جیهان

04:42 - 24/12/2018

ئەمریكا داوای رۆشتنی سوپای عێراق بۆ ناو خاكی سوریا دەكات‌

پەیسەر

دوای كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات هێزی سەربازی عێراق ئەو بۆشایە پربكەنەوە و بچمە ناو خاكی عێراق.

 

كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بەتەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ هەریەك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردووە و تێیدا داوای كردووە هێزەكانی عێراق بەقوڵای 70 كیلۆمەتر بچنە ناو خاكی سوریا.
بە پێی هەواڵەكە ئەمریكا دەخوازێت، هێزەكانی سوپای عێراف ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە كە بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دروست دەبێت.


ئەو هەنگاوە لەكاتێكدایە رۆژی 19ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە سوریا راگەیاند، ئەوەش كاردانەوە و نارەزایەتی بەشێك لە بەرپرسانی ئیدارەكەی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە هەریەك لە جیمس ماتیس وەزیری بەرگری و برێت مەككۆرگ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆهاوپەیمانی شەری دژی داعش دەستیان لەكاركێشایەوە.