جیهان

09:51 - 09/06/2020

پێكوتەیەكی نوێ بووەتە جێگەی دڵخۆشی پسپۆڕان و هاوڵاتیان‌

پەیسەر

زانایان و شارەزایانی دانشگای ئۆكسفۆردی بەریتانی پەرەیانداوە بە پێكوتەیەك كە كاریگەربی زۆر گەورەی هەیە بۆ  لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  و لەشێوەی وەرگرتنی هەناسەی دەستكرددا بەكاردەهێنرێت و پێدەچێت لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بخرێتە بەردەست.

توێژەرەكانی ئۆكسفۆرد ڕایانگەیاندووە كە ئەوان  80% دڵنیان لەو پێكوتەیەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئەوەن زیاتر پێشی بخەن بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی كۆتایی، ئەم هەواڵەش لە رۆژنامەی دەیلی میرور وەرگیراوەو كەناڵی العربیەش بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەوەش بووەتە جێگەی دڵخۆشی زۆرینەی خەڵك.

بە پێی وتەی توێژەرەكان لەسەرەتای مانگی ئاب (8/2020) دا پێكوتەكە تەواو ئامادە دەبێت و ئەوان زۆر سوورن لەسەر ئەوەی ئەو پێكوتەیە كاریگەری باشی هەبێت، بەتایبەتی كاریگەریی زۆر باشی هەیە بۆ ئەوانەی سەرەتای تەمەنیانە یان گەنجن .

كۆمپانیای دەرمانسازی (ئیسترازینیكا)ی بەریتانی ڕایگەیاندووە سەرقاڵی دروستكردنی ئەو دەرمانەن كە ئۆكسفۆرد دۆزیویانەوەوە، ئەوانیش كاریگەرییەكەیان دووپات كردووەوتەوە، هەروەها ئاماژەشیان بەوە كردووە كە بەزووترین كات دەتوانن دوو ملیار دانەی بخەنە بەردەست و ئەوان ئامادەكاریی تەواویان كردووەو تەنها چاوەڕوانی داگیرسانی چرای سەوزن بۆ دەستپێكردن.

ئەم لێدوانەش لەكاتێكدایە كە لە كۆرێكدا پرۆفیسۆر –ئادریان هیڵ- لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە لەگەڵ توژەرەكانی دانشگای ئۆكسفۆرد هەیانبوو.
هیڵ دەڵێت: ئێمە پێشبینی ئەوەمان هەیە كە لەسەرەتای مانگی ئابدا ئەو دەرمانە تەواو بكەین، دەبێت تا ئەوكاتەش چەند حاڵەتێكمان تاقیكردبێتەوەو، بەشێوەیەكی زۆرخێراش دەیخەینە بازاڕوە، ئەوە لە كاتێكدا دەبێت ئەگەری دواكەوتنیشی بكرێت لەبەر هۆكارە نەزانراوەكان.

هەروەها گوتیشی: كوتانەكە بە شێوەی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد دەبێت، تاقیكردنەوەی ئەو پێكوتەیە لە مانگی نیسانەوە لەسەر 10 هەزارو 260 كەس تاقیكراوەتەوە لەسەرئەوكەسانەی كە باڵغ بوون تا تەمەنی 55 ساڵی، لەهەمان كاتیشدا لەسەر منداڵان نەبەكامیش تاقیكراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی –دەیلی میرور- كۆمپانیای جەرمانسازیی ئەسترازینیكا- هەر ئەوەندەی ڕەزامەندیمان وەرگرت 100 ملیۆن دانەی دەخەینە بەردەستی هاونیشتیمانیانی بەریتانی. هەمان كۆمپانیای دەرمانسازیی (كە مۆمپانیایەكی هاوبەشی بەریتانی – سودییە) گرێبەستێكی لەگەڵ ئەمەریكاش كردووە كە بە خێرایی یەك ملیار دانەی لێدروست بكات دوای ئەوەی كە ڕەزامەندی كۆتایی وەرگرت.

ئاماژەی بەوەش كردووە -بیل گیتس-ی سەرمایەداری بەناوبانگی ئەمەریكی چەردە پارەیەكی گەورەی بۆ دروستكردن و خستنە بازاڕی ئەو پێكوتەیە دیاریی كردووە، ئەمە لەكاتێكدا كۆمپانیاكانی دەرمان و دەوڵەتان لە كێبەركێی ئەوەدان كە پێكوتەیەكی دژی ڤایرۆسەكە یان چارەسەرەكەی بدۆزنەوە بۆ ئەوەی مرۆڤایەت لەو دەردو بەڵایە بەدوور بگرن و ژمارەی مردنەكانی كەم بكەنەوە.