كونسوڵی عێراق له مه‌شهه‌د له‌سه‌ر ریكلامێك خۆی توشی لێپێچینه‌وه كرد
بانگه‌شه بارزگانییه‌كه‌ی كونسوڵی عێراق له شاری مه‌شهه‌دی ئێران، بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رفراوانی هاوڵاتیانی عێراقی، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌شی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كونسوڵەكەی بانگهێش كردوه‌ته‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
یاسین شەریف كونسوڵی عێراق لە مەشهەد لە ریكلامەكەدا ستایشی سەنتەرەكە دەكات كە تایبەتە بە چاندنی قژ و نەشتەرگەری لوت و رێككردنەوەی ددان و داوا لە هاووڵاتییانی عێراق دەكات سەردانی سەنتەرەكە دەكات.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كه‌دا دیاره، ئه‌و كونسوڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ستایشی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه كونسوڵخانه‌كه‌یان ئاماده‌یی هه‌یه تا هاوڵاتیانی عێراقی ببات بۆ ئه‌و سه‌نته‌ری جوانكارییه، ئه‌وه‌ش دوور له هه‌موو كارێكی دیبلۆماسییه‌و له ڕووی عورفی دیبلۆماسی و یاساییه‌وه نه‌گونجاوه.