02:29 - 17/02/2019
"مورته‌به‌ی چه‌په‌كان له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كاندا"
هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیه‌ت لە مانگی ئه‌یلولی
1991 و دابەش بوونی ئەو وڵاتە بۆ 15 وڵاتی سەربەخۆ، تەنها بەواتایی هەڵوەشاندنەوەی
سنوری وڵاتیكی دیاریكراو نییه، یان بەمانای شكستی سیاسەت و لەبەریەك هەڵوەشانی
ئابووری وڵاتێكی دیاریكراو وێنا ناكرێت، بەڵكو شكستی ئەو وڵاتە زلهێز و پانوبەرینەی
سۆڤیه‌ت، واتە هەڵوەشاندنەوەی ئەزمونێكی ئێجگار گەورەی كۆمەڵایەتی كە لە دوای شۆڕشی
ئۆكتۆبەری 1917 ەوە هاتبووە ئاراوە، لەدوای ئەو رووداوە ئەوەندەی بەداوداچوون بۆ چۆنییه‌تی
و هۆكارو دەرئەنجامەكانی كراوە ئەوەندە بۆ هیچ ولاتێكی دیكە نەكراوە، دیارە ئەوەش
لە بەر ئەوەیە كە لە دوای شۆڕشی 1917 ەوە لە چەندین وڵاتی دونیادا شورەوی وەك
سومبوڵ وەرگیراوەو پشت بەست بە ئەزموونی ئەوان شۆڕش و سەندیكاو رێكخراو
دروستكراون، ئەڵبەتە ئەمە بەو واتایەدێت كاریگەری ئەو وڵاتە لە كاتوساتی خۆیدا جێگەی
بایەخی هەمووان بووە، هەربۆیە كاتێكیش شكست دێنێت كارگەرییەكەی بەرهەموان دەكەوێت،
شوناسی زۆرینەی ئەو وڵاتانە راستەخۆ پەیوەند بووە بە ئەزموونی سۆڤیه‌ت و سەركەوتن
و شكستیان یەك چارەنووسی هەبووە.
سەركەوتن و گەشەسەندنی شۆڕشی 1917ی روسیا وەك گەشەكردنی
منداڵێكی تازە پێگرتوو بەخێرایی گەشەی دەكرد، لەو ساڵەوە تا ئێستا بزوتنەوەو رێكخراوە
كۆمۆنستیەكان لەو پەڕی دونیاوە تا ئێستاش هێشتا بەو ئومێدەوە دەژین و چاویان لەو كۆمەڵگەیەیە
كە لەنێو دێڕی كتێب و مانیفێستەكەیاندا هەیە، بەڵام ئەم خەونە بەدرێژایی تەمەنی یەكێتی
سۆڤیەت نەهاتە دی.
دوای ئەوەی لە ساڵی 1989 لە لایەن گۆرباچیڤەوە
كۆتایی بەو تەلیسمە هێنرا، ئیدی شەپۆلێكی گەورەو فراوانی بەهێز وەڕێخرا لەدژی بیروباوەڕی
كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم، هەندێك لە شارەزایانی ئەو بوارە باس لەوەدەكەن بەكۆتایی
هاتنی بلۆكی سۆسیالیزم و سەركەوتنی بلۆكی سەرمایەداری جەنگ و كوشتار و هەژاری و كێشە
ئابووریەكان روویان لەگەلانی دونیا كرد، ئەڵبەتە ئەمە بەو مانایە نایەت تائەو بلۆكە
لە گەشەدابوو شەڕو كێشەو تەنگەژەی ئابووری لەئارادا نەبووبێت، بەڵكو بەو مانایە دێت
كە بلۆكی سەرمایەداری گۆڕەپانەكەی بۆ یەكلایی بوویەوە بە ئارەزووی خۆی ئەسپی تاودا.
خۆ ئەگەر بەوردی سەرنج لە نوسین و ئەدەبیاتی سۆسیالیزم
بدەین دەبینین جۆرێك لە دیموكراسیەت و راوێژ‌و پێكەوەكاركردن و ئەنجوومەنكاری و سەندیكایی
بە ئاشكرا لە نوسینەكانی لینین و هاوڕێكانیدا دەردەكەوێت، نەك پشت بە تاك حیزبی
تاك بیروباوەڕو تاك رەوەندی لە ئارا بێـت، توێژەران پێیان وایە پێدەچێت ئەمە دەرهچەیەك
بووبێت بۆ ئەوەی سۆسیالیزم بۆشاییەكی دابێت بە دەستەوەو لەناو خۆیدا تۆوی مەرگی حەتمی
هەلگرتبێت، بەو مانایەی ئەوانە بەنەمانی كاركردنی دیموكراسیانەن.
یەكێكی تر لەو كێشانەی رووبەڕووی سۆڤیه‌ت بوویەوە
لەناوخۆی وڵات‌دا هێشتا ئەو بیروباوەڕەی سۆسیالیزم داوای دەكرد بەرجەستە نەبووبوو لە
رێگەی دروستكردنی سەندیكاو رێكخراوە كرێكاری و جوتیاریەكانەوە رووی لەوڵاتانی دیكەی
ئەوروپی كردووە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە چەندین وڵاتی پێشكەوتووی ئەوروپیدا سیستەمی
سۆسیالیزمی بەرجەستە ببێت لەكاتێكدا لەناوخۆی سۆڤیه‌تدا هێشتا بەتەواوەتی ئەو بیروباوەڕە
جێگەی خۆی نەكردبوویەوە، لەلایەكی دیكەوە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە 1918 -1921
بووە هۆی ئەوەی كە گومانێكی گەورە دروست ببێت لەسەر بیروباوەڕی سۆسالیزم كە بتوانێت
جیهانێكی ئاسوودەو ئارام بۆ خەڵكی فەراهەم بهێنێت، ئەم جەنگە بۆ حكومەت دەرفەتێكی
باش بوو كە كۆمەڵگە چەكدار بكات و لەبری ئەوەی لایەك بەلای ژیان و گوزەرانی كرێكار‌و
جوتیارانەوە بكاتەوە، چەكی دایە دەستیان و بەری دانە گیانی یەكتری.
لەسەردەمی لینین دا تاڕادەیەك ئازادی و دەربڕینی
بیروباوەڕ بوونی هەبوو، بەڵام كاتێك ستالین دێتە سەر فەرمانڕەوایی ئیتر كوشتن و بڕین
ستەمكاری دەست پێدەكات، لەكۆتا مانگەكانی دەسەڵاتی لینین‌دا دەیویست هەندێك چاكسازی
ئەنجام بدات بەڵام نەیتوانی ئەنجامیان بدات. دوای ئەوەی شرۆڤەی دۆخەكە كرا دەبوو رێگە
بكرێتەوە بۆ بازاڕی ئازاد‌و گەشەكردنی ئابووری لەسەر بنەما سەرمایەداریەكەی و لەم رێگەیەشەوە توانرا تاڕادەیەكی باش بازاڕ
ببوژێتەوە كە ناونرابوو (سیاسەتی نوێی ئابووری).
لێرەدا بەلشەفیكەكان پاساویان بۆ ئەو دۆخە دەهێنایەوەو
دەیانگوت دۆخێكی كاتییەو كۆتایی دێت و دەچینەوە سەر ریتمی سۆسیالیزمی.
دوای ئەوەی لینین لە ساڵی 1924 دەمرێت بۆچونی زۆر
بۆ چارەسەری دۆخەكە هاتە ئاراوە، هەموویان داكۆكییان لە سەر رێكخستنەوەی ماڵی خۆیان
دەكرد، بەڵام كێشەی سەرەكی ئەوەبوو سۆسیالیزمی ئەوروپی پشتی بە كودەتا(ئینقلاب)دەبەست
و بە هێواشیش شێوازی كودەتا بەسەر دەچوو.
لە نێوان 1925-1928 دوو بۆچوون بەتەواوی بەرجەستە
ببوون كە هەردوكیان پاڵپشتی كودەتایان دەكرد، ساڵی 1928 جۆزێف ستالین توانی سەركەوتن
بەسەر ئەوانی تردا بەدەست بهێنێت و بەرنامەی ئابووری پێنج ساڵەی بخاتە بەردەست و دەست
بكات بە جێبەجێكردنی و ئەو كودەتایەش ناونرا (كودەتای ستالینی باڵا) پشتی بە رێكخستنەكانی
حیزب و سوپای سوور دەبەست بۆ ئەوەی وڵات بەخێرایی بەرەوە پیشەسازیی ببات.
لە هەنگاوی یەكەمدا پرۆژەكانی پیشەسازی كەلەسەر
زەوی جوتیارەكان و بەرەنج و ماندوو بوونی كرێكارەكان ئەنجام دەدرا، بووە مایەی ناڕەزایەت
خەڵكێكی زۆر، هەرچەندە گوندنشین و جوتیارەكان زیانی زۆریان بەركەوت بەڵام دواجار بۆ
دەوڵەت وەڵامدەرەوەیەكی باش بوو، كۆنگرەی 17ی حیزب لە ساڵی 1934 بە (كۆنگرەی سەركەوتووان)
ناوبانگی دەركردبوو پاڵپشتی گەورەی ئابووری بوو، تا كۆتایی هاتنی یەكێـتی سۆڤیه‌ت
لەسەری دەڕۆشتن بووە هۆی ئەوەی لەماوەی شەش ساڵدا 1930 وڵاتی لە كشتوكاڵیەوە گۆڕی بۆ وڵاتێكی پیشەسازیی، بەڵام دەبێت باوەڕمان
بەوە هەبێت لە رووی مادییەوە زۆر لەسەر حكومەت كەوت سەدان هەزار كرێكار و جوتیار
رووبەڕوی ژیانی ناخۆش و نالەبار بوونەوەو ژیانی كوللە مەرگییان دەگوزەراند، لەهەمان
كاتدا حیزب و سوپا كەتبوونە گیانی خەڵك و بە بیانووی جۆراوجۆر هەزاران خەڵكی دەستەبژێری
حیزبی و كۆمەڵایەت و سیاسی لەنێو بران و ئەوەش بووە هۆی ناوزڕاندنی ستالین و دۆستەكانی
وەك پیاوی پۆڵاین و نەیارەكانیشی وەك وەحشی و خوێن‌ڕێژ باسیان لێوە دەكرد.
دواجار دەرئەنجامی ئەم كارەی دەوڵەت سەری لەوەوە
دەرچوو كە خاوەندارێتی تایبەتی گۆڕا بۆ خاوەندارێتی گشتی (لە راستیدا بۆ حیزب
بوو)، لەبەر ئەوەی دەوڵەت توانایەكی بەهێزتری هەبوو لە تاكەكەس، تا دەهات ئابووری
تاكەكەس بەرەو لەناوچوون دەچوو، ئەمەش پێچەوانەی ئەو دروشمانە بوو كە وەكو بیروباوەڕی
سۆسیالیزمی خەباتی لە پێناودا دەكراو خەڵكە رەش و رووتەكەی قەناعەت پێدەكرا، پیشەسازی
بوونی سۆڤیه‌ت بووە هۆی ئەوەی لە سۆسیالیزمیەوە بەرەو فاشیزم بڕوات و هەر ئەوەش ببێتە
هۆكاری زلهێزی و بچێتە ریزی گەورە ئابوریەكانی دونیاوە بەشێوەیەك بتوانێت كێ بەركێ
بكات لە جەنگی جیهانی دووەمدا، لەگەڵ ئەمەشدا سۆڤیه‌ت لە هەناوی خۆیدا هەڵگری ئاریشەگەلێكی
گەورە بوون كە سەری لە هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤیه‌تەوە دەرچوو.
ئێمە هەوڵ دەدەین چەندێك دەرفەتمان هەبێت هۆكارەكانی
ئەو هەڵوەشانەوەیە بخەینە بەرباس. رژێمی سۆسیالیزمی سۆڤیه‌تی سێ رەهەندی گەورەی پێشكەوتنی
كۆمەڵگە (ئابووری، رۆشنبیری، و سیاسەت)ی لەلایەن حیزبەوە كۆنترۆڵ كردبوو، حیزب لەو
سێ رەهەندەدا قسەی یەكەم و كۆتایی دەكرد، خەڵكی سۆڤیه‌ت لەگەڵ حكومەتێك رووبەڕوو
بوون كە حیزب سەرپەرشتی هەموو كایەكانی ژیانی دەكردن، خەڵك خۆیان بە هاوبەشی حكومەتەكەیان
نەدەزانی، لەسەرەتاوە لەنێو رێكخراوەكان و سەندیكاكاندا بە ڕواڵەت بنەماكانی دیموكراسیەت
پەیڕەو دەكرا، بەڵام لە راستیدا بڕیاری سه‌ره‌تا و كۆتا لەلای بەرپرسە حیزبیەكان
بوو، لە سیستەمی سۆسیالیزكی حیزبی‌دا ئەوانەی
خەریكی كاربوون (ویژدان- دلسۆزی) پێویستیان نەبوو بۆ كارەكەیان لەبەر ئەوەی پێكەوە
كاریان بۆ حكومەتێك دەكرد كە حیزبێك دەیبرد بەڕێوە، هەر لەبەر ئەوە بوو ئابووری ئەو
وڵاتە وەك پێویست گەشەی نەكرد، كرێكار‌و جوتیارو بەڕێوەبەرەكان كاریان بۆ ئەوە نەدەكرد
پیشەو كوالیتی و رێژەكەیان بەرەو پێشەوە ببەن بەڵكو كێشەیان تەواو بوونی كاتی ئیش
كردن و رازی كردنی چاودێرەكان بوو، بۆیە كێشە ئابوریەكان لە ژێر سایەی ئەو جۆرە
حومكڕانییهدا ئەوەندەش نەبوو بتوانن خۆ ژیەنی پێبكرێت..
یەكێكی تر لە خاڵە لاوازەكانی ئەو جۆرە حكومەتدارییە
سستی ولاوازی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و حكومەت بوو، بۆشایی گەورە لە نێوان حكومەت
و خەڵكدا هەبوو، خەڵك وەك بێگانە سەیری حكومەتیان دەكردو حكومەتیش ئەوەندەی لە بیری
سەركەوتنی پرۆژەكانی خۆیدا بوو ئەوەندی بیری لای هاوڵاتیەكانی خۆی نەبوو، هەربۆیە
بە كورتی دەكرێت بگوترێت حكومەتەكە بەتەواوی ببووە حكومەتێكی حیزبی.
جگە لەوەی لە ڕووی پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەكانی
سۆڤیەت كێشەی گەوەری هەبوو بەتایبەتی لە دوای پەلاماردانی ئەفغانستان لە ساڵی 1979
و تێكشكانی هێزە سەربازیەكانی لە لایەن چەكدارەكانی ناوخۆ و بیانییه‌كان (ئەڵبەت بە
پشتیوانی ئەمەریكیەكان) و ئەو وڵاتانەی كە خوازیاری شكستی بلۆكی خۆرهەڵاتی بوون.
ئەمانە بەشێك بوون لە كێشە رواڵەتی و ناوخۆییەكانی
ئەو دەوڵەتە گەورەیە، تا گۆرباچیڤ لە ساڵی 1986 هاتە سەر كورسی دەسەڵات و (پرۆستۆریكا)ی
بە مەبەستی چاكسازیی هەمە لایەنەو گشتگیرراگەیاند، تا دوا جار پرۆژەكە سەری لە بەریەك هەڵوەشاندنەوەی
یەكێتی سۆڤیەتەوە دەرچوو.
ئەوانەی لە دژی پرۆژەكەی میخائیل گۆرباچیڤ بوون
خوازیاری مانەوەی یەكێتی سۆڤیەت بوون، هەستان بە ئەنجامدانی كودەتایەك و دەستیان
گرت بەسەر سەرۆكایەتیدا و بۆ ماوەی سێ رۆژ گۆرباچیڤیان لە ماڵەكەی خۆیدا هێشتەوەو
هەموو جۆرە پەیوەندییەكیان لێ دابڕیی، دوای ئەو رۆژانە گۆرباچیڤ رایگەیاند ئەو دەستی
لەكار كێشاوەتەوەو سەرۆكایەتی رادەستی بۆریس یەڵتسن كردووە، رۆژی 25/10/1991 بە فەرمی
دەستی لەكار كێشایەوە. رۆژی دواتر پەرلەمان بە فەرمی یەكێتی سۆڤیه‌تی هەڵوەشاندەوە.
ئەگەرچی هاتنی بۆریس یەلتیسین بۆ سەرۆكایەتی ئەو
وڵاتە جێگەی خۆشبینی بوو بۆ خەڵك بەڵام لە راستیدا شتێكی ئەو تۆ جیاوازی دروست نەكرد،
چاكسازیەكانی بۆریس كۆمەڵێكی زۆری تووشی زیانی گەورەكرد بەتایبەتی ئەوانەی كە لە
خولی پێشوودا سوودمەندبوون، روسیا روو بەڕووی كێشەی دارایی گەورە بوویەوە بە جۆرێك
بوو پێشینەی نەبوو، هەرچۆنێك بێت بە هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیه‌ت ئەم وڵاتانە سەربەخۆیی
خۆیان راگەیاندو هەریەكەیان بوونە خاوەنی دەوڵەت و سنووری سەربەخۆی خۆیان، ئەوانیش
بریتی بوون لە (ئەرمەنستان، كۆماری ئازەربایجان، بیلارووس، ئیستوانیا، گورجستان،
كازاخستان، قرقیزستان، لتوانیا، مۆڵداڤی، روسیا، تاجیكستان، توركەمەنستان، ئۆكرانیا،
ئۆزبەكستان).
عێراق
كرژی و
لاوازی لە پاش تەشەنەکردن و بەهێزی ئه‌و ڕسته‌یه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره گوزارشته
له پێشكه‌وتنی دۆخی هێزی چه‌په‌كان له‌ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا.
هه‌ر له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنی عێراقی نوێوه له ساڵی 1921ه‌وه چه‌په‌كان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕاوه. هه‌روه‌ها چه‌په‌كان
له ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌ل كه ساڵی 1948 ڕوویدا به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆیان
هه‌بوو، نه‌ك ده‌یان بگره سه‌دان كه‌سیشیان له‌و پێناوه‌دا مردن. ئه‌وه‌ش بووه
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌په‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بووه
خه‌ڵك كۆبكه‌نه‌وه و خۆپیشاندان له دژی سیاسه‌تی ئینگلیز و پاشكۆكانی ئه‌نجام
بده‌ن.
له ساڵی بیسته‌كانی
سه‌ده‌ی بیسته‌م بیری ماركس له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر كه زۆر له ژێر كاریگه‌ری
بیروباوه‌ڕی ماركس و شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر بوون، هاته عێراقه‌وه. چه‌ندین په‌رتووكی
ماركسیان له سوریا و وڵاتانی دیكه‌وه هێنایه عێراقه‌وه. چه‌ند كه‌سێك كه له
په‌نجه‌ی ده‌ست تێنهدهپهڕێن ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی
ماركس به‌ڵام له ترسی ئاشكرابوونیان ئه‌م كاره‌یان به شاراوه‌یی ئه‌نجام ده‌دا.
دوای ماوه‌یه‌ك
به ئاشكرا گۆڤارێكیان به‌ناوی(سه‌حیفه) ده‌كرد، كه مانگی دوو جار ده‌رده‌چوو. یه‌كه‌مین
چاپی ئه‌و گۆڤاره له 28ی ئه‌یلولی 1924 ده‌رچو. له‌و ژماره‌یه‌دا چاره‌سه‌ری دۆخی
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فكرییان كرد. به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بیروباوه‌ڕی
ماركسه‌وه نزیكبوو، ده‌سه‌ڵاتداران گۆڤاره‌كه‌یان داخست.
له ساڵی
1927 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی له به‌سڕه دامه‌زرا و دواتریش شانه‌یه‌كی دیكه‌یان
له ناسڕیه كره‌وه و یه‌كه‌مین دروشمیان بڵاوكرده‌وه ئه‌ویش دروشمی(ئه‌ی كرێكار
و جوتیارانی وڵاتانی عه‌ره‌ب یه‌ك بگرن) ساڵی 1932 پێگه‌ی حزبی شیوعی عێراقی له
ناسڕیه كرایه‌وه.
له ساڵی
1934 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندی له به‌غدا بۆ سه‌رجه‌م شیوعیه‌كانی عێراق
ده‌ستی پێكرد. له‌وێ سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كان یه‌كیانگرت و كردیان به یه‌ك ڕێكخراو
ئه‌ویش به ناوی( لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری و وه‌به‌رهێنان) دواتریش
ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕی بۆ حیزبی شیوعی عێراقی، له‌وێوه لیژنه‌ی ناوه‌ندی بڕیارێكی ده‌كرد
كه ساڵ 1935 بوو كه حیزبی شیوعی عێراقی ناوه‌كه‌ی جێگركرا.
شكست و هێز
چه‌په‌كان ڕۆڵێكی
گه‌وره‌یان هه‌بوو له پاڵپشتیكردنی شۆڕشی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه ساڵی 1958 ڕوویدا.
له ساڵی 1959 چه‌په‌كان بوونه خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه ژماره‌یان زیاتر
له یه‌ك ملیۆن ئه‌ندام بوو، ئه‌وه‌ش ترسی خسته دڵی عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه به
تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك هه‌وڵیاندا كوده‌تای سه‌ربازی بكه‌ن به‌سه‌ر
قاسمدا، له هه‌مانكاتدا چه‌په‌كان هه‌ستان به ئه‌نجامدانی قه‌تڵوعامه به‌ناوبانگه‌كانی
كه‌ركوك و موسڵ. ئه‌مه‌ش وایكرد به‌رده‌وام ئه‌و ترسه له دڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق
عه‌بدولكه‌ریم قاسم چه‌كه‌ره بكات، بۆیه ده‌ستی كرد به كوشتن‌یان و ژماره‌یه‌كی
زۆریشیان فڕێدایه زیندانه‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم
قاسم له كوده‌تای به‌عسیه‌كانی ساڵی 1963 شكستی هێنا. دوای ئه‌و كوده‌تایه ژماره‌ی
چه‌په‌كان له چاو ساڵی 1959 كه‌متر بوونه‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌وان بوون به ئامانجی
به‌عسیه‌كان، چونكه چه‌په‌كان له‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌ژمار ده‌كران، به
ئه‌نجامدانی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی كه له موسڵ و كه‌ركوك خوڵقاندیان زه‌برێكی
كوشنده به‌ر چه‌په‌كان كه‌وت، له ساڵی 1963 حیزبی به‌عس به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو
نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئه‌ندامی شیوعیان كوشت.
شاعیری به‌ناوبانگی
عێراقی به‌در شاكر سیاب كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه باڵاكانی چه‌په‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، به‌هۆی كاره قێزه‌ونه‌كانی هاوڕێكانی ده‌ستبه‌رداری شیوعیه‌كان بوو و
دواتر له زنجیره وتارێكدا به‌ناوی(من شیوعی بووم) سه‌باره‌ت به كوشتارگه‌ی كه‌ركوك
و موسڵ كه چه‌په‌كانی عێراق ئه‌نجامیان داوه ده‌ڵێت" له كه‌ركوك ژنێكیان
كوشت، منداڵه‌كه‌ی له‌ناو بێشكه‌دا بوو، ده‌ستی منداڵه‌كه‌یان بڕییه‌وه و مه‌مكی
داكیشیان بڕێ. ئه‌وجا هه‌ستان مه‌مكی ژنه‌كه‌یان بڕی و خستیانه ده‌می منداڵه‌كه‌وه.
به هه‌مان شێوه له موسڵیش ژنێكیان كوشت و هاوشێوه‌ی مه‌سیح بزمار ڕێژیان كرد."
له حوزه‌یرانی
ساڵی 1973 حیزبی شیوعی خۆی خسته سه‌ر به‌ره‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی پێشڕه‌و ئه‌و
كاره‌شیان شان به شانی حیزبی به‌عس كرد. به‌ڵام هه‌رزوو چه‌په‌كان شكستیان هێنا،
چونكه حیزبی به‌عس مه‌یلیان له‌وه‌دا نه‌بوو له به‌ڕێوبردنی وڵات‌دا هاوبه‌شیان
هه‌بێت، زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ره‌و تاكگه‌رایی ده‌برد. بۆیه له ساڵی 1979 حیزبی
شیوعی له عێراق بوو به هێزێكی قه‌ده‌غه‌كراو.
ڕزگاركردنی
عێراق
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی حیزب دژی ئه‌وه بوو ئه‌مریكا وڵاتی عێراق داگیربكات، به‌ڵام دواتر له پرۆسه‌ی
سیاسی عێراقدا به‌شداریان كرد ، ئه‌و كاته سكرتێری حیزبی شیوعی حه‌مید مه‌جید موسی
بوو دواتر بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم له عێراق و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا
به‌ناوی( یه‌كێتی گه‌ل) به‌شداربوو، له هه‌ڵبژاردنی دووه‌میدا له‌گه‌ڵ لیستی عێراقی
نیشتیمانی به‌شداریكرد.
مونته‌زر
ناسڕ، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڵێت" له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی عێراقی نوێ‌دا
چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتووبوون له دامه‌زراندنی حیزبێكی سیاسی و ڕۆشنبیری، توانیان ده‌ست
بگرن به‌سه‌ر هه‌ژموونی سومبوڵهكانی رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، سودیان له‌و
دروشمانه وه‌رده‌گرت كه زه‌حمه‌تكێش و جوتیاران دژی خاوه‌ن زه‌وی و خاوه‌ن پاره‌كه‌یان
ده‌یانگوته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه له ده‌یه‌كانی
پێشوودا وایكرد گۆڕانكاری له سیاسیه‌تیان بێته ئاراوه.
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی چه‌په‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب گرتووه، كونستانتین سیمۆنۆڤ كه شاعیرێكی
چه‌پ بووه چه‌ندین جار خه‌ڵاتی ستالینی وه‌رگرتووه و چونكه ساڵی 1948 دیوانێكی
نووسیووه به‌ناوی" دۆستان و دوژمنان" سیمۆنۆڤ سه‌باره‌ت به شیعر ده‌ڵێت"
شتێك نییه به ئه‌ده‌ب ناوببرێت جگه له ئه‌ده‌بی حیزبی. هه‌ر ئه‌ده‌بێك كه سیمای
حیزبی نه‌بوو ئه‌وا له ناوه‌ڕۆكدا بۆرژوازییه."
چه‌په‌كان
ده‌یانه‌ویست گوته ناوداره‌كه‌ی ماركس به‌كاربهێنن" مرۆڤ به نرخترین سه‌رمایه‌یه
له جیهاندا" به‌ڵام به كرده‌وه‌كانیان سه‌لماندیان كه نه‌یاری مرۆڤن. به‌ڵكو
ئه‌وان به ته‌واوی مرۆڤ ده‌هاڕن. رۆحی ده‌هاڕن و له هه‌موو مافێكی ده‌ربڕێنی سۆز
و بیری دایده‌ماڵن. ئه‌وان كاتێك ده‌یانگوت كۆتای مرۆڤ فانییه و زیندوو بوونه‌وه‌ی
نییه، قسه‌كردن له‌سه‌ر رۆح و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ قسه‌یه‌كی بۆرژوازیانه‌ی پڕوپووچه.
به‌هۆی ئه‌و
بیرانه‌وه و نه‌گونجانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا
له ڕووی ئاین و بیروباوه‌ڕه‌وه، زۆرجاریش ده‌چوونه چوارچێوه‌ی سوكایه‌تیكردن به
پیرۆزیه‌كانی به‌رامبه‌ریان وای لێهات پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ری بكه‌ن. چه‌په‌كان كه‌وتنه
ململانێ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاواز یه‌كێك له‌وانه ئیسلامی سیاسی بوو، به‌ده‌ر
له‌مانه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌كان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ ئه‌و پاشه‌كشه
چونكه چه‌په‌كان باوه‌ڕیان وایه خاك و نیشتیمان هیچ نیه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ری
ده‌ژین ئه‌وه‌ی گرنگه مرۆڤه، ئه‌م كاره‌ش لای كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی وه‌كو عێراق
قهبوڵكراو نه‌بوو.
چه‌پ و پاڵپشتی
سهركووتكهر
ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره حیزبی به‌عس توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی وڵات، هیچ حیزبێكی
دیكه‌ی پێ قه‌بوڵ نه‌بوو. حیزبی به‌عس هه‌موو ئه‌وانه‌ی گۆشهگیركردبوو، به‌و پێیه‌ی
شیوعیه‌كان خۆی به نوێنه‌ری چه‌په‌كانی عێراق داده‌نا ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ده‌یه،
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس ژیان. دواتر كێشه‌یه‌كی گه‌وره هاته ئاراوه ئه‌ویش
ئه‌وه‌بوو دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندام بوون هه‌موویان پیرو
به ته‌مه‌ن بوون، كارێكیان نه‌كردبوو نه‌وه له دوای نه‌وه ئه‌ندام و لایه‌نگری
تازه ڕابكێشنه ناو حیزبه‌كه‌یانه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكرد له ماوه‌ی پێنج
خولی په‌رله‌مانیدا شكست بهێنن. به‌تایبه‌تییش حیزبه ئیسلامیه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان
له ڕاكێشانی خه‌ڵكیدا هه‌بوو، به پێچه‌وانه‌ی چه‌په‌كانه‌وه له خانوویه‌كی
دووره ده‌ست و به سێ مه‌تر قوماشی سووره‌وه، نه‌یانده‌توانی خه‌ڵكی بۆ لای خۆیان
په‌لكێش بكه‌ن.
بۆیه به‌ڕای
زۆرێك له ئه‌كادیمسته‌كان چه‌په‌كان جارێكی دیكه ناتوانن هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو
بنكه‌ی به‌هێزی جه‌ماوه‌ریان هه‌بێت، چونكه له وڵاتێكدان سه‌رتاپای له گه‌نده‌ڵی
و ته‌نراوه، ڕه‌وته ئاینیه توندڕه‌وه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ له هه‌ڵكشاندایه، پاڵپشتی
به هێزی سیاسی بۆ چه‌په‌كان ناكرێت چونكه ده‌زانن ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا
هاتووه، هه‌رگیز تۆی پوكاوه‌ی چه‌په‌كان چرۆ ناكاته‌وه. به تایبه‌تی ئه‌وان هه‌ڵگری
جۆرێكن له فكری ڕه‌تكردنه‌وه. كه به زۆر شت ڕازی نین.
په‌یوه‌ستبوون
به توندئاژۆییه‌وه
لێكۆڵه‌ری لوبنانی فادی عاكوم ده‌ڵێت، چه‌په‌كان
له‌سه‌ر حه‌ریر نووستبوون، تیۆرزان و سه‌ركرده‌كانی چه‌پ باوه‌ڕیان وابوو وه‌كو یه‌كێتی
سۆڤێت جیلێك دیت ئه‌مانه ڕاست ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان نه‌یده‌زانی كه ڕێگاكه
سه‌خت و دژواره و وه‌كو جاران نه‌ماوه و هه‌رگیز كات ناگه‌ڕێته‌وه دواوه، هه‌موو
هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌بوو كه ته‌نیا ئاڵای سوور و چه‌پبوونی خۆیان ڕابگه‌ێنن نه‌وه‌كو
بێن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌ڵه‌كانیان ڕاست بكه‌نه‌وه.
ئێران
چه‌په‌كانی ئێران به درێژای چه‌ندین ده‌یه
خۆی له ژێر كاریگه‌ری و جیهانبینی ئایدۆلۆژیای ماركسیست- لینیی ده‌بینه‌وه. ئه‌وان
له‌و باوه‌ڕدابوون ته‌نیا ئه‌و جیهان بیینه ده‌توانێت واقعیه‌تی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری و فه‌رهه‌نگی وڵاته‌كه‌یان ده‌گۆڕن. چه‌په‌كانی ئێران باوه‌ڕیان وابوو كه
ماركسیزم- لینینیزم تاكه تیۆری جیهانبینی و شۆڕشگێڕی سه‌رده‌مه. بۆیه له‌م ڕووه‌وه
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه خۆی بۆ سه‌رجه‌م دیاریده جیاواز و گۆڕانكهرهكان به
شێوه‌ی خودی و بابه‌تیانه ئاماده‌بكات، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری
ڕووناك بۆ گۆڕانكارییه‌كان بكات.
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه، بیری لینینی له ئه‌ده‌بیاتی
چه‌پی ئێران بوونی نه‌بوو، به‌ڵام چه‌په‌كان له دونیا بینی و جه‌وهه‌ری بیری
لینینی نغرۆ ببوون. تاوه‌كو ئێستاش چه‌په كۆنه‌كان قسه له‌سه‌ر قه‌یرانی چه‌پێتی
خۆیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی خایاند. ئه‌وان له‌وه‌ی كه ده‌بوو رێزی
مرۆڤ بگرن دوور كه‌وتنه‌وه. بۆیه زیاتر مه‌یلیان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تێكی چینی
كرێكاری ده‌ڕۆشتن. ده‌یانه‌ویست خه‌ونی سۆسالیزم به‌دی بهێنن كه‌چی كاتێك ده‌هاته
سه‌ر پراكتك كه‌شی ئێران له‌بار نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به فكری چه‌پبوونی خۆیان
بده‌ن. دوا بە دوای ئەوە لینینیزم بە بێ دەنگی لە ئەدەبیاتی چەپی ئێران بزر بوو.
لە كه‌شی
کومەڵگا رەوتی چەپی لینینیستی ئێران بە سوکایەتی کردن وهێرش کردنە سەر "سۆسیالیزمی
بەراستی"ئەم جیهان بینیەی کە بیرۆکەی رابەر و خوڵقێنەری
ئەم سۆسیالیزمە بوو، نەخستە بەر ئامانجی هێرش و رەخنەی ڕووبەڕوو.
پەروەردە و دەمارگیری ئایدۆلۆژیای
چەپی ئێران که تێکەڵ ببوو لە گەڵ دوژمنی و قینی لەمێژە و هەمە لایەنەی بیڕۆکەی سۆسیالیستی
و سۆسیال دیموکراسی و دژایەتیکردنی شێوەکانی رێفۆرمخوازی، وای لە رەوتی چەپی ئێران
کرد کە لە نێوان زەوی و ئاسمان سەرگەردان بمێنێ.
رەوتی چەپی
ئێران ئەوەندە لە ناخی بیرۆکە و رێباز و جیهان بینی لینینی رووچوو بوو کە ئیتر
توانای بۆ هیچ جۆرە داهێنانی فیکری نەما.
بۆیە بە پێشوازی لە دیموکراسی و بهلاوەنانی دیکتاتۆریەتی سۆسیالیزم، بە واقیع و بە
بێ دەنگی لینین پشتگوێ خرا بە بێ ئەوەی ورەی ئەوەی هەبێ کە دەستی لە بەرامبەر سۆشیال
دیموکراسی هەڵبڕێ.
ئاوها بوو کەبەشە
رێکخراوەییەکانی چەپ، لە گەڵ بوونی ئەو هەموو راستییە و دەست پێوە گرتنی ڕۆح و رێباز
و لایەنی کەم پاشماوەی بیرۆکەکانی لینینیزمی، ساڵانی پاش ئەوەیان بێ هێچ ئاسۆیەکی
روون، لە پەڕگەندەیی بەڕێ کرد .
چەپی نەرێتی
یان سوننەتی هێشتا باس لە تەنگە و چەڵمەی چەپ دەکەن کە زێدەتر لە دەرەوەی وڵات
بوونی کڵێشەیی خۆی راگرتووە. ئێستا پاش دوو دەیە و کۆشێکی بێ ئامانج دەکەن بۆ سەرکەوتن بە سەر
"تەنگەژەی چەپ". پێشڕەوترین چەپەکان لە بیرۆکەی دیکتاتۆری پرولتاریایی دوور کەوتۆتەوە و دیموکراسی مافی مرۆڤ کردۆتە
بەشی سەرەکی سوشیالیزم.
بەم شێوەیە
وا دەبینین کە چەپەکان هێشتا بە دوای خەیاڵێکی نەناسراو و ون دەگەڕەین کە خۆیان پێ
دەڵێن " چەپی دیموکرات ".
جووڵانەوەی
چەپی ئێران ئەگەر بیەوێ ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات ، ئەگەر بیەوێ رێز لەو هەموو گیانفیدایی
و راستگۆیی و قوربانیدان و ئامانجە باڵاکان و قوربانییە بگرێ، و ئەگەر بیەوێ بە ڕاستی
لە جوڵانەوەی خەڵکی ئێران دەوری شایستەی هەبێ رێگایەکی نییە بێجگە لەوەی بە تەواوەتی
خواحافیزی لە هزر و بیرکردنەوە جیهانبینیەکانی لینینی بکات. ئه‌م رەوتی چەپە دەبێ وە دەتوانێ دوبارە لە دایک ببێتەوە. دەبێ
بتوانێ لە بنەڕەتدا وەفاداری بە جیهان بینی بگۆڕێ بە وەفاداری بە ئامانجە میللی و
دیموکراتیک و دادوەرانەکان.
لە رەش کردنی
سەرمایەداری و چینایەتی بگۆڕێ بۆ پێکەوەژیانی هەمو چینەکان و کۆششی ئاشتیانە بۆ پەرەپێدانی
ئابووری وڵات.
لە کەلتوری
سنوردارکردنی فەلسەفی و سیاسی چالاکیە مەدەنی و سیاسیە سوسیاڵ دیموکراتیک دوور بکەوێتەوە
و روو بکاتە بەکار هێنانی بەرنامەی هاوکاری و هاویاری سیاسی رێکخراوەکان و هەموو چین
و توێژ سیاسیەکان.
گەڕانەوە بۆ
بیرۆکەکانی (مارکس و ئەنگڵس)یش توانای رووبەڕووبونەوەی لە گەڵ لە دایک بوونی رەوتی
چەپی نوێی ئێران نییە. هه‌رچەندە لەم سەرچاوە فیکری وئهزموونیانهی مێژوویی سوسیاڵ
دیموکراتی ئەوروپا دەتوانێ و دەبێ کەڵک وەرگرێ. رەوتی چەپی ئێران بە دوور کەوتنەوە
لە ژیانی گروپی ڕێکخراوەییە کۆنەکان پێویستی
بە رێکخستنێکی تەواو جیاوازه لە سەر بنەما
و و ژێرخانێکی جیاواز. ئەم رەوتی چەپە نە تەنیا لە گەڵ چەپە دژە ئایینیەکان بەڵکوو
لە گەڵ هەموو خوشەویستانی هزری نەتەوەیی و دادخوازی و دیموکراسی لە هەموو توێژە نەتەوایەتی
و نەتەوە- ئایینی و نا ئایینیەکان بە بەکار هێنانی ڕێکارە ریفۆرمیستیەکان دەتوانی
دروست ببێ.
ئەو رێکخستنە نوێیە نەک لە سەر ئایدۆلۆژیای ئایینی
و دژە ئایینی بەڵکوو لە سەر بنەمای بەرنامەیەکی پتەو بۆ پەرەپێدانی باری ئابووری و
کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتووری کە پێویستە بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەک لە سەر بنەمای
ئاسایش و باشتر بژێوی هەمەلایەنە دروست دەبێ. نموونه‌ی چه‌په‌كانی ئێران حیزبی
(توده)یه كه ساڵی 1941 له‌سه‌ر ده‌ستی 53 كه‌سی رۆشنبیر و چالاكوانی چه‌پ دامه‌زرا
له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، سلێمان میرزا ئه‌سكه‌نده‌ری، ئیره‌ج ئه‌سكه‌نده‌ری،
بوزرگ عه‌له‌وی ، ئه‌نوه‌ر خامهیی و
ئیحسان تهبڕی، فریدون كشاوه‌رز و عه‌بدولحوسێن نوشین و ڕه‌زا ڕادمنیش بوون. ئه‌وانه
زۆربه‌یان توانیان ببنه پردێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌وره‌به‌ری خۆیان به‌ڵام
له‌ماوه‌ی چالاكییه‌كاندا چه‌ندین هه‌ڵه‌یان كرد.
ئێرانییه‌كان به‌وه ناسراون كه دره‌نگ شتیان بیر ده‌چێته‌وه. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی
سیاسیش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ل و جه‌ماوه‌رت لێدوربكهونهوه. یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی
كه توده‌ی ئه‌نجامیدا و ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌لی ئێرانی پێ قه‌ڵس بوون. له كاتی
گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری حیزبی توده كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه ئه‌نجامیان
دابوو، دوای ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پۆلیسدا ده‌بێته پێكدادانیان له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان
توده و پۆلیس یه‌كێك له پۆلیسه‌كان قاچی بریندار ده‌بێت دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه،
ئه‌ندامانی توده ده‌ڵێن ئه‌و فیشه‌كه هی ئێمه نییه به‌ڵكو فیشه‌كی خۆیه‌تی.
دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان قاچی پۆلیسه‌كه ده‌بڕنه‌وه. وه‌كو نه‌ریتی
ئیسلام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی لێبێته‌وه ده‌بێت وه‌كو ته‌رمێك مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ بكرێت. بۆیه پزیشكه‌كان كارگوزارێك بۆ ئه‌و كاره ڕادهسپێڕن. ئه‌و
كارگوزاره ژێر به ژێر ئه‌ندامی توده ده‌بێت، بۆیه له بری ئه‌وه‌ی قاچه‌كه ئه‌سپارده‌ی
خاك بكات، ده‌چێت له نزیك قه‌سابخانه‌یه‌ك فڕێی ده‌دات، سه‌گ قاچه‌كه ده‌خۆن.
بۆیه دواتر ئه‌م قسه‌یه له‌ناو تودهیهكان ده‌بێته باو" قاچی سه‌گ بۆ سه‌گه
" ئه‌و كاره‌ش هه‌موو ئێرانی خرۆشاند. بۆیه مه‌رج نییه حیزبێك كاروباره‌كانی
به‌باشی به‌رێوه‌به‌رێت ئیدی به‌سه. به‌ڵكو ڕاگرتنی كه‌لتور و دابهونهریتهكانی
كۆمه‌ڵگه پێشینه‌ی كاره‌كانیان ده‌بێت، تاوه‌كو گه‌ل له ده‌ست نه‌ده‌ن.
توركیا
بێ گومان شۆڕشی
ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917 ئیلهام به‌خشی دامه‌رزاندنی حیزبی چهیهكانی توركیا بوو،
زۆرێك له‌وانه له ترسی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌ڵهاتبوون
له‌وانه‌ش "كۆمه‌ڵه‌ی ڕووسیا" كه مسته‌فا سوبحی و هاوڕێكانی دایانمه‌زراند،
سوبحی ساڵی 1914 حیزبی ئیتحاد و ته‌ره‌قی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی دابوو، كۆمه‌ڵه‌ی
دووه‌میش ئه‌و كرێكاره توركانه بوون كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیان له‌وێ كه‌وتبوونه
ژێر كاریگه‌ری ڕه‌وته كرێكاره‌كانه‌وه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان"كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ستانبوڵ"یان
ده‌مه‌زراند، بۆیه‌كه‌مین جاریش له ساڵی 1920 له حیزبی شیوعی توركیا له كۆنگره‌ی
یه‌كه‌می خۆیدا مسته‌فا سوبحیان كرده سه‌رۆكی حیزب. ئه‌و كۆنگره‌یه‌ش له باكۆی
پایته‌ختی ئازه‌ربایجان ئه‌نجامدرا.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك ره‌وته‌كه‌ی
ناوبێنت" ئازادكردنی نیشیتمانی بۆرژوا" سوبحی له‌گه‌ڵ چوار هاوڕییهدا
خۆیان گه‌یانده‌وه ئه‌نادۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی توركیا بكه‌ن.
چه‌په‌كان ڕۆژ به ڕۆژ به هاوكاریی ئه‌تاتورك
په‌لیان ده‌هاویشت و شه‌قامیان به ڕای خۆیان پڕكردبوو. نیوه‌ی زیاتر له خه‌ڵكی
گوێیان له سوبحی و هاوڕێكانی ده‌گرت، بۆیه ئه‌تاتورك ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌م كارانه
په‌راوێز بخرێت، ناچاربوو په‌نا به‌رێته فێڵێك بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان
كه‌م بكاته‌وه ئه‌و پیلانه‌ش ئه‌وه‌بوو كه حیزبێكی دیكه‌ی چه‌پی درووستكرد كه
یه‌كێك له نزیكه‌كانی ئه‌تاتورك به‌ڕێوه‌ی ده‌برد. ئه‌و حیزبه‌ش حیزبی گه‌لی
سۆشیالیزم بوو. كاتێك سوبحی ویستی له ڕێگای ئاوی ده‌ریای ڕه‌ش و به ڕێگای
ترابزۆن خۆی بگه‌ێنێته ئه‌نادۆڵ، دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی حیزبی شیوعی له ئاوی ده‌ریای
ڕه‌شدا خنكا. تاوه‌كو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشمان چه‌په‌كان باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌تاتورك
بكوژی سوبحی بووه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی تێك بشكێت و بخنێكێت.
چونكه كاتێك له ساڵی 1925 توركیا یاسای
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركرد، توركیا به فه‌رمی چووه قۆناغی تاك حیزبیه‌وه. سه‌رجه‌م
ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی ڕاگرت، چونكه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه
ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات له پێناو سیاسه‌تی گشتی وڵات. جگه له رۆژنامه‌ی
جمهورییه‌تی توركی كه ساڵی 1927 دامه‌زرا.
به‌ڵام دوای هاتنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌دنان مه‌ندریس
كه‌وته وێزه‌ی چه‌په‌كانی توركیا و ده‌ستی له نهدهپاراستن تاوه‌كو ساڵی 1960
كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا‌و و له ساڵی 1961 له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌یدا گولـله‌بارانكران.
له دوای ئه‌وه له هه‌مان ساڵی 1961 یه‌كه‌مین حیزبی چه‌پی ڕادیكاڵی توركی له
لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌یبار دامه‌زرا و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ندیكاكان به‌شداربوون
تێیدا. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین حیزبی چه‌په‌كان بوو كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد. زۆرێك له چاودێرانی
سیاسی باوه‌ڕیان وابوو ئه‌مه ته‌نیا وه‌كو كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر ته‌نیا حیزبی
چه‌پیان درووست كردووه چونكه له شه‌سته‌كاندا به‌رده‌وام ئه‌و چه‌پانه درووست
ده‌بوون. حیزبی كرێكاران به زۆری له ئه‌ندامانی شیوعی پێكده‌هاتن و به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو له‌ناو خوێندكاران په‌ره‌یان سه‌ند.
چه‌په‌كان په‌رت ده‌بن
بنه‌چه‌ی جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له نێوان چه‌په‌كانی
توركیا له ساڵی شه‌سته‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بوو كه توركیا به قۆناغێكی
مێژووی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌تی ڕۆڵی سوپا له هه‌ر شۆڕشێكی چاوه‌ڕوانكراودا.
مه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌یبار و كادیرانی پێشكه‌وتی حیزبی كرێكاران وایانده‌بینی كه
توركیا بۆ شۆڕشی سۆشیالیزم ئاماده‌یه ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوی دیموكراتی بۆیه هه‌ستان
به هۆشیاركردنه‌وه‌ی چینی كرێكاران و دامه‌زراندنی سه‌ندیكای كرێكاران.
به پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌مه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
له‌ناو حیزبی كرێكارانی توركیا ناوی خۆیان نابوو" شۆڕشی دیموكراتی
نیشتیمانی" به سه‌ركردایه‌تی میهری بللی وایان ده‌بینی كه توركیا وڵاتێكی
خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه و گۆڕینی به چینی پرۆلیتار زه‌حمه‌ته،
بۆیه ده‌بێت هه‌ستن به به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره ڕۆشنبیره‌كانی
سوپادا. دواتر ئه‌مان سه‌ركه‌وتن و ساڵی 1968 به‌ناوی رێكخراوی"گه‌نجانی
شۆڕشگێر" ده‌ست به‌كار بوون.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌وه ده‌زانرێت
كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌په‌كان كۆتایان هاتووه و ناتوانن جارێكی دیكه درووست
ببنه‌وه، ئه‌وه‌شی ده‌یكه‌ن ته‌نیا یان بۆ به‌ناوبانگبوونه یاخود خۆحهشاردانیانه
له پشت ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه.
له ساڵی 1971 توركیا له قۆناغی شه‌ڕی كۆڵان
به كۆڵانی نێوان چه‌پڕه‌وه‌كان و ڕاستڕه‌وه‌كان بوو. حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی سلیمان
دیمرێل نه‌یده‌توانی كۆتایی به‌و توندوتیژیه بهێنێت. له ئازاری 1971دا سه‌رۆكی
ئه‌ركانی سوپای توركیا هۆشداری دایه سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌بێت حكومه‌ت كۆتای به‌م
ئاژاوه‌گێڕییه بهێێنت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆحییه‌تی "كه‌مالی".
به‌ڵام ڕاستڕه‌وه‌كان له كۆتایی شه‌سته‌كاندا
گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یان له خۆیاندا كرد بۆیه هه‌ستان به كاندیدكردنی نه‌جمه‌دین
ئه‌ربه‌كان وه‌كو سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی. ئه‌ربه‌كان به هێرشكردنه
سه‌ر پشتیوانانی عه‌دنان مه‌ندریس له حیزبی داد ده‌ستی پێكرد. سلێمان دیمیرلی چه‌پڕه‌و
له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركران كه به ده‌سیسه‌ی ئیسرائیل هه‌وڵی
وێرانكردنی ئیسلام ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی توندوتیژی ڕاستڕه‌وه‌كانی
له ژێر ناوی " گورگه بۆره‌كان" ده‌ستیان كرد به كوشتنی چه‌په‌كان و
ڕاوه‌دوونانیان. ئه‌و هێرشانه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌لب ئه‌سڵان توركش بووه. كه
له ژێر ناوی ئیسلامه‌وه گه‌ڕابووه سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت.
هه‌ر له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵه ئه‌فسه‌رێكیش به
پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان په‌یداكردبوو، ده‌یانه‌ویست
كوده‌تا بكه‌ن، به‌ڵام خێرا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا پلانه‌كه‌ی ئاشكراكرد و كۆتای به‌و كوده‌تا ئه‌نجامنه‌دراوه
هات. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ڕه‌وانه‌ی دادگا كران، به‌ڵام دوای سێ رۆژ له مانگی
ئازاری 1971 كوده‌تای سه‌ربازی له‌ناو دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كاندا ئه‌نجامدرا.
چه‌په‌كان سه‌ره‌تا وایان بیرده‌كرده‌وه كه
ئه‌م كوده‌تایه دژی ڕاستهڕهوهكانه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ساڵی 1960 به‌ڵام بینیان له
ڕاستیدا هاوكێشه‌كه ئاوه‌ژووه. سه‌رجه‌م باره‌گانی حیزبی كرێكاران داخرا و زۆربه‌ی
ئه‌ندامه‌كانی كه به هه‌زاران چه‌پ بوون ده‌ستگیركران، له نێوانیاندا نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووس و ئه‌دیبه‌كان هه‌بوو.
وایلێهاتبوو ڕاوه‌دوونانی چه‌په‌كان و ئه‌وانه‌ی
هاوسۆزیان بوون ببووه له پێشینه‌ی كاره‌كانی سوپای توركیا، به تایبه‌تی دوای ده‌ستگیركردنی
دێنیز گێزمیش و حوسێن ئینان و یوسف ئه‌رسه‌لان. دوای ده‌ستگیركردنیان سزای له
سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌وانیش وه‌كو كاردانه‌وه" به‌ره‌ی
ئازادی گه‌لی توركیا" به سه‌ركردایه‌تی ماهر چایان، هه‌ستان به ڕفاندنی
كونسوڵی ئیسرائیل له ئستانبوڵ، به‌ناوی ئه‌فرایم ئیلرۆم. چه‌په‌كان مه‌رجی ئه‌وه‌یان
دانا ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێت و گێزمیش و هاوڕێكانیشی ئازاد
بكرێن. ئه‌گه‌ر بێت و مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وا دوای سێ ڕۆژ كونسوڵ ده‌كوژن. دوای ئه‌وه‌ی به ده‌نگی مه‌رجه‌كانه‌وه نه‌چوون،
ئه‌وان كونسوڵیان كوشت. بۆیه له ساڵی 1972 گێزمیش و هاوڕێكانی له سێداره دران،
هه‌رچه‌نده بوڵینت ئهجاڤید سه‌رۆكی حیزی گه‌لی كۆماری ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام
سلێمان دیمراڵ و حیزبه‌كه‌ی سووربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سزای له سێداره دانه
جێبه‌جێ بكرێت.
له پێناو ئاگربه‌ستدا هاوپه‌یمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
له ساڵی 1973ه‌وه هه‌وڵده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه
و دۆخه‌كه ئارام بێته‌وه، چه‌ندین ساڵ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه حكومه‌تی
جیاواز پێكبهێرێت، به‌ڵام زۆرترین هاوپه‌یمانی كه باسی لێوه بكرێت، هاوپه‌یمانی
حیزبی گه‌لی كۆماری به سه‌ركردایه‌تی بوڵینت ئهجاڤید له‌گه‌ڵ حیزبی سه‌لامه‌ی
نیشتیمانی به سه‌ركردایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان بووه. ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه
درێژه‌ی نه‌كێشا، به تایبه‌تی به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌كان وایكرد كه نه‌وه‌ستێت.
شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له گواسترایه‌وه زانكۆكان، ئه‌و شه‌ڕانه‌ش له نێوان چه‌په
چه‌كداره‌كان و ڕێكخراوی"گورگه بۆره‌كان"ی ڕاستڕه‌و بوون.
له ئاهه‌نگێكی جه‌ژنی كرێكاران له مه‌یدانی ته‌قسیمی توركیا كه ساڵی
1977 ئه‌نجامدرا، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س به‌شداری تێداكرد، له‌و كاته‌دا چه‌كدارێك
ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر كوژرا، لێره‌وه ململانێی نێوان چه‌په‌كان
و ڕاستهڕهوهكان گواسترایه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كان. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی
ساڵی 1978 گورگه بۆره‌كان كوشتارگهیان دژی عه‌له‌وییه‌كان ئه‌نجامدا، گوایه ئه‌وان
له هه‌ڵگرانی بیری باوه‌ڕی ماركسن. له‌وێشه‌وه به سه‌دان كه‌سیان له خه‌ڵكی قههرهمن
مه‌رعه‌ش كوشت.
توركیا جارێكی دیكه له‌سه‌رده‌ستی چه‌په‌كان گه‌ڕاییه‌وه بۆ سه‌ره‌تای
كوده‌تای 1971 به‌ڵام ئه‌مجاره دۆخه‌كان چه‌ندباره سه‌ختربوو. یه‌ك له دوای یه‌ك
خه‌ڵكی تیرۆر ده‌كرا، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا زاڵ بێت.
تاوه‌كو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پارێزگاری شاری فاستا سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند و ناوی
شاره‌كه‌شی گۆڕی به كۆماری سه‌ربه‌خۆی سۆڤیه‌ت.
له‌و قۆناغه‌دا خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره به‌ناوی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه
له ساڵی 1978 هه‌ستا به دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانی ماركسی، ئامانجی
ئۆجه‌لان له‌م كاره ئه‌وه بوو كه ده‌وڵه‌تێكی كوردی سۆشیالیزم له باكوری
كوردستان درووست بكات. به‌ڵام به‌هۆی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، بوو به ئیلهام به‌خشی
حیزبه ئیسلامیه‌كانی توركیا به تایبه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان خۆی ڕێكخسته‌وه.
بۆیه خۆپیشاندانێكی گه‌وره له شاری كۆنیا ئه‌نجامدرا و داوایان كرد شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی بگه‌ڕێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌می ساڵی 1980 بۆ جاری سێهه‌م سوپا وڵاتی
گرته ده‌ست، له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاردرا سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی چه‌په‌كان
قه‌ده‌غه بكرێت. بۆیه له‌و ڕوودانهوانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
چه‌په‌كانی پێ هه‌رس ناكرێت و هه‌رچی بكه‌ن ناتوانن سه‌رده‌مێكی زێڕین وه‌كو سه‌رده‌مه‌كه‌ی
ستالین درووست بكه‌نه‌وه.