جیهان

02:09 - 01/08/2020

بۆچی ترامپ هێزەكانی لە نزیك سنوورەكانی ڕوسیا دەكێشێتەوە؟‌

پەیسەر

 

لەژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوەدا گیفۆرگ میرزایان هۆكارەكانی ئەو هەنگاوەی سەرۆكی ئەمەریكای شیكردووەتەوەو خستویەتیە ڕوو كە بۆچی ئەمەریكا لە پڕێكدا فەرمانی كشانەوەی هێزەكانی خۆی لە ئەڵمانیا دەركردو بە ئیتاڵێا و بەلجیكا نیشتەجێی كردنەوە؟

 
لە نوسینەكەی ئەو نووسەردا هاتووە ئەمەریكا دەستی كردووە بە كشانەوەی هێزەكانی خۆی لە ئەڵمانیا كەنزیكەی 12 هەزار سەرباز دەبن، ئەوەش بە مانای ئەوە دەێت ئەمەریكا یەك لەسەر سێی هێزەكانی دەرەوەی لەناو خاكی ئەڵمانیادا هەیە، بەڵام ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجەكشانەوەی هێزەكان نییە، بەڵكو ئەوەیە ئەو هێزانە بۆچی لە ئەڵمانیاوە پشاشەكشەیانپێدەكرێت بەرەو بەلجیكاو ئیتاڵیا و لەوێ نیشتەجێدەكرێن؟ پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەو دوو وڵاتە هەڵدەبژێرن بەڵام وڵاتی پۆڵەندا هەڵنابژێرن؟

  لەڕاستیدا ئەو هەنگاوەی ترامپ هاویشتوویەتی هیچ حاڵەتێكی سەرنج ڕاكێشی نامەنتیقی تێدا نییە. وە هیچ نامۆییەك نابینرێت وەك ئەو كارە نامۆیانەی دیكە كە ترامپ ئەنجامیان دەدات.

ئەوەی شرۆڤەكاران باسی دەكەن ئەوەیە كە ترمپ بە هیچ شێوەیەك پۆڵەندای پشتگوێ نەخستووە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو وڵاتەیان بە شیاو نەزانیوە تا پشتیوانی لە هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا بكات، بابەتەكەش تەنها پەیوەندی بە ژێرخانی ئامادەكارییەكانەوە نیە، لە هەمان كاتیشدا ئەمەریكاو هاوپەیمانی وارشۆش گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەیان لەو بارەیەوە ئەنجام نەداوە، تا بزانن سەربازەكان بڵاوە پێبكەن ییان نە..

جگە لەوەش پرسیار لە بارەی لۆجستیشەوە لە ئارادایە، پۆڵەندییەكان ئامادەكاریی تەواویان هەبوو بۆ پێشوازی لەسەربازە ئەمەریكیەكان، بنكەیەكی سەربازی زۆرباشیان هەبوو لە سنووری بیلاڕوسیا بۆئەوەی ئەوانی تێدا نیشتەجێ بكەن، بۆ ئەوەی نمایشێكی هێزە ئەمەریكیەكانی پیبكرێت لەبەرامبەر روسیاو ئۆكرانیادا.

هەرچەندە نێوانی روسیاو ئەمەریكا باش نیە، بەڵام لەئێستادا نەیانویستووە ئەو كارەبكەن و روسیا بئاڵسكێنن. لەلایەكی دیكەشەوە نەیاندەزانی كاردانەوەی ڕووسەكان چی دەبێت و لوە دەترسان كاردانەوەی توندیان هەبێت و داوتر بوو ئاسانییە بۆیان چارەسەر نەكرێت، لەلایەكی دیمەشەوە پۆڵەندییەكان ئەو توانایەیان نەبوو ئەگەر حاڵەتێكی لەوجۆرانەبێتە پێشەوە بتوانن سەربازە ئەمەریكیەكان لەسەر خاكی خۆیان بپارێزن و رێگە لەو هەموو تاوانانە بگرێت كە بەرامبەریان دەكرێت. لەلایكی دیكەشەوە نەدەكرا سەربازە ئەمەریكیەكان بچنە ئەو وڵاتەو وەك زیندانییەك بخزێنرێنە نێو سەربازگەیەك و وەك زیندان تێیدا بژین. دواتر بگوترێت ئەمەریكیەكان هیچ ئازادییەكیان نیەو لەنێو زیندانێكی پؤلەندیدان.

هەڵبژاردنی ئیتاڵیا لە ئێستادا هۆكارەكە سەرەكیەكەی ئەوەیە كە ئەمەریكا لەو وڵاتەدا سەربازگەیەكی گەروەی هەیە، بنكەیەكی ئاسمانی بەهێزی ئەمەریكیەكانی تێدایە، بەڵام دیاریكردنی بەلجیكا پێدەچێت هۆكاری دیكەی هەبێت، پسپۆڕێكی سەربازی رووسی لە كاروباری دەرەوە –فادیۆم تروخاشێڤ- لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەمەریكیەكان نایانەوێت بە تەواوی و بەیەكجاریی ئەوروپا بەجێبهێڵن، بەلجیكاش باشترین بژاردەی بەردەمیانە بۆ ئەوەی بتوانن دەسەڵاتیان بەسەر ئەوروپادای رۆژئاوادا بڕوات.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت تەنانەت ئەگەر جۆبایدنیش دەربچێت بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی دووەم، ئەوا هەر ئەو بنكەیە دەهێڵێتەوەو لەگەأ ئەوەشد ئەگەر ژمارەیەكیش لە ئەڵمانیا نەهێڵێتەوە ئەوا هەر دەست بە بەلجیكاوە دەگرێت و چۆڵی ناكات، لەبەر ئەوەی شوێنی بەلجیكا بۆ ئەمەریكیەكان گرنگی و بایەخی تایبەتی هەیە...