06:43 - 07/02/2019
"خۆشیان له‌و بیانیانه نایه‌ت كه له وڵاته‌كه‌یان چه‌كدارن"
به تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده چه‌ندین سوپای داگیركه‌ر
دژی شاخ و دۆڵه سه‌ركه‌شه‌كانی ئه‌فغانستان جه‌نگاون، له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی
ڕابردوودا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار جار له لایه‌ن هێزه زلهێزه‌كانی دنیاوه
داگیركراوه. هێشتا قوربانیشی بۆ داگیركاری تازه داوه، وه‌كو چۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی
پێشووی نیشتیمانی ئه‌مریكا زبیگنیۆ
بریجنسكی ده‌ڵێت" گه‌لی ئه‌فغان گرێی ده‌روونیان له كه‌سانی بیانی هه‌یه،
ئه‌وان بیانیان خۆشناوێت كه به چه‌كه‌وه له وڵاته‌كه‌یان بسوڕێنه‌وه."
له ساڵی 1979 یه‌كێتی سۆڤێت بڕیاریدا كه شانسی خۆی له
ئه‌فغانستان تاقیبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئامانجێكی دوورمه‌ودای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا
بوو كه زۆرێك له مێژوو نووسان باوه‌ڕیان وایه له كۆتای جه‌نگی سۆڤێت له ئه‌فغانستان
ئه‌وه ده‌كه‌وت كه ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی جه‌نگی سارد هه‌ڵگیرسا به‌م جه‌نگه
كۆتای به‌لایه‌ك هات كه ئه‌ویش سوپای سۆڤێت بوو.
پێشینه‌ی داگیركارییه‌كه
له 27ی نیسانی 1978 ئه‌ندامانی سوپای سۆڤێتی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان
محه‌مه‌د داود خانیان له كار لابرد و پاشان له سێداره‌یاندا. داودخان كه‌سێكی چه‌پڕه‌و
بوو به‌ڵام شیوعی نه‌بوو.ئه‌و دژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤێت بوو كه ده‌یانه‌ویست
ده‌ست له‌ناو كاروباری وڵات وه‌ربده‌ن، داود گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌فغانستان چونكه
پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا پێچه‌وانه‌ی كوتله سیاسیه‌كانی
دیكه كاریده‌كرد له‌وانش هیند و مسر و یوگسلاڤیای له‌گه‌ڵ خۆی پهلكێشكرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سۆڤێت فه‌رمانی لابردنی نه‌كردبوو، به‌ڵام
به خێرای دركیان به‌وه كرد كه حكومه‌تی حزبی شیوعی دیموكراتی گه‌لی نوێ له 28ی
نیسانی 1978 دامه‌زراند و نور محه‌مه‌د ته‌ره‌قی-یان كرد به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
شۆڕشی ئه‌فغانی كه هێشتا دروست نه‌كرابوو هه‌روه‌ها هیچ جه‌نگێكی ناوخۆی له‌گه‌ڵ هێزه
شیوعیه‌كان له خولی پاكسازی به‌سه‌ركردایه‌تی ته‌ره‌قی به‌رپابوو.
ده‌سه‌ڵاتی شیوعییه تازه‌كان، ئیسلامییه‌كان و خاوه‌ن
موڵك و ماڵه‌كانی كرد به ئامانج به تایبه‌تی له گونده‌كان، ئه‌وه‌ش وایكرد كه
چه‌ندین ده‌ربه‌گ و ئاغایان لێ ڕاست بێته‌وه. هه‌ر زوو له باكور و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان
به یارمه‌تی پشتونیهكانی پاكستان، یاخیبوون دژی حكومه‌تی سۆڤێت به‌رپابوو.
به درێژای ساڵی 1979 سۆڤێتیه‌كان به توندی چاودێری
حكومه‌تی ئه‌فغانستانیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له كابوڵه‌وه زیاتر و زیاتر بڕیار له
داگیكردنی خاكی ئه‌فغانستان بده‌ن. له مانگی ئازاری ئه‌و ساڵه‌دا كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای
ئه‌فغانستان له هیرات جیابوونه‌وه و نزیكه‌ی 20 ڕاوێژكاری سۆڤێتیان له شاره‌كه
كوشت، له‌و ساڵه‌دا چوار كوده‌تای سه‌ربازی گه‌وره دژی حكومه‌ت به‌رپاكرا. له
مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی كابوڵ نزیكه‌ی 75% له زه‌وی ئه‌فغانستانی له
ده‌ستدا جگه له‌وه‌ی چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی به دهستهوهمایهوه، به‌ڵام یاخی
بووان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو گونده‌كاندا گرت.
به‌رپرسانی سۆڤێت ده‌یانه‌ویست پشتگری له دۆسته‌كانیان
له كابوڵ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ترسان له ڕێگه‌ی هێزی وشكانیه‌وه سوپاس بنێرن نه‌وه‌كو
دۆخی ئه‌فغانستان تێكبچێت. به‌رپرسانی سۆڤێت له‌وه ده‌ترسان كه ئیسلامییه یاخیبووه‌كان
ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، له كاتێكدا زۆرێك له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست موسڵمان
بوون و له ژێر ده‌ستی سۆڤێت بوون، به‌ده‌ر له‌وه‌ش ساڵی 1979 له ئێران پیاوانی
ئاینی به سه‌ركردایه‌تی خومه‌ینی كوده‌تایان دژی شا به‌رپاكرد ئه‌وه‌ش وایكرد كه
ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌یه‌ك بڕوات كه ئاینی ئیسلام حكومی تێدا بكات.
له‌گه‌ڵ تێكچوونی دۆخی حكومه‌تی ئه‌فغانستان سوپای سوور
به هاوكاری چه‌ندین تۆپ تانك و چه‌كی
قورس و سووك به یاوه‌ری فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چوونه ناو ئه‌فغانستانه‌وه و چه‌ندین
ڕاوێژكاری سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ
خۆی برد، له حوزه‌یرانی 1979 نزیكه‌ی 2500 ڕاوێژكاری سه‌ربازی سۆڤێتی و هه‌زار
ڕاوێژكاری مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان هه‌بوو، جگه له‌وه هه‌ندێك له ڕاوێژكاره
سه‌ربازییه‌كان چالاكی سه‌ربازییان له ڕێگه‌ی تانك و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه
دژی یاخبووان ئه‌نجامده‌دا.
له 14ی ئه‌یلولی 1979 سه‌رۆك ته‌ره‌قی له حیزبی گه‌لی
نیشتیمانی بوو به ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی خۆی وه‌زیری به‌رگری حهفهزهوڵا ئه‌مینی
بانگكرده كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، گریمانه‌ی
ئه‌وه ده‌كرا كه بۆسه‌یه‌كی بۆ بنێننه‌وه و بیكوژن، ئه‌وه‌ش له لایه‌ن
ڕاوێژكاره ڕووسه‌كانه‌وه پلانی بۆ داڕێژابوو. به‌ڵام سه‌رۆكی كۆشك ئاگاداری وه‌زیری
به‌رگری كرده‌وه، دواتر به سه‌لامه‌ت وه‌زیر بۆی ده‌رچوو. ڕۆژێك دواتر وه‌زیری
به‌رگری به پاڵپشتی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی گه‌مارۆی كۆشكیدا و ته‌ره‌قی خسته
ژێر باری مانه‌وه‌ی به زۆره‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به فه‌رمانی ئه‌مین
به سه‌رینێك خنكێنرا.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا كوده‌تایه‌كی گه‌وره‌ی
سه‌ربازی كرا، ئه‌وه‌ش وایكرد كه به‌رپرسانی سۆڤێت دان به‌وه‌دا بنێنن كه له
ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ئه‌فغانستان له ده‌ست ده‌رچووه. بۆیه ناچاربوون له
ڕێگه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازه‌وه له ناوچه‌ی تركستان و ناوچه‌ی فیرگانای سه‌ربازی
(ئۆزباكستانی ئێستا) بڵاو ببنه‌وه.
له به‌رواری 24-26ی تشرینی یه‌كه‌می 1979 چاودێرانی ئه‌مریكی
تێبینی ئه‌وه‌یان كرد كه سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی له ڕێگه‌ی سۆڤێته‌وه بۆ كابول
ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی كه ئه‌وان به نیازی داگیركاری گه‌وره‌ن،
یان ته‌نیا ئامانجیان ناردنی هاوكارییه بۆ ئه‌مین، چونكه ئه‌مین دواجار بووه ئه‌ندامی
حیزبی شیوعی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو گومانه‌كان له 27ی كانوونی یه‌كه‌م
ڕه‌وینه‌وه، چونكه هێزی تایبه‌تی سیتزنزی سۆڤێتی په‌لاماری ماڵی ئهمینیانداو كوشتیان.
دواتر بابراك كه‌مال-یان وه‌كو سه‌ركرده‌ی نوێی ئه‌فغانستان ده‌ستنیشانكرا. له
ڕۆژی دواتر سۆڤێت سوپاكه‌ی كرده‌وه به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكی لای توركمانستان و
به‌شه‌كه‌ی لای ئۆزباكستان، له دوو قۆڵه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ
داگیكردنی.
مانگی یه‌كه‌م له داگیركارییه‌كه
موسڵمانه‌كانی ئه‌فغانستان كه ناوی خۆیان نابوو موجاهیدین
جه‌نگی جیهادیان دژی سۆڤێت ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سۆڤێت چه‌كی گه‌وره و
پێشكه‌وتووی هه‌بوو ئه‌مه موجاهدینهكانی نه‌ترساند چونكه ئه‌وان یه‌كلابوونه‌وه
له‌وه‌ی جه‌نگ له پێناو ماڵ و منداڵ و بیروباوه‌ڕیان بكه‌ن. له‌مانگی شوباتی 1980
سۆڤێتیه‌كان توانیان سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌فغانستان بخه‌نه ژێر ڕێكفی خۆیانه‌وه
ڕزگاریان بێت له كوده سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موجاهدینهكان
80%ی وڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو.
ڕۆڵی سۆڤێت له ساڵی 1985
له پێنج ساڵی یه‌كه‌مدا سوپای سووری سۆڤێت توانیان
ڕێگای ستراتیژی نێوان كابوڵ و ترمز بگرن و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیان له سنووری
ئێران دانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه هیچ هاوكارییه‌ك نه‌گاته ده‌ستی موجاهدینهكان به
تایبه‌تی له ناوچه‌كانی هزاراجات و نورستان كه به هیچ جۆرێك سوپای سۆڤێتی تێدا
نه‌بوو.
سوپای سۆڤێت نۆ هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
موجاهدینهكان كه ناوی نابوو جه‌نگی چه‌ته‌كان، ناوه‌ندی هێرشه‌كه ناوچه‌ی په‌نجشێر
بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تانك و تۆپ و فرۆكه، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی ده‌ست بگرن
به‌سه‌ر دۆڵی په‌نجشێردا.
موجاهدینهكان توانیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه
به‌رپرچی ئه‌و هێرشانه بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریكا،
به‌ریتانیا، ئێران، سعودییه، پاكستان، ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كران و چه‌ندین جۆری
چه‌كیان پێده‌گه‌یشت.
كشانه‌وه
به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه سوپای
سوور تووشی شكست هاتن، زۆرێك له سه‌ربازه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌هاتن و په‌یوه‌ندییان
به چه‌كداره موجاهیدهنهكانهوه ده‌كرد. به‌مجۆره ئه‌فغاستان بووه ڤێتنامێكی
دیكه له دژی سوپای داگیركه‌ر. ساڵی 1989 موجاهدینهكان نزیكه چوار هه‌زار بنكه‌یان
ڕازی كرد كه له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا مانبگرن. ئه‌حمه‌د شاه مسعود سه‌رپه‌رشتیاری
10 هه‌زار چه‌كداری ڕاهێنراو بوو. به ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی دوژمنی بێزاركردبوو.
ساڵی 1986 له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رۆكێكیان به
ناوی محه‌مه‌د نه‌جیبوڵا دانا كه پێشتر سه‌ركرده‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فغانی
(خاد) بووه. له 15ی ئایاری 1988 حكومه‌تی سۆڤێتی یه‌كه‌مین كاروانی كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌وه ده‌ستی پێكرد كه جه‌نگی دژی
موجاهیدینه‌كان وه‌ستاند.
له 15ی شوباتی 1989 به ته‌واوه‌تی كشانه‌وه. له ئه‌فغانستان
نزیكه‌ی 600 هه‌زار سه‌ربازی سۆڤێتی له خزمه‌تی سه‌ربازیدا بوون، له‌و جه‌نگانه‌دا
14 هه‌زار و پێنج سه‌ت كه‌سیان كوژران و 54 هه‌زاریش برینداربوون. 416 هه‌زار كه‌سیش تووشی نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریا
و نه‌خۆشی جگه‌ر بوون.
له‌و جه‌نگه‌دا یه‌ك ملیۆن و نیو ئه‌فغانی كوژران ، له
نێوان پێنج بۆ 10 ملیۆن كه‌س وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشت كه ده‌یكرده سێ به‌شی هه‌موو
ئه‌فغانستان كه ڕوویان له پاكستان و وڵاتانی درواسێ كرد. 25 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌فغانیش
له ڕێگه‌ی مینه‌وه كوژران. تاوه‌كو ئێستاش هه‌زار مینی به چێنراوی له ئه‌فغانستان
ماونه‌ته‌وه.
دوای جه‌نگ
دیاردەیەكی سەیری پێشبینی نەكراو لە گۆڕەپانی جیهادی ئەفغانستان سەری هەڵدا
كە دواتر بە (عەرەب ئەفغان)ناویان دەركرد و لە ئێستادا لەنێو میدیاكاندا بەهۆی زاڵبوونی
ناوی –داعش- ئەو زارەوەیە بەرەو لەبیرچوونەوە رۆشتووە.
دیاردەی عەرەب ئەفغان بەو كەسانە دەگوترا كە لەسەرەتای جەنگی چریكی و پارتیزانی
ئەفغانستانەوە بەڕێگەی جیاواز و بەمەرامی جیاواز چوونە پاكستان یان ئەفغانستان و هەموویان
عەرەب بوون، ئیدی یان دانیشتووی وڵاتانی عەرەبی بوون یان لە جیهانی رۆژئاواوە دەچوونە
ئەو وڵاتە، لە دیارترین كە سایەتیەكانی ئەو سەردەمە كە تائێستاش كاریگەریی جدییان
لە سەر جەنگەكانی جیهان هەیە (عەبدوڵا عەزام1941- 1989 – بەهۆی تەقینەوەوە تیرۆركرا)
بە رەگەز فەلەستینی و (ئوسامە بن لادن – 1957- 2011 هێزە ئەمەریكیەكان كوشتیان) یەكێك
لە كوڕە بەناوبانگەكانی بنەماڵەی دەوڵەمەندی عەرەبستانی سعودیەو(ئەیمەن زەواهیری-1951- دامەزرێنەری كۆمەڵەی جیهادی میسری)بەڕەگەز میسری
و (ئەبومەسعەبی زەرقاوی1966- 2006- بە هۆی بۆمبارانی فڕۆكەكانی ئەمەریكاوە لە عێراق
كوژراوە )بەڕەگەز ئەردەنی و سەدان كەسی تر كەلە دوای روداوەكانی 11/سێبتەمەبەر/2001
و تەقاندنەوەی دوو تاوەری بازرگانی گەورە لە نیوۆركی پایتەختی بازرگانی ئەمەریكا لە
رێگەی دوو فڕۆكەی نەفەر هەڵگرەوە، بڵاو بوونەوەو هەریەكەیان رێگەیەكی تری گرتە بەر .
ئەم كەسایەتیە دیارانەی كە باسكران رۆڵی گەورەیان هەیە لە درێژە پێدانی ئەو
بۆچوونەی كە بە (ئیسلامی سیاسی یان جیهادی) ناوبانگی دەركردووە، ئەوان رێگەیەكیان كردەوە كە نەوەكانی داهاتوو لەسەری
برۆن و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بێت بەشێك لەو سەركردانەی كە گەڕاونەتەوە وڵاتانی
خۆیان یان شوێنەكانی تر، تا ئێستاش رۆڵیان هەیە لە درێژە دان بە چەكداری و ئەوەی كە
ناویان لێناوە (جیهاد)و دیارترینیان لەم ساڵانەی دواییدا لە كوردستان خۆیان لە
(جند الاسلام) و (لە عێراق و شامیش) بە دەوڵەتی ئیسلامی خۆیان ناساند.
هەرچۆنێك بێت روسیا لە دوای دە ساڵ مانەوەو لەو وڵاتە لە (1989) بەفەرمی لەو
وڵاتە كرایە دەرەوە و بە ملیۆنەها پارچە چەك لەدەستی خەڵكدا مایەوە، شەڕی ناوخۆی ئەو
گروپانە ئەوەندی تر ئەو وڵاتەی بەچۆكدا هێناو كردیە یەكێك لە وڵاتە هەرە هەژارەكانی
دونیا ، روداوی 11/سێبتەمبەر/2001 بووە بیانوویەكی گەورە بەدەستی ئەمەریكیەكانەوە
كە راستەوخۆ هێرشی ئاسمانی و زەمینی بكاتە سەر ئەو وڵاتە و لاوازی ئەو كاتەی روسیاش
هەلێكە لەبارتری هێنابوویە بەردەست ، هەربۆیە لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمەریكا
لەو وڵاتەدان بە بیانووی شەڕی دژ بە رێكخراوی (القاعیدە) كە ئەیمەن زەواهیری سەرپەرشتی
دەكات و هەروەها شەڕی دژ بە رێكخراوی (تالیبانی ئەفغانستان) كە مەلا محمد عومەری پەشتۆنی
ئەفغانی سەرپەرشتی دەكات.
ئامارەكانی جەنگی 1979 ی رووسی تا ئێستا 2018 كە پێدەنێتە چل ساڵی رەبەقەوە
ئەوەندە زۆرن كە لە ژمارە نایەن و تا ئێستاش مین و چەكی بەجێماوی ئەو سەردەمانە خەڵك
دەكوژێت و تەنها لەسەردەمی شەڕی روسیا دا یەك ملیۆن ئەفغانی گیانیان سپارد، تا ئێستاش
پاشماوەكانی ئاوارەی ئۆردوگاكانی (ئێران و پاكستان)ی ئەو وڵاتە بەرقەرارن و دەكرێت
بگوترێت روداوی ئەفغانستان لە ماوەی ئەو چل ساڵەدا گۆڕەپانێك بووە بۆ ساغكردنەوەی
چەك و خاڵی كردنەوەی وزەی جیهاد و زۆرانێكی گەورەی ئەمەریكاو روسیا بوو لەسەر گۆڕەپانێك
كە هیچیان پشتیان پێوەی نەئێشابوو.
ئەگەر روسیا بۆ ماوەی ئەو چەند ساڵە لەو وڵاتە مایەوەو هەمووان بە داگیركاری
بێ پاساو ناویان دەهێنا، ئەوا ئەمەریكا لە پێستی هاوكاری كردن و بەدەمەوە چوونی
حكومەتی ئەو وڵاتەدا گورگێكەو بەدوای تیكەی چەوری دەستكەوتی سیاسی و ئابوورییەوەیە.