04:39 - 19/11/2020
ماكرۆن: ئیسلام وەك ئاین، نەك وەك حیزب و لایەنی سیاسی
لەداوی كێشەی كاریكاتێرەكانی شارلی ئیبدۆ و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان فەرەنسا و جیهانی ئیسلامی ، ئیمانۆێل ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتە لە بیری ئەوەدایە ئاینی ئیسلام لە سیاسەت و بەرژەوەندی حیزبی دوور بخاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی ئیسلامی و نوێنەری ڕێكخراوە ئیسلامیەكان كردووەو داوای لێكردوون لە ماوەی 15 رۆژدا ڕەش نوسی پەیماننامەیەكی ڕادەست بكەن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكات.
دوێنێ چوار شەممە كۆشكی
ئیلیزێ ڕایگەیاندووە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دروستکردنی
ئەنجوومەنێکی پیاوانی ئاینی موسڵمانانی فەرەنسا و کارکردن بۆ رێگەگرتن لە
بڵاوکردنەوەی بیری تووندڕەوی ئیسلامی راگەیاندو و ئامانجیشی ئەوەیە ئاینی ئیسلام
لە وڵاتەكەی لە دەستی بزوتنەوەو جوڵانەوە سیاسیەكان دەربهێنێت و مامەڵەی ئیسلام
وەك ئاین بێت نەك وەك لایەنی سیاسی ، بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك
كەسایەتی و كۆمەڵەو ڕێكخراوی ئیسلامی كردووە. داوای لێکردوون پێکەوە کار بۆ دروستکردنی
ئەنجوومەنێکی هاوبەشی پیاوانی ئاینی بکەن.
بە پێی ڕوونكردنەوەكەی
كۆشكی ئیلیزێ ماکرۆن دەیەوێت ئەو ئەنجوومەنە نوێیە ئەنجوومەنێکی نیشتیمانییو ئاینی
بێت و بەپێی بەهاکانی کۆماری فەرەنسا کارەکانی بکات. و لە ماوەی 15 رۆژدا رەشنووسی پەیماننامەیەکی بۆ
ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ببێتە بناغەی دروستکردنی ئەو ئەنجوومەنە نیشتیمانییە
ئایینیەی موسڵمانانی فەرەنسا.و لەوێشەوە مامەڵە لەگەڵ موسڵمانەكان و لایەنگرانی
ئاینی ئیسلام دا بكات.
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا
داواشی کردووە بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبێت:
1-پیاوانی ئایینی و سەرکردە ئیسلامییەکان دان بە بەهاکانی کۆماری فەرەنسا بنێن.لە چوارچێوەی کارەکانیان جێی بکەنەوە.
2-ئیسلام لە فەرەنسا ببێتە ئایین نەک بزووتنەوەی سیاسی.
لە دوای کوژرانی
مامۆستایەکی فەرەنسی لە پاریس، هەروەها هێرشەکانی شاری نیس و کوژرانی سێ کەس لە
مانگی رابردوودا، ماکرۆن چەند جارێک رایگەیاندووە ئەوەی لە پشت رووداوەکانەوەیە
تیرۆریزمی ئیسلامییە، لەوکاتەشەوە سەرۆکی فەرەنسا دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر
چاکسازیی ئاینی لە فەرەنسا، چەند جارێکیش لەگەڵ بەرپرسانی رێکخراوە ئیسلامییەکانی
فەرەنسا کۆبووەتەوە.
ماکرۆن لە کۆبوونەوەکەی
رۆژی چوارشەممەدا بەرپرسان و سەرکردەی نۆ دەستە و رێکخراوی ئیسلامی بانگکردووە و
داوای لێکردوون هەڵویستی خۆیان سەبارەت بە تووندڕەوی ئیسلامی روونبکەنەوە، چونکە
هەندێکیان تائێستا لەو بارەیەوە روون نین و دەبێت بە هەمو جۆرێک رێگر بن لە
بڵاوبوونەوەی بیری تووندڕەوی، چەند جارێكیشە بەهۆی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرەكانی
پێغەمبەر (د.خ) كێشە دەكەوێتە نێو جیهانی ئیسلامی و موسڵمانان ماكرۆن بە بەرپرس
لەو ئاڵۆزییانە دەزانن، ماكرۆن و كۆشكی ئیلزیەش سوورن لە سەر بیروباوەڕی خۆیان كە
بە ئازادی دەزانن ، ئاماژەشیان بەوە داوە كە لەگۆڤاری شارلی ئیبدۆوە چەندین
كاریكاتێرلەسەر كەسایەتیە جۆراوجۆرەكانی جیهان كراوە..