03:25 - 05/02/2019
سه‌رۆك هۆزێك چۆن كۆتایی به ژیانی ماجه‌لان هێنا؟
فردناندۆ ماجه‌لان گه‌ڕیده‌یه‌كی به ڕه‌گه‌ز پورتوگالی
بوو، ئه‌و كه‌سێك بوو كه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه شوێنه جیاوازه‌كانی جیهانی ده‌دۆزیه‌وه،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین دڵسۆزی بۆ شای ئیسپانیا كارلۆسی شه‌شه‌م ده‌رده‌بڕی و ئه‌و
شوێنانه‌ی ده‌دۆزیه‌وه باجی لێوه‌رده‌گردن و ده‌یاننارده‌وه بۆ پادشا، بڕیاردرا
ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی پێ بدرێت. له یه‌كێك له‌و گه‌شتانه‌یدا به‌خۆی و كه‌شتیه‌وه‌كه گه‌یشته
فلیپین و داوای له هۆزه‌كان كرد كه باج بده‌نه كارلۆسی شه‌شه‌م، هه‌موویان ڕازی
بوون ته‌نیا خێڵێك نه‌بێت، ئه‌و خێڵه به سه‌ركردایه‌تی (لاپۆ لاپۆ) توانیان ماجه‌لان
بكوژن، ڕه‌وانه‌ی گه‌شتێكی نادیاری بكه‌ن.
گه‌شته‌كه
له ساڵی 1519ی زاینی فردناندۆ ماجه‌لان له ئیسپانیاوه
به یاوه‌ری پێنج كه‌شتی دیكه گه‌شتێكی ده‌ریاوانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی
بۆ پاتاگۆنیا ده‌ست پێكرد و به گه‌رووی ماجه‌لان تێپه‌ڕی له 16ی ئازاری 1521 گه‌یشته (ده‌ریای ئاشته‌وایی) كه ئێستا ناوی
زه‌ریای ئارامه. له‌وێ چاوی كه‌وت به دورگه‌ی فلیپین به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌مین ئه‌وروپی
كه بچێته ئه‌و دوورگه‌یه.
ئامانجه‌كه‌ی
ئامانجی ماجه‌لان له‌م گه‌شته‌دا دوو ئامانج بوو یه‌كه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای خۆرئاواوه بگات دوورگه‌ی مالوكو كه به دوورگه‌ی ته‌پڵه‌كان
ناسراوه، چونكه ئه‌وێ نزیكه له ئه‌ندۆنیزیاوه. دووه‌میش ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كه
دۆزیوویه‌ته‌وه ببنه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی شاهه‌نشای ئیسپانیا. ماجه‌لان له
دوورگه‌ی هۆمۆهۆن دابه‌زی و هه‌ستا به پیشاندانی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك خێله‌كانی
ئه‌و ناوچه‌دا پاشان هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی كاسۆلیكی مه‌سیحیه‌ت له
دورگه‌كه و بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناوی كارلۆس، ناوی دوورگه‌كه‌ی كرد به ناوی ئه‌وه‌وه.
هه‌موویان به‌و ناوه ڕازی بوون و هاتنه سه‌ر ئاینی مه‌سیحیه‌ت ته‌نیا لاپۆ لاپۆ
نه‌بێت كه ڕه‌تیكرده‌وه نه بچێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی شای ئیسپانیا و نه ئاینه‌كه‌ی
خۆیشی بگۆڕێت.
دورگه‌ی ماكاتان
ماجه‌لان به زمانلووسی خۆی توانی سه‌رجه‌م سه‌رۆك خێڵه‌كان
ڕازی بكات تاوه‌كو هێرش بكه‌نه سه‌ر دوورگه‌ی ماكتان و جه‌نگ له دژی لاپۆ لاپۆ
هه‌ڵبگیرسێنن ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌وا ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر خێر و
بێری ئه‌و ناوچه‌یه. مه‌جه‌لان دڵنیابوو كه به‌سه‌ر هێزێكی كه‌م توانایی وه‌كو
خێڵی لاپۆ لاپۆ سه‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و خێڵه هیچیان نه‌بوو جگه له تیر و كه‌وان
و ڕم و شیر. له كاتێكدا سوپاكه‌ی ماجه‌لان هه‌ڵگری چه‌ندین تۆپ و چه‌كی بڕنه‌و
بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌م جه‌نگه درووستكرد، ئه‌وه‌بوو كه سه‌ربازه‌كانی
ماجه‌لان خاو بوون له‌وه‌ی كه خێرا تۆپه‌كان بهاوێژن، تاوه‌كو ئاماده‌یان كرد جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی
لاپۆ لاپۆ ده‌گه‌یشتنه سه‌ریان.
ته‌رمه‌كه‌ی ماجه‌لان
به پێی سه‌رچاوه مێژوویه‌كان له نیوه‌شه‌وی 27ی
نیسانی 1521 ئه‌و جه‌نگه ڕوویداوه، سه‌ره‌تا ماجه‌لان داوایكردووه كه سوپاكه‌ی
لاپۆ لاپۆ خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه به‌رپا نه‌بێت به‌ڵام
لاپۆ لاپۆ كه ئێستا به لای فلیپلینه‌كانه‌وه پاڵه‌وانی نیشتیمانییه، ئاماده‌نه‌بوو
خۆی راده‌ستی هێزه بێگانه‌كه بكاته‌وه بۆیه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و جه‌نگه
زۆربه‌یان كوژران. خه‌ڵكی خێڵه‌كانی دیكه هاتن تاوه‌كو ته‌رمی ماجه‌لان ببنه‌وه،
چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه لاپۆ لاپۆ توانی ماجه‌لان بكوژێت. به‌ڵام لاپۆ
لاپۆ ڕه‌تیكرده‌وه كه‌س ته‌رمه‌كه‌ی ماجه‌لان هه‌ڵگرێته‌وه. بۆیه تاوه‌كو ئێستا
ته‌رمی ماجه‌لان ده‌ریا قووتیدا و ئاسمان هه‌ڵیلووشی. پاشان ئه‌و هێزه‌ی كه
مابوونه‌وه لاپۆ لاپۆ ڕێگای پێدان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان. له ڕێگا زۆربه‌یان
به هۆی تووشبوونیان به نه‌خۆشی مردن و پاشماوه‌ی هێزه‌كانیش له لایه‌ن سوپای
پورتوگاله‌وه ده‌ستگیركران.
دوای جه‌نگ
ئه‌مرۆ له‌ناو گه‌لی فلیپیندا لاپۆ لاپۆ وه‌كو پاڵه‌وانی
نیشتیمانی سه‌یرده‌كرێت و كه توانیوویه‌تی سوپای داگیر تێكبشكێنێت له ئێستادا له
دورگه‌ی ماكتان په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی برۆنزی بۆ درووستكراوه و هه‌ركه‌س ده‌چێته
ئه‌و دورگه‌یه مه‌حاڵه چاوی به لاپۆ لاپۆ نه‌كه‌وێت، له هه‌مان كاتدا وێنه‌ی لاپۆ
لاپۆ له‌سه‌ر مۆری نیشتیمانی پۆلیسی وڵاتی فلیپیندایه و هه‌موو مانگێكی نیسان یادی
ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كه‌یان له‌و جه‌نگه‌دا كه به جه‌نگی
ماكتان ناسراوه، سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ماجه‌لان.
لاپۆ لاپۆ
تاوه‌كو ئێستا جیاوازی له‌سه‌ر ناوی لاپۆ لاپۆ هه‌یه،
هه‌ندێك ده‌ڵێن ناوی تسیلاپۆلاپۆ هه‌ندێكیش ده‌ڵێن سالپولاكا. به‌ڵام دۆزه‌ره‌وه‌ی
ئیتاڵی به ناوی ئه‌نتۆنیۆ بیگافتا كه هاوڕێی گه‌شته‌كه‌ی ماجه‌لان بووه بۆ فلیپین
له‌سه‌ر ناوی سه‌ركرده‌ی ئه‌و دوورگه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی جه‌نگه‌كه‌یان
ده‌كرد دوو كه‌س بوون به ناوه‌كانی" زۆلا و تسیلاپۆ لاپۆ" له په‌رتووكی
لانتۆنیۆ دی مۆرگا باس له‌وه كراوه ناوی ته‌واوی لاپۆ لاپۆ " لاپۆ لاپۆ
دیمانتاگ" شاعیری ناوداری فیلیپین كارلۆس كالاو كه سه‌ده‌ی 17 ژیاوه ناوی لاپۆ
لاپۆ به " كالی پۆلاكۆ" ده‌هێنێت.
كه‌له‌پووری لاپۆ لاپۆ
حكومه‌تی فلیپین به گرنگی ته‌واویان به‌م كه‌سایه‌تیه داوه،
به تایبه‌تی له دورگه‌ی ماكتان بۆیه ناوی شاری ئۆبۆن له ناوچه‌ی سیپۆ گۆڕدراوه
بۆ لاپۆ لاپۆ. له باخچه‌ی ریزاڵ كه ده‌كه‌وێته مانیلای پایته‌خته‌وه هه‌ستاون
به دانانی په‌یكه‌رێك. له‌نێوان ساڵانی 1967-1974 وێنه‌یه‌كی لاپۆ لاپۆ له‌سه‌ر
دراوی وڵاته‌كه‌یان بووه.
له خولی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی فلیپینی سیناتۆر ریچارد گۆردۆن
به پێی یاسای ڕێگه‌پێدراو له به‌رواری 27ی نیسان هه‌موو ساڵێك بكرێته به پشووی
فه‌رمی. له شه‌قامێكی گه‌وره‌ی سانفرانسیسكۆ له ئه‌مریكا ناوی لاپۆ لاپۆیه.
لاپۆ لاپۆ نه‌مردووه
خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه هه‌میشه
بمێنێت، باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه هه‌یه كه لاپۆ لاپۆ نه‌مردووه، به‌ڵكو گۆڕاوه
بۆ به‌رد و له دوای جه‌نگی ماكتانه‌وه بۆته پاسه‌وانی ده‌ریای ماكتان، بۆیه كاتێك
ڕاوچییه‌ك ده‌چێته ڕاو پاره له‌سه‌ر ئه‌و به‌ردانه داده‌نێت تاوه‌كو مۆڵه‌ت له
لاپۆ لاپۆ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوی خۆیان بكه‌ن. هه‌ندێكی دیكه‌ش زۆر باوه‌ڕیان
به ئه‌فسانه‌یه ده‌ڵێن ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی لاپۆ لاپۆ كه تیر‌و كه‌وانێكی به ده‌سته‌وه
گرتووه، بیگۆڕن بۆ شمشێر، چونكه په‌یكه‌ره‌كه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی
فلیپینه. له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سێ سه‌رۆك شاره‌وانی به جه‌ڵته‌ی دڵ مردوون، ئه‌گه‌ر
تیروكه‌وانه‌كه بكه‌ن به شمشێر ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان
دره‌نگتر بمرن یان هیچ نه‌بێت به جه‌ڵته‌ی دڵ نه‌مرن.