11:29 - 14/02/2019
داوا له تێریزا مای ده‌كه‌ن كشانه‌وه‌یان له ئه‌وروپا دوابخات
كۆمه‌ڵێك باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له یاداشتێكیاندا
بۆ تێریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوایان كردووه، كه كه‌یسی جیابوونه‌وه‌ی
به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دوابخات.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی( تایمز)ی به‌ریتانیا، 40
باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له یاداشتێكیاندا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان
نووسیوویانه" باشتر وایه جارێك به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌كێشێته‌وه،
چونكه ده‌بێت په‌یوه‌ندی داهاتووی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌وروپا ڕوون بكرێته‌وه. یاخودا ئه‌وه‌یه
كه ده‌رفه‌ت به ڕاپرسیه‌كی دیكه بدرێت."
ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مانی به‌رتیانیا ڕازی نه‌بێت به
پلانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له به‌رواری 29ی ئازار ئه‌مساڵ ئه‌وا دوو بژارده ده‌خرێته
به‌رده‌م تێریزا مای ئه‌وانیش دواخستی پرۆسه‌كه‌یه یان جێهیشتنه به بێ ڕێكه‌وتن.
چونكه ئه‌م وڵاته خاوه‌نی پێنجه‌مین ئابوری وڵاتانی جیهانه و ئاریشه‌ی زۆری له
شوێن ده‌بێت.
ئەگەر تێریزامای نەگەیشتە رێككەوتنی ناوخۆی دەربارەی چوونەدەرەوە لەیەكێتی
ئەوروپا تا 29ی ئازاری داهاتوو، ئەوە واتای وەستانی یاساكانی یەكێتی ئەوروپا لەبەریتانیا
لەماوەی شەو و رۆژێكدا دەگەیەنێت، ئەوەش مەترسی ڕوودانی تەنگەژەی لێدەكرێت بۆ
ئابوری بەریتانیا و زۆر كەرتی تری ژیان.
لەو چوارچێوەیەدا پیتەرئەلتمایر وەزیری ئابوری ئەڵمانیا هۆشداری دا لە دەرئەنجامەكانی
چوونەدەرەوەی نا رێكخراوی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا، گوتیشی، هەموان لە ئەوروپا
زیان مەند دەبن بەتایبەتیش بەریتانیەكان.
ئەو وەزیرە كە
ئەندامی پارتی مەسیحی دیموكراتە( پارتەكەی ئەنگێلا مێركڵ )ده‌شڵێ، چوونەدەرەوەی نا
رێكخراو كاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی و هەلی كار لەبەریتانیا دەبێت، بەڵام ئەو چوونەدەرەوەیە
بەبێ كاریگەری بەسەریەكێتی ئەوروپاشدا تێناپەرێت.