12:22 - 22/10/2019
درۆزنترین سەرۆكی ئەمریكایە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەماوەی دەسبەكاربونیدا وەك سەرۆك 13 هەزار درۆیكردووە و بەردەوامیشە لە درۆكردن.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی كە رۆژنامەیەكی نزیكە لە كۆماریەكانی ئەمریكایە هەڵسەنگاندنێكی بۆ قسەكانی ترەمپ كردووە و نوسیویەتی: ترەمپ درۆزنترین سەرۆكی ئەمریكایە.
رۆژنامەكە لیژنەیەكی شیكاری بۆ وتەكانی دۆناڵد ترەمپ داناوە وهەڵسەنگاندنیان بۆ قسەو تویتەكانی لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا كردووە.
بەپێیی لێدوان وشیكاریەكانی لیژنەی سەرپەرشتاری نییۆرك تایمز بۆ قسەكانی دۆناڵد ترەمپ،لەماوەی 993 رۆژی سەرۆكایەتیەكەیدا ترەمپ 13 هەزار و 435 درۆی كردووە
بەپێیی لێكدانەوەكانی نیویۆرك تایمز لەماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا دۆناڵد ترەمپ هەموو رۆژێك 22 درۆی كردووە هەموو درۆكانیشی لە بەرژەوەندی تاكەكەسی خۆیدا كردووە.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو درۆیانەی ترەمپ تەنها ئەوانەن كە لە میدیاكانەوە كردویەتی و لێدانەوە بۆ قسە و رەفتارەكانی سەرۆكی ئەمریكایان نەكردووە ئەگەر نا درۆكانی زیاترن لەو ژمارەیەی كە باسی لێوەدەكرێت
نیویۆرك تایمز دەڵێ ترەمپ درۆزنترین سەرۆكی ئەمریكایە و پێدەچێت لەو ماوەیەی دەسەڵاتیدا كە ماویەتی ژمارەیەكی تری درۆی بێشومار و گەورە بكات.