11:23 - 12/02/2019
ڕۆژمێری كۆن چۆن نووسراوه‌ته‌وه؟
گه‌ردووناسێكی به‌ناوبانگی كوێتی ئاشكرایده‌كات مێژوونووسان
به هه‌ڵه به‌رواری له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحیان تۆماركردووه، ئێمه له
2019 ناژین به‌ڵكو له 2023 ده‌ژین.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی(جه‌زیره( لێكۆڵه‌ری گه‌ردوونناسی كوێتی دكتۆر ساڵه‌ح عه‌جیری
ڕوونیكردۆته‌وه" حه‌زره‌تی مه‌سیح 2022 پێش ئێستا له دایكبووه به‌ڵام ئه‌و
مێژوونووسانه‌ی كه ڕۆژمێری زاینیان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شه‌ش داڕشت، له‌وه‌دا
به‌هه‌ڵه چوون.
ده‌شڵێت" هه‌ڵه‌كه زۆر ڕوونبووه، رۆژمێرسازان و
ژمێریاران و ئه‌ستێره‌ناسان، ده‌یانزانی ئه‌وه‌ی كردوویانه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام حه‌زیان
نه‌كردووه چاكی بكه‌نه‌وه یان دان به‌وه هه‌ڵه‌یه‌دا بنێن.
به بڕوای عه‌جیری ساڵی زاینی له سه‌ره‌تای مانگی
ئازاره‌وه كه ده‌كاته سه‌ره‌تای به‌هار ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان كردوویانه
به مانگی كانوونی دووه‌م كه یه‌كه‌مین مانگی ساڵ ده‌كات، ئه‌وان ده‌ڵێن مانگی یه‌ك
كاتی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه.
ئه‌و 12 مانگه‌كه‌ی كه دێت و ده‌چێت ناوی زۆریان
لێنراوه، به‌ڵام حاكمی رۆمانییه‌كان به‌ناوی یولیۆس قه‌یسه‌ر، تازه‌ترین
گۆڕانكاری له مێژوودا به‌رپاكرد، بۆیه هه‌ستا كه سه‌ره‌تای ساڵی به‌ناوی خۆیه‌وه
مانگی ته‌مموزی كرد به یولیو، ئه‌وه‌ش ڕێك هاوتای ناوه‌كه‌ی خۆی بوو.
عه‌جیری له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یه‌دا ده‌ڵێت"
سیپتمبه‌ر به واتای مانگی حه‌وت دێت نه مانگی نۆ(ئه‌یلول) ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م
واتای مانگی هه‌شته، نۆڤمبه‌ریش/ تشرینی دووه‌م واتای نۆ دێت، دیسه‌مبه‌ریش /
كانوونی یه‌كه‌م به واتای 10 دێت. بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به ڕۆژمێری یولیانی
كه به یویلۆسی قه‌یسه‌ر ناوده‌برد به‌كار ده‌هات، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كه گۆڕا
بۆ رۆژمێری زاینی و پشتیان به ساڵی خۆری ده‌به‌ست.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" كه‌سێك به‌ناوی
مسیو ئیمییت یه‌كێك بوو له رۆژمێرناسان هات و گوتی به‌پێی ڕۆژمێر، حه‌زره‌تی مه‌سیح
چوار ساڵ پێش له دایكبوونی، رۆژی له دایكبوونی تۆماركراوه، به‌ڵام كاتێك
زانایان هاتن لێیانكۆڵیه‌وه، واده‌رچوو. به‌ڵام گوتیان ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رواره
ڕاست بكه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌بێت زیاتر له ملیۆنێك پێنووس و كاغه‌ز بهێنێن و به‌رواری
له دایكبوونی ئه‌و خه‌ڵكه ڕاست بكه‌ینه‌وه. به‌ده‌ر له‌وه‌ش چی له‌و هه‌موو په‌رتووكه
بكه‌ین كه به‌رواری ئه‌و ساڵانه‌ی له‌سه‌ره كه له‌و چوار ساڵه‌دا
تۆماركراون."
بۆیه زانایان تاوه‌كو كێشه و ژاوه‌ژاو درووست نه‌بێت
له ناو خه‌ڵكیدا هه‌ستان گوتیان به كۆده‌نگ كارێك ده‌كه‌ین مێژووه‌كه چۆن هاتووه
با ئه‌وها بڕوات، بۆیه تاوه‌كو ئێستا وا ده‌زانین ئێستا ساڵی 2019یه كه‌چی له
ڕاستیدا ئێستا ساڵی 2023یه.
گۆڕینی ڕۆژمێر
هه‌ر بۆیه ورده ورده چه‌ندین جار ده‌ستكاری
رۆژمێركرا، تاوه‌كو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی قبتی و سریانیه‌كان ناوی مانگ و ڕۆژه‌كانی
هه‌فته‌یان گۆڕی.
بۆ نموونه، ئه‌و حه‌وت ڕۆژه‌ی له هه‌فته‌دا هه‌یه لای
عه‌ره‌به كۆنه‌كان ناوی دیكه‌یان هه‌بوو به‌ڵام ئه‌و كاته له یه‌ك شه‌ممه‌وه
ده‌ستی پێده‌كرد ناوه‌كانیش به‌م جۆره بوون" ئه‌وه‌ل، ئاهون، جه‌بار، ده‌بار،
موئه‌نس، عروبه، شیار"
له كۆتایدا دكتۆر ساڵه‌ح عه‌جیری ده‌ڵێت:
" من پشتیوانی
ئه‌وه ده‌كه‌م كه مێژوو چۆن هاتووه ئه‌وها بڕوات چونكه گۆڕینی مێژوو زۆر ئه‌سته‌مه
ته‌نیا ویستوومه خه‌ڵكی ئاگایان له مێژوو بێت."