09:23 - 05/02/2019
بۆكۆ حه‌رام ده‌سته‌خوشكی قاعیده و كوڕه گوێڕایهڵهكهی داعش
گروپی بۆكۆ حه‌رام رێكخراوێكی توندڕه‌وی ئیسلامییه‌و خوازیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن به شێوه‌ی خۆرئاوایین و له وڵاتی نه‌یجیریا خه‌ریكی كرده‌وه‌ی تیرۆرستین و پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن كه به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وڵات به‌ڕێوه ببرێت. ئه‌و گروپه له ساڵی 2002 دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د یوسف به مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام دامه‌زراوه‌و ئامانجی ئه‌و گروپه‌ش دژایه‌تیكردنی دیموكراسییه، دژی هه‌رجۆره خوێندنێكن به شێوه‌ی رۆژئاوایی بێت و له‌ژێر كاریگه‌ری تیۆره‌كانی ئیبنی ته‌یمیه‌ن. دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕایانگه‌یاند كه به‌یعه‌ت به داعش ده‌ده‌ن و له خۆشی و ناخۆشیدا ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادین. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان چۆنه؟ چۆن له كۆی 36 ویلایه‌تی نه‌یجیریا توانیوویانه له 12 ویلایه‌ت ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت؟
سه‌ره‌تای یاخیبوونه‌كه
یاخیبوونی بۆكۆ حه‌رام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2009 ئه‌و كاته‌ی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام ده‌ستیان به كرده‌وه‌ی چهكداریكرد له دژی حكومه‌تی نه‌یجیریا، له ساڵی 2012 له ناوخۆی بۆكۆ حه‌رام چه‌ند به‌شێكی لێ جیابووه‌وه ئه‌وه‌ش له نێوان كۆمه‌ڵه‌ی سهلفیه موحافیزكارهكان كه ئه‌بو عسمه‌ت ئه‌نساری سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و كۆمه‌ڵه‌ی توندڕه‌وه‌كانیش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌بو به‌كر شاكۆ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرا. له ساڵی 2015یش كۆمه‌ڵێكی دیكه بوونه ئه‌ندامی قاعید، دواتر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی شاكۆ چوونه ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له خۆرئاوای ئه‌فریكا.
له ساڵی 2013 زیاتر له هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی ئه‌و ململانێیانه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ساڵی 2014 ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزبووه‌وه بۆ ده هه‌زار و 849 كه‌س، له هه‌مان ساڵدا ئه‌وان توانیان بۆ وڵاتانی كامیرۆن و چاد بكشێن كه دراوسێی نه‌یجیریان و به‌مه‌ش ململانێ و جه‌نگه خوێناویه‌كان گواسترایه‌وه بۆ جه‌نگێكی ناوچه‌یی.
له ساڵی 2015 هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ناچاربوون هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام بۆ ئه‌وه‌ی له دارستانه‌كانی سامبیسا بكشێنه‌وه. باس لهوهشكراوه ئه‌و توندوتیژیانه به‌ره‌و جه‌نگی ئاینی له نێوان موسڵمانان و مه‌سیحیه‌كان ده‌چێت، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام یهكێكێن له‌و گروپه تیرۆرستانه‌ی كه زۆرترین خه‌ڵكیان كوشتووه.
مێژووی ئه‌م جه‌نگه
له ساڵی 1914 دوای زیاتر له 10 ساڵ له تێكشكانی سوكوتو و گروپهچهكداره ئیسلامیه‌كان، له لایه‌ن به‌ریتانیاوه هه‌ریه‌ك له باكوور و باشووری نه‌یجیریا یه‌كیانگرت. به‌ریتانیاییه‌كان له باكووری نه‌یجیریا زۆرینه بوون و كه فریدریك لۆگارد ساڵی 1912 بوو به حاكمی ئه‌و ناوچه‌یه.
دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌ڵمانیا داگیركراوه‌كانی دۆڕاند، یه‌كێك له‌وانه وڵاتی كامیرۆن بوو كه دابه‌شبوو بۆ سه‌ر به‌ره‌ی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، به‌شێكی دیكه‌ش دابه‌شبوو بۆ سه‌ر به‌ره‌ی باشوور و باكوور. له دوای ڕاپرسی ساڵی 1961 باشووری كامیرۆن جارێكی دیكه خۆیان خسته‌وه سه‌ر كامیرۆنی به‌شه فه‌ره‌نسیه‌كه له كاتێكدا كامیرۆنی باكوور گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌یجیریا ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وایكرد كه ژماره‌ی موسڵمانه‌كانی باكووری نه‌یجیریا زیاتر بێت و زۆرترین یاخی بوونی تێدا ئه‌نجامدرا.
ململانێی ئاینی
ململانێی ئاینی له نه‌یجیریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1953 كاتێك كوشتارگه‌ی ئهیگبۆ له ساڵی 1966 له باكوور ڕوویدا، ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌و كوده‌تای ئه‌فسه‌رانی لاگبۆ و ململانێی مه‌زهه‌بی له نێوان ئهجبوس و موسڵمانه ناوخۆییه‌كان ڕوویدا. ئه‌وه‌ش وایكرد ببێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی له نێوان جیابووه‌كانی بیاڤرا و ههڵگریسانی جه‌نگی ناوخۆ.
له كۆتایی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان به سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د مروه و لایه‌نگرانی ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره به‌رپاكرا، كه بووه هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س، له ساڵی 1980 كاتێك محه‌مه‌د مروه مرد، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌رده‌وام بوون. له ده‌یه‌دا نه‌یجیریا به سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ ئیبراهیم بابانگیدا كه ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی هه‌بوو، چونه ناو نه‌یجیریاوه، ئه‌م هه‌نگاوه وایكرد كه ململانێ ئاینیهان زیاتر بته‌قنه‌وه و به تایبه‌تی دژی ئاینی مه‌سیحیه‌ت.
دابه‌شكردنی ویلایه‌ته‌كان
ساڵی 1999 كاتێك دیموكراتی گه‌ڕایه‌وه بۆ نه‌یجیریا په‌رله‌مان وه‌كو هه‌یكه‌لێكی سه‌ره‌كی بۆ یاسای شارستانی و تاوانی له لایه‌ن زۆربه‌ی موسڵمانه‌كانه‌وه پێكهێنرا. حاكمی ویلایه‌تی زامفارا ئه‌و كاته ئه‌حمه‌د ره‌فاعی بوو به خێرایی جه‌نگ له نێوان شه‌پۆلی توندوتیژی له نێوان موسڵمان و مه‌سیحیه‌كان به‌رپابوو. له ویلایه‌ته‌كانی باكووری نه‌یجیریای ئیسلامی ههمهجۆر كۆمه‌ڵه و ده‌سته‌ی دانیشتوانی موسڵمانی تێدابوو. ئه‌وان زۆربه‌یان شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان جێبه‌جێ ئه‌كرد و داوایان ده‌كرد له‌سه‌ر ئاستی وڵات شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێ بكرێت.
بۆیه حكومه‌تی فیدڕاڵی نه‌یجیریا له 12 ویلایه‌ت پشتگری له داوای هاوڵاتیانی موسڵمان كرد.
له كۆی 36 ویلایه‌ت 12 ویلایه‌تی نه‌یجیریا له لایه‌ن موسڵمانانی سوننه مه‌زهه‌به‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو. له ساڵی 1999 ئه‌و ویلایه‌تانه خاكی شه‌رعی خۆیان هه‌ڵبژارد و دیاریده‌ی دادگای عورفی سه‌ریهه‌ڵدا بڕیاریاندا هه‌ركه‌سێك ئاینی موسڵمان بگۆڕێت بۆ ئاینی دیكه ئه‌وا به تاوانی گه‌وره سه‌یر ده‌كرێت. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دیمۆگرافیا و ئاین، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه موسڵمانان 50.5%ی دانیشتووان پێكده‌هێن. موسڵمانه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له باكووری وڵات ده‌ژین و زۆربه‌یان سووننه مه‌زهه‌بن، به‌ڵام مه‌سیحیه‌كان به پله‌ی دووه‌م دێن و كه پله‌ی 48.2.% پێكده‌هێنن ئه‌وان ده‌كه‌ونه به‌شی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاته‌وه.
سه‌ره‌تای ململانێكان
له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام لێره و له‌وێ چه‌ندین كرده‌وه‌یان ئه‌نجامدا، له ساڵی 2009 كاتێك حكومه‌تی نه‌یجیریا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌ندامانی بۆكۆ حه‌رام چه‌ندین ئه‌ندامی چه‌كداریان هه‌یه و چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوای ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی بوتچی حكومه‌تی نه‌یجیریا ده‌ستیانكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌و ئه‌ندامانه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و شه‌ڕه خوێناویه هات كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وڵات ئه‌نجامیاندابوو. له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر له 700 كه‌س كوژرا، ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام ماتۆڕسكیلی پڕ له به‌نزین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیس.
كوژرانی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌یان
دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی ئه‌و چه‌كدارانه به ناوی محه‌مه‌د یوسف كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ربوو، كوژرا. دوای كوژرانی یوسف، ئه‌بو به‌كر شاكۆ تاوه‌كو كانوونی دووه‌می 2015 بووه سه‌ركرده‌ی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام. یه‌كه‌مین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌و گروپه له كانوونی دووه‌می 2010، ئه‌نجامدرا كه بووه هۆی كوژرانی چوار كه‌س، ئه‌م توندوتیژییه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو مانگی ئه‌یلولی 2010 توانیان نزیكه‌ی 700 زیندانی چه‌كدارانی خۆیان ڕزگار بكه‌ن و هێزیان بۆ گه‌ڕاییه‌وه.
له 29ی ئایاری 2011 دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك له مه‌راسیمی سوێند خواردنی ده‌ستووری گودلاك جۆناسان وه‌كو سه‌رۆكی وڵات. زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له لایه‌ن چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام ئه‌نجامدرا و بووه هۆی كوژرانی 15 كه‌س و برینداربوونی 55 كه‌س. له 15ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا بۆكۆ حه‌رام ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای پۆلیسی ئهبوجایان گرته ئه‌ستۆ، كه یه‌كه‌مین كرده‌وه‌ی خۆكوژی بووه له نه‌یجریا، دوای دوومانگ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان له ئه‌بوجا بۆردوومانكرد و بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 100 كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هێرشیان كرده سه‌ر كڵێسای مه‌سیحیه‌كان و سوپاش به خێرای وه‌ڵامی دانه‌وه.
له حوزه‌یرانی 2012 له ڤیدیۆیه‌كی به‌ناوبانگدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب ئه‌بوبه‌كر شاكۆ جێگری یوسف ده‌ركه‌وت. دواتر ئه‌وان بوونه به‌رپرسی كوژرانی زیاتر له 900 كه‌س، له ئایاری 2013 حكومه‌تی نه‌یجیریا هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی بۆرنۆ بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام نه‌هێڵن، زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا. له 15ی نیسانی 2014 چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام زیاتر ده‌ستیان به توندوتیژی كرد، زنجیره‌یه‌ك ڕفاندن و كوشتیان ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش وایكرد به‌رده‌وام بن تاوه‌كو ئه‌مرۆ.
به‌یعه‌تدان به داعش
له 3ی ئازاری 2015 چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام له ڕاگهیاندراوێكیاندا هاتووه، ئه‌وان چیتر پابه‌ند و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش)ن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی بۆكۆ حه‌رام-دا هاتووه، كه ئه‌وان به شێوه‌ی ئاشكرا‌و نهێنی و له خۆشی و ناخۆشیدا ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ئه‌بوبكر به‌غدادی ده‌بن و له قسه‌ی ده‌رناچن.
"بۆكۆ حه‌رام كۆتای هات"
له كۆتای ساڵی 2016 سه‌رۆكی نه‌یجیریا محه‌مه‌د بوخاری له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، دواجار چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی بۆكۆ حه‌رام له‌ناوبران و له حهشارگهكهیانیاندا دهرپهڕنێدراون، هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م چه‌كدارانى ئه‌و گرووپه بۆ ئه‌وه‌ى په‌ناى بۆ ببه‌ن.
سه‌رۆكى نه‌یجیریا باسی له‌وه‌كردبوو كه هێزه‌كانى سوپا، توانییان تیرۆرستانی بۆكۆ حه‌رام له سه‌ربازگه‌ى كامپ زیرۆ له‌ناو قووڵایی دارستانه‌كانى سامبیسا له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى وڵات، ده‌رپه‌ڕێنن.
دوای ڕووخانی موسڵ
هه‌رچه‌نده چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه دوای كه‌وتنی موسڵ كه به پایته‌ختی خیلافه‌تی داعش ناوبراوه، داعش كۆتایی هاتووه، به‌ڵام چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام هێشتا به‌رده‌وامن له چالاكیه‌كانیان و لێره و له‌وێ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزی 2018 به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی( BM NEWS) لۆكاڵی، گروپی تیرۆریستی بۆكۆ حه‌رام له‌م رۆژانه‌دا 111 كچه خوێندكاریان له قوتابخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی یوبی نایجیریا رفاندووه‌و نزیكه‌ی 50 كچۆڵهش له هه‌مان خوێندنگه دیار چاره‌نووسیان دیار نییه.
سه‌باره‌ت به رزگار كردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كچانه‌ی دیار نه‌ماون، هه‌واڵی جۆراجۆرو دژ به‌یه‌ك هه‌یه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌نرا كه حكومه‌ت كچه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی رزگار كردووه، به‌ڵام حاكمی ویلایه‌تی یوبی رایگه‌یاند، ئه‌و خوێندكارانه‌ی راپۆرته‌كان باسیان كردووه‌و گوایه هێزه‌كانی سوپا رزگاریان كردوون، تا ئێستاش 76 كچیان دیار نین.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه رێكخراوی بۆكۆ حه‌رام تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار كچه رفاندووه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 500 كه‌سیان لێ رزگار كراوه. رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش رایگه‌یاند، بۆكۆ حه‌رام تا ئێستا 38 پرۆسه‌ی رفاندنی ئه‌نجام داوه.
دادگایكردنی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و چه‌كدارانه‌ی بۆكۆ حه‌رام كه‌وتنه ده‌ست حكومه‌تی وڵاتی نه‌یجیریا ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی یاسای هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی دادگاكرد، بۆیه له مانگی ته‌مموزی 2018 كاربه‌ده‌ستانی نه‌یجیریا ئاشكرایان كه كه دۆسیه‌یان كردووه‌ته‌وه بۆ دادگاییكردنی سه‌دان ئه‌ندام و تۆمه‌تباری بۆكۆ حه‌رام و ده‌ست به دادگاییكردنیان ده‌كه‌ن.
دادگاییكردنی چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام له شاری دیفای سه‌ر سنووری نه‌یجیریا ده‌ستی پێكرد. تۆمه‌تباران له‌سه‌ر تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستنی تێرۆر» و زۆر تاوانی دیكه دادگایی ده‌كرێن. ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه دادگایی ده‌كرێن، له زیندانه‌كانی شاری نیامه‌ی، كۆلۆ و كۆتبوكالهوه هێنراوه‌نه‌ته به‌رده‌م دادگا.
پرسیار لێره‌دایه بۆچی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ناویان نابه‌ن؟