07:38 - 25/06/2022
ئه‌ردۆغان مه‌رجه‌كانی به سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید گه‌یاند
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری
تورکیا، داوای له سه‌رۆكی وه‌زیرانی سوید كرد، حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر
په‌كه‌كه و یه‌په‌گه بگۆڕێت.
ئه‌ردۆغان و ماگدالینا
ئەندەرسۆن سەرۆکوەزیرانی سوید، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا قسه‌یان له‌سه‌ر
پرسی ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند كرد له رێكخراوی ناتۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان
سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویكرده‌وه، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان
دووپاتیكردوته‌وه كە پێویستە سوید هەنگاو بنێت لەسەر ئەو پرسە بنەڕەتییانەی كە بۆ
توركیا گرنگن، وەك بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر".
ئه‌ردۆغان، وتویه‌تی: پێویسته سوید هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر په‌که‌که/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه
بگۆڕێت و تورکیا دەیەوێت سەرجەم ئەو بەڵێنانەی سوید داویەتی بە شێوەیەکی کرداری
جێبەجێیان بکات.
راشیگەیاندووه
پێویستە سوید لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی رادەستکردنەوە و دیپۆرتکردنەوەی
ئەندامانی "رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا" هەنگاوی جددی بنێت.
ئەردۆغان هه‌روه‌ها داوای له‌سه‌رۆك
وه‌زیرانی سوید كردووه سزا و گەماڕۆ هەنوکەییەکانیان لەسەر چەک و کەرتی سەربازیی
تورکیا، هەڵبگرن.