ڕاپۆرتی جیهانی

03:22 - 14/02/2019

ژنه‌ ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا سیخوڕی ئێران بووه‌‌

پەیسەر


به‌هار عه‌لی فارس

ئه‌و له‌ناو حكومه‌تدا هه‌ندێك له‌ به‌رپرسان به‌"زریانه‌ سه‌ركێشه‌كه‌" ناویان ده‌برد. هیچ كه‌سێك رۆژێك له‌ ڕۆژان بیری له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ ببێته‌ سیخوڕی وڵاتێكی دژه‌ ئایدۆڵۆژیا ئه‌مریكا، ئه‌ویش وڵاتی ئێرانه‌. بۆیه‌ ئێستا ئه‌و ژنه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی به‌رپرسانی ئه‌مریكا مۆنیكا ویت یان مۆنیكا ئه‌لفرید، كه‌ ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگری هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا بووه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كاریكردووه‌، به‌تایبه‌تی هاوڕێكانی خۆی ده‌ستنیشانكردووه‌ تاوه‌كو له‌ ڕێگه‌ی هێرشی هاككه‌وه‌ هه‌موو شتێكان بكه‌وێته‌ ده‌ست. ئه‌و پێشتر خه‌ریكی خوێندنی زمانی فارسی بووه‌ و چه‌ندین كرده‌وه‌ی نهێنی له‌ عێراق و سعودییه‌ و قه‌ته‌ر، بۆ خزمه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌.

مۆنیكا به‌ درێژای ساڵی 2013 له‌ نائومێدی ده‌ژیا بۆچی ؟ تاوه‌كو ئێستا نازانرێت بۆچی ده‌ستبه‌رداری سوپای ئه‌مریكا بوو. به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ناپاكی ناپاكییه‌، تاوه‌كو له‌ كۆتایدا چووه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ كابوڵ ئه‌وانیش ده‌ڵێن" به‌هه‌موویانی گوتووه‌."

به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌و پێشتر به‌ رۆژنامه‌وانێكی ئێرانی گوتووه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران ئیشده‌كات.

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سیخوڕییه‌ ئاشكرانه‌كرابوو تاوه‌كو دوێنی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند كه‌  خانمه‌ ویتی ته‌مه‌ن 39 ساڵ له‌ خزمه‌تی سوپای پاسداران بووه‌ و ئه‌وه‌ش ناپاكییه‌ له‌ ئه‌مریكا.

جێگری داواكاری گشتی جۆن دیمرز سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ ده‌ڵێت" ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی ناخۆشه‌ بۆ ئه‌مریكا كه‌ هاوڵاتیه‌ك ناپاكی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات." له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" ئه‌م كاره‌ مه‌ترسیداره‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌واڵگری ئیشده‌كه‌ن كه‌ دوژمنه‌كانمان ده‌ست نیشانیان ده‌كه‌ن و ئابڕوویان ده‌به‌ن، یان به‌ ئامانجیان ده‌به‌ن. دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ سوێندیان خواردووه‌ پارێزگاری لێبكه‌ن."


ئه‌مریكا دوای ئه‌و ئاشكرابوونه‌، چوار ئێرانی دیكه‌ی تۆمه‌تباركردووه‌ كه‌ له‌ پێناو سوپای پاسداران ئیشده‌كه‌ن چونكه‌ زانیاریان له‌ مۆنكیا ئه‌لفرید ویت وه‌رگرتووه‌. ویت چه‌ندین جار زانیاری داوه‌ به‌ به‌رپرسانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ كۆمپیته‌ر و ئامێری ته‌كنه‌لۆژی هاوه‌ڵانی بگه‌ێنن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2013 وازی له‌ هێزی ئاسمانی هێنا، وه‌كو به‌ڵێنده‌ر له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و هه‌واڵگری كاریكدرووه‌. به‌ پێی لێدوانی به‌رپرسانی (ئێف بی ئای) له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ب هیچ كه‌سێكه‌وه‌ نه‌كردووه‌.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و له‌ ئه‌فگانستان و تاجیكستان له‌ خوێندنگایه‌كی ئینگلیزی خه‌ریكی وانه‌ گوتووتنه‌وه‌ بووه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ ئه‌مریكا نه‌ماوه‌.


ئه‌و كاته‌ی له‌ ئێران ده‌بێت له‌ چه‌ندین چاوپێكه‌وتنیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و بۆته‌ موسڵمان و له‌و به‌رنامانه‌ش وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی كۆن خۆی ناساندووه‌ و ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆری له‌ ئه‌مریكا گرتووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌فتانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ چۆته‌ ئێران له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ شوێن هاوڕێكانیدا گه‌ڕاوه‌ و ئه‌وه‌ی گوتووه‌ كه‌ ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌. له‌ ئێستادا له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.