10:19 - 22/02/2019
"هیچ هێزێك ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌م جۆره كرده‌وانه بوه‌ستێته‌وه"
كرده‌وه‌ی خۆكوژی كرده‌وه‌یه‌كه تاكه كه‌سێك یان
گروپێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به مه‌به‌ستی به ده‌ستهێنانی ئامانجێك له‌و كاره‌شدا
كه‌سانی ئه‌نجامده‌ر رۆحی خۆیان به ئامانجه‌كه ده‌به‌خشن.
به‌لای هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، چیرۆكی(شه‌مشون)
كه له ئینجیل‌دا ناوی هاتووه، به یه‌كه‌مین كرده‌وه‌ی خۆكوژی داده‌نرێت كاتێك
شه‌مشون به هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر ستوونی په‌رستگایه‌كی پاڵ پێوه‌نا و ڕماندی،
ئه‌وه‌ش بووه هۆی كوژرانی چه‌ندین فه‌له‌ستینی و له ئاكامی كرده‌وه‌كه‌ش شه‌مشون-یش
گیانی له ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له شه‌ڕی خاچپه‌رستان كه‌شتیه‌ك كه
ناوی(سواره‌كانی په‌رستگا)ی ناوبوو، خۆی كێشا به كه‌شتیه‌كی موسڵماناندا و له
ئاكامدا 140 سواری مه‌سیحی و زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش له موسڵمانه‌كان كوژران.
له ئیسلامدا مێژووی كرده‌وه‌ی خۆكوژی مێژوویه‌كی
دێریینه‌ی هه‌یه و چه‌ندن "موفتی " پشتگیریان كردووه یه‌كێك له‌وانه شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌ید ته‌نتاوی له
زانكۆی قاهیره جه‌ختی لێكردۆته‌وه كه" ئه‌و پیاوانه‌ی له هێزی به‌رگری فه‌له‌ستینی
خۆیان به دوژمن‌دا بته‌قێننه‌وه ئه‌وانه شه‌هیدن." هه‌روه‌كو یوسف قه‌رزاویش
ده‌ڵێت" ژنانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداری له جهاد بكه‌ن." سه‌رۆكی
پێشووی ئه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ته‌یب پشتگیری
خۆی بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژیش ده‌رده‌بڕێت.
كرده‌وه خۆكوژییه‌كان له سه‌رده‌می ئیسلامدا بۆیه‌كه‌مین
جار له لایه‌ن (به‌رائی كوڕی مالك) له شه‌ڕی یه‌مامه ئه‌نجامدراوه و كاتێك ڕمه‌كه‌ی
هه‌ڵگرت و شه‌ڕی دووژمنی ده‌كرد تاوه‌كو توانی ده‌رگای(حه‌دیقه) بكاته‌وه، هیچ
یه‌كێك له هاوه‌ڵانی ئه‌و كاره‌یان ره‌تنه‌كرده‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی
خۆ خستنه مه‌ترسییه نه‌ك شه‌ڕ. كاتێكیش هیشامی كوڕی عامری ئه‌نساڕی خۆی خسته
نێوان دوو ڕیزی دوژمنه‌وه و شه‌ڕیده‌كرد. هه‌ندێك له خه‌ڵكیش ده‌یانگوت"خۆی
خستۆته مه‌ترسیه‌وه." ، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له عومری كوڕی خه‌تاب و ئه‌بو
هوریره به ئایه‌تێكی قورئانی وه‌ڵامی خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه" ومن الناس من يشري نفسه ابتغاء مرضات الله والله
رؤوف بالعباد."
له‌كاتی جه‌نگی دووهه‌می جیهاندا زیاتر په‌ره‌ی پێدرا و
كاتێك دوو فرۆكه‌وانی ژاپۆنی خۆیان به كه‌شتیگه‌لی
ئه‌مریكیه‌كان ته‌قانده‌وه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش به كرده‌ی(كامیاكازی) ناوزه‌ند
كرا‌و، له ئاكامی كرده‌وه‌كه‌ش زیاتر نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی
كوژران و 34 كه‌شتی ئه‌مریكی نقووم كرا‌و، زیانیش به 368 كه‌شتی گه‌شت.
پاشان شۆڕشگێڕانی پڵنگه‌كانی تامیل له سریلانكا
زۆرجار بۆ به چۆكداهێنانی دووژمنه‌كانیان كرده‌وه‌ی خۆكوژیان به‌كار ده‌هێنا، ئه‌مه
جگه له‌وانه‌ی له فه‌له‌ستین و لوبنان-یش چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژیان له دژی نه‌یاره‌كانیان
ئه‌نجامداوه.دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیده درووستبوو چه‌ندین كرده‌وه‌ی
خۆكوژیان ئه‌نجامدا.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له
عێراق و شام له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی كرده‌وه‌ی خۆكوژی دژی نه‌یاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی چارلی وینته‌ر كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی
ئه‌نجامداوه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له ژێرناوی" جه‌نگی كرده‌وه‌ی خۆكوژی"
له ناوه‌ندی نه‌هێشتنی تیرۆر له لاهای بڵاو كردۆته‌وه. له‌وێ به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه
له نێوان كانوونی دووه‌می 2015 تاوه‌كو تشرینی دووه‌می 2016 چه‌كدارانی داعش 923
كرده‌وه‌ی خۆكوژیان ئه‌نجامداوه.
وینته‌ر ده‌ڵێت" داعش وایكردووه چه‌مكی شه‌هیدبوونی
نزیك دابتاشن تاوه‌كو ئامانجه‌كانیان بپێكێن، وه‌كو ئه‌وه‌ی دوو فرۆكه‌وانه
ژاپۆنیه‌كه له كرده‌وه‌ی كامیازی له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌نجامیاندا.
لێكۆڵینه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كرده‌وه
خۆكوژییه‌كان 70% له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراوه ئه‌نجامده‌درێت سه‌رجه‌م ئه‌و
بنكه سه‌ربازیانه ده‌كاته ئامانج كه له ڕێگه‌ی وشكایه‌وه هێرشیان ده‌كرێته
سه‌ر. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه كرده‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سوری و عێراقین، 20%
خۆكوژه‌كانیش كه‌سانی بیانین، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی تاجیسكتانن، دوای ئه‌وه‌ش
سعودیه و مه‌غریب و تونس.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه له شه‌ڕی ئه‌م
دواییه‌ی موسڵ چه‌كدارانی داعش زۆرترین جار بۆ تێكشاندنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه
كرده‌وه‌ی خۆكوژیان ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عیراق له ساڵی 2015 بڵاویكرده‌وه، له نێوان ساڵانی 2007-2013 زیاتر له
1200 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی له عیراق خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.تاوه‌كو ئێستاش هیچ هێزێك
نه‌یتوانیووه و ناشتوانێت ڕێگری له‌م كرده‌وه قێزه‌ونه بكات.