جیهان

10:54 - 07/11/2020

چیتر بە تویتێك جیهان ناهەژێت.. كێ ترامپ قایل دەكات كە چیتر سەرۆك نییە؟‌

پەیسەر

بە پێی ڕاپۆرتێكی ئیندیپەیدن سەركەوتنی دۆناڵد ترامپ بۆ دووبارە چووەنەوە ئۆفیسەكەی كەمێك دوورەو پێدەچێت بایدن كلیكلەكانی لێوەربگرێت، ئەوەش بۆترامپ قورسەو باوەڕكردنی كەمێك سەخت و ناهەموارە، بەو پێیەی كە هیچ ئامادەكارییەكی نەكردووە بۆ دەستبەرداربوون و خانەنشینی، ئەوەی كە جێگەی مشتوومڕە ئەوەیە كە كێ دەتوانێت قەناعەتی پێبكات؟

باس لەوە دەكرێت ئیدارەی ترەمپ لە گفتوگۆی ئەوەدان كە ئیوانكای كچی و جرد كۆشنەری زاوای ئەو هەواڵەی ناخۆشەی پێرابگەیەنن و باوەڕی پیبهێنن كە كۆشكی سپی بەجێبهێڵیێت..

هالی جاكسۆن رۆژنامەنووس لە كۆشكی سپی دەڵێت: بە پێی سەرچاوەیەكی تایبەت لە كۆشكی سپییەوە پێیان راگەیاندووم هیچ كەسێك لە تیمەكەیر ترامپ  ئامادە نییە ئەو ڕاستیەی پێبگەیەنێت، لەبەر ئەوەی سەرۆك نایەوێت ئەو ڕاستییە بسەلمێنێت.

لە رۆژی هەینیەوە باس لەوە دەكرێت كە جۆبایدن لە سەرۆكایەتی ئەمەریكا نزیكترە تا ترامپ ، كیتلان كالینز رۆژنامەنوسێكی سی ئێن ئێنە و پێی وایە ترامپ بەو ئاسانییە خۆی ڕادەستی چارەنوسی ناكات و نایسەلمێنێت كە شكستی هێناوە ، بە پێی وتەكانی ئەو رۆژنامەنووسە كۆشكی سپی لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن چۆن  بابەتی خانەنشین بوونەكەی بخەنە بەرنامەی كارو  پێی ڕابگەیەنن كە ئیتر ئەو سەرۆك نیە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات، سەرچاوەیەكی تایبەتی هەیە نزیك لە ئیدارەكەی ترامپ پێی راگەیاندووە كە ترامپ نایەوێت دەسەڵات ڕادەستی بایدن بكات.

هەر بۆیە هەمووان لە بیری ئەوەدان كە كێ ئەو راستیانە لەگەڵ ترامپ تاووتوێ دەكات و قەناعەتی پێدەكات كە كاری ئەو كۆتایی هاتووەو ئیتر دەبێت لە سەرۆكایەتی وڵاتەوە خوا حافیزیی بكات و چیتر تویتەكانی ئاگرناكەنەوەو زۆرینەی وڵاتان چاویان لەسەر وتەكانی ئەو نابێت.

گەرچی تا ئێستاش یەكلایی نەبووەتەوە كە كێ ئەو كارە دەكات و بە چ ڕیگایەك دست بە گفتوگۆكان دەكات و كاردانەوەكانی ئەو چی دەبێت؟ پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ترامپ ئەو ڕاستییە قبوڵدەكات یان نە؟

بە پێی هەندێك لە سەرچاوەكانی ئیندیپیندن تیمێكی چاودێریی بەهێز لە كۆشكی سپی چاودێریی ترامپ دەكەن و زۆرینەیان لە مارشاڵ و ئەفسەر پلە باڵاكانی هەواڵگریی و هێزی پارێزەری تایبەت بە كۆشكی سپین، بۆ ئەوەی لە كاتی دەست لەكار هەڵگرتنی ترامپ دا كاردانەوەی خراپی لێنەكەوێتەوە.

دیڤید ئكسلراد، ڕاوێژكاری یەكەمی لە كۆشكی سپی كە لەسەردەمی باراك ئۆبامادا كاری كردووە لەو بارەیەوە دەڵێت: لەكاتی هاتنە دەرەوەی لە كۆشكی سپیدا پێویست ناكات وا نیشان بدرێت كە وەك دەست بەسەركراوێك مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ، یان هەست بەوە بكات كە وەك بارمتەیەك خوا حافیزیی لە سەرۆكێك دەكەن.

ئەندرۆبیتس وتەبێژی كەمپینەكەی جۆ بایدن باس لەوە دەكات كە ئەوە كارێكی ئاسانەو پێویستی بە نیگەرانی نییە. ئەو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت:دەوڵەتی ئەمەریكا توانای ئەوەی هەیە لەبەرامبەر هەركەسێكدا ئەگەر بیەوێت لە كۆشكی سپی یان هەر شوێنێكی دیكەدا ئاژاوە بنێتەوە بیكاتە دەرەوەو ڕێگەی نەدات..

دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی سێ شەممەی گەورە لە ئەمەریكا كێبەركێی قووڵ لە نێوان هەر دوو بەربژێری كۆماری و دیموكراتەكاندا بەرقەرارەو سەرجەم ئاماژەكانییش بۆ ئەوە دەچن كە دۆناڵد ترامپ دەبێت كۆشكی سپی بەجێبهێڵێت و جۆبایدن ببێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە، ئەو بە پێچەوانەی ڕكابەرەكەیەوە كەسێكی پرانسیپی و دامەزراوەیی و ئارامترە، هەربۆیە خەڵك چاوی دەچێتەوە سەر میدیاو چیتر چاوەڕێی توێتە ئاگرینەكانی ترامپ ناكەن.