جیهان

08:09 - 01/08/2020

پیاوێك بەتەنها دەژیی و كۆرۆناش ناگرێت‌

پەیسەر

كۆرۆنا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر هەموو تاكێكی جیهان، هیچ كەسێك نیە لە مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییە دەربازی ببێت یان لەبەردەم هەڕەشەو مەترسیەكانیدا نەبێت، بەڵام ئەم مەترسییە تەنها یەك كەسێك ناگرێتەوە كە ئەویش پیاوێكی دانیشتووی دوورگەیەكی نێو دەریای سپی ناوەڕاستە، ئەو دوورگەیەش بە فڕۆكە تەنها 45 خولەك لە وڵاتی تونسەوە دوورە، چەند سەد مەترێكیش لە كەنارەكانی دوورگەی سردینیای ئیتاڵیاوە دوورە دوورگەكەش ناوی (Budelli) یە.

لەنێو دوورگەی بودبیلی بچووكدا ماوەی 30 ساڵو پیاوێكی تەنها دەژیی ناوی –ماوروماواندی-ییەو بە تەنها دەژیی، وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن وەك تەڕەزانی نێو فیلمەكانی هۆڵێۆد دەژیی، یان وەك ئەو پیاوەی كە گەڕیدەو مێژوونوسی ئەندەلوسی –ئیبن توفەیل- باسی دەكات وەك – حەی بن یەقزان – ژیان دەگوزەرێنتێت. ئەو كاتەی ئەو پیاوە منداڵ و مێرمنداڵ بووە لە یەكێك لە دوورگەكانی نێو ئۆقیانووسی هندی ژییاوە، بەهەموو شێوەیەك لە كاریگەرییەكانی جیهانی دەوروبەر بەدوور بووەو بەتەنها لەوێش ژیاوە.

ماردۆ لە ئێستادا تەمەنی 81 ساڵەو هیچ كێشەیەكی تەندروستی نیە، بەڵام لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی سردینیا دەیانەوێت ئەو دوورگەیە وەك شوێنی دەستنیشانكردن و پێگەی چاودێرییكردنی كەش و هەوا بەكاربهێنن و جێ بەو پیاوە بەتەمەنە لێژبكەن.

بەپێی توێژینەوەكان ماردۆ لەساڵی 1989 بە ڕێكەوت ئەو دوورگەیەی بینیوەو شوێنە تایبەتەكەی و جوانی سروشتەكەی سەرنجی ڕاكێشاوەو بڕیاری مانەوە داوەو ئیتر نەگەڕاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئیتاڵی ئەو پیاوە بەتەمەنە ڕایگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە ئەو دورگەیە بەجێ بهێڵێت، ئەگەر بەڕاكێشان و ڕاكێشانیش بیبەن ئەو مل نادات، ئەو گوتویەتی نازانم بچم بۆ كوێ هچ شوێنێكی نییە، هەرچیم پێ بكرێت دەیكەم بۆ ئەوەی نەڕۆم ، لەپێناوی ماڵ و نیشتمانەكەمدا شەڕ دەكەم، ئەو باسی لەوە كردووە لەم دواییانەدا دەسەڵاتداران ئاگاداریان كردووتەوە كە ئەو دورگەیە بەجێبهێڵێت و لەم هاوینەدا كوخەكەی بەجێبهێڵێت . ئەو باسی لەوەش كردووە كە هەرچی پێبكرێت خزمەتی دوورگەكەی كردووەو بەردەوام خەریكی پاككردنەوەیەتی .

هەرچی لایەنی دەسەڵاتیشە ڕایانگەیاندووە كە جێبەجێكردنی یاساكان لە پێشی هەموو شتێكەوەیەو نابێت ئەو ڕێ لە هیچ پرۆژەیەكیان بگرێت، بە پێی ڕاپۆرتەكان لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا ئەو دوورگەیە شوێنی پەخشكردنی ڕادیۆیەك بووە، لە ئێستاشدا ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەو دوورگەیە بۆ بەرژەوەندی گشتی بەكاربهێنن و بیخەنە خزمەتی ژینگەوەو لەسەر ئەو دوورگەیە سەنتەرێكی چاودێریی بۆكەش و هەوا دابمەزرێنن، ئەوان گوتوویانە دەبێت ئەویش بیر لەوە بكاتەوە كە بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی و ڕێگریی نەكات لە كاروبارە گشتیەكان، دەبێت ئەوەندە هوشیاریی هەبێت كە بزانێنت ئەو كارەی ئەوان پێی هەڵدەستن چەندە لە بەرژەوەندی ژینگەدایە. .

فۆنسیۆ باسی لەوەش كردووە كە هیچ كەس نایەوێت بەزۆر لەو دوورگەیە دەری بكات، یان زیانی پێبگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتێكیش ساڵی 2013 پیاوێكی نیوزلەندی ویستویەتی ئەو دوورگەیە بكڕێا بە 940 ملیۆن یۆرۆ كە دەكاتە 3 ملیۆن دۆلار، بەڵام دەسەڵاتدارانی سردینیا ئەوەیان ڕەتكردووەتەوەو نەیانهێشتووە ئەو دوورگەیە بفرۆشرێت.

هەربۆیە شارەزایانی بواری كۆرۆنا ڕاینگەیاندووە ماورۆ تەنهاكەسە كە لە نەخۆشی كۆرۆنا بەدوورەو ئەگەر وازی لێبهێنن و نەچنە سنوورەكەیەوە ئەوا هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی دروست ناكات.