جیهان

10:21 - 23/07/2022

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا: زۆر نیگەرانین لە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر سووریا‌

پەیسەر

له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی.

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند کە وڵاته‌كه‌ی زۆر نیگەرانە لە هەڕەشە بەردەوامەکانیی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر؛ ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە هاوبەشێکی کارای ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعش.

تویته‌ر؛ ده‌قی وتەکانی جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا:
ئێمە زۆر نیگەرانین لە هەڕەشەی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا و بەردەوام بڕوامان وایە کە ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە بەشێوەیەکی سەرەکی دەبێتە هۆی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و ژیانی خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیەش دەخاتە مەترسییەوە. هەروەها زۆر بە روونی دەیڵێم کە ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە شەڕی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعشیش دەخاتە مەترسییەوە.