03:55 - 11/04/2022
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م
هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ٢٠١٧دا روویدا، جارێكی دیكه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راستڕه‌وی په‌ڕگیر مارینه لۆپێن كه‌وتنه‌وه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نساوه راگه‌یه‌ندراون له سه‌دا ٩٧ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دۆینێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاته جیا كراونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا ماكرۆن له سه‌دا ٢٧،٣٥ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه، لۆپێن'یش له سه‌دا ٢٣،٩٧ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
چه‌پڕه‌وی په‌ڕگیر یان-لوك مێلێنچۆن به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ٢٠١٧ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه له سه‌دا ٢١،٧ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام ناتوانێت بچێته ناو گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه.
راستڕه‌وی په‌ڕگیر ئه‌ریك زه‌مور كه به تایبه‌ت له پاییزی رابردوو له لای میدیا و رای گشتییه‌وه وه‌ك "ناوێكی به‌رزه‌وه‌بوو" باسی لێوه ده‌كرا ته‌نها له سه‌دا ٧،٠٢ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
كاندیدی پارتی كۆماری كه حزبێكی راستڕه‌وی نه‌رمه، ڤالێریه پێكرێس'یش له سه‌دا ٤،٧٣ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كان و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، یاننیك جادۆت له سه‌دا ٤،٤٩ و كاندیدی پارتی سۆسیالیست و سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس ئاننه هیدالگۆ'ی‌س له سه‌دا ١،٧٣ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا كه له ٢٥ی نیساندا ئه‌نجام ده‌درێت ماكرۆن و لۆپێن كه له ریزی یه‌كه‌م و دووه‌می گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا دێن، ده‌كه‌ونه‌وه كێبڕكێ.
ماكرۆن توانیوویه‌تی پشتیوانی زۆرێك له‌و ١٢ كاندیده به‌ده‌ست بهێنێت كه خۆیان بۆ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه كاندید كردبوو. به‌پێی ژماره‌یه‌ك له راپرسییه‌كان ماكرۆن له سه‌دا ٥٦ی ده‌نگه‌كان و به‌پێی ژماره‌یه‌ك راپرسی دیكه‌یش لۆپێن له سه‌دا ٥٢ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌هێنێت.
سەرکۆماری فەڕەنسا و رکابەرەکەی توندڕەوی راست ئاژۆ، بە بەراورد بە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ٢٠١٧دا، رێژەی دەنگەکانی هەر یەکەیان لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی سەدا سێ زیادی کردووە.
لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٧دا، ماکرۆن سەدا ٦٦،١ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لۆپێن سەدا ٣٣،٩، بەوەیش ماکرۆن بە سەرکۆماری وڵات هەڵبژێردرا.
لەلایەکی دیکەوە، وەک ساڵی ٢٠١٧ ماکرۆن لەم هەڵبژاردنەشدا پارتە راسترەو و چەپڕەوە نەریتیەکانی تووشی شکست کرد.
ماکرۆن دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧دا بە سەرکۆماری فەڕەنسا هەڵبژێردرا، لە ماوەی ئەو پێنج ساڵدا راستڕەوە توندئاژۆکان شوێنی ڕاستڕەو-چەپڕەوەکانیان گرتووەتەوە و تا دێت بەهێز دەبن.
لە فەڕەنسادا کە تێکڕا ٤٨،٧ ملیۆن دەنگدەر هەیە، رێژەی ئەوانەی نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان سەدا ٢٦ ە. ئەو رێژەیە لە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی کۆماری ساڵی ٢٠١٧دا کە بەشداریان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا نەکرد سەدا ٢١،٨ بوو.
بە پێی داتاکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ژمارەی دەنگ و رێژەی دەنگی ١٢ کاندیدەکەی کە لە ئەنجامی ئەژمار کردنی سەدا ٩٧ی دەنگەکان بەدەستهاتووە، بەم شێوەیەیە:
- ئیمانوێل ماکرۆن: ٩،١٨٧،٣٤٤ دەنگ (سەدا ٢٧، ٣٥)
- مارینە لۆپێن: ٨،٠٥١،٣٤٠ دەنگ (سەدا ٢٣،٩٧)
- ژان لوک مێلێنشۆن: ٧،٢٨٧،٤١٣ دەنگ (سەدا ٢١،٧)
- ئێریک زێموۆر: ٢،٣٥٦،٤٤٤ دەنگ (سەدا ٧،٠٢(
- ڤالیری پیکرێس: ١،٥٨٨،٧٦٢ دەنگ (سەدا ٤،٧٣)
- یانیک ژادۆت: ١،٥٠٧،١٦١ دەنگ (سەدا ٤،٤٩)
- ژان لاسالی: ١،٠٨٣،٥٤٨ دەنگ (سەدا ٣،٢٣)
- فابین رۆوسێل: ٧٨٢،٠٤٢ دەنگ (سەدا ٢،٣٣)
- نیکۆلاس دوپۆنت-ئاگینان: ٧٠٨،٦٣٨ دەنگ (سەدا ٢،١١)
- ئان هیدالگۆ: ٥٨١،٢٨١ دەنگ (سەدا ١،٧٣)
- فیلیپ پۆوتۆو: ٢٦٠،٠٩٩ دەنگ (سەدا ٠،٧٧)
- ناتالی ئارساو: ١٩٢،٩٨٦ دەنگ (سەدا ٠،٥٧)
ئەنجامی فەڕمی خولی یەکەمی دەنگدانەکە لە ١٣ی نیساندا لەلایەن دادگای دەستووری فەڕەنساوە بڵاودەکرێتەوە.