06:15 - 11/02/2019
قوربانیه‌كانی ده‌كرده ناو تێزاب و ئێسقانه‌كانی ده‌هاڕێن
خوێنمژه‌كه‌ی سه‌نعا و خوێنمژه‌كه‌ی خوێندكاران و
خوێنمژه‌كه‌ی توێكاری ته‌رم، ئه‌و نازناوی زۆری به‌سه‌ردا بڕا، ئه‌و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی
سودانیه و له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر
16 كه‌س له سێداره درا، كه یه‌كێك له‌وانه كیژۆڵه‌یه‌كی عێراقی بوو به‌ناوی زه‌ینه‌ب.
خوێنمژه‌كه
محه‌مه‌د ئاده‌م عومه‌ر ئیسحاق سودانی بوو، ساڵی 1995 چۆته
وڵاتی یه‌مه‌ن، له‌وێ وه‌كو كه‌سێكی كارمه‌ندی به‌شی توێكاری ته‌رم له كۆلێژی
پزیشكی زانكۆی سه‌نعا ده‌ستی به كار كرد. كاتێك له سودان بوو، سه‌رقاڵی شۆردنی
ته‌رم بوو، ئه‌و چاوێكی كوێر و قژێكی لوولی هه‌بوو له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی به‌رامبه‌ر
زانكۆكه ده‌ژیا.
ده‌گوترێت له منداڵی زۆر نه‌هامه‌تی چه‌شتووه، له پێش
چاوی خۆی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر دایكی، دواتر باوكی به‌و كاره‌ی زانیووه،
پیاوه‌كه‌ی كوشتووه و له ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵاكانیدا ناویته چاڵ.
محه‌مه‌د پێشتر یاریزانی بۆكسێن بووه، دواتر وه‌كو
كارمه‌ندی توێكاری ته‌رم له زانكۆی ام درمان كاریكردووه، ده‌گوترێت له‌وێش چه‌نیدن
تاوانی ئه‌نجامداوه. جگه له وڵاتانی ئه‌فریكا چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی بینووه له‌وانه‌ش
كوێت چه‌ندین تاوانی ئه‌نجامداوه به‌ڵام ئاشكرا نه‌بووه و له وڵاتی یه‌مه‌ن
ئاشكرا بووه.
به‌رتیله شوومه‌كه
محمه‌د ئاده‌م چه‌ندین تاوانی ئه‌نجامدابوو هێشتا ده‌ستگیرنه‌كرابوو.
تاوه‌كو دیار نه‌مانی (زه‌ینه‌ب سعود عه‌زیز) كه هاوڵاتیه‌كی عێراقی نیشته‌جێی یه‌مه‌ن
بوو. زه‌ینه‌ب له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ڕێكده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رتیل بدات به
مامۆستایه‌ك و ئه‌ویش له وانه‌كه‌یدا ده‌ریبچێنێت.
زه‌ینه‌ب به دایكی گوتبوو كه به‌رتیلی داوه به محه‌مه‌د
به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بردۆته سه‌ر و پاره‌كه‌ی خواردووم، به‌ڵام به‌ڵێن
نامه‌یه‌كم لێوه‌رگرتووه كه پاره‌كه‌م بگێڕێته‌وه. ڕۆژێك به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی
پاره‌كه سه‌ردانی ده‌كات ئیتر زه‌ینه‌ب ئه‌رز قوتیدا و ئاسمان هه‌ڵیلووشی.
ئه‌زموونی بكوژ
ئه‌و به ڕاستی شاره‌زایی هه‌بوو له پارچه پارچه‌كردنی
ته‌رمه‌كان، له كاتی ئاشكرابوونی تاوانه‌كانی لێكۆڵه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه قوربانیه‌كانی
خستۆته ناو تێزابه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه نه‌مێنیێت. چه‌ندین مادده‌ی كیماویی
تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه تاوه‌كو ئێسك و گۆشت پێكه‌وه ببن به ئاو. هه‌ندێك جاریش به ئامێرێكی تایبه‌ت ئێسقانه‌كانی ده‌هاڕێن و له‌گه‌ڵ ئاودا ده‌یڕشتن.
پێشتر زه‌ینه‌ب به دایكی گوتبوو كه ده‌چێته بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
پاره‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی دیاری نه‌ما، دایكی زه‌ینه‌ب یه‌كسه‌ر محه‌مه‌دی تۆمه‌تباركرد
كه به‌رتیلی وه‌رگرتووه. به‌ڵام دوای گه‌ڕانێكی پێنج مانگی به شوێن زه‌ینه‌ب له
هیچ پزیشكی دادوه‌ری و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ته‌رمه‌كه‌یان نه‌دۆزیه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه
سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه له محه‌مه‌د یه‌كسه‌ر دانی به
سه‌رجه‌م تاوانه‌كانیدا نا. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبوو كه ئه‌وانه‌ی كوشتوونی خشڵ و
زێڕ و زیوه‌كانی بردووه كه كردوویه‌تی به 160 هه‌زار ڕیاڵی یه‌مه‌نی. له نێوان
ئه‌وانه‌ی كه كوشتبووی ژنه‌كه‌ی خۆی بوو. ژنه‌كه‌ی دوو گیان ده‌بێت، پاش كوشتنی ،
سكی هه‌ڵده‌درێت و مناڵه‌كه‌ی له‌ناو شووشه‌یه‌ك له توێكاری ته‌رم هه‌ڵده‌گرێت(بۆ
جوانی). دوای گه‌ڕانێكی ورد به ناو شوێنی توێكاری ته‌رم، پاشماوه‌ی هه‌شت ته‌رم
به‌دیكرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی لێكۆڵه‌ره‌كان بوو له كاتی دانپێدانان
ناوی چه‌ند ئافره‌تێكی دیكه‌ی گوتبوو كه له هیچ كوێ ناویان تۆمار نه‌كرابوو،
پێده‌چێت له وڵاتانی دیكه‌وه هاتبن و لێره كوژرا بن.
ڤیدیۆی تاوانه‌كه
پارێزه‌رانی ئه‌و كه‌یسه له دادگا داوایان كرد كه
تاوانبار بچێته‌وه شوێنی ڕووداوه‌كه و تاوانه‌كان ئه‌نجام بداته‌وه، تاوه‌كو بزانن
چۆن كوشتنه‌كانی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دادوه‌ر داواكه‌یانی ڕه‌تكرده‌وه. پاشان خوێنمژه‌كه
له‌به‌رده‌م دادگا دانی به‌وه‌دانا كه هه‌ندێك له‌وانه‌ی كوشتوونی به ڤیدیۆ
تۆماری كردووه و گوتاری ئاینی حه‌سه‌ن تورابی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی سوودان
و شێخ عه‌بدولمه‌جید زندانی خستۆته سه‌ر، چونكه چێژی له‌وه بردووه.
له سێداره‌دانی
له 19ی تشرینی دووه‌می 2000 دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی
بۆ محه‌مه‌د ده‌كرد كه به په‌ڕاندنی سه‌ری به شمشێر یان به فیشه‌ك. بۆیه له
21ی حوزه‌یرانی 2001 له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌رێكی زۆر پرۆسه‌كه به‌ڕێوه چوو، ئه‌و
زۆر به خه‌مساردییه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی هیچی نه‌كردبێت به‌ره‌و شوێنی له سێداره‌دانه‌كه
ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له به فیشه‌ك بیكوژن، به تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی
مه‌ی 80 شه‌لاقی لێدرا. پاشان له لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه سێ فیشه‌كی پێوه نراو و
دواتریش دوو فیشه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بمرێت، دوای گیان له
ده‌ستدانی ته‌رمه‌كه‌ی به ئۆتۆمبیلێكی ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه.