12:22 - 13/11/2022
تره‌مپ بەفەرمی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یەنێت
راوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یێنێت، تره‌مپ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاندیدكردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یێنێت.
جیسۆن میله‌ر، راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی (وۆر رووم) رایگه‌یاند، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 15ـی تشرینی دووه‌می 2022، له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاندیدكردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یێنێت.
راوێژكاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا باسی له گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتێك پرسیاری له تره‌مپ كردووه، ئایا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات یان نا، پێی گوتووه، "بێگومان خۆم كاندید ده‌كه‌م، ئه‌و كاره ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت خه‌ڵك له‌وه دڵنیابكه‌مه‌وه به‌په‌رۆشم و پێویسته دووباره وڵاته‌كه‌مان بونیاتبنێینه‌وه و بیگه‌ڕێنیه‌وه سه‌ر ئاراسته راسته‌كه‌ی". راوێژكاره‌ی تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتی، تره‌مپ پێی راگه‌یاندووه، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت خۆی كاندید ده‌كات، ئه‌و چه‌نده گومانی تێیدا نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، چاوەڕوانییەکان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی نیوەی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەوامن و ئەنجامی کۆتایی هێشتا رانەگەیێندراوە. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆی 435 کورسی 211 کورسییان مسۆگەر کردووە و دیموکراتەکانیش 203 کورسی.
بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەردوو ویلایەتی نێڤادا و ئاریزۆنا دیموکراتەکان توانیان ژمارەی کورسییەکانیان لە ئەنجومەنی پیران بگەیێننە 50 کورسی و کۆمارییەکانیش 49 کورسیان یەکلاکردووەتەوە.
بۆ بوون بە زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە 218 کورسی هەیە و هەر پارتێکیش لەکۆی 100 کورسی ئەنجومەنی پیران 50 کۆ یەکی کورسییەکان بەدەست بهێنێت کۆنترۆڵی ئەنجومەنەکە دەکات.