02:41 - 14/03/2020
بیل گێتس به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری مایكرۆسۆف بوو
بیل گه‌یتس یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بۆ كار و پرۆژه‌ی خێرخوازیی ته‌رخان بكات.
گه‌یتس-ی ملیاردێر كه له پله‌ی هه‌رە له‌پێشی ده‌سته‌بژێری ده‌وڵەمه‌نده‌كانی جیهاندایه گوتی، ده‌یه‌وێت خۆی بۆ چالاكییه‌كانی له بواری ته‌ندروستی جیهانیی و گه‌شه‌پێدان و چاره‌سه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ته‌رخان بكات.
گه‌یتس كه ساڵی 2008 ده‌ستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كێشایه‌وه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری كۆمپانیاكه مایه‌وه، له‌كاتی ده‌ستبه‌رداربوونی رایگه‌یاندووه، كۆمپانیاكه وه‌ك به‌شێكی گرنگ له ژیانیدا ده‌مێنێته‌وه، به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بن له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت.
گه‌یتس راشیگه‌یاندووه، ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئه‌و له قۆناغی داهاتوودا، چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له قورسترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م جیهان ده‌بێت.
بیل گه‌یتس خاوه‌نی 103 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه، ته‌نها جیف بیزوس خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن له‌و ده‌وڵمه‌ندتره.
گه‌یتس سه‌رمایه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه كۆمپیته‌ریه‌كانه‌وه به‌ده‌ست هێناوه، ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاریان به‌خشییه پرۆژه خێرخوازییه‌كان به‌وه‌ش بوونه، پێشه‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری خێرخوازی كارده‌كه‌ن.