جیهان

02:24 - 27/12/2018

نيگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق‌

پەیسەر

سەردانەكەی ترەمپ نیگەرانی و نارەزایەتی ژمارەیەك كوتلە و كەسایەتی سیاسی لێدەكەوێتەوە، بەشێك لە كوتلەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو كارەی ترەمپ بە پێشێلكردنی سەرەوەری خاكی عێراق لە قەڵەم دەدەن.

سەباح ساعدی سەرۆكی كوتلەی ئیسڵاح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا داوایكرد، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێشێلكاری ئاشكرای سەروەری خاكی عێراق كۆببێتەوە و ئەم جۆرە رەفتارانەی ترەمپ رابگرێت، بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە پێویستە ترەمپ بزانێت كە سەردەمی داگیركاری ئەمریكا لەعێراق كۆتایی هاتووە.

لەبەرامبەردا كوتلەی بینا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەردانەكەی ترەمپ پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەری خاكی عێراق و نەریتە دیبلۆماسیەكانە.

فالح خەزعەلی كە یەكێكە لەسەركردەكانی عێراق رایگەیاند: ئەمریكا دەیەوێت جارێكی تر لەژێر بیانویەكی تردا بگەڕێتەوە بۆ عێراق بەڵام ئەوان رێگەی پێ نادەن.
رۆژی چوارشەممە دۆناڵدترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەردانێكی چاوەڕوان نەكراو هاتە عێراق.

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا پێشتر بەرپرسانی عێراقیان لەسەردانەكە ئاگاداركردۆتەوە بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە كۆبونەوەی ترەمپ و سەركردەكانی عێراق بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر چۆنیەتی رێكخستنی هەڵوەشاوەتەوە.