هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی ناوه‌كه‌ی تۆ تامه‌كه‌ی ده‌گاته ده‌مت، شیریه‌نیه‌كه‌ی ده‌چێته قوڵایی هه‌ستته‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش باسی پاقڵاوه‌ی بۆ بكه‌یت، ددانی ده‌داته ئێش، به‌ڵام هه‌ر حه‌زده‌كات بیخوات. پاقڵاوه شیرینیه‌كی به‌ربڵاو له هه‌موو جیهاندا، له شین و شایی به‌كارده‌هێنرێت، به‌هۆی به‌ناوبانگیه‌كه‌یه‌وه له ڕیزی 20هه‌مین خواردنی به‌ناوبانگی جیهاندایه، تاوه‌كو ئێستا دوو ڕۆمانیش له‌سه‌ر پاقلاوه هه‌یه، یه‌كه‌میان پاقلاوه‌ی شیرین و دووه‌میان یانه‌ی پاقلاوه، كه‌چی تا ئێستا نازانین ئه‌م شریینه چۆن درووستكراوه و مێژووه‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه. مێژووه‌كه‌ی ده‌گوترێت وشه‌ی پاقلاوه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی توركی و ساڵی 1650 هاتۆته ناو زمانی ئینگلییزییه‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وایه كه وشه‌ی پاقلاوه له زمانی فارسییه‌وه وه‌رگیراوه و ماكانه‌ی وشه‌كه (باقلبایه). به پێی گێڕانه‌وه‌كان، كاتی خۆی یه‌كێك له ژنی سوڵتانه‌كان خه‌ریكی درووستكردنی شیرینیه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ سوڵتان، كاتێك میوانه‌كانی سوڵتان داده‌نیشن، ژنی سوڵتان شیرینیه‌كه پێشكه‌شی میوانه‌كان ده‌كات، له سوڵتان ده‌پرسن :- جه‌نابی سوڵتان ئه‌م شیرینیه ناوی چییه؟ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگرێت چه‌ند جارێك ده‌ڵێت: پاقڵاوه، پاقڵاوه. ئیدی میوانه‌كان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێن پاقڵاوه‌مان خواردووه و به‌وجۆره ناوی لێنراوه پاقلاوه. هه‌ندێكی دیكه‌ش باوه‌ڕیان وایه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، چێشتلێنه‌رێكی كارامه و به‌ناوبانگی هه‌بووه به‌ناوی (لاوه)، له زمانی توركیدا پیتی(و) به (ڤ) ده‌رده‌بڕدرێت، بۆیه (لاڤه) هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی شیرینیه‌كی تایبه‌ت كاتێك دێته به‌ر ده‌ستی سوڵتان به توركی ده‌ڵێت:- -باك لاڤه نه بایدی واته سه‌یر بكه‌ن لاوه چی لێناوه؟ به‌و جۆره ناوه‌كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه كه شیریینه‌یه‌ك هه‌یه، ناوی پاقلاوه‌یه. داب و نه‌ریت له كۆتایی سه‌ده‌ی 17 ناوی پاقلاوه به ته‌واوه‌تی كه‌وته سه‌ر زاران و له 15ی مانگی ڕه‌مه‌زان دوای سه‌ردانكردنی سوڵتان كه جێگره‌وه‌ی خه‌لیفه‌یه. به سینی پاقلاوه به‌سه‌ر یه‌كه ئینكشارییه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ستانبوڵ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی تۆپ قاپی بوون، هه‌ر 10 كه‌سێك سینیه‌ك پاقلاوه‌ی وه‌رگرتووه. ئه‌وان پێش وه‌رگرتنی له‌به‌رده‌م كۆشكی سوڵـتان وه‌ستاون، دوای وه‌رگرتنی سینیه پاقڵاوه‌كانی به رێز پێكه‌وه كه‌وتوونه‌ته ڕێ بۆ ناو شوێنی مانه‌وه‌یان. بۆیه ئه‌مكاره‌یان ناونا(كاروانی پاقلاوه) دانیشتووانی ئیستانبوڵ بۆ بینینی ئه‌م دیمه‌نه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و سه‌یری ئه‌و ڕێوڕۆشتنه‌یان ده‌كرد و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ سوڵتان و سه‌ربازه‌كان ده‌رده‌بڕی. ململانێ له‌سه‌ر پاقڵاوه هه‌رچه‌ند مێژوونووسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئه‌و شیرینیه له دروستكراوی توركه‌كانه، به‌ڵام یۆنانیه‌كان پێیان وایه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و شیریینه بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه جۆره خواردنێك هه‌بووه له سه‌ده‌ی دووی پێش زایین، له یۆنان دروستكراوه، پێشتریش له عێراق و ئاشوورییه‌كان ئه‌و شیریینه‌یان درووستكردووه. كه چه‌ند پارچه ته‌نكێكی ئارد و دواتر گوێز و فستقی تێ ئه‌خێنراوه و به هه‌نگوین ڕووپۆش كراوه. دواتر ئه‌رمه‌نییه‌كان دارچینیان بۆ زیاد كرد و عه‌ره‌به‌كان ئاوی گوڵ، یۆنانیه‌كانیش هه‌نگوین. جۆره‌كانی پاقلاوه
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت