02:17 - 23/12/2018
هەنگی رەش .. نوێترین چەكی توركیا
هەنگی رەش
نوێترین كامێرای سەربازییە، توركیا لە دژی كوردەكانی رۆژئاوا بەكاری دێنن.
هەنگی ڕەش نوێترین چەكی سەربازی توركیایە كە توانای هەیە بۆ ماوەی (25 ) خولەك بە ئاسماندا بسوڕێتەوە، لە یەك چركەدا توانای بڕینی (8 تا 12) مەتری هەیە، هەڵگری سێ كامیرای دیجیتاڵی بەهیزەو یەكێك لەو كامیرایانە حەرارییە، بەپێی سەرچاوەكان كامێرای حەراریی لەتوانایدا هەیە، بۆری دانراوی ماڵان و وایەری كارەبای ژێر گەچ و چیمەنتۆ ببینێت، بە شێوەیەك دەتوانرێت بزانرێت وایەرەكان بەراستی بەستراون یان نە؟.
تەنانەت لە توانایدا هەیە رەنگی وایەرەكان جیابكاتەوە، جگە لەوەش لەتوانیدا هەیە لەنێو درزی سەقف و دیوارەكانەوە وێنە بگرێت. هەروەها دەتوانێت كێشەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل و هەموو ئەو شتانە بزانێت كە مەبەستیەتی.
كێشی ئەم كامیرایە تەنها (18 گرام) ەو درێژیەكەشی (16 سم). و توانای هەیە لە (1.600)مەتر دا ئامانجەكان ببینێت. لەرێگەی كۆمپیوتەری تایبەتەوە ئاراستە دەكرێت، بەپێی سەرچاوە سەربازیەكان حكومەتی توركیا ئەم هەنگەی لە هێرشەكەی بۆ سەر (عفرین) بەكارهێناوە لە دژی هێزەكانی (پەیەدە) كە بە (چڵە زەیتون) بەناوبانگ بوو.