جیهان

09:27 - 11/05/2022

شیرین ئه‌بو عه‌قله‌ په‌یامنێری جه‌زیره‌ له‌ فه‌له‌ستین كوژرا‌

پەیسەر

شیرین ئەو عاقلە،  پەیامنێری ناوداری كه‌ناڵی جەزیرە له‌ فه‌له‌ستین، لە کاتی روماڵدا به‌ گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌ شاری جه‌نینی كه‌ناری خۆرئاوا كوژرا. 

کەناڵی جەزیرە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، رایگەیاند: شیرین ئەبو عاقلە شه‌هیدبوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان لێكرد و  لەکاتی ڕووماڵی هەڵکوتانەسەر کەمپی جەنین.

کەناڵی جەزیره‌، تاوانی كوشتنی شیرین هه‌موو یاسا و عورفه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تێپه‌ڕاندوه‌ و سوپای ئیسرائیل زۆر به‌ خوێنساردانه‌ كوشتویانه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: شیرین بەرگی رۆژنامەوانیشتی لەبەردابوە و باسیله‌وه‌كردووه‌ لەکاتی برینداربونیدا رێگرییان کردوە خەڵك بچێت بە هانایەوە و رزگاری بکەن. 

شیرین لە ساڵی (1971) لە قودس لە دایك بوە، دوای ئەوەی خوێندنی زانکۆ تەواو دەکات، کار لە رادیۆی مۆنتی کارۆ دەکات، دواتر لە ساڵی (1997)ەوە بوەتە پەیامنێری کەناڵی جەزیرە لە فەڵەستین.