05:17 - 16/05/2022
سوید به فه‌رمی بڕیاریدا بچێته ناو ناتۆوه
ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە داوای پەیوەندیکردن بە ناتۆوه پێشكه‌ش بکات، ئەمەش دوای بڕیاره‌كه‌ی فینله‌ندا دێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ روسیا.
ئەندەرسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆوه زیاتر لە ساڵێک ناخایەنێت. ئەم بڕیارەی سوید دوای بڕیارێکی هاوشێوە دێت لەلایەن فینله‌نداوه، ئه‌م دوو وڵاته پێشتر به‌رامبه‌ر ڕوسیا سیاسه‌تی بێلایه‌نیان هه‌ڵبژاردبوو.
بەم شێوەیە سوید و فینله‌ندا دەستبەرداری دەیان ساڵ له بێلایه‌نی سه‌ربازی ده‌بن و ده‌یانه‌وێت بچنه ناو ناتۆوه، ئه‌وه‌ش لە ترسی هێرشکردنە سەریان دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتدا.
كرملین ڕۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاری په‌یوه‌ندیكردنی فینله‌ندا و سوید بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ناتۆوه، ئاسایشی ئه‌وروپا باشتر ناكات.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: ئێمە قەناعەتمان بەوە نییە کە پەیوەستبوونی فینله‌ندا و سوید بە ناتۆ بە جۆرێک لە جۆرەکان پێکهاتە ئەمنییەکانی کیشوەرەکەمان بەهێزتر یان باشتر دەکات.