11:28 - 25/11/2022
نه‌ریتی رۆژێك قه‌ل خواردن
دوێنێ 24ی 11ی 2022، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چوارهەم پێنجشەممەی مانگی یازدەوە هه‌موو ساڵێك، له‌و رۆژه‌دا خوانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بریتییه له قه‌ل.
لە جەژنی سوپاسگوزاری ئەمەریکادا کۆمەڵێک نەریت هەیە کە دەیان ساڵە بەردەوامن و خەڵکی ئەمەریکا لەم ڕۆژدا بێجگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان گرنگییەکی زۆریش بەو نەریتانە دەدەن.
مێژووی ئەم جەژنە دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی حەڤدەهەم کاتێک خاوەن بڕوایانی ئایینی کە لە ئەوروپا هاتبوون و ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان کۆبوونەوە بۆ بەشکردنی بەروبوومە خۆراکییەکانی پایزیان.
لەم سەردەمدا ئەم بۆنەیە پشوویەکی فەرمی چەند ڕۆژی دەگرێتەوە بۆ خێزانەکان کە بەشێوەیەکی ئاسایی گەشت دەکەن بۆ بینی خێزانەکانیان لە سەرانسەری وڵاتەکە تا پێکەوە لە خوانی ئێوارەی جەژنی سوپاسگوزاری، کە دەکەوێتە چوارهەم پێنجشەممەی مانگی یازدەوە، کۆببنەوە.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌متر چێژ له قه‌ل ده‌بینن، بۆیه ساڵانه ته‌نیا له رۆژێكدا هه‌ڵمه‌تی سه‌ربڕینی قه‌ل و فرۆشتنی له ماركێته‌كان بره‌وی هه‌یه. قه‌ل خواردن له ئه‌مه‌ریكا له‌و رۆژه‌دا كه به چه‌ژنی سوپاسگوزاری (سانكیسگیڤن) ناسراوه، بووه‌ته نه‌ریت و چهژنهكهش مێژوویه‌كی سه‌یر و جه‌نجاڵی هه‌یه، كه له‌نێوان حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵدا وه‌ستاوه، به‌ڵام بووته چهژنێك، ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی چواره‌م هه‌فته‌ی مانگی نۆڤێمبه‌ره و له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا پشووی فه‌رمییه. بۆ رۆژی دواتریش كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی، (به هه‌ینی ره‌شBlack Friday )ناسراوه، بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕووی كڕیاریاندا ده‌كرێته‌وه، كه زیاتر نرخی كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌رزان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر چهژنهكه سه‌رنجڕاكێش ده‌كات ئه‌وه‌یه كه رۆژێ پێشتر، واته چوارشه‌ممه دوو قه‌ل ده‌برێته كۆشكی سپی و له جێگه‌ی نوستنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و ئه‌م نه‌ریته‌ش له‌سه‌رده‌می 43 یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جۆرج ده‌بلیو بۆش)-ه‌وه ده‌ستی پێكرد و له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێش رۆژی چه‌ژنی سوپاسگوزاری قه‌لێكی پێشكه‌ش كرد.
بنەچەی رۆژەكە بریتییە لە سوپاسگوزاری بۆ خودا، بۆ ئەو نیعمەتەی بۆ مرۆڤ هەیەتی، نموونە وەك سەركەوتن لە جەنگ و نەبوونی برسێتی و تێنیوێتی، هەندێك دەڵێن: كاتێك ئینگلیزەكان له ساڵی 1691، لە رێگەی دەریاوە 38 كەسیان گەیشتووه‌تە ناو خاكی ئەمه‌ریكا، سوپاسگوزاری خودایان كردووە كە بەسەلامەتی گەیشتوون، لەمەوە سەدە دوای سەدە جەژنەكە گەشەی پێدراوە، هونەرمەندی نیگاركێشی ئەمهركی (جێیان فێریس) بە تابلۆیەكی زەیتی یەكەم جەژنی سوپاسگوزاریی بۆ ساڵی 1621 دەگێڕێتەوە.
لە ساڵی 1621، كۆلۆنیال بیلایمۆس و هیندییە وامبانۆگ پێكەوە جەژنی پێگەیشتنی بەروبوومی دانەوێڵە لە وەرزی پایزدا دەكەنەوە، وەك سوپاسگوزارییەك بۆ خودا، ئەمەش دەبێتە یەكەم جەژنی سوپاسگوزاری لەسەردەمی كۆلۆنیالیزمدا.
جەژنی سوپاسگوزاری تا سەردەمی سەرۆك ئەبراهام لینكۆڵن نەبوو بە پشووی فه‌رمی، بەڵام لەسەر دەستی ئەو سەرۆكە گۆڕدرا و بوو بە پشووی فه‌رمی، ئەویش دوای ئەوەی سارە جۆزیف هێڵ، نووسەری گۆڤاری ژنانی كۆلۆنیال، پێنج نامەی لەتەمەنیدا ئاراستەی پێنج سەرۆكی ئەمه‌ریكا كردووە، كە ئەم رۆژە بكرێت بە پشوو.
هەر لەسەر دەستی لینكۆڵن رێگە درا كە قەل لەو رۆژەدا بخورێت، چونكە ئەلێكساندهر هاملتۆن، باوكی رۆحی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەمه‌ریكا پێشتر رەزامەند نەبوو بەوە و وەك رێزێك بۆ قسەكەی ئەو، ئەم كەلچەرە وا مابووەوه.
به‌ر ئەم جەژنە، دوو جەژنی دیكه پشووی فه‌رمی بوون لە ئەمریكا، ئەوانیش: رۆژی لە دایكبوونی واشنگتن و رۆژی سەربەخۆیی، بەڵام بەشێك لە ئەمهریكاییە رەسەنەكان جەژنی سوپاسگوزاری بە رۆژی ماتەمگێڕی ناودەبەن، بەوەی خاكەكەیان لەو رۆژەدا داگیركراوە.
دیاریكردنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هەفتەی چوارەم بۆ جەژنەكە لەسەر دەستی سەرۆك فرانكلین رۆزفێلد لەساڵی 1939 دیایكرا و له ساڵی 1941 كۆنگرێس رەزامەندی لەسەر دا، لەگەڵ ئەمه‌ریكییەكان، كەنەدییەكانیش جەژنەكە دەكەنەوە، بەڵام جەژنەكەی ئەوان لە مانگی ئۆكتۆبەردایە.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له رۆژی جه‌ژنی سوپاسگوزاری، به‌ملیۆنه‌ها قه‌ل له كێڵگه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه كارگه‌كان بۆ سه‌ربڕین و دواتر له‌نێو ماركێته‌كان ده‌فرۆشرێن.
ساڵی پار (2020) به‌هۆی په‌تای كۆڤید-19 چهژنهكه وه‌ك پێویست نه‌كرایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خێزانه‌كان تا راده‌یه‌ك سنووردار بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ جه‌ژنه‌كه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه فراوانی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه و بازاڕه‌كان قه‌ره‌باڵغترن، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی دسكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌ژنه‌كه كردووه، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، سه‌وزه و میوه‌یه له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی راپرسییه‌كی گروپی تراڤالگار و كهنڤێنشن ئۆف سته‌یت، كه رابردوو ئه‌نجامیداوه، 52%ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه پێیانوایه، گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی گۆڕانكاری كردووه له پلانی به‌رێوه‌چوونی رۆژی (جه‌ژنی سوپاسگوزاری).
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس وێرای گرانی نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، سهردانیكردنهكان فراوانیان به خۆیانه‌وه بینیوه.
ئه‌سۆشێیتید پرێس راپرسییه‌كی یانه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكردۆته‌وه، كه 48 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تریان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشوودا بڕیوه بۆ كرینی كه‌لوپه‌لی جه‌ژنه‌كه، له كاتێكدا ساڵی پار ته‌نیا 4 ملیۆن كه‌س بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 2 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س به‌فرۆكه له‌ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوودا له ویلایه‌تێكه‌وه رۆیشتوون بۆ ویلایه‌تێكی دیكه، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاریان و كۆبوونه‌وه بۆ جه‌ژنی سوپاسگوزاری، له‌كاتێكدا ساڵی پار 9%ی ئه‌و ژماره‌یه بووه.
به‌پێی داتایه‌كی خزمه‌تگوزاری به بازاڕكردنی كشتوكاڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا، 88%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جه‌ژنی سوپاسگوزاریدا قه‌ل ده‌خۆن.
داتاكه به‌مشێوه‌یه‌یه:
-46 میلۆن قه‌ل به‌كارده‌هێنرێت له‌ژه‌می خواردنی رۆژی چه‌ژنی سوپاسگوزرای.
-292 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی له‌و رۆژه‌دا قه‌ل ده‌خۆن.
-927 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی قه‌ل خه‌رج ده‌كرێت.
داتاكه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ 927 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی قه‌ل خه‌رج كراوه، به‌ڵام ساڵی پار 783 ملیۆن دۆلار خه‌رج كرابوو، هه‌رچه‌نده به‌راورد به ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ نرخی قه‌ل ئه‌مساڵ زۆر زیاتره.
به‌شی خزمه‌تگوزاری به‌بازاڕكردنی كشتوكاڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه قه‌لێكی 5 كیلۆیی به فرێشی گه‌یشتۆته 20 دۆلار له‌كاتێكدا ساڵی پار نه‌گه‌یشتۆته 18 دۆلار.