسكۆ ده‌بێته
ئه‌مینداری پارتی كۆمۆنیستی رۆمانی. ئه‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیدا كه‌سێكی شێوه
میانڕه‌و خۆی پیشانده‌دات به ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پێش به‌رێت به‌ڵام
دوای ماوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵات تووشی شێتی گه‌وره‌بوون ده‌بێت و هه‌رگیز ده‌ست له‌و
كه‌سانه ناپارێزێت كه دژایه‌تی ده‌كه‌ن، ئازادی ڕاده‌ربڕینی به‌رته‌سك كرده‌وه و
ئۆپۆزیسۆنیه‌كانی له‌ناو ده‌برد.
گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵات
له ساڵی 1932
یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ ناو دونیای سیاسه‌ت ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندی كرد به پارتی
كۆمۆنیستیه‌وه ئه‌و كاته قه‌ده‌غه بوو، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیرده‌كرێت و ماوه‌ی
دوو ساڵ و نیو له زیندانی به‌دناوی دوفتانا زیندان ده‌بێت، له‌وێ توندوتیژی و ده‌ستدرێژی
جه‌سته‌ی ده‌كرێته سه‌ر، بۆیه مانه‌وه‌ی زۆری چاوشێسكۆ له زیندان وایكرد كه
دوای ئازادبوونیشی له‌كاتی قسه‌كردندا ته‌ته‌ڵه‌ی ئه‌كرد. ئه‌وه‌ی له ژیانی چاوشێسكۆ
ئه‌و ماوه‌یه چاوی به گیورگی گیورگیو دیژ ده‌كه‌وێت، ئه‌و سه‌ركرده‌یه چاوشێسكۆی
وه‌كو كوڕی خۆی سه‌یرده‌كرد، له ڕێگه‌ی ئه‌وه چاوشێسكۆ فێری زۆر شت بوو له‌وانه‌ش
چه‌پبوون و به‌ڕێوبردنی وڵات به سیستمی شۆسیالیزم.
چاوشێسكۆ
زۆرتر له زیندان نامه‌یه‌وه ئه‌و كاته‌ی كه سۆڤێت رۆمانیای له ساڵی 1944 داگیركرد
توانی هه‌ڵبێت. به‌هۆی خولیای ده‌سه‌ڵاته‌وه توانی ساڵی 1945 ببێته عه‌مید له
سوپای رۆمانیا، له ساڵی 1965یش بووه سكرتێری جێبه‌جێكاری حیزبی شیوعی، دواتریش
ساڵی 1974 بووه سه‌رۆكی وڵاتی ڕۆمانیا.
ڕۆمانیا له‌سه‌رده‌می
چاوشێسكۆ
نیكۆڵای چاوشێسكۆ كاتێك بوو به سه‌رۆكی وڵاتی ڕۆمانیا به‌هۆی
كاره‌كانی هه‌موو دونیا به سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كه ناوی ده‌برد، ده‌یه‌ویست وه‌كو
ستالین ده‌سه‌ڵات به‌رێوه به‌رێت، ڕاسته‌وخۆ له ژێر كاریگه‌ری سه‌رانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت
بوو، به‌هۆی كرداره شێته‌كانی ڕۆمانی كرده یه‌كێك وڵاته هه‌ژاره‌كانی دونیا و
به تایبه‌تی له ئه‌وروپادا گه‌لی رۆمانی وه‌كو سواڵكه‌ر سه‌یر ده‌كران. له
مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌رده‌كه‌ی به تاریكترین سه‌رده‌م سه‌یر ده‌كرا، وڵاته‌كه‌ی
به چه‌ندین شێوه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی بووه‌وه سه‌ره‌تا لایه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی
تاوه‌كو لایه‌نی سیاسیش.
ئه‌و هه‌موو
هیوایه‌كی به‌خشیه گه‌ل كه هه‌میشه چه‌په‌كان ئه‌و هیوایه به خه‌ڵك ده‌به‌خشن
و دواتر ده‌بێته بڵقی سه‌رئاو. هه‌ژاری له وڵاته‌كه‌ی بنه‌بڕ نه‌كرد، جیاوازی
چینایه‌تی وه‌كو خۆی مایه‌وه، به‌ڵكو زیاتر له جاران هه‌ست به جیاوازی چینایه‌تی
ده‌كرا، چاوشێسكۆ كه‌وته شوێن سیاسه‌تی سه‌كهه‌ڵگووشین، بۆیه گه‌لی ڕۆمانیا به
سه‌ختی ده‌یانتوانی پێداویستیه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، نان وه‌رگرتنی ڕۆژانه‌ش
به یاسا بوو كه ده‌بوو هه‌موو هاوڵاتیه‌ك پابه‌ند بێت پێوه‌ی، تا كار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ڕۆژانه نیو نانیان وه‌رده‌گرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ڕۆمانیا به سامانی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌تایبه‌ت كشتوكاڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، به‌ڵام
گه‌ل هه‌ستی به گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان نه‌ده‌كرد. هه‌موو گه‌ل ئه‌و ئه‌ركه‌یان
كه‌وته سه‌رشان كه ده‌بێته قه‌رزه‌كانی ڕۆمانیا بده‌نه‌وه. ساڵی 1982 چاوشێسكۆ
بڕیاریدا كه هه‌نارده‌ی كشتوكاڵ زیاد بكرێت ئه‌وكاره‌ش خه‌ڵكی ڕۆمانیای ماندووتر
كرد، رۆژ به ڕۆژخه‌ڵكی بێزارتر ده‌بوو.
ئه‌و قه‌رزانه
وایكرد كه چاوشێسكۆ پرۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره بۆ خۆی بكاته‌وه به تایبه‌تی له بوخاریستی
پایته‌خت كه دیارترینیان پرۆژه‌ی" ماڵی گه‌ل" له پێناویدا زۆرترین ماڵی
خه‌ڵكی ڕووخاند، ماڵی گه‌ل له دوای پینتاگۆنه‌وه له جیهاندا به دووه‌مین باڵه‌خانه
داده‌نرێت و یه‌كێكه له باڵه‌خانه گرانبه‌هاكانی جیهان.
ته‌نگژه‌ی
سیاسی
ئه‌و هه‌میشه
دونیای سیاسه‌تی به‌رته‌سك ده‌كرده‌وه، ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ناڵه
بیانیه‌كان، هه‌موو شتێكی بیانی خرابووه ژێر چاودێره‌وه جگه له‌وه‌ش هیچ كه‌ناڵێك
له ڕۆمانیا بوونی نه‌بوو، كه‌ناڵه ڕێگه‌پێدراوه‌كان كه‌ناڵه ناوخۆییه رۆمانیه‌كان
بوو، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش له ژێرچاودێر ده‌زگای ئاسایش بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هه‌ڕه‌شه
بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ده‌توانین
بڵیین ڕۆمانیا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چاوشێسكۆ وڵاتێكی ته‌واو پۆلیسی بوو، ئه‌وه‌ش به
چاودێری ده‌زگای" سیكوریتات" كه به ده‌ست پۆلیس و پۆلیسی نهێنه‌وه
بوو، هێزێكی زۆری سیخوڕی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكردبووه‌وه، بسته خاكێكی ئه‌و وڵاته
نه‌بوو كه‌سانی سیخوڕی تێدا نه‌بێت، هه‌میشه به‌شوێن كه‌سانی ئۆپۆزسیۆن و دژه ده‌سه‌ڵاته‌وه
بوون، خه‌ڵكی نه‌یده‌توانی له ماڵه‌كه‌ی خۆییشدا به ئازادی قسه بكات. ئه‌گه‌ر
كه‌سێكیش نوكته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به دوور و نزیك بگوتایه وه‌كو دوژمنی ده‌سه‌ڵات
ده‌بینرا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
ئه‌و بێده‌نگیه
15 ساڵ گه‌لی گرته‌وه، تاوه‌كو ورده ورده خه‌ڵك ئیدی په‌تی سه‌بری پچڕا، بڵێسه‌ی
شۆڕش له شاری تیمیشوارای خۆرئاوای ڕۆمانیا هه‌ڵگیرسا، دواتر دزه‌ی كرد بۆ پایته‌ختی
بوخاریست بێده‌نگی شكاندن سه‌رجه‌م وڵاتی گرته‌وه.
گووتاری كۆتای
له 17ی
كانوونی یه‌كه‌می 1989 خه‌ڵكی تیمیشوارا ده‌ستیان كرد به پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی،
چاوشێسكۆ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی به‌وه وه‌سفكرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی له‌سه‌ر
رۆمانیایه بۆیه فه‌رمانی كرد به هێزه چه‌كداره‌كان ته‌قه له خۆپیشانده‌ران
بكه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی كوژران، كاتێك گه‌لی رۆمانیا زانیان چاوشێسكۆ به‌رپرس
و فه‌رمانده‌ری ته‌قه‌كردن، سه‌رجه‌م وڵات ئاگری لێ هه‌ستا، خۆپیشاندان له پایته‌خت
ده‌ستی پێكرد، ئیدی ناوی خۆپیشاندان گۆڕا بۆ شۆڕشی ڕۆمانی، چاوشێسكۆ و خێزانه‌كه‌ی
به هیلیكۆپه‌ته‌رتێك هه‌ڵهاتن به‌ڵام هێزه چه‌كداره‌كان خۆی و ژنه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
گولـله‌بارانكردن
هه‌ر له دوای
ده‌ستگیركردنه‌یه‌وه یه‌كسه‌ر دادگای شۆڕ‌شیان بۆ دامه‌زراند و له‌ماوه‌ی كه‌متر
له كاتژمێرێكدا بڕیاری گولـله‌بارانكردنی بۆ ده‌كرا. بۆیه له 25ی كانوونی یه‌كه‌می
1989 به تۆمه‌تی فه‌رمانكردنی ته‌قه‌كردن و كوشتنی خه‌ڵكی، وێرانكردنی ئابوری
وڵات بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرا و به گولـله
كۆتای به ژیانی هێنرا.