01:51 - 04/01/2019
ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له 2018 له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه
به پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڵاویكردوه‌ته‌وه دوو هه‌زارو 262 كه‌س له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود بێ سه‌روشوێن بوون.
له ئاماری كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ژماره‌ی گیان له ده‌ستدراو ونبوانی رێگای ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له ساڵی 2017 سێ هه‌زار و 139 په‌نابه‌ر بووه.
پێگه‌ی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن رێگای ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست مه‌ترسیدارترین رێگه‌یه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌وێوه بگه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا و داوای مانه‌وه بكه‌ن.
كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی توانیویانه بگه‌نه كه‌ناره ئاوییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و رێگا ئاوییه‌كه ببڕن، 113 هه‌زار و 482 په‌نابه‌ر بووه له ساڵی 2018، به‌و پێیه‌ش بێت ژماره‌ی په‌نابه‌رانی رێگای ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌به‌راورد به ساڵی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه كه 172 هه‌زارو 301 په‌نابه‌ر بووه.
تادێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه كۆچده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا روو له‌كه‌می ده‌كات و ئه‌وه‌ش له ئاماره‌كه‌ی كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئاشكرا كراوه، به جۆرێك له ساڵی 2015 ژماره‌ی په‌نابه‌ران گه‌یشتبووه یه‌ك ملیۆن و 15 په‌نابه‌ر، كه 3800 په‌نابه‌ر له‌و ساڵه‌دا له رێگای كۆچكردنیان بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
له‌باره‌ی ئاماره‌كانه‌وه سیلین شومه‌یت به ئاژانی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندووه، زۆرترین قوربانی كۆچبه‌ران له‌ناو رێگا ئاوییه‌كاندا بۆ ساڵی 2018 ده‌ریای ناوه‌ڕاست بووه، ئه‌مساڵ رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رێگای ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
داواشیكرد، پێویسته له ساڵی 2019 رووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساتانه ببینه‌وه، پێوسته وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی رێگایه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران فه‌راهه‌م بكه‌ن.
داوای ئه‌م به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه كه وڵاتانی ئه‌وروپا له ئێستا له قه‌یرانی دیبلۆماسین له‌باره‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه‌وه.