05:41 - 19/02/2019
چیرۆكی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتن و زینده به‌چاڵكردنی 20 هه‌زار ژن له چین
دوای روداوی پردی ماركۆ پۆلۆ لەمانگی تەموزی ساڵی 1937 جه‌نگی دووەمی چین و ژاپۆن دەستی پێكرد و هەشت ساڵ بەردەوام بوو، زیانه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ش چه‌ندین ملیۆن كه‌س بوو.
لەمیانی ئەو جه‌نگه خوێناویەدا هێزە سەربازیەكانی ژاپۆن چەندین تاوانیان دژی چینیەكان ئەنجامدا و دیارترینیان لە شاری نانجینگ بووە لەساڵی 1937، هاوكات لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی شاری شەنگەهای لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1937، ژاپۆنیەكان چاویان بڕیە نانجینگ كە بەخێرایی بووە نێچیرێكی ئاسان بۆ سه‌ربازه‌كانیان.
لەو كاتەدا فەرماندەی كومینتانگ چانگ كه لە پارتی نەتەوەیی چین بوو ترسی ئەوەی بۆ دروست بوو كە تێكشانی هێزەكانیان لە نانجینگ زیانێكی زۆری گیانی و چەك و تەقەمەنی لێدەكەوێتەوە، بۆیە داوای لەهێزە فەرمیەكان كرد پاشەكشە لەشارەكە بكەن، و تەنها خۆبەخشەكان بمێننەوە بۆ پارێزگاركردن لەو شارە.
لەگەڵ ئەوەشدا چانگ كای شیك فەرمانی بۆ دانیشتوانی شاری نانجینگ دەركرد كە ژمارەیان 500 هەزار كەس بوو بەرگری بكەن و رووبەڕووی ژاپۆنیەكان بوەستن.
كوشتارگە و ناوچەی ئارام
لەو كاتەدا ژمارەیەك لە خاوەنكارە رۆژئاواییەكان لەنانجینگ ناوچەیەكی ئارامیان دروستكرد، ئه‌وه‌ش وەك هەوڵێك بۆ داڵدەدانی هاوڵاتیانی مەدەنی بەمەبەستی پاراستنیان لەمەترسی سوپای ژاپۆن كە پێشتر ناوبانگی خوێنرێژیان بڵاوببۆوە، ژاپۆنیەكان هاتن و دانیشتوانی نانجینگ چیرۆكی كوشتارگەكانیان لە شەنگەهای لەچەند هەفتەی رابردوو بیستبوو بۆیە بەرەو ناوچەی ئارام هەڵهاتن بۆئەوەی لەوێ پارێزراو بن.
رۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1937 هێزەسەربازیەكانی حكومەتی چین شاری نانجینگیان جێهێشت، دوو هەفتە دواتر سوپای ژاپۆنی بەفەرماندەیی ئیوانی ماتسوی شارەكەیان كۆنترۆڵكرد، ئەو فەرماندەیەی سوپای ژاپۆن فەرمانی بۆ سوپاكەی دەركرد كە شارەكە وێران بكەن بۆ ئەوەی فشار لەسەر دەسەڵاتدارانی چین دروست بكەن و ناچاری بكەن كە خۆیان رادەست بكەن.
لەسەرەتای هاتنەناوەوەی سوپای ژاپۆنی دانیشتوانی نانجینگیان كۆكردەوە و گولەبارانیان كردن به‌هه‌زاران جه‌سته خرانه ناو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌وه و تیایدا شاردرانه‌وه ، لەگەڵ ئەوەشدا سەربازانی ژاپۆنی دوو دڵ نەبوون لە رێگاكانی تری كوشتن وەك سوتاندن و كوشتن بە چەقۆ لەبری بەكارهێنانی گولە.
ئه‌م پڕۆسه تۆقێنه‌ره‌ی سه‌ربازه‌كانی ژاپۆن هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی چینیان ، كه ئه‌وه‌ش بەبڕیاری جەنەراڵ ماتسوی منداڵ و ئافرەت و پیرەكانیش لەسێدارە دەدران.
زیندە بەچاڵكردن
دڕه‌نده‌یی سه‌ربازانی ژاپۆن به گولهبارانكردن و گۆڕی به كۆمه‌ڵه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌شێك له سه‌ربازانی ژاپۆن پێیان وابوو پڕۆسه‌ی گولهبارانكردن و گۆڕی به كۆمه‌ڵ كاتكوشتنه و بیرۆكه‌ی زینده به‌چاڵكردنیان په‌یڕه‌و كرد.
ئه‌وانه‌ی زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌وه ژنانی نانجینگی چینی بوو كه له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی ژاپۆنه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرایه سه‌ر و دوای ئه‌و كاره‌ش گوله‌بارانیان ده‌كرد و وه‌ك سوكایهتییهكیش ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ده‌شێواندن و گاڵته‌یان به ته‌رمه‌كانیان ده‌كرد.
لەگەڵ ئەوەی كە سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ساڵی 1938 كۆتایی پرۆسەسەربازیەكان و گەرانەوەی ئارامیان بۆ ناوچەكە راگەیاند بەڵام ژاپۆنیەكان بەردەوام بوون لە رەفتارەكانیان بەرامبەر دانیشتوانی نانجینگ هەتا سەرەتای مانگی شوبات، و پرۆسەی لەناوبردنی چینیەكان چەند بەشێكی ناوچەی ئارامیشی گرتەوە.
لەمیانی ئەو پرۆسە سەربازیانەدا 300 هەزار كەس لە دانیشتوانی نانجینگ كوژران و 20 تا 80 هەزار ئافرەتیش رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی بوونەوە، لەگەڵ كۆتایی جەنگی جیهانی دووەم جەنەراڵی سوپای ژاپۆنی ئیوانی ماتسوی لەبەردەم دادگای سەربازی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی دوور ئامادەبوو، و بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەركراو رۆژی 23ی كانونی یەكەمی ساڵی 1948 سزاكە جێبەجێكرا.