09:28 - 19/07/2022
عه‌لی خامنه‌یی داوای ده‌ركردنی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات له رۆژئاوای كوردستان
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا و شاندی یاوەری لە تاران، داوای دەرکردنی ئەمریکییەکانn لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا کرد.
عه‌لی خامنه‌یی، جەختی لە گرنگی پرسی سوریا و دژایەتیی تاران بۆ هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئەم وڵاتە کردەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پرسێكی تری گرنگ له سوریا هه‌یه، ئه‌ویش داگیركردنی ناوچه به‌پیت و ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌كانه له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، كه ده‌بێت به ده‌ركردنیان له‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕێبەری ئێران ڕاشیگەیاندووە، شەڕ توندوتیژی و دڕندانە و سەختە، ئێران لەگەڵی نییە، بەڵام لە دۆسیەی ئۆكرانیادا ئەگەر ڕوسیا دەستپێشخەری نەكردبا، لایەنێكی دیكه دەبووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕەكە.
عەلی خامنەیی، جەختیشی كردەوە كە سەرۆكانی ئێران و ڕوسیا دەستپێشخەری كاریگەریان هەیە، بۆیە دەبێت لەم ماوەیەدا هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات بگاتە لوتكە.
ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاندووه ڕۆژئاوا ڕوسیایه‌کی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆی ناوێت و رێكخراوی ناتۆی به قه‌وارێکی مه‌ترسیدار ناوبردووه.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ڕێگاکە کراوە بووایە بۆ ناتۆ، ئەم هاوپەیمانییە هیچ سنوورێک ناناسێت، ئەگەر لە ئۆکرانیاش ڕانەگیرایە، دواتر و بە بیانووی کریمیا هەمان شەڕیان دەستپێدەکرد.
عه‌لی خامنه‌یی باسیله‌وه‌كردووه، ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆ له جاران لاوازترن و سه‌ره‌ڕای خه‌رجی و هه‌وڵی گه‌وره، سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانیان له ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌ت له سووریا و عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کەم بووەتەوە.
خامنەیی لە لێدوانێکیدا بۆ پوتین و وتی: لایەنی ئەمریکی چەقۆکێش و فێڵبازە، یەکێک لەو هۆکارانەی کە بووە هۆی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو فریودانی سیاسەتەکانی ئەمریکا بوو، بەڵام ڕوسیا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئێوەدا سەربەخۆیی خۆی پاراست.