09:34 - 25/02/2019
چیرۆكی ته‌ڕه‌زان و هاتنه نێو دونیای ئه‌ده‌به‌وه
هه‌میشه ئه‌ده‌ب ویستوویه‌تی كه‌سانی خه‌یاڵی به ئه‌نقسه‌ت درووست بكه‌ن و ئه‌وها پیشان بدرێن كه له دۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژین هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی وه‌كو" پیاوه گورگه‌كه، باتمان، گریندایهزر" درووست كرا. " مرۆڤی دارستان" یان با بڵیین ته‌ڕه‌زان كه باس له مرۆڤێك ده‌كات له‌ناو باوه‌شی سرووشتدا گه‌وره بووه، له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كاندا په‌یمانی هاوڕێیه‌تی ده‌به‌ستێت، ئه‌و كه‌سێكه دوور له شارستانی هاوشانی"ماوكلی" كه كه‌سانی ئه‌ده‌بی خه‌یاڵین كه نووسه‌ری داهێنه‌ری ئه‌مریكی (ئیدگار ڕایس بۆڕۆس) له ڕۆمانێكدا كه بۆ یه‌كه‌مین جار ساڵی 1912 بڵاویكرده‌وه، تێیدا ده‌یویست چیرۆكی مرۆڤێك به‌رجه‌سته بكات كه له دارستان ئه‌ژی له كاتێكدا كه له سه‌ده‌یه‌كدا ده‌ژیا خه‌ڵكی به لێشاو ڕوویان له شارستانی ده‌كرد، بۆیه هات ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ی خوڵقاند كه چۆن له‌ناو دارستانێكدا به‌ته‌نیا ئه‌ژی، پاشان ئه‌و ڕۆمانه بوو به هه‌وێنی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و یاری ڤیدۆی، باوه‌ڕ ناكرێت تاوه‌كو ئێستا جله‌كانی ته‌ڕه‌زان و هاواره ناوازه‌كه‌ی له‌بیرمان بچێته‌وه.
نووسینه‌وه‌ی تڕۆهات و مسۆگه‌ركردنی داهات
له سه‌ره‌تای ژیانیدا بۆڕۆس به قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕی له دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌كادیمی سه‌ربازی له میشیگان له ساڵی 1895 په‌یوه‌ندی كرد به فرقه‌ی " ئه‌سپسواری 17" كه ئیشی سه‌ره‌كیان ڕاوه‌دوونانی دانشتیوانی ماكان(ئه‌سڵی)هی ناوچه‌كه كه هه‌موویان له هۆزی "ئه‌پاچی" بوون. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك زانرا بۆرییه‌كی دڵی كێشه‌ی هه‌یه، له كاری سه‌ربازی به‌خشرا.
رۆژێكیان له فرۆشگایه‌كدا سه‌یری كۆمه‌ڵێك گۆڤاری وێنه‌داری ئه‌كرد، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یه‌دا به ده‌نگی به‌رز به خاوه‌نی فرۆشگاكه‌ی گوت" ئه‌گه‌ر بێت و نووسه‌ره‌كان له‌سه‌ر نووسینی ئه‌م شته تڕوهاتانه پاره به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا ده‌توانم له‌مانه باشتر بنووسم" بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستا به نووسینی رۆمانی" ته‌ڕه‌زانه مه‌یمون" كه چاپی یه‌كه‌می له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1912 بڵاو كرده‌وه، ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به ده‌ست هێنا، ئه‌وه‌ش وایكرد له بۆڕۆس كه به زنجیره‌یه‌ك 20 به‌شی دیكه‌ی له‌نێوان ساڵانی 1912-1941 بڵاو بكاته‌وه.
مناڵێك له‌نێوان مهیمونهكاندا
سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌ی بۆڕۆس له ساڵی 1908ه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به پێی رۆمانه‌كه ته‌ڕه‌زان له خێزانێكی خانه‌دانه‌كانی "ئینگلیز"ه و هه‌ڵگری ناوی" جۆن كلایتۆن" له كاتی له دایكبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ باوكی و دایكی به كه‌شتیه‌ك گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به‌ڵام كاتێك له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریكا نزیك ده‌بێته‌وه، كه‌شتیوانه‌كان ده‌بێت به شه‌ڕیان و ئاژاوه دروست ده‌بێت بۆیه كه‌شتیه‌كه ناچار ده‌بێت له یه‌كێك له دوورگه نه‌ناسراوه‌كانی ئه‌فریكا له‌نگه‌ر بگرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك له مانه‌وه‌یان له‌و دورگه‌یه، مه‌یمونێكی زه‌به‌لاح له‌جۆری"مانگانی" هێرش ده‌كاته سه‌ر خێزانه‌كه‌یان و دایك و باوكی ده‌كوژێت، پاشان مناڵه‌كه ده‌بات و به‌خێوی ده‌كات ناوی منداڵه‌كه‌ش ده‌نێت" ته‌ڕه‌زان" ئه‌وه‌ش له دوور بڕگه پێكهاتووه " ته‌ڕه" و "زان" كه هه‌ردووكی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه واتای" پێست سپی" دێت، گوایه ئه‌و زمانه زمانی مه‌یمونی مانگانیه. ئه‌وه‌ش جۆرێك مه‌یمونن كه بوونیان نییه و بۆڕۆس خۆی دایهێناوه.
"جه‌ین"ی خۆشه‌ویستی
ته‌ڕه‌زان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌یمونه‌كان گه‌وره ده‌بێت و فێری زمانه‌كه‌ش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان به شه‌ڕدێت، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ باشه‌كان په‌یدا ده‌كات، جگه له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خێله‌كانی ئه‌فریكا تێكه‌ڵ ده‌بێت. بۆڕۆسی نووسه‌ر وایكردووه له ته‌ڕه‌زان كه هێزێكی خه‌یاڵی پێداوه كه ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كاندا سه‌ربكه‌وێت. كاتێك ته‌ڕه‌زان ده‌گاته ته‌مه‌نی گه‌نجی رۆژێكیان له كه‌ناری زه‌ریاكه كۆمه‌ڵێك دۆزهرهو و زانای ئه‌مریكی ده‌بێنێت، له نێوانیاندا كچێك هه‌یه به‌ناوی "جه‌ین" كه ئیشی لێكۆڵینه‌وه‌یه له جیهانی ئاژه‌ڵ، جه‌ین له كاتی گه‌ڕانه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه بۆیه ته‌ڕه‌زان ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت ڕزگاری ده‌كات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه داوای خۆشه‌ویسته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره ده‌سێنێت تاوه‌كو ئه‌وه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن.
جه‌ین هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی كه ته‌ڕه‌زان فێری زمانی ئینگلیزی ده‌كات، له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ له‌نده‌نی ده‌باته‌وه، له‌وێ منداڵێكیان ده‌بێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له ژیانكردنی شارێكی ته‌ماوی، ته‌ڕه‌زان بڕیارده‌دات بگه‌رێته‌وه ناو سرووشت و خۆی له‌و دۆخه‌ی شار ڕزگار ده‌كات.
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دوورگه‌كه ته‌ڕه‌زان ده‌بێته دوژمنی خێڵێك به‌ناوی" كافورۆ"كه خێڵێكی خراپه‌كارن و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ترسێنن، بۆیه ڕۆژێكان ئه‌و خێله "جه‌ین" ده‌ڕفێنن، ئه‌و خێله جۆره دنكه"حه‌پ"ێكیان هه‌یه كه ده‌یخۆن نامرن، بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕان جه‌ین ده‌توانێت ئه‌و دنكهیه به ده‌ست بخات خۆی و ته‌ڕه‌زان ده‌یخۆن ئه‌وانییش بۆ هه‌میشه ده‌ژین. ئه‌م ڕۆمانه كۆتاییه‌كه‌ی به‌وه ده‌بێت كه دوو مرۆڤن به نه‌مری ده‌مێننه‌وه، به پێی رۆمانه‌كه‌ش بێت تاوه‌كو ئێستا ده‌ژین.
پیاوه سپیه‌كه به خه‌یاڵی بۆڕۆس ته‌ڕه‌زان خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی پته‌وه، جه‌سته‌ی پڕه له ماسولكه به جۆرێك له جۆره‌كان له په‌یكه‌ری یۆنانییه كۆنه‌كان ده‌كات، ئه‌و خاوه‌نی قیژه و هاوارێكی تایبه‌ته كه ئاژه‌ڵه‌كان لێی ده‌ترسن، بۆیه له هه‌موو شه‌ڕه‌كانیدا كاتیك سه‌رده‌كه‌وێت ده‌قیژێنێت.
به‌ڵام ئه‌م رۆمانه له لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا به‌وه‌ی كه ئه‌مه له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت سپی پێسته‌كان هه‌میشه به‌سه‌ر ڕه‌ش پێسته‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت. چونكه دژایه‌تیكردنی ئاژه‌ڵ و ڕه‌شپێسته‌كان نیشانده‌ری ئه‌وه‌بوو كه هه‌ژموونی سپی پێسته‌كان باڵا ده‌ستتره.
ته‌ڕه‌زان له ئیسرائیل
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ زۆرێك له نووسه‌ران ده‌یانه‌ویست ته‌ڕه‌زان به شێوه‌یه‌كی دیكه دابڕێژنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ی ته‌ڕه‌زان له ئیسرائیله و دژایه‌تی عه‌ره‌ب ده‌كات و هاوكاری ئه‌و جوله‌كانه ده‌كات كه كۆچ بۆ فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش كاتێك بووه كه فه‌له‌ستین داگیركراوی ئینگلیز بووه. به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئینگلیز زیندانی ده‌كه‌ن. جارێكی دیكه ته‌ڕه‌زان ده‌بینین كه گه‌مارۆیه‌ك تێكده‌شكێنێت و كه سوپای میسر له كه‌نداوی سویس سه‌پاندوویه‌تی، بۆیه زۆرێك له سه‌ربازه‌كانی میسر ده‌كوژێت. له یه‌كێك له‌و چیرۆكانه‌دا ته‌ڕه‌زان رێگری ده‌كات له میسر كه پلانی نازییه‌كان سه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌فریكا و جیهاندا.
بۆیه ئه‌وجا له كۆتایی شه‌سته‌كاندا دژێك بۆ تهڕهزانهكهی ئیسرائیل دانرا، ئه‌مجاره‌یان ته‌ڕه‌زان خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینه و دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌كات. له‌وانه‌ش زنجیره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ته‌ڕه‌زانه كه 20 زنجیره بوو له وڵاتی دیمه‌شقه‌وه ده‌رهێنانی بۆ كرا. ته‌ڕه‌زانه عه‌ره‌به‌كه له نووسینی كه‌مال ئهلریقی بوو كه له هه‌مان كاتدا له ڕادیۆی ده‌نگی دیمه‌شق بێژه‌ربوو. بۆیه ته‌ڕه‌زانه عه‌ره‌بیه‌كه له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا شكستی به ته‌ڕه‌زانه ئیسرائیلیه هێنا.
ته‌ڕه‌زان و كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه
هه‌ر له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ته‌ڕه‌زان چه‌ندین كه‌س باوه‌ڕیان به‌وه هێنا كه به‌ڵێ ته‌ڕه‌زان كه‌سایه‌تیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بووه، ئه‌م ململانێیه ته‌نیا كه‌سه ئاساییه‌كانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی وه‌كو "فلیپ فارمر" هه‌ستا چیرۆكێكی خه‌یاڵی زانستی داڕشت به‌ناوی" ته‌ڕه‌زان زیندووه" ئه‌و له‌وێ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه نه‌یزه‌كێك ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی یۆركشایه‌ر له ساڵی 1795 چه‌ندین كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و دواتر ئه‌وانه مناڵیان بووه، ئه‌و منداڵانه مرۆڤێكی تێكشكێنهه ، بۆیه ته‌ڕه‌زان به‌رهه‌می ئه‌و نهیزهكهیه. به‌ڵام به ڕاستی نه‌یزه‌كێك له هه‌مان ساڵدا كه‌وتبووه خواره‌وه، ڕه‌خنه‌گره‌كان ئه‌مه‌یان به‌لاوه جێی باوه‌ڕ نه‌بوو چونكه ده‌یانزانی ئه‌وه ته‌نیا ته‌كنیكێكی رۆمانووسین بووه.
سینه‌ما
له ساڵی 1999 ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌ڕه‌زان كرابوو گه‌یشته 88 فیلم، یه‌كه‌مین فیلم به به فیلمی بێده‌نگ ده‌ستی پێكرد، ئه‌و فیلمه ساڵی 1918 ده‌رهێنانی بۆ كرا، ڕاسته‌وخۆ له رۆمانه‌كه‌وه وه‌رگیرابوو، له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مركیی سكۆت سیدنی كاری ده‌رهێنانی بۆ كرا، به‌هه‌مان ناوی پێشوو" ته‌ڕه‌زانه مه‌یمون" دوای ئه‌وه‌ش زنجیره درامای " ته‌ڕه‌زان ترس ناناسێت" ده‌رچوو، ئه‌وه‌یان درامایه‌كی كورتی 12 زنجیره‌ی بوو. یه‌كه‌مین زنجیره‌ی ساڵی 1933 له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كه‌نه‌دی ڕۆبه‌رت هیل، بڵاوكرایه‌وه.
یه‌كه‌مین فیلمی ده‌نگداری ته‌ڕه‌زان ساڵی 1932 به ناوی" ته‌ڕه‌زان.. پیاوه مه‌یمونه‌كه" له 12 زنجیره‌دا تاوه‌كو ساڵی 1948 به‌رده‌وام بوو، پاڵه‌وانی ئه‌و زنجیره‌یه" جۆنی فایسمۆڵهر" كه مه‌له‌وانێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی بوو. كه ساڵی 1924 نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكای ده‌كرد له ئۆلۆمپیادی هاوینه‌ی پاریس. ئه‌و ئه‌كته‌ره دواتر چووه بواری كاری ڕیكڵام بۆ وه‌به‌رهێنراوه وه‌رزشیه‌كان ده‌كرد. بۆیه ساڵی 1932 بڕیاریدا ڕۆڵی "ته‌ڕه‌زان.. پیاوه مه‌یمونه‌كه" بگێڕێت.
ساڵی 1999 یه‌كه‌مین فیلم كارتۆنی له‌سه‌ر ته‌ڕه‌زان درووستكرا كه كۆمپانیای "واڵت دیزنی" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، له زۆر ڕووه‌وه له ڕۆمانه كۆنه‌كه ده‌چوو. بۆیه "دیزنی" هه‌وڵی دا ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه پێشوو ئاراسته‌ی ته‌ڕه‌زان ده‌كرا نه‌هێڵێت، هه‌ستا له بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان بكات، دوژمنه‌كانی كرد به پڵنگ و مه‌یمون و ئاژه‌ڵی دڕنده‌ی دیكه. له كاره‌كه‌ی دیزنی ئه‌و ناوچه‌یی ته‌ڕه‌زان تێیدا ده‌ژیا هیچ مرۆڤێكی تێدا نه‌بوو، له كاتێكدا له ڕۆمانه‌كه خێڵه‌كان به‌شێكی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه بوون. ئه‌م كاره نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلاری له ئاستی جیهاندا به ده‌ست هێنا. بۆیه پاشان دیزنی به هاوكاری كۆمپانیاكانی سۆنی و ویۆركۆم یاری ڤیدیۆی تهڕهزانیان دانا. به شێوه‌یه‌كی خێرا له كۆمپتهرهكاندا جێگه‌ی خۆی گرته‌وه.له دواهه‌مین كاری سینه‌مای فیلمی" ته‌ڕه‌زانی ئه‌فسانه" بڵاوبووه‌وه كه ده‌یڤید ییتس كاری ده‌رهێنانی بۆ كردبوو. بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه له رۆمانه‌كه‌ی بۆڕۆسهوه وه‌رگیرابوو. به‌ڵام سیناریستهكه "ئاده‌م كۆزاد و كریگ پروار" زۆر له ڕۆمانه‌كه دووركه‌وتنه‌وه به‌وه‌ی چیرۆكێكی نوێیان داڕشت كه پاشای به‌لجیكا چاوی بڕیبووه ئه‌ڵماس و خشڵی وڵاتی كۆنگۆ، بۆیه یه‌كێك له هاوكارانی ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێك له خێڵه‌كانی كۆنگۆ بگه‌نه ڕێكه‌وتن، سه‌رۆك خێلهكه ڕێكده‌كه‌وێت به‌و مه‌رجه‌ی ته‌ڕه‌زانی بۆ بكوژن چونكه كوڕه تاقانه‌كه‌ی كوشتووه و ئێستا له دارستان نه‌ماوه و ڕایكردووه له له‌نده‌ن ده‌ژی. دوای كوشتنه‌كه‌ش سه‌ری"ته‌ڕه‌زان"ی بۆ بنێرن. بۆیه تاوه‌كو ئێستا ته‌ڕه‌زان له نێوانماندا ده‌ژی.