03:13 - 22/03/2020
ته‌ندروستی جیهانیی: په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا لانیكه‌م ساڵێکی دەوێ
به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا لایه‌نی كه‌م یه‌ك ساڵ ده‌خایه‌نێت به‌ڵام ئه‌وه ده‌كرێت، ده‌شڵێت ته‌نها به ته‌مه‌نه‌كان توشی نابن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش دروست ده‌كات، كه له‌ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیاندان.
مایك رایان گه‌وره‌شاره‌زای فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رۆژی یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند، كه‌ره‌نتینه به‌س نییه بۆ تێكشكاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵكو پێویسته ژماره‌یه‌ك رێكار هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
رایان له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی بی بی سی رایگه‌یاند"ئه‌وه‌ی زۆر پێویستمان پێی هه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و كهرهنتینهكردنیان و دابڕانیانه".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر رێكاری به‌هێزی ته‌ندروستی گشتی نه‌بن، ئه‌وه مه‌ترسی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه هه‌یه، له كاتی لابردنی به‌ربه‌رسته‌كانی به‌رده‌م هاتوچۆ و بڕیاره‌كانی داخستن".
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه، زیاتر له ١١هه‌زار كه‌یسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت ٣٢ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیاجیا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوه.