11:20 - 12/10/2022
ڕووسیا پلانداڕێژهری هێرشهكهی پردی قرمی دیاریكرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ئاشکرای کرد کە "ڕێکخەری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر پردی قرم، کیریل بودانۆڤ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیایه".
ئاسایشی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "سەلمێنراوە کە ڕێکخەرانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پردی قرم بریتین لە: بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی ناوەندی له وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، کیریل بودانۆڤ، سەرۆکی دهزگاكهو کارمەند و بریکارەکانی" .
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا 5 هاوڵاتی رووسی و 3 هاوڵاتی ئۆکرانیا و ئەرمینی دەستگیرکراون، کە دەستیان هەبووە لە ئامادەکاری بۆ تاوانەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بەردەوامە.
هەواڵگری ڕووسیا پشتڕاستی کردەوە کە 8 تۆمەتباری تهقینهوهكهی پردی قرمی دەستگیرکردووە . ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لەزاری ئاژانسی ئەمنی روسیاوە بڵاویکردەوە، ٥ ڕوسی و ٣ هاوڵاتی ئۆکرانیا و ئەرمینیی لە پەیوەندی لەگەڵ بۆردومانی پردی قرم دەستبەسەر کراون.
هەواڵگری ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو تەقەمەنیانەی له تهقینهوهكهدا بهكارهێنراون، لە مانگی ئابدا لە بەندەری ئۆدێسای ئۆکرانیاوه نێردراوە، پاشان بە بولگاریا و جۆرجیا و ئەرمینیادا تێپەڕیوە، پێش ئەوەی بچێتە ناو ڕووسیا.
ههشتی ئهم مانگه، بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە بەشێكی ڕێگای پردی قرم تەقیوەتەوە و كه روسیا و نیمچه دورگهی كریمیا بهیهكهوه دهبهستێت.