جیهان

05:34 - 17/01/2019

داوا له‌ هاوڵاتیانی ده‌كات گه‌شتی توركیا نه‌كه‌ن‌

پەیسەر

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگاداری هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌شتی توركیا نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواشده‌كات له‌ سنووره‌كانی عێراق و سوریا نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌.
به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێشتا گروپه‌ چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كان له‌ توركیا چالاكیان هه‌یه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌ خۆیان بێت هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌شتیاره‌ ئه‌مریكیه‌كان.پێشتر له‌ وێستگه‌كانی گواستنه‌وه‌ و هوتێل و شوێنی گه‌شتیاری هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گه‌شتیاران.

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی"ئه‌حواڵنیوز"ی توركیادا هاتووه‌، حكومه‌تی توركیا به‌ تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی تیرۆر چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌وانش زانای ئه‌مریكی سه‌ركان گۆڵگی كه‌ زانایه‌كی ئه‌مریكیه‌ بۆ ئاژانسی ناسا ئیشده‌كات، ساڵی رابردوو به‌ تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی فه‌تحویلا گویله‌ن ده‌ستگیركراوه‌.

پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدانی توركیا فه‌رمانبه‌رانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ شاره‌كانی توركیا ده‌ستگرده‌كرد له‌وانه‌ش حه‌مزه‌ ئۆلوجایی كه‌ كاری وه‌رگێڕانی بۆ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆرسته‌كان له‌ توركیا ده‌ستگیركرا.
رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركیش بڵاویانكردۆته‌وه‌ ئه‌م هۆشداریدانه‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا نایه‌وێت هاوڵاتیانی توشی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و یاخود گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی بێت له‌ ناو خاكی توركیادا.