10:30 - 04/02/2019
بۆچی جیهان لە موشەکەکانی ئێران دەترسێت؟
حه‌وت ساڵ لەمەوبەر، ئێرانیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران تووشی په‌شۆكانێكی له ناكاو بوون، كه بووه‌هۆی شكانی په‌نجه‌ره‌كانیان و له‌رینه‌وه‌ی بیناكانیان، كه ئەوەش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی لەناکاوبوو، له سه‌ره‌تاكانی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا وا دیار بوو كه ئیسرائیل یان ئه‌مریكا هێرشی موشه‌كیان كردۆته سه‌ر پایتەختی ئێران، پێش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وێ كه ئەو ڕوووداوە بەهۆی تهقینهوهیەکی چاوه‌ڕواننه‌كراو بووە له سه‌كۆی غه‌دیری موشه‌ك له (بیدغانه) کە سەکۆکە 30 میل له پایته‌ختی ئێرانه‌وه دوورە.
هه‌تا ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستاشمان ئێرانیه‌كان و خه‌ڵكی تریش زانیاری زۆریان نیه له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی غه‌دیر، کە ئەو بنکە موشەکییە بەوەوە ناونراوە و چەندین چەک و تەقەمەنی و ژێر دەریایی دیکەش هەمان ناویان هەیە.
بەڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئێران مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر زه‌وی ڕوو ئه‌ده‌ن ئاشكرای ده‌كه‌ن، هەربۆیه هه‌ر ئه‌و مانگە دەستکردانه بوونه‌ته هۆی ئاشكرا كردنی ئه‌و سه‌كۆیه وچالاكیه چڕه‌كانیان و شوێن و پێگەکانیان، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش بووه دواتر بونه‌ته ڕێنیشاندەرێکی باش بۆ ناسین و دەستنیشانکردنی کەسێکی چالاک لەوبوارەدا، كه ئه‌ویش لیوا (حسن ته‌هرانی مقدم) بووه كه ناسراوه به باوكی به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێرانی.
ته‌هرانی یه‌كێک بوو له‌و كه‌سایه‌تییه كه‌مانه‌ی كه ناوبانگی له ڕۆژئاوا هه‌بووه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ناوبانگه‌ی هه‌یبووه له‌ناو ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ته‌هرانی ئه‌فسه‌ری دیاری هێزی ئاسمانی ئێرانیه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای پاسدارانه، ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌ی موشه‌كی بالیستی ئێرانیه، هه‌روه‌ها لێپرسراوی یه‌كه‌می دیزاینی موشه‌كه و لێپرسراوی په‌یوه‌ندی و بازرگانی هاورده‌كردن و كڕینی كه‌لوپه‌له له ده‌ره‌وه بۆ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و عەقڵی پشت دروستکردنی ناوەندی موشه‌كیه له ناو سوپای پاسداران و سه‌رپه‌رشتاری دروستكردنی به‌رنامه‌ی موشه‌كی (حزب الله) ی لوبنانیه، لێپرسراوی دەزگای پیشەسازی نیشتمانی ئێرانە، پێش ئه‌وه‌ش سه‌ركرده‌ی ناوچەی باکووری سوپای پاسداران بووە، و خاوه‌نی تۆمارێکی پڕی سه‌ربازیه كه ئەمەش وایکردووە لە لوتکەی ئەو لیستەدا بێت کە داواکراوە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە هەرچەندە بەشێوەیەکی ئاشکرا باسی لێوە نەکراوە.
هه‌تا ئێستاش ئێران زانیاری ته‌واوه‌تی نه‌داوه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی غه‌دیر، كه بووه هۆی كوژرانی 17 كه‌س كه له ناویاندا باشترین ژەنەراڵ و سه‌ربازی سوپای پاسداران هه‌بوون كه له پێش هه‌موو ئه‌وانه‌وه ته‌هرانی خۆی بوو، كه هه‌موویان وەکو تەرمێک کەوتنە بەردەم (خامنەیی) ڕابەری باڵای ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو سەرکردەکانی تاران ده‌زانن كه ئەو زیانەی پێیانگەیشتووە تەنها کوژرانی چەند سەرکردەیەکی دیاری سەربازی نیە، بەڵکو زیانێکی زۆر گەورە بە بەرنامە سەربازییە زۆر پێشکەوتووەکانیان گەیشتووە کە ناتوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەری بکەن.
له‌و كاته‌وه، كوژرانی ته‌هرانی بووه به نهێنیه‌كی ئاڵۆز، سەرەڕای ئەوەی كه ئێرانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه نه‌ك ڕووداوێكی بەمه‌به‌ست، به‌ڵام زنجیره‌ی ڕفاندنی به‌رده‌وامی زانایانی موشه‌كی ئێرانی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، بووه‌تەهۆی ئەوەی گومان لەسەر ئه‌م ڕووداوەش گەورەبێت و گومان بکرێت کە دەزگایەکی هەواڵگری دەرەکی دەستی لەو کردەیەدا هەبووبێت، وادەردەکەوێت کە تاران نەیەوێت دان بەوەدا بنێت کە دەستی درێژی مۆساد بگات بە شەقامەکانی تاران و ئەو پێگە سەربازییە توندوتۆڵانەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەپارێزرێن.
به درێژایی ساڵانی ڕابردوو ناوی (ته‌هرانی) و موشه‌كه‌كانی بەشێوەیەکی زۆر کەم ناویدەهات، به‌ڵام باسی باسی ته‌هرانی و موشه‌كه‌كانی جارێكی تر هاتنه‌وه به‌ر باس دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی تەهرانی ساڵی ٢٠٠٧ له یه‌كێک لە ماڵپەرە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بڵاو بووه‌وه، كه له پشتیه‌وه سندوقێكی نەزانراو ده‌رده‌كه‌وێت كه ناوی (مرفق شهرود)ی بەسەرەوە بووە، كه له دوایدا ئه‌م وێنه‌یه دەرەنجامگیرییەکی سەرسوڕهێنەری لێکەوتەوە کە ئەویش ئه‌وه بوو وادیاره كه ته‌هرانی پێش مردنی سه‌رپه‌رشتی كۆگایه‌كی تری نهێنی سه‌ربازی كردووه له بیابانه‌كانی ئێران به‌ناوی (شهرود) كه 300 میل دوورە له كۆگای یه‌كه‌مه‌وه، دواتر لەڕێگەی وێنه‌ی مانگە ده‌ستكردەکانەوە به ته‌واوی شوێنه‌واری ئه‌و كۆگایه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌ناو جه‌رگه‌ی بیابانی ئێران بوو.
لێكۆڵینه‌وه‌كان لەبارەی كۆگای (شهرود) جارێکی دیکە مشتومڕێکی نوێی دروستکرەوە لەسەر چالاكی موشه‌كی ئێران، به تایبه‌تی دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی بەهۆی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كیه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئێران ته‌نها له موشه‌كی كورت مه‌ودا و مامناوه‌ند پێشنه‌كه‌وتووه به‌ڵكو له سه‌ر موشه‌كی به‌هێز و دوورمەوداش گەشەپێدەدات یان پڕۆگرامێکی پێشکەوتووی فەزائی، واته ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه له ناوەڕاستی هه‌شتاكان گەشەیان پێدرا، ساڵ به ساڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاو به خۆیانه‌وه دەبینن، ئەم پڕۆسەیەش نەک تەنها بەبەرچاوی دراوسێكانییەوە ئەنجام دەدرێت به‌ڵكو بەبه‌رچاوی واشنتونیشەوە ئەنجامیان دەدات.
شه‌ڕی شاره‌كان
ئاواته موشەکییەكانی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سه‌رده‌می حوكمڕانی (شا) ی ئێران پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی، له‌و كاته‌دا و بەتایبەت له ساڵانی حه‌فتاكاندا هێزی سه‌ربازی ئیران یه‌كێک له باشترین هیزه سه‌ربازییه‌كان بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئەگەر لەسەر ئاستی جیهانیش یەکێک لە باشترینەکان نەبووبێت، کە لەوکاتەدا بەرنامەیەکی پێگەیشتوو و ئومێدبەخشی موشەکی کورت مەودای هەبوو، به‌ڵام دوای شۆرشی ئیسلامی ساڵی 1979 ئه‌و هێزه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه بەهۆی پڕۆسەی پاککردنەوەی ئایدۆلۆژیەوە، و به‌رنامه‌ی كڕین و ڕاهینانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد، ئەمە جگە له وازهێنانی زۆرێك له ڕاهێنه‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی كه هێزه‌كانیان له حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا به‌جێهێشت.
ئێران چووه ناو جه‌نگێكی هەشت ساڵە له‌گه‌ڵ عێراق، کە ئەوەش ڕاستەوخۆ دوای یه‌ك ساڵ لەئەنجامدانی شۆڕش بوو، کە ئەو بارودۆخە ناسەقامگیری تووشی هێزی سەربازی و بەتایبەت هێزی ئاسمانی کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌دا كه‌به‌سه‌ر هێزی سه‌ربازیه‌كه‌ی و ئاسمانیه‌كه‌یدا هات هه‌رچه‌نده هێزی سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیه‌كه‌ی هێشتا بەراورد بە عێراق پێشکەوتووتر بوو، لەوکاتەدا نەیتوانی کە لەڕووی هێزی ئاسمانییەوە خۆی بەهێزتر بکات، ئه‌و كاته‌ی موشه‌كه‌كانی عێراق به‌سه‌ر شارەکانی ئێران‌دا دەبارین، ئێران نه‌یده‌توانی کە بەشێوەیەکی ورد هێرش بۆناوخۆی عێراق ئەنجام بدات.
بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی جه‌نگ ڕابگرن له به‌رامبه‌ر عێراق، تاران بڕیاری به‌هێزكردنی هێزی ئاسمانی دا ئه‌ویش به كڕین و هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی موشەکی جۆری سکودی کورت مەودا بوو، لەساڵی 1985 سه‌رۆكی ئەوکاتەی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی هه‌ستا به ناردنی شاندێکی باڵا بۆ لیبیا وسوریا و كۆریای باكور وچین بۆ هێنانه‌دی ئاواتی موشه‌كی بۆ ئێران.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ره‌فسه‌نجانی هه‌ر زوو گه‌یشتنه ئه‌نجام، بەرلەوەی ساڵه‌كه ته‌واو بێت ئێران یەکەم گروپی موشه‌كی جۆری کورت مەودای (ار 17)ی بەدەستگەیشت كه یه‌كێكه له نمونه‌كانی (سكود بی) کە لە لیبیاوە هاوردەکرابوون، كه مەوداکەیان نزیکەی 300 كم دەبوو، و ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی له کڵاوەکەیدا دادەنرێت 1000 کیلۆگرام دەبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌م موشه‌كه ئاڕاستەکردنی زۆر دروست نەبوو، به‌ڵام به‌س بوو بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی ئێران کە ئاگرتێبەردانی شارەکانی عێراق بوو کە دواتر ناوبرا بە جەنگی ناوشارەکان لەنێوان تاران و بەغدا.
بەڵام تاران هەر کە کۆگاکانی خۆی پڕکرد لە موشەکی لیبی ڕاستەوخۆ ڕووی کردە كۆریای باكوور كه ئه‌مجاره ڕێكکه‌وتنی زۆر گه‌وره‌تری ئەنجامدا، و تیایدا تاران ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی دارایی بەرنامەی موشەکی (پیۆنگیانگ) له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و ڕاستەوخۆ وەرگرتنی ئەو موشەکانەی کە بەرهەم دەهێنرێن. ئێران بەشێوەیەکی کردەیی بوو به‌خاوه‌نی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی موشه‌كی (سكود)ی كۆری له ساڵی 1987 ، لەوکاتەدا دەنگۆی ئەوە پەیدا بوو کە ئێران ڕاستەوخۆ ئەو موشەکانەی وەرگرتووە بەرلەوەی کە بدرێت بە سوپای کۆریای باکوور، دوای چه‌ند مانگێك ئێران نزیكه‌ی 100 موشه‌كی به‌ده‌ست هێنا كه هه‌مووی له دژی عێراق بهكارهاتن، کە ئەوەندەی تر گڕی بەردایە ئاسمانی عێراق و سەختترین جەنگی موشەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویدا کە لەوکاتەوە ناوچەکە جەنگێکی لەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیووە.
له كۆتایدا، جه‌نگی عێراق و ئیران ته‌واو بوو به بێئەوەی بزانرێت کە کێ سەرکەوتوو بووە، دوای ئه‌وه‌ی ملیۆنێک كوژراوی لێكهوتهوه، هه‌رچه‌نده كۆتایی هاتنی جه‌نگ نه‌بووه كۆتایی هاتنی ئارەزووی ئێران له به‌ده‌ستهێنانی موشه‌ك به‌ڵكو زیاتر تینووی كڕین و بازرگانی موشه‌ك بوو، و پێش كۆتایی هاتنی جەنگ ئێران چووە دانوستانەوە بۆ كڕینی پێشکەوتووترین موشەکی کۆریای باکوور له جۆری (سكود سی).
(سكود سی) به سوته‌مه‌نی شل كارده‌كات، وه مه‌وداكه‌ی درێژتر وفراوانتره له موشه‌كی (سكود بی) له‌گه‌ڵ فراوانی شوێنی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی، وه مه‌وداكه‌ی 500كم ده‌بێت و سه‌رێكی به‌هێزی تەقینەوەی هه‌یه كه (700 کیلۆگرام) دەبوو. هه‌رچه‌نده ئێران له ساڵی 1991 بووه خاوه‌نی ئه‌م موشه‌كە، به‌ڵام ئامانجی ئێران بەرەو ئەوە گۆڕا كه ته‌كنه‌لۆژیای پێویستی هەبێت بۆ دروستكردنی موشه‌ك لەناوخۆی ئێران‌دا، ئه‌مه ئامانجێكی گرنگ و دیاری ئێران بووە و دەکرێت پێشتریش پلانی لەوشێوەیەی بە وردی داڕشتبێت بەرلەوەی هیچ لایەنێک هەست بەوە بکات.
"باشترین چەکمان"
موشه‌كی بالیستی له كاتی جه‌نگی عێراق زۆر پێویست بوو، به‌ڵام ئێران كاتێ جه‌نگی ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ئه‌مه بووه پاڵنه‌رێك بۆ به‌ره‌و پێش چونی دروستكردنی موشه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه ، بۆیه هه‌ر زوو ده‌ستی كرد به دروست كردنی موشه‌كی زەمین بە زەمین به ناوی (نازعات) كه به موشه‌كی جوڵاو ناسراوه، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین بەرهەمەکانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه (ته‌هرانی مقدم) لەدوای جەنگی عێراق-ئێران دروستی كردبوون.
له كۆتاییه‌كانی جه‌نگدا مقدم خۆی هه‌لێكی باشی بۆ ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی دروستكردن و تاقیكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پێشکەوتووی موشه‌كی بێت و به دوای ڕێگای ته‌كنه‌لۆژی زۆر پێشكه‌وتوودا بگه‌ڕێت، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1993 گه‌یشته هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌ی کاتێک كۆریای باكور بڕیاری پێدانی ڕێگای ته‌كنه‌لۆژی به ئێران بەخشی بۆ دروستكردنی موشه‌كی تایبه‌تی سكود بەخۆی و هه‌ستا به ناردنی كۆمه‌ڵێ پسپۆڕ و شاره‌زایانی وڵاتی خۆی بۆ ڕاهێنانی ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر دروستكردنی موشه‌كی تایبه‌ت به خۆیان.
لەسەرەتاوە کارەکەیان بریتی بوو لە کۆپیکردنەوەی موشەکی سكود، بەوشێوەیە دواتر شه‌هابی 1 دروستكرا كه ئه‌ویش هه‌ر كۆپی سكود بوو كه له‌و كاته‌دا ئێران 2000 بۆ 3000 دانه‌ی دروستكرد كه ئه‌مانیش به سوته‌مه‌نی شل كاریان ده‌كرد كه کڵاوەکەی قورساییه‌كەی 1000 کیلۆگرام دەبوو و مه‌وداكه‌ی دەگەیشتە 186 میل، به‌ڵام پێكانی ئامانجی زۆر ورد نییە، بۆیه دواتر شه‌هابی 2 دروستكرا كه له شه‌هابی 1 مەوداکەی زیاترە کە دەگاتە نزیکەی 300 میل، هه‌روه‌ها پێكانی باشتره له سكوده بنه‌ڕه‌تیه‌كه و شه‌هابی 1.
له ساڵی 1998 ئێران موشه‌كێكی نوێی دروستكرد بەناوی شه‌هابی 3 كه له موشه‌كێکی پێشکەوتووی (نودونغ) ده‌چێت كه كۆریای باكور دروستی كرد بۆ هێرشکردنەسەر سەربازگە ئه‌مریكییەکان له ژاپۆن، هه‌رچه‌نده كه مه‌ودای موشه‌كه‌كه 600 میله به‌ڵام ئێران گرنگی و پێشكه‌وتنی زۆر زیاتری به‌م موشه‌كه داوه كه وای لێ كردووه مه‌وداكه‌ی بگاته نزیكه‌ی 2000 كم، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی له‌م موشهكهدا ده‌بینرێ، به‌ڵام لایه‌نێكی زۆر خراپی هه‌یه ئه‌ویش پێكانی نادیار‌و نامه‌به‌سته به مانای ئه‌وه‌ی كه پێكانی وردومه‌به‌ستداری نیه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كاولكاری ده‌كات، هەر بۆیەشە ناتوانرێت لەلایەن ئێرانەوە بەکاربهێنرێت بۆ بەرەکانی جەنگ بەتایبەت بۆ ئامانجی دیاریکراو وەکو فڕۆکەخانەکان و بنکە سەربازییەکان.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م کێشەیەدا زاڵ بێت لەدواتردا ئێران موشه‌كێكی تری به‌رهه‌م هێنا له جۆری (شه‌هابی 3) به ناوی (غه‌دیر١) كه سه‌ره‌كه‌ی قورساییه‌كی زۆر باشی پێوه‌یه به ناوی (عماد) كه زیاتر موشه‌كه‌كه سەقامگیر ده‌كات و پێكانی باشتر ده‌كات، هەرچەندە تاراددەیەک مه‌ودایه‌كی كورتتری هەیە. دوای ئه‌مانه ئێران بۆی ده‌ركه‌وت كه سوته‌مه‌نی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پێكانی موشه‌ك هه‌یه بۆیه بڕیاری دا له جیاتی سوته‌مه‌نی شل سوته‌مه‌نی ڕه‌ق و پته‌و به‌كاربهێنێت لەبواری سەربازیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و موشه‌كه‌ی له به‌كارهێنانیدا سوته‌مه‌نی ڕه‌ق و پته‌و به‌كاردێت پێكانه‌كه‌ی وردتره له‌و موشه‌كه‌ی كه له به‌كارهێنانیدا سوته‌مه‌نی شل به‌كاردێت، سیفه‌تێكی دیکەی گرنگی هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵگرتن و مانه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌یەتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به پێچه‌وانه‌ی موشه‌كی سوته‌مه‌نی شل كه ده‌بێ پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م سوته‌مه‌نی تێ بكرێت کە ئەوەش وادەکات هەرکاتێ بەکاربهێنرێت ئاشکرا بێت. یه‌كه‌م موشه‌ك كه له به‌كارهێنانیدا سوته‌مه‌نی ڕه‌ق و پته‌و به‌كارهات موشەکی زەمین بە زەمینی جۆری (مشاك) بوو له ساڵانی هه‌شتاكان به هاوكاری ته‌كنه‌لۆژیای چین له‌سه‌ر شێوازی سۆڤیه‌تی دروست كرابوو، كه 5 جار له جه‌نگی شاره‌كاندا بهكارهاتن.
هه‌رچه‌نده كه موشه‌كی سوته‌مه‌نی ڕه‌ق بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو لە مەیدانی جەنگی ئێران‌دا بوونی نەمابوو، به‌ڵام دوباره له ساڵی 2002دا به شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو ده‌ركه‌وته‌وه به‌تاقیکردنەوەی موشەکێک بەناوی (فاتح 110)، كه مەوداکەی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 200 كم دەبێت و له‌سه‌ر شێوازی (سی اس اس 8)ی چینی دروستكراوه، لەدواتردا ئێران بانگەشەی ئەوەیکرد كه خۆی سوته‌مه‌نی بۆ موشه‌كه‌كه به‌رهه‌مهێناوه له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی سەربە وه‌زاره‌تی به‌رگری، دواتر ئێران ڕایگه‌یاند كه موشه‌كێكی ده‌ریایشی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی (فاتح) كه ئه‌مریكا پێی وابوو دەتوانێت كه هه‌موو كه‌شتیه بازرگانیه‌كان و ده‌ریایه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و گەروی هورمز بكاته ئامانج.
له ئایاری 2009دا ئێران سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا له به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كیكی دیکەی سوتەمەنی ڕەق لەکاتێکدا موشەکێکی سەرکەوتووانە تاقیکردەوە به ناوی (سجیل 2) كه مه‌وداكه‌ی 2000-2500 كم ده‌بێت و قورسایی کڵاوەکەی دەگاتە 1 تۆن و دەتوانێت هەموو ئەو مەودایە ببڕێت. له ساڵی 2015 ئێران بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕایگه‌یاند كه موشه‌كی (كروز)ی گەڕۆکی به‌رهه‌م هێناوه كه مه‌وداکەی نزیكه‌ی 2500 كم ده‌بێت ، به‌مه‌ش ئێران ته‌نها توانای پێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نیه به‌ڵكو ڕۆژهەڵات و باشوری ئه‌وروپاش دەگرێتەوە.
هاوسه‌نگی قەڵغان
به درێژایی مێژووی خۆی، ئێران هێزێك بووه كه توانای به‌رگریكردن و خۆپاراستنی زۆر باش بووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تۆپۆگرافی زه‌وی ئێران و سروشتی خاكه‌كه‌ی كه زۆری شاخ و به‌رزایه‌كانی بونه‌ته هۆكاری باش بۆ پاراستنی له دژی دوژمن و مه‌ترسیه‌كانی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایان لێ كردووه كه جیاوازیه‌ك و جیا بونه‌وه‌یه‌ك ببینێ له مه‌به‌ست و خواست و ئامانج و ئاینه‌كانی كه ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له دوایدا تووشی كۆمه‌ڵێك له گه‌مارۆی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانی بێت.
جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران بووە هۆی ئەوەی ئێران هه‌ست به لاوازی به‌رگری خۆی بكات به‌رامبه‌ر بە دوژمنه‌كانی
جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران بووە هۆی ئەوەی ئێران هه‌ست به لاوازی به‌رگری خۆی بكات به‌رامبه‌ر بە دوژمنه‌كانی و ئه‌و هۆكاره‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند ئه‌وه بوو كه موشه‌كی عێراقی به شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ ده‌باری به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران‌دا، کە بووەهۆی ئاواره بوونی زۆرێك له دانیشتوانه‌كانی ، ئەمانەش هەموو وایانکرد ئێران له كاتێكی زۆر كه‌م شكستی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ، ئه‌و هۆكارانه پاڵپشتێكی باش بوون بۆ ئێران تا سوربێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی جه‌نگی و به‌رهه‌م هێنانی موشه‌كی تایبه‌تی به خۆیان نەک تەنها بۆ جەنگ بەڵکو ببێتە هۆکارێکی سەرەکی بەرگریکردن لەخۆی.
ئێران بەراورد بە ڕكابه‌رو دراوسێكانی (شانشینی سعودیە، ئیسرائیل، هتد...) ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی زۆر لاوازه به هۆی زۆری ڕێژه‌ی دانیشتوانی كه وای كردووه تێچونه‌كانی بۆ كه‌رتی سه‌ربازی كه‌متر بێت، بۆ نمونه سعودیه خەرجی سەربازی ٩ ئەوەندەی ئێران دەبێت، هه‌روه‌ها ئیمارات هێندەی یەک لە ١٠ی دانیشتووانی ئێرانە بەڵام بودجەی بەرگری سەربازی بەلایەنی کەمەوە هێندەی نیوەی بودجەی بەرگری سەربازی ئێران دەبێت.
ئه‌م ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رخەری ئەوەن كه ئێران لاوازترین هێزی سه‌ربازی و دواكه‌وتوترین هۆکار و تەکنەلۆژیانی جەنگی هەیە، لەبەرئەوەیە ئەو هاوکێشە ئەمنییەی کە ئێران گەشەی پێداوە بەشێوەیەکی سەرەکی وایکردووە هۆکارێکی بەرگری هەبێت بۆئەوەی هەر لەسەرەتاوە هێرش نەکرێتەسەری. هەروەها سێ كوچكه‌ی بەرگری ئێران بریتین لە:
یەکەم: بەردەوام هەڕەشە بۆ هێرش و دروستکردنی کێشە لە گەرووی (هرمز)
دووەم: هاندانی توندوتیژی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ نمونه (حزب الله) یان ئه‌و ڕوداوه تیرۆرستیانه‌ی كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتینی ڕووده‌ده‌ن.
سێیەم: بریتییە لە پێكانی دوژمنه‌كانی لە دوورەوە به پشت به‌ستن به موشه‌كی کورت مەودا و مەودا مامناوەند.
به‌ڵام هه‌ریه‌كێک لەو بابەتانەی كه ئێران پشتی پێده‌به‌ستێت خاڵی لاوازی خۆی هه‌یه، بۆنمونە ئەگەر هەوڵی خۆی بدات بۆ داخستنی گەرووی هورمز ئەوا له‌وانه‌یه پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر بازاڕی دراو و زیان لە بازاڕی جیهانی بدات، بەڵام لەو حاڵەتەدا ئێران پاڵپشتی ئەوروپا و ئاسیا لەدەست دەدات، هەربۆیە وەکو دواهەمین بژاردە تەماشای دەکات، و بەکارهێنانی هێزە توندڕەوەکان و ئەنجامدانی هێرش بەراورد بە ساڵانی نەوەدەکان لەلایەن ئێرانەوە ئێستا زۆر کەم بووەتەوە، هەربۆیەشە لەئێستادا موشەکەکان بژاردەی ستراتیژی و لەوانەیە تەنها بژاردەبن بەلای ئێرانەوە.
ئه‌گه‌ر ئه‌م موشه‌كانه نه‌بنه هۆی پێكانی شوێنی مه‌به‌ستیش به وردی بۆ نمونه بانك و ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان ئه‌وا هۆکارێک دەبێت بۆ شڵه‌ژانی خه‌ڵك و دانیشتوان و دروستبونی ترس و مه‌ترسی و ئاژاوه ، كه ئه‌مانه‌ش به ته‌واوه‌تی ئامانج و بیركردنه‌وه‌ی ئێرانن، چونكه ئه‌وان پێیان وایه سه‌ركه‌وتن به یه‌كجاری نییه به‌ڵكو ئاژاوه و دروستبوونی ترس له لای دوژمن سه‌ركه‌وتنه، هەربۆیەشە مایەی سەرسوڕمان نییە کە زۆربەی ئەو هێزانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن موشەکی لاواز وەکو چەکی سەرەکی بەکاردەهێنن کە پێکانیان دروست نیە.
له ڕاستیدا، زۆربەی کات بەرپرسانی ئێرانی باس لەوە دەکەن کە هێزی موشەکییان لەتێڕوانینی سەربازی کلاسیکییەوە وەرگرتووە کە بریتییە لە دروستکردنی قەڵغان. بۆنمونە، لەدوای ئەوەی موشه‌كی شه‌هابی 3 له ساڵی 1998 ته‌قێندرا، (علی شه‌مخانی) وه‌زیری به‌رگری ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌م موشه‌كانه‌ی ئێران توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی سه‌ره‌تایی هەیە و واده‌كات زیانه‌كه‌ی كه‌متر بێت، دوای ئه‌وه پێكانی به‌هێزو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات کە بۆماوەیەکی درێژ بەتەواوی ڕێگر دەبێت لە هەر هێرشێکی دیکە.
ئه‌م ڕاستیه سه‌لمێندرا كاتێ ئێران ئه‌و موشه‌كانه‌ی بەخشی بە (حزب الله) و له ساڵی 2006 به‌كاریهێنا له دژی ئیسرائیل و بووەهۆی زیانی گەورەی ئابووری و سیاسی بە ئیسرائیل، هەرچەندە موشەکەکانی حزبوڵا لەوکاتەدا موشەکی کورت مەودا بوون، بەڵام بەهۆی ئەو هێرشانەوە ئیسرائیل زیانی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری پێگەیشت.
لەئێستادا حزبوڵا موشه‌كه‌كانی زیاتره کە بە 130 هه‌زار موشه‌ك مەزەندە دەکرێن كه هه‌موویان خاوه‌نی پێكانی وردوڕاست و مه‌ودای دورو درێژن له‌گه‌ڵ هێزی زۆر زیاتر، ئه‌وانیش موشه‌كی فاتح و فجر و موشه‌كی سكودن، هه‌ر بۆیه ئه‌یبینین كه ئێران موشه‌كی تایبه‌تمه‌ندی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكردوه‌ته‌وه به تایبه‌تی سوریا تاڕاددەیەکی زۆر موشەکی ئێران بەکاردەهێنێت و لەئێستادا کارگەی مەیدانی دروستکراوە لەو وڵاتە بۆ تەجمیعی مووشەک.
بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كه موشه‌كه‌كانی ئێران و بریكاره‌كانی هه‌ركات بیانەوێت توانای پێكانی ڕکابەری ڕاستەوخۆیان تەلئەبیب و ڕیازیان هه‌بێ، به پێچه‌وانه‌ی ئیسرائیل كه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لاوازه به‌هۆکاری ستراتیژی و تۆپۆگرافی زه‌ویه‌كه‌ی و كه‌می تونێل و تونێلی ئاوی و كاره‌بایی و گه‌نجینه كیمیاویه‌كان، هه‌رچه‌نده کە تەلئەبیب سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه تیایاندا سیستمی به‌رگری موشه‌كی مه‌ودا كورت هه‌یه، و سیسته‌می (دایفد سلینغ) دژی موشه‌كی دوورمەودا هەیە، و سیسته‌می بەرگری (ارو-سهم) بۆ موشه‌كی بالیستی مام ناوه‌ند و دوورمەودا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی به‌رده‌وام و به‌هێز تێكده‌شكێت و هه‌ره‌س ده‌هێنێت. سه‌باره‌ت به ڕیازیش، به‌ره‌نگاری سعودیە لاوازتره له سیسته‌می به‌رگری ئیسرائیل چونكه سیسته‌می بەرگری موشه‌كی (پاتریوت)ی هه‌یه كه هێزه‌كه‌ی و به‌رگریه‌كه‌ی دیاری كراوه و زوو توشی شكست ده‌بێ هه‌ركات ئه‌م دوو هێزه بجه‌نگێن.
موشه‌كه‌كانی ئێران له به‌رامبه‌ر هێزی مام ناوه‌ند و لاوه‌كی به‌رگری دەکەن، به‌ڵام ئه‌م موشه‌كانه خۆیان ناگرن له به‌رامبه‌ر هێزی به‌هێز و به‌رده‌وام به تایبه‌تی هێزی ئاسمانی بۆیه بۆ سه‌ركه‌وتن پیویستی به ئابوری به‌هێز و موشه‌كی گرانبه‌ها هه‌یه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌وه‌ی جیهانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه حه‌ز و ئاره‌زووی به‌رده‌وامی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی موشه‌كی دوورمەودا و به‌هێز به‌رهه‌م بهێنێت و ئاره‌زووی گه‌یشتن به‌و بابەتە زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر جیهان چونكه جیهان ڕوبه‌ڕوی كاولكاری ده‌كاته‌وه.
له قەڵغانەوە بۆ ترسناكی
لەئێستادا ته‌نها 5 ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه خاوه‌نی سیسته‌می موشه‌كی به‌هێزن كه توانای پێكانی هەر ئامانجێکیان هەیه لە ڕۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی بۆ ڕۆژئاوای ئەم هەسارەیە، ئه‌وانیش (ئه‌مریكا، ڕوسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا)ن، كه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه خاوه‌نی موشه‌كی زۆر به‌هێزن و موشەکی کیشوەر بڕیان هه‌یه به دوری 13000كم ، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تری وه‌كو پاكستان و هیندستانیش موشه‌كی دوورمەودا و مامناوه‌ندیان هه‌یە.
ئەمریکا ترسی ئەوەی هەیە کە ئێران بەرنامەی موشەکی خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەشەپێدانی سیستمی ئەتۆمی
دوژمنەکانی ئێرانیش له تەلئەبیب و ریاز خاوه‌نی موشه‌كی پێشکەوتوو و بەهێزن كه ده‌توانن گورزی توند لە قوڵایی ئێران بدەن، به‌ڵام هێشتا هێندەی ئه‌و مه‌ترسیانه نیه كه موشه‌كه‌كانی ئێران هه‌یه‌تی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئەو ئامانجە سیاسییانەی کە لەپشت بەرنامەی موشەکی ئێرانەوە هەیە، هەروەها خواستی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی ئه‌تۆمی كه موشه‌كێكی كوشنده‌یه و به‌به‌رده‌وامی جێگای مەترسی ئه‌مریكایه. هەروەها ئەمریکا ترسی ئەوەی هەیە کە ئێران بەرنامەی موشەکی خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەشەپێدانی سیستمی ئەتۆمی خۆی و بەئامانجگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانە نزیکەکانی ئەو وڵاتە.
هه‌موو كاتێ ئه‌مریكا ترسی له‌وه هه‌بووه كه ئێران یان یه‌كێ له ده‌وڵه‌ته‌كانی تر ببنه خاوه‌نی موشه‌كی ئه‌تۆمی و دوورمەودا، هاوشێوەی قەیرانی کوبا له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان، له‌و كاته‌ی كه یه‌كێتی سۆفیه‌تی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كوبا بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی دوورمەودا و مه‌ودا مامناوه‌ند، كه توانای پێكانی ته‌واوی خاکی ئه‌مریكای هەبێت، بۆیه واشنتۆن هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كەکانی( سۆر) له به‌ریتانیا و موشه‌كی (جوبتیر) له ئیتاڵیا و تركیا، و ڕووسیای خستە بەردەم دیوارێک لە ١٠٠ موشەکی ئەمریکی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەبوو.
قەیرانی موشەکی کوبا وای له جیهان كرد كه وابزانن جه‌نگی ئه‌تۆمی ڕوودەدات، بۆیه ئه‌مانه زۆر كاریگه‌ری خسته‌سه‌ر واشنتۆن بۆئەوەی بەرگری لەخۆی بکات، ئەمریکا پێی وابوو کە وڵاتانی بچووک پابەند نابن بە دۆخی سیاسی و سەربازی لەناو سیستمی نێودەوڵەتیدا.
دواتر ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له ڕازیكردنی كۆریای باكور كه باشترین به‌رنامه‌ی موشه‌كی و ئه‌تۆمی هەیە، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پیۆنگیانگ ئه‌وه‌ی سەلماند كه توانای به‌رهه‌م هێنانی موشه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی كاولكردنی کەناراوەکانی ئه‌مه‌ریكا له سیاتل و سان فرانسیسكۆ هه‌موو ئه‌مانه بوونه ترسێك له دڵی ئه‌مه‌ریكادا، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ترسی ئه‌مریكا نیه، به‌ڵكو ترسی له ڕێكکه‌وتنی ئێران و كۆریا هه‌یه بۆ دروست كردنی موشه‌كی ئه‌تۆمی به‌هێز و دوورمەودا له دژی ئه‌مه‌ریكا، و ئه‌مه‌ریكا پێی وایه كه پیۆنگیانگ پاڵپشتی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێرانه، و بەشداری کۆریای باکوور لەو پڕۆگرامەدا زۆر زیاترە لە هاوپەیمانە تەقلیدییەکانی لە مۆسکۆ و پەکین.
لەڕاستیدا ئه‌م بۆچونانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاڕاددەیەکی زۆر حەقیقەتیان لەخۆیاندا هەڵگرتووە، چونكه له كۆریاوه ئه‌ندازیارانی سه‌رپه‌رشتیار به‌به‌رده‌وامی كار له سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی موشه‌كه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌و پلانه‌كانی كۆریای باكور ئه‌ڕوات بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌ك و دروستكردنی کۆگای ژێر زه‌وی بۆ پاراستنی موشه‌كه‌كانی، و زانایان به به‌رده‌وامی له گه‌شتكردنن بۆ ئێران بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن و یارمه‌تیدان و ڕاهێنانی سوپای پاسداران. هەروەها كۆریای باكوور ڕێكکەوتووە لەگەڵ ئێران به پێدانی چه‌ندین موشه‌كی پێشکەوتوو و دوورمەودا وه‌كو موشه‌كی (موسودان) كه پنتاگۆن پێی وایه كه ئێران لە ساڵی 2005 ئەم موشەکەی دەستکەوتووە و پەرەیپێداوە تا ساڵی 2007 لەژێر ناوی (خرمشهر) ئەو موشەکەی ڕاگەیاند كه مه‌وداكه‌ی نزیكه‌ی 2000 كم ده‌بێت.
له ئاكامی ئه‌م ترسه‌دا ئه‌مه‌ریكا کاردانەوەی به‌هێزی هه‌بوو بۆ به‌رگریكردن له ئه‌وروپا، ئه‌م کاردانەوەش له سه‌رده‌می ئیدارەی جورج بوش 2007 خۆی بینووە بە ڕاگەیاندنی پلانی به‌رگری موشه‌كی له ئه‌وروپا کە هه‌ڵسا به جێگیركردنی 10 سیسته‌می موشه‌كی له پۆڵه‌ندا وه سیسته‌می ڕادار له چیك ، ئه‌مانه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ موشه‌كی (سجیل) كه مه‌وداكه‌ی 2600 كم ده‌بێت كه توانای پێكانی پۆڵه‌نداو چه‌ندین وڵاتی تری ئه‌وروپی هه‌یه ، ئه‌مه کاردانەوەیەکە بۆ ترسی به‌ره‌و پێشبردنی موشه‌كی بالیستی لەلایەن ئێرانەوە كه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌یه كه مه‌وداكه‌ی 4000 كم دەبێت.
ئه‌م ترسه زیاتر بوو له دوای ڕاگه‌یاندنی ئێران به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هەوافەزای تایبه‌ت به خۆی له (سمنان) ساڵی 2008 ، سه‌ركه‌وتنی لە ساڵی 2009 به ناردنی موشه‌كی (سفیر) بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ هەڵدانی مانگی ده‌ستكردی (ئومید)، دوای ئه‌وه ئێران موشه‌كێكی به‌هێزتری به ناوی (سیمورغ) ڕاگەیاند كه توانای هه‌ڵگرتنی قورسایی 500 کیلۆگرامی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ فراوانبوون و به‌ره‌و پێشچوونی به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێران، ڕۆژئاوا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووكه ئێران مانگە دەستکردەکان وەکو هۆکارێک بەکاربهێنێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانی، به‌ڵام واشنتۆن ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ی ڕەتکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند كه جیاوازی زۆری تەکنیکی هه‌یه له ته‌كنه‌لۆژیای موشه‌كی گەردونی، كه پێویستی به مه‌كینه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی نزم هه‌یه له‌گه‌ڵ كاركردنی به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه له ڕێڕه‌وه‌كه‌ی خۆیان بمێننه‌وه.
لەدەرەنجامی ئەوەدا، ئۆباما ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئێران توانای دروستكردنی موشه‌كی بالیستی دوورمەودا و کیشوەربڕی نیە لەماوەی نزیکی داهاتوودا، به‌ڵام ترسه‌كه ئه‌وه‌یه ئێران توانای دروستكردنی موشه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ودا مامناوه‌ندی هه‌یه كه توانای پێكانی ئه‌وروپای هه‌یه، لەبەرئەوە ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵدەدات به شكستپێهێنانی به‌رهه‌م هێنانی موشه‌كه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران، دوای ئه‌وه ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی موشه‌كی (اس ام 3) له ئه‌وروپا وەکو قەڵغانێک بەرامبەر بە موشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌ندیه‌كانی ئێران.
لە جەنگی عێراقەوە ئێران فێری ئەوەبووە کە چۆن موشەکەکان وەکو قەڵغانێک بەکاربهێنێت
سنوری هێز
ستراتیژی ئیدارەی ئۆباما ئه‌وه‌بوو كه جیاكاری بكات له نێوان سیسته‌می ئه‌تۆمی و موشه‌كی، لە مەسەلەی فشار دروستکردن بۆسەر بەرنامەی موشه‌كی ئێران، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی دا به ئێران كه كار له‌سه‌ر فراوانی به‌رنامه‌ی موشه‌كی خۆی بكات كه بووه هۆی ڕاگه‌یاندنی 23 موشه‌كی بالیستی لە ساڵی 2015 هه‌تا ساڵی 2018، هەروەها بەلایەنی کەمەوە ١٠ ئۆپەراسیۆنی هەڵدانی موشەکی بالیستی مەودا مامناوەندی تاقیکردەوە کە وادەردەکەوێت بتوانن کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرن.
بۆ پاڵپشتی له‌مانه‌ش دوباره ئیدارەی تره‌مپ بە ئەجێندایەکی زۆر ڕوون لە ساڵی 2017 چووەناو كۆشكی سپی بۆ له‌ناوبردنی ڕێککەوتننامەی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی بالیستی، به‌ڵام ئه‌مجاره به پلانێكی به‌هێزتر نه‌ك تەنها له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌ڵكو به‌رنامه موشه‌كیه‌كانی و چالاكییه سه‌ربازیه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌ی خۆی وه‌ك سوریا ، و یه‌مه‌ن و لبنان.
ئه‌م خواستەی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی جیاوازه له خواست و ئامانجەکانی ئێران و به‌رنامه‌كانی له كاتێكدا ئێران هێزی موشه‌كی ئه‌تۆمی وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی به‌كاردێنێت، هەروەها وەکو کارتێکی فشار لە دانوستانەکاندا بەکاریدەهێنێت و وەکو کارتێک بەکاریدەهێنێت بۆ تۆڵەکردنەوە و بەهێزکردنی خۆیشی لەناوخۆدا. جگه له‌وه‌ش لە جەنگی عێراقەوە ئێران فێری ئەوەبووە کە چۆن موشەکەکان وەکو قەڵغانێک بەکاربهێنێت و ئەوەندەی دیکە کار لەسەر دروستکردنی میلیشیا و پرۆکسی نوێ دەکاتەوە لەناوچەکە.
بەلای ئێرانەوە میلیشیاکان و سیسته‌می موشه‌كی دووڕووی یەک دراون كه ئه‌ویش قەڵغان و بەرگریکردنە بەتێچوویەکی کەم، چونكه تێچونی میلیشیا هه‌رچه‌نده زۆربێت ناگاته تێچووی به‌رگری سه‌ربازی وڵاتانی ڕۆژئاوا كه ئه‌مه‌ش گونجاوە لەگەڵ دۆخی ئابووری ئێران، هەروەها موشه‌كی مه‌ودا كورت و مامناوه‌ند گونجاوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئابوری ئێران، له كاتێكدا دوژمنه‌كانی خەرجییەکی زۆر له موشه‌ك و به‌رنامه‌ی موشه‌كی پێشکەوتوو به‌كاردەهێنن، به‌مه‌ش ئێران به‌رده‌وامه له دروستکردنی ترس به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی به موشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ند و به‌هێز كه ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ مانه‌وه‌ی له بازنه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی تر. ئەو هاوکێشەیە بەوشێوەیە وەکو قەڵغانێک بۆ ئێران دەمێنێتەوە ئەگەر تەنانەت یەک موشەکیش هەڵنەدات، بەڵام ئەوە ستراتیژێکی بەرگری ئەو وڵاتەیە تاوەکو ئەو ساتەوەختەی کە ئێران بەشێوەیەکی خەست لە وڵاتەکەی خۆیەوە موشەک هەڵدەدات بۆسەر دوژمنەکانی بەشێوەیەکی ڕاستەقینە، ئەوەش ئەو ساتەوەختەیە کە دوژمنەکانی پێیانوایە کە جەنگێکی زۆر سەخت تێچوویەکی زۆر زیاتری هەیە لە تێچووی پلانی درێژخایەنی سنووردارکردنی تواناکانی ئێران.
ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د سه‌عید رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی جه‌زیره
سه‌رچاوه.. پێگه‌ی مه‌یدان- ئەلجەزیرە