جیهان

10:51 - 25/06/2020

پسپۆڕێكی دەرمان: دڵنیام سەركەوتوو دەبین، 4 ملیاری دەخەینە بەردەست‌

پەیسەر

گەرچی تا ئێستاش چارەسەری كۆڤید19 نەدۆزراوەتەوەو تەنها ئەو چارەسەرانە بەكاردەهێنرێت كە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی ئەو ڤایرۆسە بەكاردەهێنرێت و دەرمانێكی ڕاستەوخۆی نیە. بەڵام كۆمپانیاكانی دەرمانسازیی و پسپۆڕانی ئەو بوارە بەردەوام بەداوی دۆزینەوەی چارەسەریی تایبەتەوەن، بۆ ئەو مەبەستەش 14 وڵات و چەند كۆمپانیای زەبەلاح كە بارەگایان لە وڵاتی نەرویجە سەرقاڵی دۆزینەوەی دەرمانەكەن و دڵنیایشیان داوە كە سەركەوتوو دەبن.

 

هاوپەیمانیەكی زانستی نوێ ڕاگەیەندراوە بە ئامانجی پێدانی دڵنیایی بە جیهانیان و دەڵێن لە ماوەیەكی دیاریكراودا دەتوانن 4 ملیار دەرمانی دژە كۆرۆنا بخەنە بەردەست .

هاوپەیەمانیەكە ناوی (هاوپەیمانی ئامادە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا و داهێنانە) ئەو هاوپەیمانیە كار بۆ ئەوە دەكات پەرە بە 9 جۆر دەرمان و پیكوتە بدات بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ڤایرۆسە بكات كە مل بۆ تووش كردنی 10 ملیۆن كەس دەكوتێت لە جیهاندا، ئەویش ڤایرۆسی كۆڤید19 یە.

جیمس رۆبنسۆن بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەرمانخانەیەو یەكێكە لە باشترین شارەزاكانی ئەو هاوپەیمانێتیە ڕایگەیاندووە 2 تا 3 كۆمپانیای بەرههەمهێنانی دەرمان دیاری دەكەن بۆ ئەوەی كارەكانی تێدا بكەن. هەروەهاگوتوشیەتی لە ئێستادا كار لە سەر دوو ملیاردانە دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئاستەی دامان ناوە پێی بگەین. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە كە 8 تا 10 ناوەندی دابەشكردن دروست دەكەن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی و بە ئاسانی بەڕێوەبچن و بە شێوەیەكی یەكسانیش بەسەر جیهاندا دابەش ببێـت.

هاوپەیمانیەتیەكە ناوەندەكەی لە وڵاتی نەرویجەو 14 دەوڵەت پشتیوانی دەكەن، هەروەها كۆمپانیای بیل و میلەندا گیتس و ویلكۆمی بەریتانیش هاوكارییان دەكەن.

بە پێی سەرچاوەكان تا ئێستا ئەو هاوپەیمانێتیە بڕی 829 ملیۆن درلاری بۆ توێژینەوەو بەدواچوونی ئەو ڤایرۆسە تەرخان كردووە، بە پێی سەرچاوەكان پێدەچێت ئەو هاوپەیمانێنتیە تەندروستییە سەركەوتوو بێت لە دۆزینەوەی چارەسەردا .

رۆبنسۆن باس لەوەش دەكات لەبەر ئەوەی شت زۆر لەو بارەیەوە گوتراوە پێدەچێت خەڵك بە گشتی باوەڕ نەكەن بەڵام من گەشبینم و باوەڕم وایە سەركەوتوو دەبین، ئەو گوتوویەتی هاوپەیمانیەكەیان كار بۆ ئەوەی دەكەن كە چارەسەریی كۆڤید19 بە تەواوەتی ڕابگەیەنن و خەڵكی لە دڵەڕاوكێ و نیگەرانی دەرباز بكەن. بەتایبەتی بگاتە دەستی ئەو وڵاتانەی كە داهاتیان سنوورداوەو تازە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرن.